قانوونی
بنه‌ڕه‌تی و داهاتووی
عێراق
هه‌روه‌ک
ده‌زانین پێشنووسی
قانوونی بنه‌ڕه‌تی
عێراق دوای
گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ
و گێره‌وکێشه‌یه‌کی
زۆر له نێوان
گروپه‌یلی دژۆکی
سه‌ره‌کیی خاوه‌ن
بیروڕای جیاواز
وه‌ک شیعه و کورد
و عه‌ڕه‌بی سوننی،
عاقیبه‌ت ڕۆژی
یه‌کشه‌مۆ 28ی
ئووتی 2005 له‌لایه‌ن«لێژنه‌ی
ئاماده‌کاریی
پێشنووسی ده‌ستور» مۆری
سه‌لمانی لێدرا
و پێشکێشی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی(په‌رله‌مان)
کرا.
هه‌رچه‌ند
سه‌لماندنی پێشنووسی
قانوونی بنه‌ڕه‌تی
بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقێکی نوێ
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه،
خۆی ههنگاوێکی
زۆر گرینگ و پێشکه‌وتنێکی
به‌رچاوی پرۆسه‌ی
سیاسی یه، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتن و
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
زیاتری ئه‌م پرۆسه‌یه
به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
که هاووڵاتییانی
عێراقی له ڕێفراندۆمێکدا
که بڕیاره له
ڕۆژی 15-10-2005 پێکبێ
ده‌نگی بۆ بده‌ن
و، ئه‌و ده‌قه
بڕیارلهسهردراوهی
په‌رله‌مانی
نیشتمانیی، ببێته
قانوونی بنه‌ڕه‌تیی
هه‌میشه‌یی کۆماری
عێراق.
دیاره
شیاوی ئاماژه‌پێکردنه،
ئه‌و قانوونه
وهختاییهک
لایه‌نی سه‌لمێندراو
و ڕه‌سمی به خۆیه‌وه
ده‌گرێ که له
لایه‌ن زۆرینه‌ی
ده‌نگده‌رانی
هه‌ر هه‌ژده
پارێزگه‌ی عێراق
ده‌نگ بێنێته‌وه
و، ئه‌گه‌ر دووسێههم(دوو
له سێ)ی ده‌نگده‌ران
به‌لانیکه‌مه‌وه
له سێ پارێزگه‌ی
ئه‌م وڵاته ده‌نگیان
پێ نه‌دا ئه‌وا
ده‌ستوره‌که
سه‌رناگرێ و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
لێره‌دا
جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوێستی
هه‌موو لایه‌نه
پێوه‌ندیداره‌کان
و له سه‌رووی
هه‌مووانه‌وه
که‌مایه‌تی عه‌ڕه‌به
سونییه‌کان که
له سه‌ر دژایه‌تیکردنی
خۆیان سه‌باره‌ت
به سه‌لماندن
و چه‌سپاندنی
زۆرینه‌ی خاڵه‌کانی
ئه‌و ده‌ستوره
پێیان داگرتووه
و به‌ته‌ماشن
له ڕێفراندۆمی
15ی ئۆکتۆبردا
ڕه‌تی بکه‌نه‌وه،
بخه‌ینه به‌رباس.
ئا) هه‌ڵوێستی
هێز و پێکهاته
نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌کانی
عێراق:
1-
شیعه‌کان، به
ته‌واوی ئه‌وهێز
و ده‌سته و گروپه
جۆراوجۆرانه
ده‌گوترێ که
سه‌رجه‌م نزیکه‌ی
60% ی ئاپۆره‌ی دانیشتووانی
عێراق پێکدێنن(لێره‌دا
مه‌به‌ست کورده
فه‌یله‌ییه‌کان
نین). هه‌ڵبه‌ت
دیارده‌یه‌کی
سه‌رنجڕاکێش
سه‌باره‌ت به
شیعه‌کان ئه‌وه‌یه
که ئه‌وانه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که بایه‌خێکی
زۆر به لایه‌نی
هه‌وێتی(ناسنامه)ی
مه‌زهه‌بی ده‌ده‌ن،
هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش
هه‌وێتی ئێتنیکی
ــ عه‌ڕه‌ب و به
ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌میش
ئێرانی ــ ی خۆیان
زه‌ق ده‌که‌نه‌وه
و، هه‌روه‌ک له
(مادده‌ی 3) ی پێشنووسی
ده‌ستوره‌که‌دا
هاتووه، ئاخرسه‌ر
به به‌شێک له
«نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب»
داده‌ندرێن. هه‌رچه‌ند
هێندێک
ویست و خوازی
شیعه‌کان وه‌ک
هێنانی پاشنێوی
«ئیسلامی» و نێوئاخنکردنی
له ناو(کۆماری
عێراق»دا.. له
لایه‌ن کورد و
عه‌ڕه‌به سونییه‌کان
ڕه‌تکرایه‌وه،
به‌ڵام واوێده‌چێ
له ڕاپه‌ڕاندنی
پرۆسه‌که و ده‌نگدان
به قانوونی بنه‌ڕه‌تیی
عێراق له ڕێفراندۆمی
تایندا ڕازی بن.
2-
کورده‌کان، ته‌واوی
دانیشتووانی
کورد (فه‌یلی،
ئیزه‌دی، شه‌به‌ک
و..) ده‌گرێته‌وه که
سه‌رجه‌م نزیکه‌ی
20%یسهرجهمی دانیشتووانی
کۆماری عێراق
پێکدێنن. کورده‌کان
زیاتر خۆیان به
هه‌ڵگری هه‌وێتی
ئێتنیکی(نه‌ته‌وه‌یی)
ده‌زانن تا هه‌وێتی
مه‌زهه‌بی، که
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی
مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی
له‌مێژساڵه
خه‌باتیان کردووه.
ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونی
کورده‌کان سه‌باره‌ت
به پێشنووسی
قانوونی بنه‌ڕه‌تی
عێراق و ئه‌وه‌یکه
چاره‌نووسیان
له داهاتوودا
به چ شێوه‌یه‌ک
ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگێنین،
ئه‌وا ده‌کرێ
ئاماژه به دوو ڕوانگه‌ی جیاواز
بکرێ:
ئا) حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان (یه‌کێتی
و پارتی) و هاوپه‌یمانه‌کان(كه‌لدانی
و ئاشووری، توركمان
و..)، که بیروبۆچوونه‌کانیان
به شێوه‌ی ڕه‌سمی
له لایه‌ن بنکه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم و په‌رله‌مانی
هه‌رێمی کوردستانه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی
ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
نێوه‌رۆکی ئه‌و
پێشنووسه به دابینکه‌ری
هه‌موو داخوازییه
سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
خۆیان نازانن،
به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی
ئه‌وڕۆدا به
ده‌ستکه‌وتێکی
گه‌وره‌ی له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌ربۆیه‌شه،
به‌ڕێزان هه‌م
جه‌لال تاڵه‌بانی
وه‌ک سه‌رکۆماری
عێراق و، هه‌م
مه‌سعوود بارانی
وه‌ک سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان
وێڕای ده‌ستنیشانکردنی
که‌موکوڕییه‌کانی
ئه‌و ده‌ستوره،
داوایان له هاووڵاتییانی
عێراق و خه‌ڵکی
کورد و کوردستان
کردووه که له
ڕۆژی دیاریکراودا
به‌شدار بن و ده‌نگ
به قانوونی بنه‌ڕه‌تیی عێراق
بده‌ن.
دیاره
سه‌باره‌ت به
سه‌رکردایه‌تی
کورد و به‌تایبه‌ت
میدیاکانی سه‌ر
به هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدارێتی
هه‌رێمی کوردستان،
ده‌بێ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه
ئاراسته بکرێ
که نێوه‌رۆکی
ده‌قی ئه‌م ده‌ستوره
و به‌تایبه‌ت
ئه‌و خاڵانه‌ی
که پێوه‌ندییان
به داهاتووی
سیاسی و چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یی
کورده‌وه هه‌یه،
له ڕاده‌به‌ده‌ر
زه‌ق ده‌کرێنه‌وه
و بایه‌خیان پێده‌درێ؛
له‌حاڵێکدا ده‌بوو
به‌ده‌ستنیشانکردنی
خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م
ده‌ستوره که
ده‌توانن له
داهاتوودا لێڵی
و ئاڵۆزیی لێکدانه‌وه
بخوڵقێنن، کۆڕوکۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان
ڕۆشن بکه‌نه‌وه
و، ئه‌وه‌ش له
پله‌ی یه‌که‌مدا
ئه‌رکی په‌رله‌مانی
هه‌رێمی کوردستان
بوو که نه‌ده‌با
خۆی لێ بواردبا.
بۆ نموونه، ده‌بوو
نێوی «نه‌ته‌وه‌ی
کورد» و «هه‌رێمی
کوردستان» وه‌ک
یه‌که‌مین هه‌رێمی
فیدێراڵیی به
ڕوونی و ڕاشکاوی
له به‌شی (بنه‌ما
سه‌ره‌کییه‌کان:
مادده‌ی1)ی ده‌ستوره‌که‌دا
هاتبا. ڕاسته
له به‌ندی یه‌کی
مادده‌ی(4) دا «زمانی کوردی»
له پاڵ زمانی
عه‌ڕه‌بی به
ڕه‌سمی ناسراوه
و تاڕاده‌یه‌ک
ده‌توانێ هه‌ڵگری
باری ئێتنیکی(نه‌ته‌وه‌یی)
بێ، به‌ڵام ده‌به‌رگری
ئه‌و لایه‌نه
ئێتنیکی ــ سیاسییه
نییه که «نه‌ته‌وه»
وه‌ک یه‌که‌یه‌کی
جوغرافیایی
ــ سیاسیی ته‌نانه‌ت
له سیستیمی فیدێراڵیشدا
ده‌بێ هه‌یبێ.
بێ) هێزه ئۆپۆزیسیۆنه
کوردییه‌کان
و ڕۆشنبیره ناڕازییه‌کان، که
زۆربه‌یان پێیانوایه
پێشنووسی ده‌ستوری
بڕیاردراو له
ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانیی عێراق،
له ژێر کارتێکه‌ریی
بیروبۆچوونی
ئیسلامیی شیعه‌کان
نووسراوه و بایه‌خێکی
وه‌های نییه
و چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یی
و داهاتووی سیاسی
کورده‌کان ده‌خاته
مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
ناتوانن قورساییه‌کی
ئه‌وتۆ بخه‌نه
سه‌ر بارودۆخی
ڕێفراندۆم و ئه‌وه‌یکه
خه‌ڵکی کورد و
کوردستان له
ده‌نگدان به
قانوونی بنه‌ڕه‌تی
په‌شیمان و پاشگه‌زبکه‌نه‌وه؛
به‌ڵام هه‌رچییه‌ک
بێ، قسه و ڕوانگه‌که‌یان
وه‌ک ڕه‌خنه‌ی
مێژوویی شیاوی
بایه‌خپێدان
و سه‌رنجدانه.
ده‌کرێ
ئه‌وه‌ش سه‌رنج
بدرێ که به‌شێکی
که‌م له‌م ڕۆشنبیره
کورده ناڕازییانه
که زیاتر له
وڵاتانی ده‌ره‌وه
ده‌ژین، به‌بێ
ئه‌وه‌ی به وردی
ده‌قی ده‌ستوره‌که‌یان
تاوتوێ کردبێ
یان ڕه‌خنه‌یه‌کی
به‌جێ و گونجاویان
خستبێته‌ڕوو،
به دووپاتکردنه‌وه‌ی
قسه و ئاخافتنی
قاوه‌خانه‌یی،
هه‌ر چه‌شنه
ده‌ستکه‌وتێک
که تا ئێسته
بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان بهدیکرابێ
به چاوی ڕه‌شبینانه
دهینواڕن و ڕه‌تی
ده‌که‌نه‌وه.
3-
عه‌ڕه‌به
سونییه‌کان، به‌هه‌موو
پێکهاته میللی
و سێکۆلار و مه‌زهه‌بی
و خێڵهکییهکهیانهوه،
که نزیکه‌ی 15-20%ی
سه‌رجه‌می دانیشتووانی
کۆماری عێراق
پێکدێنن، به
تێکڕایی ده‌توانرێ
له بواری دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقی نوێ‌دا
به سه‌ر دوو گروپی
جیاوازدا دابه‌شبکرێن:
ئا) گروپی یه‌که‌م، وه‌ک
پێکهاته‌یه‌ک
له پاشماوه‌ی
حیزبی به‌عس و
لایه‌نگر و که‌سانی
سه‌ر به ڕێژیمی
پێشووی عێراق
که خۆیان به
دۆڕاو ده‌زانن،
نه‌ته‌نیا حازر
نین له پرۆسه‌ی
بنیاتنانه‌وه
و دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقی نوێ‌دا
به شێوه‌ی هێمنانه
به‌شداری بکه‌ن
به‌ڵکه مه‌ترسیدارترین
شێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه
و، ته‌نانه‌ت
به هاوکاری و
پشتیوانیی گروپه
تیرۆریستییه‌کان
ده‌ست له هیچ
چه‌شنه جینایه‌ت
و ئاکاری نائیسانی
وه‌ک کۆشتاری
به‌کۆمه‌ڵی هاووڵاتییان
و خۆته‌قاندنه‌وه
و بۆمبدانانه‌وه
ناکێشنه‌وه.
دیاره، هۆی دژایه‌تی
ئه‌وان ده‌گه‌ڵ
هه‌ر چهشنهدهستکهوتێکی
سیاسی و قانوونی
له پێناو دامه‌زرانده‌وه‌ی
ئه‌و عێراقه‌ی
که چیدی به مڵکی
وان حیساب ناکرێ، ڕوونه
و حه‌وجێ به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه
نییه.
بێ) گروپی
دووهه‌م، وه‌ک
که‌مایه‌تییه‌ک
له ماکه‌گه‌لی
میللی و مه‌زهه‌بی
و خێڵه‌کیی که
له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقی نوێ‌دا
به‌شدارییان
کردووه، له
سه‌ر چه‌ند خاڵی
سه‌ره‌کیی که
له ده‌قی ده‌ستوره‌که‌دا
هاتووه دژایه‌تی
ده‌نوێنن و، نایانه‌وێ
له ڕێفراندۆمی
دیاریکراودا
ده‌نگ به‌م قانوونه
بنه‌ڕه‌تییه
هه‌میشه‌ییه
بده‌ن که گوایه
ویست و داخوازییه‌کانی
ئه‌وان دابین
ناکا.
هه‌ڵبه‌ت
نابێ ئه‌و ڕاستییه‌ش
بخرێته لاوه
که ئه‌و گروپه
زۆرجار که‌وتووه‌ته
ژێر کارتێکه‌ریی
سیاسی و کرده‌وه‌یی
گروپی یه‌که‌م
و، نه‌یتوانیوه
هێڵ و ڕێبازی خۆی
به ته‌واوی له‌وان
جیابکاته‌وه.
بۆنموونه، عه‌ڕه‌به
سونییه‌کان و
به‌تایبه‌ت پێکهاته‌ی
ئه‌م گروپه،
به هۆی هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌ی گروپی
یه‌که‌م، نه‌یانتوانی
له هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی
گواستنه‌وه(ژانڤییه‌ی
2005) دا، ده‌نگێکی
ئه‌وتۆ بێننه‌وه
و چه‌ند کورسیی
زیاتر بۆخۆیان
ته‌رخان بکه‌ن.
به‌گشتی،
نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی
که‌مایه‌تی عه‌ڕه‌به
سونییه‌کان،
چوار بوار یان
چوار لایه‌نی
سه‌ره‌کیی ده‌ستوره‌که،
وه‌ک: سیستیمی
فیدێراڵیزم،
چۆنیه‌تی
دابه‌شینی داهاتی
نه‌وت، لابردنی
شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
پێشووی حیزبی
به‌عس و نه‌خشی
ئیسلام ده‌گرێته‌وه.
به
کورتی، عه‌ڕه‌به
سونییه‌کان پێیانوایه
به پێی ده‌قی
ئه‌و ده‌ستوره،
شیعه‌کانی باشووری
عێراقیش وه‌ک هه‌رێمی
کوردستان له
باکوور ده‌توانن
هه‌رێمێکی فیدێراڵ،
له ژێر کارتێکه‌ریی
کۆماری ئیسلامی
ئێران بۆ خۆیان
پێکبنن و، ئه‌وان
سه‌ریان بێ کڵاو
بمێنێته‌وه
و له داهاتی نه‌وتی
کوردستان(که‌رکووک)
و باشووری عێراق(هه‌رێمی
شیعه‌کان) شتێکی
ئه‌وتۆیان پێ
نه‌بڕێ.
هه‌ڵبه‌ت
ترسه‌که‌یان
له دواڕۆژدا، ته‌واو له
جێی خۆی دایه،
به‌ڵام (مادده‌ی
109 و 110) ی ده‌ستوره‌که،
که به ڕاشکاوی
له (شێوه‌ی دابه‌شینی
عادڵانه‌ی داهاتی نه‌وت
وگاز به پێی
نفوس) ده‌دوێ،
تاڕاده‌یه‌ک
ده‌توانێ ئه‌و
ترس و نیگه‌رانییه‌یان
بڕه‌وێنێته‌وه.
4 - ژنان، که
نزیکه‌ی زیاتر
له 50%ی سه‌رجه‌می
دانیشتووانی
کۆماری عێراق
پێکدێنن، به
پێچه‌وانه‌ی
چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق،
ده‌ستکه‌وتێکی
ئه‌وتۆیان به
ده‌سه‌ت نه‌هێناوه
و، بگره له ژێر
کارتێکه‌ری و
نفوزی بیروبۆچوونی
زۆرینه‌ی شیعه له پڕۆژه‌ی
ده‌ستوردا، ئه‌و
لایه‌نه لیبراڵ
و سێکۆلاره قانوونییانهشیان ده قۆلێ
كه‌وته‌وه که
به گوێره‌ی قانوونی
کاتیی ساڵانی
1960، مافه‌کانی
ئه‌وانی تاڕاده‌یه‌ک
ده‌سته‌به‌ر
ده‌کرد.
ڕاسته
که به گوێره‌ی
مادده‌گه‌لی
(20)، (29) و (35)، بۆ ژنانیش
له باری سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
هێندێک مافی سه‌ره‌تایی
وه‌ک مافێکی گشتی
هاووڵاتییان
له‌به‌رچاوگیراوه،
به‌ڵام ئه‌وه
له چاو ئه‌و ویست
وخوازهی که
ژنان هه‌یانبوو
و هه‌یانه، نه‌ته‌نیا
هه‌ر زۆر زۆر که‌مه،
به‌ڵکه سووکایه‌تیشه
به پله‌ی و پایه‌ی
ژنان. هیچ نه‌با،
ده‌بوو به لانیکه‌مه‌وه
یه‌کدوو به‌ندی
تێهه‌ڵکێشی دیكه، سه‌باره‌ت
به مافی ڕاسته‌وخۆی
ژنان و هه‌روه‌ها
مافی مرۆڤ، له
مادده‌ی(35)دا زیادکرابایه.
بێ) هه‌ڵوێستی
وڵاتانی ده‌ره‌وه:
شتێکی
ئاشکرایه که
هه‌م وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مرکا و وێڕای
ئه‌ویش ته‌واوی
هاوپه‌یمانه‌کانی
و، هه‌م ئوڕووپاییه‌کان(یه‌کێتی
ئوڕووپا) و هه‌روه‌ها
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان(کۆفی
عه‌نان)، نێوه‌رۆکی
ئه‌و ده‌ستوره
و بڕیاردران و
سه‌لماندنی له‌لایه‌ن
په‌رله‌مان و
خه‌ڵکی عێراقه‌وه
به سه‌رکه‌وتنێکی
گه‌وره ده‌زانن
له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئاسایش و ئاساییکردنه‌وه‌ی
بارودۆخی عێراق
و، په‌راوێزکردن
و هه‌ڵپه‌ساردنی
گروپه‌یلی خۆته‌قێنه‌ر
و خراپکار و تیرۆریست
له‌م وڵاته‌دا. هه‌ربۆیه‌ش
هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ
و په‌له‌په‌لی
ئه‌مریکاییه‌کان
له تێسرواندنی
پڕۆسه‌ی نووسین
و ئاماده‌کردنی
پێشنووسی ده‌ستور
شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو
نه‌بوو!
هه‌ڵبه‌ت
نابێ فه‌رامۆش
بکرێ که ئاساییکردنه‌وه‌ی
بارودۆخی عێراق،
بۆ به‌ستێن و پانتایی
ستراتێژیی ئه‌مریکا
له‌پێناو پڕۆژه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی
گه‌وره و به‌تایبه‌ت
نواندنی هه‌ڵوێستی
بڕه‌ک و یه‌کلاکه‌ره‌وه
له به‌رانبه‌ر
دمدرێژییهكانی ڕێژیمی
ئیسلامی ئێران
و پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌که‌ی،
ده‌توانێ ته‌ئسیرێكی زۆر
به‌رچاو دابنێ.
هه‌روه‌ها،
ڕاسته له ڕوانگه‌ی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه
عێراق به‌گشتی
وه‌ک وڵاتێکی
ئیسلامی و بگره
عه‌ڕه‌بی له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ
و به دوژمن داده‌ندرێ،
به‌ڵام به جێگیربوونی
ئه‌و قانوونه
بنه‌ڕه‌تییه
که هیچ خاڵێکی
دژی ئیسرائیلی
تێدا نه‌هاتووه
و ده‌کرێ وه‌ک
ئامرازێکی پارسه‌نگی
ـ نه
شه‌ڕ، نه
ئاشتی ـ چاوی لێبکرێ،
تێههڵێنهوهی
هێندێک هه‌ڵه
و که‌موکوڕی و
که‌ندوکۆسپه‌کانی
پڕۆژه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی گه‌وره
بێ.
س. چ.
هێرش، 29-08-2005
• • •