«ڤۆیجێری1»
به‌ره‌و
قووڵایی فه‌زا
دۆزه‌ره‌وه‌ی
فه‌زایی «ڤۆیجێری1»
خه‌ریکه له
لێواری کۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی نزیک
بێته‌وه.
ئه‌و
فه‌زاپێوه
که له ساڵی 1977ه‌وه
ڕه‌وانه‌ی فه‌زا
کراوه،
ئێسته نزیکه‌ی
14 میلیارد
کیلۆمیتر
دوور له خۆر
و له سه‌ر
لێواری قووڵایی فه‌زادا
حه‌ڕه‌که‌ت
ده‌کا.
زانایانی
ئاژانسی فه‌زایی
ئه‌مریکا(ناسا)،
ڕۆژی سێشه‌مۆ
به گوێره‌ی
کۆنفرانسێکی
پێکهاتوو له
نیوئۆرلیانز
گوتیان که «ڤۆیجێر»
ئێسته به‌ره‌و
پانتاییه‌ک
له کۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی به
نێوی «هێلیۆشیت»
له حاڵی حه‌ڕه‌کت
دایه.
ئه‌و
پانتاییه
لێوارێکی شه‌پۆلدار
و هه‌راوه که
تێیدا نفوزی
خۆر ته‌واو ده‌بێ
و تیشکه‌ی
ناردراوی
ڕووبه‌ری خۆر
له وێدا ده‌شکێته‌وه
و به گازێکی
شل که ده فه‌زای
نێوان ئه‌ستێره‌کاندا
ده‌گه‌ڕێ، ته‌بدیل
ده‌بێ.
هه‌رچه‌ند
لێکۆڵینه‌وه‌کان
ڕوونی ناکه‌نه‌وه
چ وه‌خت ــ به‌ڵام
فه‌زاپێوه‌که
به زوویی
سنوور به‌ره‌و
قووڵایی فه‌زا
ده‌به‌زێنێ.
د.
ئیدوارد ستۆن، له
زانایانی
پرۆژه‌ی «ڤۆیجێر»
له بنکه‌ی
تێکنۆلۆژیی
کالیفۆرنیا ـ
پاسادینا گوتی: "«ڤۆیجێری1»
ئاخرین
لێواری چوونه‌ژووره‌وه‌ی
به‌ره‌و فه‌زای
نێوان ئه‌ستێره‌کان
تێپه‌ڕاندووه".
نۆڤامبری
ڕابردوو،
زانایان سه‌باره‌ت
به‌وه که «ڤۆیجێر»
بڵێی گه‌یشتبێته
ئه‌و شوێنه‌ی
پێی ده‌گوترێ«ته‌کانی
بنه‌تایی»،
خه‌ریکی ده‌مه‌ته‌قێ
بوون.
لێره‌دا
خێرایی باهه‌تاوییه‌کان،
واته زه‌ڕڕه‌گه‌لی
خاوه‌ن ئه‌لکتریکیی
که له ڕووبه‌ری
خۆره‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن به
هۆی فشاری
گازه
بڵاوبووه‌کانی
ناو ئه‌ستێره‌کان
که‌م ده‌بێته‌وه.
له
ناو «ته‌کانی
بنه‌تایی»دا،
با هه‌تاوییه‌کان
له‌ناکاو،
خێراییان له 1.1
تا 2.4 میلیۆن
کیلۆمیتر ده
سه‌عاتدا
هێواش ده‌بێته‌وه
و، ورده‌ورده
چڕتر و گه‌رمتر
ده‌بن.
هێندێک
له توێژه‌ره‌وان
پێیانوابوو
که ئه‌و دۆزه‌ره‌وه
گه‌یشتووه‌ته
ناو ئه‌و
شوێنه، به‌ڵام
به باوه‌ڕی
هێندیکی دیکه
هێشتا نه‌یتوانیوه
بگاته ئه‌وێنده‌رێ.
ئێستاکێ،
له کۆبوونه‌وه‌ی«کۆڕی
هاوبه‌شی 2005»دا، که له
لایه‌ن لێژنه‌ی
ژیۆفیزیکی ئه‌مریکاوه
وه‌ڕێخراوه،
زاناکان ده‌ڵێن
له‌وه ئه‌رخه‌یانن
ـ هاوباوه‌ڕن
ـ که «ڤۆیجێر» شوێنی
«ته‌کانی بنه‌تایی»
تێپه‌ڕاندووه
و ده‌گه‌ڵ
قووڵایی فه‌زادا
ده‌ست به یه‌خه‌یه.
به
قسه‌ی توێژه‌ره‌وه‌کان
پێشبینی
بارودۆخی
شوێنی «ته‌کانی
بنه‌تایی» زۆر
ئه‌سته‌م
بوو، چونکه
هه‌لومه‌رجه
ورد و شیاوی
سه‌رنجه‌کان
هه‌تا بڵێی له
ناو فه‌زای
نێوان ئه‌ستێراندا
لێڵ و نه‌ناسراو
بوون.
بێ
له‌وه‌ش، که‌م
و زیادبوونی
خێرایی و فشاری
با هه‌تاوییه‌کان
باعیس ده‌بێ
که شوێنی «ته‌کانی
بنه‌تایی» یا
لێک بکێشرێته‌وه،
یان وێک بێ و
شه‌پۆلان بدا (که‌روێشکه‌ی
بکا).
باشترین
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر
که «ڤۆیجێری1»،
«ته‌کانی بنه‌تایی»
تێپه‌ڕکردووه
پێوانه‌ی
زیادبوونی له
ناکاو ده به‌ستێنی
قودره‌تی مه‌یدانی
مغناتیسیدایه
که با هه‌تاوییه‌کان
له‌گه‌ڵ
خۆیان ده‌یهێنن
و، ده‌بنه
هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی
خێراییه‌که‌ی.
ئه‌وحاڵه‌ته
له هه‌ر
کوێیه‌ک
ڕووبدا،
خێرایی با هه‌تاوییه‌کان
هێواش ده‌بێته‌وه.
«ڤۆیجێری1» له
سه‌ره‌تاوه
ڕاسپێرییه‌کی
5 ساڵه‌ی هه‌بوو
به‌ڵام (له
ساڵی 1977ه‌وه) به
شێوه‌یه‌کی
سه‌رسووڕهێنه‌ر
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکی خۆی
درێژه‌پێداوه.
ئه‌و
فه‌زاپێوه
هه‌ڵگری که‌پسوول(خڕۆک)ێکی
زه‌مانیی به
شێوه‌ی
گڕامافۆنێکی
سه‌فحه‌زێڕینی
ده‌رزیدار(قه‌ڵه‌می
نووک باریک)ه، که نه‌واری
په‌یامی
چاکوچۆنی له
زه‌وی ڕا به زمانه
جۆراوجۆره‌کان
بڵاوده‌کاته‌وه،
بۆنموونه له
ئاهه‌نگه‌کانی
«موزارت»ه‌وه
بگره تا ده‌گاته
ئاهه‌نگێک له
«بلایند ویلی
جانسۆن».
لفانه‌ی
ئه‌و دۆزه‌ره‌وه،
«ڤۆیجێری2»یه
که چه‌ند حه‌وتوو
دوای «ڤۆیجێری1»
ده به‌ستێنیکی
جیاوازدا ڕه‌وانه‌ی
فه‌زاکرا و
ئێسته مه‌ودای
تا خۆر 10.4میلیارد
کیلۆمیتره.
فه‌رهه‌نگی
وشه‌کان:
باهه‌تاوییه‌کان(Solar wind): جه‌ریانی
زه‌ڕڕه‌گه‌لی
نووری
پڕکراوی
ئاوساوی خۆر و
له حاڵی گه‌ڕان
به خێرایی ئه‌وپه‌ڕی
ده‌نگ.
ته‌کانی
بنه‌تایی(Termination shock): پانتاییه‌ک
که تێیدا زه‌ڕڕه‌گه‌لی
نووری خۆر که‌م
ده‌بنه‌وه و
ده‌گه‌ڵ شتگه‌لی
ناو قووڵایی
فه‌زا تێکده‌ئاڵقێن.
هێلیۆشیت (Heliosheat): پانتاییه‌کی
بێ لێوار، فه‌زایه‌کی
شه‌پۆلدار که
تێیدا با هه‌تاوییه‌کان
که‌ڵه‌که‌ده‌بن
وه‌ک ئه‌وه‌ی
فشارێکی ده‌ره‌وه‌یی
بن له دژی
نێوان ئه‌ستێره‌کان.
Heliopaus: سنووری
نێوان با هه‌تاوییه‌کان
و بای نێوان
ئه‌ستێره‌کان،
جێیه‌ک که
فشاری هه‌ردووکیان
هاوسه‌نگه.
Bow shock: شه‌پۆلی
ته‌کان له
لێواری کۆره‌گه‌ی
هه‌تاویی
ئێمه هه‌ڵکه‌وتووه
که به‌ره‌و
قووڵایی فه‌زا
ده حاڵی گه‌ڕاندایه.
26-05-2005
• • •
سه‌رچاوه: له
ڕووی ده‌قی
ئینگلیسیی
سایتی BBC News وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
ــ س. چ. هێرش.