ماڵئاوایی
نووسه‌ر و
مێژوونووسی
كورد: مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت (1939-2005)
هه‌رچه‌ند مه‌رگ،
وه‌ك
میوانێكی
بانگهێشت نه‌كراو،
گوزوگومبه‌د
سه‌ر به‌هه‌موو
ماڵێكدا ده‌كا
و كه‌س
نابوێرێ، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
بنیاده‌م هه‌ر
نایه‌وێ هه‌واڵێكی
له‌م چه‌شنه
قه‌بوڵ بكا.
به‌تایبه‌ت
هه‌واڵی كۆچی
دوایی
ئازیزێك كه
دروست مانگێك
له‌وه‌پێش، له
ماڵی خۆی به
ڕوویه‌كی زۆر
خۆش _ بێئه‌وه‌ی
ڕه‌نگ و
نیشانه‌ی مه‌رگ
به
ڕووخسارییه‌وه
دیار بێ، به‌م
زوانه
ماڵئاواییت لێ
بكا و، ئیتر
جارێكی دی نه‌یبینییه‌وه!
ئێمه، چه‌ند
كه‌سێك له به‌شداربووانی
كۆڕی یادی
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د كه
له ڕۆژی 31-03-2005 دا
له‌لایه‌ن
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان(سلێمانی)
بڕێوه‌چوو،
هه‌ستمان كرد
كه جێگه‌ی مامۆستا
مه‌حموودی مه‌لا
عێززه‌ت، له‌م
كۆڕی
یادكردنه‌وه‌دا
به‌تاڵه و،
دوای ئه‌وه‌یكه
زانیمان به
هۆی نه‌خۆشی
نه‌یتوانیوه
به‌شدار بێ،
ڕۆژی 4 یان5 ی
ئاوریل له
خزمه‌ت كاك عه‌لی
قازی (كوڕی ڕه‌ش)دا،
وێڕای كاك عه‌لی
سه‌یفی قازی و
كاك فایق
ئاڵتوونچی،
سه‌ردانیمان
كرد و،
نزیكه‌ی دوو
سه‌عاتێك له‌لای
ماینه‌وه. له‌و
دانیشتنه‌دا
گه‌لێك قسه و
باس له سه‌ر
كۆماری
كوردستان و
بارودۆخی
ئێستای كورد كرا
و ته‌نانه‌ت
چه‌ند وێنه‌ش
بۆ یادگار و بیره‌وه‌ری
هه‌ڵگیرا،
ئیتر بێ خه‌به‌ر
له‌وه كه دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگ خۆی له
بۆسه‌ی ئه‌و
نووسه‌ره نیشتمانپه‌ره‌وه‌ره
ناوه كه ها
ئه‌مڕۆ و ها
سبه‌ینێ به‌ربینگی
پێ بگرێ و به
زۆره‌ملی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
له ده‌ستی
بستێنێ و به‌ره‌و
جیهانێكی نه‌ناسراو
بیڕفێنێ.
مامۆستا مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت
له ساڵی 1939ی
زایینی، له
شاری سلێمانی
له دایك بووه،
خوێندنی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی له‌وێ
ته‌واو
كردووه و له
ساڵی 1962دا، له
زانكۆی به‌غدا
له به‌شی
مێژوو به‌كالیۆرسی
وه‌رگرتووه
و پاشان بووه
به مامۆستای
مێژوو.
له ساڵی 80-1981دا،
به تاوانی
چالاكیی
سیاسی دژ به
ڕێژیم گیراوه
و دوای ئه‌وه‌یكه
به سه‌ربه‌رزی
نه‌جاتی بووه،
ڕێی ئاواره‌یی
گرتووه‌ته‌به‌ر
و له وڵاتی
سوێد وه‌ك په‌نابه‌ری
سیاسی نیشته‌جێ
بووه. له
ساڵی 1987 وه له
ئه‌رشیفی هه‌رێمی
شاری ئوپسالا
دامه‌زراوه
و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ كوردستان له
كاره‌كه‌یدا
به‌رده‌وام
بووه.
كاك مه‌حموود،
وه‌ك نووسه‌رێكی
به توانا له
زۆربه‌ی
ڕۆژنامه و
بڵاوكراوه
ئاشكرا و
نهێنییه‌كاندا
هاوبه‌شی
كردووه و گه‌لێك
باس و
لێكۆڵینه‌وه‌ی
جۆراوجۆری به
زمانی كوردی و
عه‌ڕه‌بی
نووسیوه كه
سه‌ره‌ڕای چه‌ند
به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو،
ئه‌و كتێبانه‌ی
خواره‌وه‌ی
چاپ و
بڵاوكردووه‌ته‌وه:
_ دیپلۆماسێتیی
بزووتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی، 1973
_ كۆماری
میللی مه‌هاباد،
چاپی یه‌كه‌م 1984،
چاپی دووه‌م 1987
_ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
مێژووی ته‌قه‌لای
به‌عێراقیكردنی
كورد و مه‌سه‌له‌ی
كوردستان، 1986
_ كورد و
ململانێ و
ستراتیجی
ئاسایشی نه‌ته‌وه،
1988
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری
كوردستان (نامه
و دۆكومێنت)،
به‌رگی یه‌كه‌م،
ستۆكهۆڵم 1992
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری
كوردستان (نامه
و دۆكومێنت)،
به‌رگی دووه‌م،
ستۆكهۆڵم 1995
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری
كوردستان (نامه
و دۆكومێنت)،
به‌رگی سێیه‌م،
ستۆكهۆڵم 1997.
شیاوی گوتنه
كه مامۆستا
مه‌حموود له
بواری
ڕۆژنامه‌وانییشدا
كه‌سایه‌تییه‌كی
چالاك بووه و
سه‌رده‌مێك
وه‌ك سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی
كوردستانی
نوێ كاری
كردووه و، هه‌ربۆیه‌ش
له سه‌ره‌تای
ده‌رچوونی
گۆڤاری گزینگ،
یه‌كێك له به‌شدارانی
دنه‌ده‌ر و
هاوكارانی یارمه‌تیده‌ری
گۆڤاره‌كه
بووه كه له
ڕیزی ئه‌و
نووسراوانه‌دا
ده‌كرێ به
وتووێژێك له
ژێر عینوانی «ئه‌قڵییه‌تی
سیاسی و
دیپڵۆماسیی
كورد» (گزینگ،
ژماره8) و، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
سه‌باره‌ت به
كۆماری
كوردستان: «با
بۆچوونه
شێواو و هه‌ڵه‌كان
ڕاست بكه‌ینه‌وه»
(گزینگ، ژماره13
_ به‌شی1؛
گزینگ، ژماره14
_ به‌شی2) ئاماژه
بكرێ.
مامۆستا مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت
كه له‌م
دواییانه‌دا،
به نیازی
موداوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی
له كوردستان
ڕا گه‌ڕابۆوه
وڵاتی سوێد،
به‌داخه‌وه
له ڕۆژی 04-05-2005 له
شاری ئۆپسالا
بۆ هه‌میشه
ماڵئاوایی له
ژیان و كه‌سوكار
و گه‌له‌كه‌ی
ده‌كا. یادی
به‌خێر بێ و
گڵكۆیه‌كه‌ی
پڕ له گوڵ.
05-05-2005، س.
چ هێرش
• • •
س. چ
هێرش(به‌رپرسی
گۆڤاری گزینگ)،
مه‌حموود مه‌لا
عێززه‌ت
شوێن: ئوپسالا،
كاتی ئه‌نجامدانی
وتووێژ _ 1995