سێ غه‌زه‌ل(2): حافزی شیرازی
وه‌رگێڕانه‌وه‌: هێرش

 

 

 

سڵاوێ

سڵاوێ وه‌ک بۆنی خـــــــــــــــــــــۆشی ئاشنایی
لـــــــــــــــــــــــــه‌ سه‌ر گلێنه‌ی چاوی ڕۆشنایی

سڵاوێ وه‌ک نووری دڵی پـــــــــــــــــــــارسایان
له‌ سه‌ر شه‌می خــــــــــــــه‌ڵوه‌تگای پارسایی!

ره‌فیقان عه‌هدی هاوده‌مییان شـــــــــــــــکاند
هــــــــــــــــــه‌ر ده‌ڵێی نه‌بووه‌ قه‌ت ئاشنایی!

له‌ کوێی ســـــــــــاقی؟ دڵم خوێنه‌ له‌ داخان
کــــــــــــه‌ نابینم له‌ غه‌یری بێوه‌فــــــــــــایی!

مه‌یی سۆفی به‌زێن، بــــــــــــازاڕی کوێ یه‌؟
که‌ داخــــــــــــدارم له‌ ده‌ست زوهدی ڕیایی!

دڵی زامـــــــــــــاری من گـــــه‌ر هیممه‌تی بێ
لــــــــــــه‌ دڵڕه‌ق نایــــــــــه‌وێ هیچ مۆمیایی!

ئه‌گه‌ر تۆ لێم گـــــــه‌ڕێی نه‌فسی ته‌مه‌عکار
لـــــــه‌ بۆ من پادشایی یه‌، خۆی گــــــه‌دایی

گـــــــه‌ره‌کته‌ فێر بی لێم ئیکسیری خۆشیی:
له‌ هـــــــــــاوڕێ و هاونشینی به‌د، جودایی!

له‌ مه‌ڵبه‌ندی مـــــــــــــوغان ڕوو وه‌رمه‌گێڕه‌
لـــــــــــــــــــــــــه‌وێ یه‌، خۆی کلیلی ڕێنمایی

له‌ جوانیی، گـــــــه‌رچی دڵبه‌ر بێ سنووره‌
له‌ حه‌ددی تێپه‌ڕاندووه‌ بێ وه‌فـــــــــــــایی

سکاڵای چیته‌ تــــــــۆ«حافز» له‌ گه‌ردوون
بـــــــــــــــه‌ تۆچی چاوه‌که‌م کاری خودایی؟

• • •

• سه‌ردێڕی غه‌زه‌له‌ فارسییه‌که‌ ئاوایه‌:
سلامی چو بوی خۆش اشنایی

 

-------------

 

پیرانه‌ سه‌رم

پیرانه‌ ســــــــــــــــه‌رم، عیشقی جه‌وانییم لـــــــــه‌ سه‌ری دا
ئــــــــــــــــــــــــــه‌و ڕازه‌ که‌وا هه‌مبوو له‌ دڵدا،  وه‌ده‌ری دا!

بۆ سیله‌ نیگایه‌ک، مــــــــه‌لی دڵ بوو به‌ هــــــــــــــه‌واخواز
چـــــــــــاو! چاوه‌،  که‌ کێ ئه‌مری ته‌ڵه‌ی ده‌سبه‌سه‌ری دا؟

ئه‌و باده‌یه‌ هی کێیه‌؟ کــــــــــه‌وا مه‌ستی خــــــــــــــه‌رابات
نـــــــــــــــازانێ  چ  ده‌ورێکه‌ لـــــــــــــــه‌ پای بێخه‌به‌ری دا!

هـــــــــــــــــه‌یداد!  له‌  تاو ئاسکی مشکینی سیـــــــــــــــاچاو
وه‌ک نافه‌، چ خوێنینه‌ هــــــــــــــــــه‌ناو، هه‌رچی ده‌ری دا!

خــــــــــــۆی ڕێگوزه‌ری خـــــــــــــــــوڵی ده‌ری تۆیه‌ گوڵی من
هــــــــــــــه‌ر نافه‌ که‌ ده‌یبینی له‌ ده‌ست بای سه‌حه‌ری دا

برژانگی تۆ، تا خــــــــــــــــــــــه‌نجه‌ری دونیاگری ده‌رخست
‌هه‌ر کوشته‌یی زیندوودڵه‌ کـــــــــــــــــــــه‌وتووه‌ له‌ به‌ری دا

دژی مه‌یخۆره‌، کــــــــــــــه‌سێ تێبکه‌وێ، تێده‌کـــــــــــــــه‌وێ
ئـــــــــــه‌زموونی سزای ده‌یره‌،  کــــــــــــــــه‌ ئاوا نه‌زه‌ری دا

«حافز»، کــــــــــه  سه‌ری زولفی جوانان ده‌ستگــــری بوو
سه‌یری کــــــــــه، چلۆن که‌وتووه‌ به‌ سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری دا!

• • •

• سه‌ردێڕی غه‌زه‌له‌ فارسییه‌که‌ ئاوایه‌:
پیرانه سرم عشق جوانی به‌ سر افتاد

 

-------------

 

ساقی ده‌ هه‌سته‌

ســـاقی ده‌ هـــه‌سته‌ پڕ که‌ جامی مه‌ی
خۆڵ وه‌سه‌ر خه‌می زه‌مان که‌، تا هه‌ی

گه‌رچی به‌دنێوی یه‌، له‌ لای عـــــاقڵان
لای من نه‌ نه‌نگه‌، کــــــه‌ وام نێوببه‌ی

جامێک ده‌ ده‌ستم بنێ، تـــــا له‌ سه‌ر
دابدڕم بـــــــــــــــه‌ری ئه‌و که‌وا شینه‌ی

باده‌م بۆ بێنه‌، چیت له‌ بــــای غروور؟
خۆڵ وه‌ سه‌ر نه‌فسه‌ به‌د ئاکامه‌که‌ی!

دووکـــــــــه‌ڵی ئاهی سینگی پڕ جۆشم
خاوانی سووتاند، دێ ده‌نگی لـــرفه‌ی

هـــــــــاوده‌می ڕازی دڵی شه‌یدای خۆم
من به‌ دی ناكه‌م، یه‌ک له‌و عاله‌مه‌ی

لای دڵارامێک خــــــــــــــــــــــاترم خۆشه‌
کـــــــــــــــــــه‌ ئارامی دڵ ده‌با په‌یاپه‌ی

نرخی نامێنێ سه‌روی ناو چــــــه‌مه‌ن
هـــه‌رکه‌س ببینێ ئه‌و شمشاد قه‌ده‌ی

«حافز»خۆت بده‌ سه‌ختیی ڕۆژوشه‌و
هاکا ڕۆژێ بێ، تۆش بێژی:  ئۆخه‌ی!

• • •

• سه‌ردێڕی غه‌زه‌له‌ فارسییه‌که‌ ئاوایه‌:
ساقیا برخیز و در ده‌ جام را