قوربانییه‌کی
والێکراو(ئیلاقه‌کراو)
بی
بی سی: دوای ئه‌وه‌یکه
«موختار مای» ژنه
گوندییه‌کی
پاکستانیی،
له فوریه‌ی 2002
دا، که‌وته
به‌ر ده‌ستدرێژیی
به‌کۆمه‌ڵ،
نه ته‌نیا حه‌یسیه‌تی
وی په‌ڵه‌دار
بوو، به‌ڵکه
ژیانی
ئاساییشی
کۆتایی پێهات.
له
وێنه‌گه‌لێک
که له «موختار
مای» بڵاوبووه‌ته‌وه،
ژنێکی
تێکشکاو و
ترسا‌و دێته‌به‌رچاو.
به‌ڵام
که‌سانێک که
له نزیکه‌وه
دیویانه و
دواندوویانه
له ئازایه‌تی
و ئیمانی ئه‌و
ژنه گوندییه
ده‌دوێن که
ئێسته وه‌ک
یه‌کێک له
تێکۆشه‌رانی
مافی ژنان له
ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
نێوی له سه‌رزارانه.
زۆرکه‌س
چاوه‌ڕوان
بوون که «موختار
مای»ی 33 ساڵانه‌ش،
وه‌ک زۆربه‌ی
ژنانی دیکه‌ی
ئه‌تککراو،
کۆتایی به
ژیانی خۆی
بهێنێ. به‌ڵام
ئه‌و، وای نه‌کرد
و ده‌ستی به
تێکۆشانێکی
حقوقی له
پێناو وه‌دیهاتنی
مافی خۆی و
سزادانی ده‌ستدرێژکه‌ران
کرد.
ئه‌و
به پاره‌یه‌ک
که وه‌ک خه‌ساڕه‌ت
وه‌ریگرتبوو،
دوو مه‌دره‌سه‌ی
له گوندی خۆی
سازکرد و،
ئێسته له
ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
له پێناو
مافی ڕه‌وای
ژنان چالاکی
ده‌نوێنێ.
ئازایه‌تی
و توانایی «موختار
مای» کاتێک له
میحه‌کی
تاقیکردنه‌وه
درا که
توانی له
ئاست مه‌یلی
توندوتیژی
خۆکوشتن خۆی
ڕابگرێ. ئه‌و
له‌م باره‌یه‌وه
گوتی: «له
مندا هه‌ستێکی
سه‌یر بۆ شه‌ڕ
و به‌ره‌نگاریی
له دژی ده‌ستدرێکه‌راندا
شکڵی گرتووه.»
هه‌ر
ئه‌و هه‌ستی
وه‌دیهێنانی
ماف و وه‌رگرتنی
کۆمه‌گی مه‌عنه‌وی
له لایه‌ن 200
که‌سی خه‌ڵکی
گونده‌که
باعیس بوو که
«موختار مای» ده‌ست
بکا به خه‌بات،
چون به‌م
ئاکامه گه‌یشت
که که‌سانێکی
دیکه‌ی وه‌ک
وی هه‌ن که
له ڕوودانی
ئه‌و جۆره
کارانه ڕازی
نین.
حوکمی
ده‌ستدرێژیی
به‌کۆمه‌ڵ بۆ
سه‌ر «موختار
مای» له‌لایه‌ن
شۆڕای قه‌بیله‌یه‌کی
خاوه‌ننفوزی
گونده‌که‌ی
وی له سۆنگه‌ی
ئه‌وه‌وه ده‌رچوو
که برایه‌کی 12
ساڵه‌ی «موختار
مای» له که‌نار
ژنێکی ئه‌و قه‌بیله‌یه
بینرابوو و،
به نه‌زه‌ری
ئه‌و شۆڕایه
به هۆی ئه‌و کاره
حه‌یسیه‌تی
ته‌واوی قه‌بیله
په‌ڵه‌دارکرابوو،
وه ئیلاقه‌کردنی
«موختار مای» له
تۆڵه‌ی ئه‌و
ڕه‌فتاره‌ی
براکه‌یدا ده‌بوو
کرابایه.
به‌ڵام
پاشان له
دادگادا
ئاشکرابوو که
ئه‌و چیرۆکه
هه‌ڵبه‌ستراوه،
سه‌رپۆشێک
بووه بۆ
واقیعیه‌تی
ده‌ستدرێژیی
به برا
دوازده‌ساڵانه‌که‌ی.
14که‌س
به گومانی
ئیلاقه‌کردنی
«موختار مای» ده‌ستبه‌سه‌رکران،
به‌ڵام له
مانگی
مارسدا، پێنج
که‌س له‌وان
بێ‌تاوان ڕاگه‌یێندران
و حوکمی شه‌شه‌مین
که‌س له
ئیعدام ڕا کرایه
حه‌بسی ئه‌به‌د.
به‌ڵام له
دوای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
جیهانیی ئه‌و
بابه‌ته،
ئێسته په‌روه‌نده‌ی
ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی
دیوانی به‌رزی
پاکستان
کراوه‌ته‌وه.
«موختار
مای» له‌وه‌یکه
له‌وانه‌یه
ئه‌وان سه‌رله‌نوێ
بگه‌ڕێنه‌وه
گونده‌که‌ی
نیگه‌رانه،
به‌ڵام ده‌ڵێ
حازر نییه
پاکستان
جێبهێڵێ.
«موختار
مای» پاش
ئاشکرابوونی
ئیلاقه‌کردنی
به‌کۆمه‌ڵ و
هه‌وڵی
سازکردنی مه‌دره‌سه
له گونده‌که‌ی
خۆیدا یارمه‌تییه‌کی
زۆری له لایه‌ن
ڕێکخراوه
خێرخوازییه‌کانی
ناده‌وڵه‌تی
وه‌رگرتووه.
به‌ڵام
نێوده‌رکردنی
جیهانیی وی له
سۆنگه‌ی مه‌تڵه‌بێکه‌وه‌یه
که سه‌باره‌ت
به وه‌سه‌رپه‌ڕانی
به‌کۆمه‌ڵ بۆ
سه‌ر وی و هه‌وڵی
دامه‌زرانی
مه‌دره‌سه
له ڕۆژنامه‌ی
نیۆیۆرک
تایمزدا
بڵاوکرایه‌وه. خوێنه‌ره‌وانی
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه
وه‌ها که‌وتنه
ژێر کارتێکه‌رییه‌وه
که سه‌رجه‌م 69000
دۆڵاریان بۆ
ڕه‌وانه‌کرد.
ئێسته
«موختار مای» به‌ته‌مایه
سه‌ره‌ڕای ئه‌ودوو
مه‌دره‌سه‌یه‌ی
له گوندی خۆی
سازیکردووه،
له گونده‌کانی
دیکه‌ش دامه‌زرانی
مه‌دره‌سه و
نێوه‌ندی
داوده‌رمانیش
ده‌ست پێبکا.
ئه‌و
که ژنێکی نه‌خوێنده‌واره،
پێیوایه ته‌نیا
له ڕێگه‌ی
فێرکردنه که
ده‌توانرێ خه‌ڵک
له پێناو گه‌یشتن
به مافه‌کان
وریابکرێنه‌وه
و بۆ
باشترکردنی
دۆخی مافی
ژنان زه‌ینی
کوڕان و کچان
ڕوونبکرێته‌وه.