نه‌ورۆزی كورد(شێعر)

نـــــــــــــــــه‌ورۆز ڕه‌مزی سروشته‌
ڕۆژی ژیـــــــــــــــــــــانه‌وه‌ی گشته‌

نوێكـــــــــــــــــــــــه‌ره‌وه‌ی جیهانه‌
بووژێنه‌ری ژیــــــــــــــــــــــــــــــانه‌

بێ گیـــــــــــــانێكی گیانبه‌خشه‌
نوێخـــــــــــــوازێكی خۆشنه‌خشه‌

په‌یكی پـــــــــــــــــــــــه‌ری ئه‌وینه‌
ده‌نگـــــــــــــــی مێژووی خوێنینه‌

ئیكسیری ژیــــــــــــــــانی نوێ یه‌
هــــــــــــــــــــــه‌زار به‌ڵێنی پێ یه‌

دابی دێرینی كـــــــــــــــــــــــــورده‌
جێــــــــــــــــــــــژنی درشت و ورده‌

پیره‌گه‌نجێكی شـــــــــــــــــــــــــاده‌
ئاڵاهــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ڵگری داده‌

یه‌كـــــــــــه‌م پێشمه‌رگه‌ی وه‌رزه‌
ئاشتیخوازی ســــــــــــــه‌ر عه‌رزه‌

ماكــــــــــــــــــــــــه‌ی نوور و ئاگره‌
ئـــــــــــــــــــــــــــه‌سته‌م و خۆڕاگره‌

ئه‌شكـــــــــــــــــــه‌نجه‌ نایته‌زێنێ
سێداره‌ نـــــــــــــــــــــــــــایبه‌زێنێ

نه‌ شمشێری خوێنـــــــــــــــــــــاوی
نه‌ ســـــــــــــــــه‌د بۆمبای ژاراوی

نه‌ فێڵ و ده‌هۆی به‌دكــــــــــــــار
گێژه‌ڵووكه‌ی ڕۆژگــــــــــــــــــــــــار

ناتوانن ڕێی پێ كل كــــــــــــــه‌ن
پــه‌تی دیلی له‌ مل كـــــــــــــــه‌ن

ئـــــــــــــــــــــــــــازا و ئازادیخوازه‌
ڕه‌ند  و ئینســــــــــــــــــــاننه‌وازه‌

هه‌موو ساڵێ به‌هــــــــــــــــــــاران
ڕووده‌كاته‌ هـــــــــــــــــــــــــه‌زاران

ده‌ڵێ: پیره‌ نـــــــــــــــــــــــه‌ورۆزم
دۆستی كــــــــــــــــــوردی دڵسۆزم

مژده‌هێنــــــــــــــــــــــــه‌ری شادیم
ڕازێنه‌ری ئــــــــــــــــــــــــــــازادیم

• • •

 س. چ. هێرش