دیدارێك ده‌گه‌ڵ
مامۆستا«هیوا
میرزا سابیر»
ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی
هه‌رێمی
کوردستان
له‌م
دیداره
تایبه‌ته به
پێویستمان
زانی چه‌ند
پرسیارێک سه‌باره‌ت
به ده‌ستوورو
بابه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو
ئیداره‌ی هه‌رێم
ئاراسته‌ی
به‌ڕێز
مامۆستا «هیوا
میرزا سابیر» ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی
هه‌رێمی
کوردستان بکه‌ین
و ئه‌ویش به
سوپاسه‌وه
وه‌ڵامی
داینه‌وه. هاوكار
ـ به‌ڕێزتان
گه‌شبینیتان
به‌رامبه‌ر
ره‌شنووسی ده‌ستووری
عێراق و
داهاتووی ئه‌و
ده‌ستووره
چۆنه؟
•
بێگومان پاش
ده‌یان ساڵ زه‌وتکردنی
سه‌روه‌ریی
وڵاتێک و
قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان
له‌لایه‌ن چه‌ند رژێمێکی
دیکتاتۆر و خوێنڕێژ‌و
بێ به‌زه‌یی و
داپڵۆسێنه‌ره‌وه،
ئه‌مڕۆ ئه‌و
هه‌له بۆ
دانیشتووانی
عێراق ره‌خساوه
به ئازادی و
به ویستی
خۆیان و به
ره‌زامه‌ندیی
هه‌موو
پێکهاته‌و نه‌ته‌وه‌و
لایه‌نه‌کانی
ده‌ستوورێک
بۆ خۆیان
بڕیار بده‌ن،
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا
سه‌رکه‌وتن و
ده‌ستکه‌وتێکی
گه‌وره‌یه و،
جێگه‌ی گه‌شبینی یه.
له‌به‌رئه‌وه
گه‌شبینم به‌رامبه‌ر
به داهاتووی
هه‌رێمه‌که‌مان
و عێراق به‌گشتی،
ئه‌گه‌ر چی
کۆسپ و ئاسته‌نگ
و گرفتی
زۆرمان له‌پێشه و، خه‌بات
و نه‌خشه و
میکانیزمی سه‌رده‌می
خۆی ده‌وێت. شادم
به‌وه‌ی
عێراق ده‌بێته
وڵاتێکی خاوه‌ن
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
و سه‌روه‌رێتیی
یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی
جه‌ماوه‌رو
گه‌ڕانه‌وه‌ی
که‌رامه‌ت و
مافه‌کانی
هاووڵاتیان
و، کۆتایی
هێنان به سه‌رده‌می
دیکتاتۆری و
ده‌سه‌ڵاتی
حیزبی حاکم و
سته‌مه نه‌ته‌وه‌یی
و ره‌گه‌زییه‌کان.
ره‌شنووسی
ده‌ستوور
زۆربه‌ی مافه‌کانی
هاووڵاتیان و
نه‌ته‌وه و
توێژ‌و لایه‌نه‌کانی
له‌خۆ گرتووه‌و،
له‌سه‌ر بنه‌مای
پێکهاتن(توافق)ی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌و
لایه‌نه‌کان
و به ره‌زامه‌ندییان
نووسراوه‌و
ئه‌مه‌یش
ئیجابیاتی
خۆی هه‌یه‌و،
ره‌چاوکردنی
ئه‌و راستییه‌ش
پێویسته که
عێراق کاتێک
سه‌قامگیری و
ئاشتی و
ئاسایش و سه‌روه‌رێتیی
یاسای بۆ
مسۆگه‌ر ده‌بێت،
که هه‌موو
لایه‌نه‌کان
به سوننه و
کورد و
شیعه‌و
تورکمان و
ئاشوری و...
هتد، له‌و ده‌ستووره
رازی ببن و،
هه‌موو لا
دڵنیا بن که
مافه‌کانیانی
تێدا
پارێزراو ده‌بێت،
به پێچه‌وانه‌یشه‌وه..
ئه‌زموونی
تاڵی ده‌یان
ساڵی ده‌سه‌ڵات
و سیاسه‌تی به‌سه‌رداسه‌پاندن
و قۆرخکاری
دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
که زۆر گرێنگه..
هۆشیاری و به‌رچاوکه‌وتنی
جه‌ماوه‌ره
به‌رامبه‌ر
به پێویستیی گرێنگی و
کاریگه‌ریی
ده‌ستوور له‌سه‌ر
چه‌سپاندنی
مافه‌کان و
رێزنانیان له‌و
ده‌ستووره به
شێوه‌یه‌ک
لادان لێی و
سه‌رپێچیی
ماده‌کانی به
خیانه‌تی گه‌وره
له‌قه‌ڵه‌م
بدرێت و، بکه‌ره‌که‌ی
هه‌ر لایه‌ن و
هه‌ر که‌سێک
بێت، به سزای
سه‌ختی
یاسایی خۆی
بگه‌یه‌نرێت.
ـ ئایا
داواکانی هه‌رێمی
کوردستان له
ره‌شنووسی ده‌ستووردا
تۆمار کراوه؟
ئیتر مه‌ترسیمان
نه‌بێت؟
• بێگومان
هه‌موو خواست
و داواکان وه‌ک
خۆی تۆمار نه‌کراوه،
به‌ڵام به
رێژه‌یه‌کی
گونجاو مافه‌کانمان
تیایدا ده‌سته‌به‌ر
ده‌بێت.
چه‌ند
لایه‌ن و
مافێکمان هه‌یه،
که من مه‌ترسیی
داهاتووم
بۆیان هه‌یه،
ئه‌وانه‌یش
(سنووری
کوردستان و
داهاتووی که‌رکووک و
مافی چاره‌ی
خۆنووسین)ن،
ده‌توانم ئه‌وه
بڵێم.. ئه‌گه‌ر
ئه‌و ره‌شنووسه‌ی
ده‌ستوور، گه‌لانی
عێراق په‌سه‌ندیان
کرد‌و، بوو به
ده‌ستوری هه‌میشه‌یی
و جێبه‌جێ
کرا، هه‌موو
لایه‌نه‌کان
و نه‌ته‌وه‌کان
و تاکه‌کانی
عێراق و
کوردستان
مافه‌کانیان
به رێژه‌یه‌کی
باش مسۆگه‌ر
ده‌بێت و، رێگه
له دووباره‌بوونه‌وه‌ی
قۆرخکاری و چه‌وسانه‌وه‌و
سته‌م و زه‌وتکارییه‌کان
ده‌گیرێت.
ـ په‌رله‌مانی
کوردستان له
یه‌کێک له
دانیشتنی
ئاسایی خۆی
بڕیاری پێکهێنانی
لیژنه‌یه‌کی
بۆ ئاماده‌کردنی
ره‌شنووسی
هه‌رێمی
کوردستان دا،
بڕی پێویستی و
سنوره‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی
دانیشتووانی
هه‌رێم بۆ
داڕشتنی ئه‌و
ده‌ستوره چه‌نده؟
• بێگومان
چۆن ده‌ستوور
بۆ حکومه‌تی
فیدراڵی
پێویسته، به‌هه‌مان
شێوه بۆ هه‌رێمه‌کانیش
پێویسته.
ئێستا
که ره‌شنووسی
ده‌ستووری
عێراق ئاماده
کراوه‌و، ته‌وه‌ره‌و
لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی
که بوونێکی
گشتیی له‌سه‌ره،
پێویسته په‌رله‌مانی
کوردستان ره‌شنووسی
ده‌ستووری هه‌رێم
ئاماده بکات
به مه‌به‌ستی
خستنه‌به‌رده‌می
جه‌ماوه‌رو
وه‌رگرتنی
راو بۆچوون و
سه‌رنج و
پێشنیاره‌کانیان
و،
دواتر به‌رئه‌نجامی
راپرسییه‌کی
جه‌ماوه‌ریی
گشتی وه‌ک ده‌ستوری
هه‌رێمی
کوردستان په‌سند
بکرێت.
دانیشتووانی
هه‌رێمه‌کان
له حکوومه‌تی
فیدراڵ‌دا ده‌سه‌ڵات
و ویست و
خواسته‌کانیان
ئازاده‌و، ده‌توانن
چی له به‌رژه‌وه‌ندیی
سیاسی و
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و پێشکه‌وتن و
گه‌شه‌پێدانی
هه‌رێمه‌که‌یان
و ده‌سته‌به‌رکردنی
مافه‌کانیاندا
ده‌بینن، به‌و
شێوه‌یه ده‌ستوره‌که‌یان
گه‌ڵاڵه بکه‌ن
و ته‌نها مه‌رج
ئه‌وه‌یه له‌ناو
ده‌ستووری هه‌رێمدا
نابێت ماده‌و
خاڵ و بابه‌تێک
هه‌بێت به
پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستوری
حکومه‌تی
فیدراڵ.
ئه‌وه‌ی
به‌لای منه‌وه
گرینگه جه‌ماوه رو په‌رله‌مان
به جددی
وریای بن،
رێگه له
لاوازکردنی
سه‌روه‌ری و
دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵاتی
ئیداری و
دارایی هه‌رێم
به شێوه‌یه‌کی
ده‌ستوری
بگیرێت، که
ئه‌م مه‌ترسییه‌کی
گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ری
روودانیشی هه‌یه،
چونکه له‌کاتێکدا
په‌رله‌مانی
هه‌رێمی
کوردستان
بڕیاری
نووسینی ده‌ستوری
هه‌رێم ده‌دات،
که ئیداره‌و
حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
به‌گشتی دوو
پارچه‌ن و، په‌رله‌مان
ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ریاندا
نییه و
خۆیان له
جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانی
به به‌رپرس
نازانن.
ـ هه‌واڵی
یه‌کخستنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی حکوومه‌تی
هه‌رێم گه‌رمه‌و
له‌وانه‌یه
په‌رله‌مان
له‌و روانگه‌وه
بڕیاری
نووسینی ره‌شنووسی
ده‌ستوری هه‌رێمی
کوردستانی
دابێت، جه‌نابت
له‌م باره‌وه
چی ده‌ڵێت؟
• هه‌موو
لایه‌ک
دڵخۆشین به‌و
هه‌واڵانه،
هه‌رچه‌ند جه‌ماوه‌ر
متمانه‌ی زۆر
لاواز بووه،
چونکه ده‌بوا
چه‌ندین ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
ئیداره‌ی حکوومه‌ت
یه‌ک بگرێته‌وه
به‌تایبه‌ت
دوای یه‌که‌م
دانیشتنی په‌رله‌مان
و په‌سندکردنی
یاسای سه‌رۆکایه‌تیی
هه‌رێم، ده‌بوایه
کاری دووه‌می
په‌رله‌مان
راسپاردنی سه‌رۆکی
حکومه‌ت و، یه‌کخستنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی
حکومه‌ت بێت،
به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو!!
ئێستایش
هه‌ردوولا له
دانوستان و
قسه‌و لێدوان دان
و، که‌ش و هه‌وایه‌کی
بێ متمانه‌یی
له‌نێوانیاندا
ده‌بینرێت،
ئه‌مه وای
کردووه به
ئاسانی نه‌گه‌نه
بڕیاری یه‌کخستنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی
حکومه‌ت و،
ململانێ‌یان
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
و داهات و
چۆنیه‌تی
دابه‌شکردنیان
له‌نێوان
خۆیاندا له
لوتکه‌دایه‌و،
ئاماده‌ش نین
لایه‌نێکی
سێیه‌م رۆڵی
له به‌یه‌کگه‌یشتنیان
هه‌بێت.
له
هه‌موو
بارێکداو
کاتێکیش ئه‌گه‌ری
یه‌کخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو
ئیداره‌که
سه‌ر بگرێت،
من له یه‌کگرتنه‌وه‌که‌دا
مه‌ترسیم هه‌یه‌و
ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه
کۆمه‌ڵه ره‌خنه و
گله‌ییه‌کی
جه‌وهه‌ری
رووی تێ ده‌کات،
له‌وانه:
*
تائێستا هه‌ردوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار
هه‌موو باس و
بابه‌تێکی
تایبه‌ت به
یه‌کخستنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی حکوومه‌تیان
و،
قسه‌کردن و
بڕیاردان له‌سه‌ر
دۆزه چاره‌نووسسازه‌کانی
دانیشتووانی
ئه‌م هه‌رێمه‌یان
بۆ خۆیان قۆرخ
کردووه و،
په‌رله‌مان و
جه‌ماوه‌رو
حیزب و لایه‌نه‌کان
و هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی
تری کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له‌م
هه‌رێمه‌دا
به شایسته‌ی
خوێندنه‌وه‌یان
و،
حیساب
بۆکردنیان و
به‌شداری
پێکردنیان له‌و
دۆزه چاره‌نووسسازه‌دا
نازانن، ئه‌مه‌یش
گه‌وره‌ترین
(گعن)ـه له‌م
پرۆسه‌یه‌و
گه‌وره‌ترین
فاکته‌ری
لاوازبوونیه‌تی.
* یه‌کخستنه‌وه‌که‌و
یه‌کگرتنه‌وه‌که
ئاسایی و ته‌واو
کامل نییه‌و
مه‌رجدارو
سنورداره‌و،
له ناچاری و
بۆ چاره‌سه‌رکردنی
گرفته‌کانی
نێوان خۆیانه‌و
به شێوه‌یه‌که
به‌رژه‌وه‌ندیی
حیزبی و سیاسی
و دارایی و ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ردوو لایه‌نی
تێدا مسۆگه‌ر
بێت، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای
دانیشتووانی
ئه‌م هه‌رێمه.
* رێکخستنه‌وه‌و
یه‌کگرتنه‌وه‌ی
حکوومه‌ت ناته‌ندروست
و پڕ مه‌ترسی یه،
چونکه بنه‌ماکانی
لاوازکردنی
ده‌سه‌ڵاته‌کانی
(یاسادانان و
سه‌رۆکایه‌تیی
هه‌رێم و راپه‌ڕاندن
و دادوه‌ری)ی
له هه‌ناویدا
هه‌ڵگرتووه‌و،
درێژه‌ده‌ره
به ته‌مه‌نی
هۆکاره‌کانی
گه‌نده‌ڵیی
ئیداری و
دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و،
تۆوی
ناکۆکییه‌کان
و بێ متمانه‌یی
و ململانێ و
گاڵته‌کردن
به مافه‌کانی
هاووڵاتیان و
دووباره‌بوونه‌وه‌ی
دابه‌شکردنی
به‌سه‌ر پله
جیاوازه‌کانداو
ته‌زکیه‌ی
حیزبه حاکمه‌کان
و تیرۆرکردنی
پسپۆڕیی و
توانا‌و به‌هره‌و
لێهاتنه‌کان
و دڵسۆزی و خه‌مخواردن
له ئه‌ساس و
سامانی ئه‌م
هه‌رێمه له
هه‌ناوی ئه‌م
ئیداره
نوێیه‌دا
زیاتر گه‌شه
ده‌کات.
*
رێکخستنه‌وه‌و
یه‌کگرتنه‌وه‌که
له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات و
دارایی
سامانی هه‌رێمه‌و، ئه‌گه‌ری
یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی
وه‌زاره‌ته‌کانی
(ناوخۆ و
دارایی و داد و
پێشمه‌رگه)
گه‌وره‌ترین
به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر
لاوازیی ئه‌و
حکوومه‌ته‌و
مه‌ترسی له
به‌رده‌م
بڕیار‌و
راسپارده‌و
داواکانیه‌تی،
له‌کاتێکدا
بڕبڕه‌ی پشتی
حکوومه‌ت بریتی یه
له‌و چوار
بواره‌و،
هێزو لاوازی و
گه‌شه‌و
پێشکه‌وتنی
وڵات له رێگه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌و بوارانه‌وه
ده‌رده‌که‌وێت.
باشه
وا توانرا به‌سه‌ر
بێده‌سه‌ڵاتی
و له‌کارکه‌وتوویی
و بێ ئیراده‌یی
دانیشتووانی
هه‌رێمدا ئه‌م
پێهه‌ڵسانه
مه‌ترسیداره
ئه‌نجام درا،
ئه‌ی وه‌ڵام
بۆ دۆست و نه‌یاره‌کانمان
چی بێت و له
داهاتوودا به
چ کارتێکی
فشار و
به چ پێگه‌یه‌کی
سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه
داوای که‌رکووک و
ناوچه
ئازادکراوه‌کانی
تر بکه‌ین.
* یه‌کخستنه‌وه‌و
یه‌کگرتنه‌وه‌که و
دابه‌شکردنی
وه‌زاره‌ته‌کان
له‌نێوان
خۆیاندا دابه‌شکردنێکی
قۆرخکارانه‌و
بێ نیازانه‌یه
له جه‌ماوه‌ر
له لایه‌ن و
حیزبه‌کانی
تر‌و، سه‌ره‌ڕای
ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته
که بۆ خۆیانه و
تایبه‌ته به
حیزب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی،
وه‌زاره‌ته‌کانی
تریشیان به
گوێره‌ی
کاریگه‌ری و
سه‌نگیان بۆ
خۆیان و له‌نێوان
خۆیاندا نیوه
به نیوه، یا
شتێک که‌م یا
شتێک زیاد
دابه‌ش
کردووه و،
بۆ راگرتنی
هاوکێشه
سیاسییه‌کان
و ده‌نگۆی
ئیعلامی و
خۆڵکردنه
چاوی حیزبه‌کانی
تر به وه‌زاره‌تی
تازه دامه‌زرێنراو و
لاوه‌کی و بێ
ده‌سه‌ڵات به‌شداریی
پێ ده‌که‌ن.
* حکومه‌ته‌که
زۆر له حکوومه‌ته‌که‌ی
ساڵی (92 ـ 95)
لاوازتر ده‌بێت،
به‌هه‌موو سه‌لبیات
و ناته‌واوییه‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌وه‌و
ئه‌و هه‌موو
گرفت و گه‌نده‌ڵییانه‌ی
لێی که‌وته‌وه.
* ده‌سه‌ڵاتێکی
لاواز‌و له‌قاڵبدراو
ده‌رده‌چێت
به شێوه‌یه‌کى
دیموکراسی و
ئازادی و
موعاره‌زه‌ی
خه‌باتی مه‌ده‌نی
و سه‌روه‌رێتیی
یاسا‌و سه‌ربه‌ستیی
ئیراده‌و
ئیداره
تیایدا ئه‌وه‌نده‌ی
تر به‌ره‌و
پووکانه‌وه‌و
ئیفلیجبوون
ده‌چێت.
* ئه‌و
خاڵه
جیاوازییه‌ی
نێوانیان که
تائێستا له‌سه‌ری
پێک نه‌هاتوون،
ئه‌ویش دابه‌شکردنی
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه
به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کسان بۆ هه‌ردووکیان،
خاڵێکی هه‌ستیاره‌و
هۆکارێکی سه‌ره‌کی یه،
بۆ له‌قبوون و
له‌کارکه‌وتنی
کارایی و به‌ده‌مه‌وه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی
راپه‌ڕاندن.
* به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه
ناته‌واو و
سنورداره،
ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی
لاوازکردنی
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه
به هه‌ر چوار
باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه
(په‌رله‌مان و
سه‌رۆک هه‌رێم
و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و
دادوه‌ریی)و، ده‌رئه‌نجام
حکوومه‌تێکی
لاواز ده‌رده‌چێت
له رووی به‌رنامه‌و
پلان و پرۆژه‌کانی
و،
راپه‌ڕاندن و
هه‌ڵوێسته‌کانیه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ک
بڕیار‌و
راسپارده‌کانی
هه‌ریه‌ک له‌و
چوار ده‌سه‌ڵاته
به‌رده‌وام
له‌به‌رده‌م
مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری
جێبه‌جێنه‌کردندان
و،
به‌م شێوه‌یه
گه‌نده‌ڵییه
ئیداری و دارایی و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
چه‌ندین به‌رامبه‌ری
پێش یه‌کخستنه‌وه
ده‌بنه‌وه،
هه‌روه‌ها
واتایه‌ک بۆ
ده‌ستوری هه‌رێم
و
حکومه‌تی هه‌رێم
نامێنێته‌وه‌و
رواڵه‌تکاری
و بێ ناوه‌ڕۆکی
ده‌بێته‌وه
پۆشاک و سیمای
هه‌رێمه‌که‌و
هه‌موو پرۆژه‌و
پرسه‌و
خواسته‌کانی
گه‌شه‌سه‌ندن
و به‌مه‌ده‌نیبوون
و پێشکه‌وتن
تووشی رۆتین و
داڕمان و به‌دواداهاتن
دێن.
ئه‌مانه و
زۆر لایه‌نی
لاوا زو
جێگه‌ی مه‌ترسی
له‌م شێوازه‌ی
یه‌کگرتنه‌وه‌ی
حکوومه‌تی هه‌رێمه‌دا
ئه‌وه ده‌خوازێت
که جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان
و حیزب و لایه‌ن
و رێکخراوه
مه‌ده‌نییه‌کان
به‌گشتی و، په‌رله‌مانی
کوردستان و سه‌رۆکی
هه‌رێم به‌تایبه‌تیتر به‌م
یه‌کگرتنه
ناته‌واوه
رازی نه‌بن و
رێگه نه‌درێت
دوای چوارده
ساڵ له سته‌م
و گه‌نده‌ڵی و
قۆرخکاری و سووکایه‌تی
به مافه‌کانی
مرۆڤ و به‌فیڕۆدانی
داهات و
سامانی هه‌رێم
و له‌کارخستنی
هه‌موو ده‌زگاکانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و په‌روه‌رده‌و
پێگه‌یاندن
و، له‌کارخستنی
توانا‌و ئاوات
و وزه‌کانی ئه‌م
هه‌رێمه، ئه‌زموونه
شکستخواردووه‌کان
و ململانێی
حیزبییه له‌ناوبه‌ره‌کان
چاره‌نووس و
ده‌ستکه‌وته‌کان
و داهاتووی هه‌رێمه‌که‌مان
و که‌رکووک و
داوا ره‌واکان
دووباره بخه‌نه‌وه
به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
جێی
خۆیه‌تی
دڵسۆزان و دام
و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن و
رۆشنبیران له‌م
پرۆسه پڕ مه‌ترسییه
بێ ده‌نگ نه‌بن
و، جه‌ماوه‌ر
به‌گشتی له
ئاسه‌وارو ده‌ره‌نجامه
خراپه‌کانی
ئاگادار
بکرێته‌وه‌و،
بوار نه‌درێت
پرۆسه‌ی ئاوا
پڕ له مه‌ترسی
وه‌کو ده‌ستکه‌وت
و سه‌روه‌ریی به‌سه‌ر
میلله‌تدا فه‌رز
بکرێت، باشتر
وایه
رێکخستنه‌وه‌ی
ئیداره به‌م
شێوه‌یه
دوابخرێت، تا
ئه‌و کاته‌ی
یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی
ته‌واو بێ مه‌ترسی
دێته‌دی،
چونکه ئه‌گه‌ر
پێشه‌کی هه‌ر
کار‌و پرۆژه‌یه‌ک
ناته‌واو
بێت، چاوه‌ڕێی
چاکسازی و ده‌رئه‌نجامی
باشی لێ
ناکرێت.
ـ مامۆستا، ده‌توانین
بڵێین بۆ یه‌که‌م
جاره که‌سێک
له ئاستێکی
به‌رپرسیارێتیی
سیاسی و
یاساییدا به‌م
شێوه‌یه به
راشکاوی باسی
مه‌ترسییه‌کانی
ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ی
ئیداره
بکات، ئه‌ی
ناترسن له ده‌رئه‌نجامه‌کانی
بێده‌نگبوون
و وریاکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر؟
• وانازانم
یه‌که‌م جار
بێت و، به‌شێکی
زۆر رایان
وایه زیان له
نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه
باشتره‌و، به
شکستێکی بێ
هیوابوون له
گۆڕانکاری
ئیجابی و له
قسه‌کردن و له
پێشنیار‌و ره‌خنه‌و
سه‌رنج پێشکه‌شکردن
و، به‌شێکیش
که زۆربه‌ی
رۆشنبیران قسه
ده‌که‌ن و ده‌نووسن
و ره‌خنه ده‌گرن
و پێشنیاری
جوان ئاراسته
ده‌که‌ن، که‌متر
گوێیان لێ ده‌گیرێت،
به‌ڵام به‌شی
هه‌ره‌زۆری
سیاسه‌توان و
به‌ڕێوه‌به‌ران
و به‌رپرسان و
جه‌ماوه‌ر
دابه‌ش بوون به‌سه‌ر
هه‌ردوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا و، ئه‌وانیش
به‌رژه‌وه‌ندییان
له‌وه‌دایه‌و
بێده‌نگی و شه‌رعیه‌ت
ده‌دات به هه‌موو
بارێک که به‌رژه‌وه‌ندیی
حیزبییانه‌ی
تێدا بێت، له
هه‌موو
بارێک‌دا ئه‌م
راو سه‌رنجانه‌ی
من وه‌ک
تاکێکی ئه‌م
کۆمه‌ڵگه و وه‌ک
ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی
هه‌رێم له
روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی
و ئه‌زموونێکی
به‌هێزه‌وه
له ژیانم له
ناوجه‌رگه‌ی
واقیعه‌که‌مانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه. نامه‌وێت
راستییه‌کان
و قه‌ناعه‌ته‌کانم
له میلله‌ت و
نه‌وه‌که‌م
که ئێمه‌یان
کردۆته
نوێنه‌ری شه‌رعیی
خۆیان..
بشارمه‌وه و،
له هه‌موو
بارێک‌دا ئه‌مه
بۆچوونێکه‌و
گه‌یاندنی به
پێویست ده‌زانم.