ئه‌ی
خانمه هونه‌رمه‌نده‌که!
ئه‌گه‌ر
هه‌ر ئێستا، جه‌رده‌ی
مه‌رگ، به‌ربینگم
پێ بگرێ و پشووم
لێ ببڕێ، باوه‌ڕكه،
ناتوانم کۆچی
ناوه‌ختی تۆ باوه‌ڕبێنم!
ئاخر ئه‌تۆ، گه‌ڵایه‌ک
نه‌بووی، به
نووکه زریانێک
ئاوا سووک و ئاسان
بوه‌ری، تۆ ڕیشه‌ی
به‌رزه‌سپیداری
به زرێبار ئاودراوی
خاکێک بووی که
ئاسمانی هه‌رچوارپارچه‌ی
کوردستان ئامێزیان
بۆ گرتبوویه‌وه.
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م!
ئه‌گه‌ر هه‌ر
ئێستا، گزیری
چاونه‌زێری مه‌رگ،
ده‌گه‌ڵ ئه‌نگووتنی
یه‌که‌م گزینگی
هه‌تاو، به‌ره‌و
سێداره ڕه‌پێچه‌كم
بدا، ناتوانم
جه‌سته‌ی کپ و
بێده‌نگی تۆ باوه‌ڕبێنم.
نانا.. من ته‌نیا
به ده‌نگێك باوه‌ڕدێنم،
که وه‌رزی به‌هاران،
ده گه‌رووی شی‌و و دۆڵی
چیا سه‌رسه‌خته‌کانی
نیشتمان، ده‌گه‌ڵ
خوناوه‌ی باران،
سرودی ژیانم بۆ
بڵێته‌وه.
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م
که ڕۆژ بێ خۆر
بێ،
ئاسۆ بێ شه‌به‌ق،
شه‌و بێ ئه‌ستێره،
به‌یان بێ گزینگ...
یه‌که‌مین
جار که «مه‌رزه
خانم»م بینی، پاییزی
ساڵی 1353 ی هه‌تاوی(1974ز)،
له پۆلی چواره‌می
دواناوه‌ندی
بوو. ئه‌من، ئه‌و کاته
له شاری مه‌ریوان
وه‌ک ئه‌فسه‌ری
سپایی(به پله‌ی
سیتوان 2) که له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
داکه‌وتبوو،
ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی
په‌روه‌رده
و بارهێنانی ئه‌و
شاره کرام و،
ده‌بوایه له
پۆلی چوار و پێنج
و شه‌شی دواناوه‌ندی
ده‌بیرستانی
فه‌ڕوخی(تاکه
ده‌بیرستانی
ئه‌و شاره)، وانه‌گه‌لی
جۆغرافیا و مێژوو
و ئه‌ده‌بیات
و.. بڵێمه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، به
هۆی نه‌بوونی
جێگه‌وڕێگه،
کوڕ و کچ
تێکه‌ڵ بوون. پۆلی
چواره‌می ده‌بیرستان
که نزیکه‌ی بیست
و چه‌ند که‌سێک
ده‌بوون، پێنج تا
شه‌ش کیژیشی تێدا
بوو که یه‌ک له
وان کێژێکی ڕه‌شئه‌سمه‌ری
باڵابه‌رزی خوێن‌شیرینی
ئێسکسووک بوو.
له ڕیزی پشته‌وه
ده‌گه‌ڵ «فاتێ»
(فاتمه‌ی حوسێنی)ی
ده‌سته‌خوشکی
داده‌نیشت. له
ده‌رسه‌کانیدا
نه زۆر زیره‌ک
بوو، نه زۆریش
ته‌مبه‌ڵ، هه‌رچۆنییه‌ک
بوو ده‌رسه‌کانی
منی ده‌خوێند
و هه‌وڵی خۆی ده‌دا.
ئه‌و دوو ده‌سته‌خوشکه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
ئاماڵ بزۆز ده‌هاتنه
به‌رچاو، به‌ڵام
به‌ختی خۆم، زۆریان
ڕێز و حورمه‌تی
من له‌به‌ر بوو،
به‌تایبه‌ت له
ته‌واوی ئه‌و
ماوه‌یه‌ی یه‌کساڵی
خوێندندا، هیچ
چه‌شنه دڵئێشه‌یه‌ک
ده‌گه‌ڵ «مه‌رزه
خانم» ڕووی نه‌دا.
له کاتی پشوودان
و حه‌سانه‌وه‌دا،
که قوتابییه‌کان
دوودوو و سێ سێ
لێک خڕده‌بوونه‌وه،
یان پێکه‌وه
کۆزیلکه‌یان
ده‌به‌ست، زۆرجار
که به‌سه‌ریاندا
ده‌هاتم یان به‌لایاندا
تێده‌په‌ڕیم، گوێم له
ده‌نگی زه‌مزه‌مه
و ناره‌ناری ئه‌و
هونه‌رمه‌نده
گه‌نجه ونه
ده‌بوو که به‌زمه‌که‌ی
بۆ خۆش ده‌کردن؛
ئه‌ویش ده‌نگ
و به‌هره‌یه‌ک
که له دواڕۆژێکی
نه زۆر دووردا،
بیکاته ئه‌و
هونه‌رمه‌نده
ڕه‌زاسووک و خاوه‌نهه‌ست
و دیار و نێوداره.
وابزانم دوای
ئه‌و ساڵه، که
من ده‌ره‌جه‌یان
لێ ئه‌ستاندمه‌وه
و ڕه‌وانه‌ی مه‌شهه‌د
و له‌وێشڕا ڕه‌وانه‌ی
شاری بیرجه‌ند
کرام، «مه‌رزه
خانم»یش
له دانیشسه‌رای
کچانی سنه درێژه‌ی
به خوێندن دا
و، پاشان بوو به
مامۆستا.
ساڵ هات و ساڵ
ڕۆیی! وابوو.. چه‌ته‌ی
ڕۆژگار، چه‌تی
ده‌کاران خست
و دوای گه‌لێک
چه‌رمه‌سه‌ریی
و باوباوێن و ڕاوڕاوێنی
سیاسی، هه‌ركامه‌ی
بۆ لایه‌ك تووڕ
هه‌ڵدا. عاقیبه‌ت
په‌ڵپی به منیش
گرت و به‌ره‌و
سۆڤیه‌تستانی
هه‌ڵداشتم و،
له شاری باکۆی
ئازه‌ربایجان
باروبنه‌ی پێ
خستم.
ساڵی 1989، هونه‌رمه‌ندی
ئازیز کاک ناسری
ڕه‌زازی که ده‌گه‌ڵ
گروپێکی هونه‌ریی
ئازه‌ریبێژ هاتبوه
شاری باکۆیه
و له ماڵی ئێمه
میوانداریی لێ‌کرا،
ئه‌وده‌م زانیم
که ده‌گه‌ڵ «مه‌رزییه
خانمی فه‌ریقی»
ژیانی هاوسه‌رییان
پێکه‌وه‌ناوه
و، دوای گه‌لێک
ده‌ربه‌ده‌ری
و کوێره‌وه‌ری،
غه‌ریبایه‌تی
و پێشمه‌رگایه‌تی
له وڵاتی سوێد
گیرساونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌یکه
ئێمه‌ش به خاو
وخێزانه‌وه
نیشته‌جێی سوێد
و پاشان شاری ستۆکهۆڵم
بووین، به هۆی
دراوسێیه‌تی
کاک «مه‌سعوودی
فه‌ریقی» که هه‌ر
له مه‌ریوانه‌وه
ده‌مناسی، تێکه‌ڵاویمان
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
ڕه‌زازی ــ فه‌ریقی
زیاتر و گه‌رم
و گوڕتربوو.
له ئاخرییه‌کانی
مانگی مارسی 2005 دا، که بۆ یادکردنه‌وه‌ی
ڕۆژی شه‌هیدبوونی
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د له
سلێمانی به‌شداربووم،
له شارۆچکه‌ی
دوکان سه‌ردانی
ماڵه کاک ناسر
و مه‌رزه‌خانمم
کرد و، به‌داخه‌وه
هیچ پێموانه‌بوو،
ئه‌وه ئاخرین
دیدار ده‌بێ ده‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندێک
که شه‌یتانی
مه‌رگ به‌ته‌مایه، له داهاتوویه‌کی
نزیکدا سه‌مفۆنیای
نه‌مانی بۆ بخوێنێ.
به‌ڵێ..! ئه‌ی
خانمه هونه‌رمه‌نده‌که! باوه‌ڕ به
هه‌رچی بێنم،
مه‌رگت باوه‌ڕ
ناهێنم.. چونکه
سوورسوور ده‌زانم
ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی
و ده‌نگی نیشتمانپه‌رستیت،
بیچمێکی وه‌ها
شیاو و به نه‌رخ
له تۆ ده‌نه‌خشێنن
که هه‌تاهه‌تایه
وه‌ک په‌لکه‌زێڕینه
له ئاسمانی هونه‌ری
گه‌له‌که‌تدا
ده‌دره‌وشێیه‌وه.
س. چ. هێرش، 18-09-2005
• • •