هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری دووهه‌م:
خامنه‌یی یان
ڕفسنجانی؟
زۆرکه‌س
له چاودێرانی
سیاسی و به‌شێکی
به‌رچاو له ناو
کۆڕوکۆمه‌ڵی
ڕۆشنبیریی و،
به‌تایبه‌ت حیزبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌کان،
به نه‌ته‌وه‌یی
و مه‌زهه‌بییه‌وه پێیانوابوو
که ڕه‌وتی هه‌ڵبژرادنه‌کانی
خولی نۆهه‌می
سه‌رکۆماریی
ئێران،
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
سناریۆیه‌کی
ده‌ستکرد و له پێشدا
ئاماده‌کراو
بووه و، هه‌ر
بۆیه‌ش به‌شداریکردن
و نه‌کردن له
هه‌ڵبژاردن،
ده‌نگدان به‌و
یان به‌م پاڵێوراو،
هچ سوودێک به
ڕه‌وتی ڕیفۆڕمخوازیی
و دیمۆکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگای ئێران
ناگه‌یێنێ و،
ته‌نانه‌ت به‌شێک
له‌وان هه‌ر له
ئه‌ساسدا، باوه‌ڕیان
به باڵ و جیناح
و ده‌سته‌به‌ندی
ناو جه‌غزی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا
نه‌بووه و نییه.
به‌ڵام، هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وری یه‌که‌م
که له ڕۆژی 17ی
ژوئێن(27ی جۆزه‌ردان)دا
به‌ڕێوه‌چوو،
به‌تایبه‌ت به‌م
هه‌موو فرت و فێڵه‌ی
که له‌لایه‌ن
به‌ره‌ی کۆنپارێز
و بنه‌ڕه‌خوازه‌وه
کرا، ئه‌م بیر
و بۆچوونه‌ی که‌مڕه‌نگ
کرده‌وه و؛ به
تێڕادیوی ده‌توانم
بڵێم زۆرکه‌سایه‌تی
و ده‌سته و تاقم
و حیزبی سیاسی
که هه‌ڵبژاردنیان
بایکۆت کردبوو
په‌ژیوان بوونه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه به‌شێکیان
ئێسته هاتوونه‌ته
سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته
که له به‌ینی
دوو پاڵێوراوی
(خراپ و خراپتر)ی
ده‌وری دووهه‌می
هه‌ڵبژاردنه‌کان،
ده‌نگ به پاڵێوراوه
خراپه‌که بده‌ن
که هاشمی ڕه‌فسنجانی
بێ و، خراپتره‌که
واته مه‌حموودی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
بخه‌نه‌لاوه.
به‌ر
له هه‌ر شت، جێی
خۆیه‌تی ئاماژه
به‌و خاڵه گرینگه
بکه‌م که هه‌رچه‌ند
ڕێژیمی ئیسلامیی
ئێران هه‌ر له
سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه
ڕێبازێکی فاشیستی
ــ مه‌زهه‌بییانه
و هه‌ڵوێستێکی
کۆنه‌په‌رستانه
ــ گه‌مژانه‌ی
ده‌رهه‌ق به
گه‌لی کورد و خه‌ڵکی
کوردستان پێڕه‌وکردووه
و، له ته‌واوی
قۆناخه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا
سیاسه‌تی تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت
به ڕێبه‌رانی
بزووتنه‌وه
و تێکۆشه‌رانی
کورد ڕه‌چاوکردووه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌بوو
حیزبه سیاسییه‌کانی
کوردی، هه‌ڵوێستێکی
واقیعبینانه‌تر
و میکانیزمێکی
گونجاوتریان
له پێناو ویست
و داخوازییه
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیه‌کانی
خه‌ڵکی کورد له‌به‌رچاوگرتبا.
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر
وتووێژ(موزاکه‌ره)ی
حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه
کوردییه‌کان
ده‌گه‌ڵ کۆماری
ئیسلامی ئێران
که زۆرجار لێره‌وله‌وێ
ده‌بیسرێ، سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێستێکی
ڕه‌تنه‌کراوه‌ی
جووڵانه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆنه،
باشه بۆ ده‌بێ
به‌شداری له
هه‌ڵبژاردن کارێکی
بڤه و هه‌ڵه
و خه‌یانه‌ت بێ؟!
ئایا هیچ ئالترناتیڤێکی
شیاوی ئه‌نجامدان
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و بایکۆتکردنه‌دا
هه‌بووه؟! ئه‌وه
ده‌بێ خۆیان وه‌ڵام
بده‌نه‌وه!
هه‌روه‌ک
پێشتریش ئاماژه‌م
پێکردووه و نووسیومه،
ده‌وه‌دا شک نییه
که ڕاده‌ی به‌شداریکردن
و ڕێژه‌ی ده‌نگدانی
خه‌ڵک، بۆ ڕێژیمی
ئیسلامی ئێران
گه‌لێک بایه‌خی
هه‌یه و حاشای
لێناکرێ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ش نابێ
چاوپۆشی لێبکرێ
که ململانێ و
ناکۆکی و ناته‌بایی
لایه‌ن و باڵ و
جیناحه جۆراوجۆره‌کانی
ناو ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ڕێژیمیش به‌وپه‌ڕی
ڕژدی و گرژیی خۆی
گه‌یشتووه و،
ده‌بێ نووکی
ئه‌و «سێسووچه‌ی
ده‌سه‌ڵات»ه
، چ خۆبه‌خۆ له‌لایه‌ک
و چ له به‌رانبه‌ر
خه‌ڵکدا له‌لایه‌کیتر
یه‌کلابکرێته‌وه!
بۆیه به‌شداربوون
له‌و پرۆسه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ر هیچ قازانجێکی
نه‌بێ، لانیکه‌م
ئه‌و قازانجه‌ی
هه‌یه که فه‌زا
و ته‌شقی سیاسی
کراوه‌تر ده‌بێ
و خه‌ڵک ده‌توانن
قسه و ڕازه نه‌گوتراوه‌کانیان
به گوێی به‌رپرسان
ڕابگه‌یێنن.
هه‌موومان
ده‌زانین که
پۆستی سه‌رکۆماریی
له ڕێژیمێکی
ئه‌وتۆی (ویلایه‌تی
فه‌قیهی) و هه‌بوونی
گه‌لێک بنکه
و دامه‌زراوه‌ی
سه‌رووی قانوونی
وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی
ڕێبه‌رایه‌تی
(خامنه‌یی)، شۆڕای
نیگه‌هبان و مه‌جلیسی
حه‌وته‌می ڕاستئاژۆیه‌کان
و.. ناتوانێ ئه‌نجامده‌ری
ئه‌رکێکی سنووربه‌زێن
بێ، به‌ڵام وه‌ک
پێگه‌یه‌کی ڕاپه‌ڕاندنی
قانوون و به‌جێگه‌یاندنی
هیوا و ئاواته‌کانی
خه‌ڵک ده‌توانێ
سه‌کۆیه‌کی ده‌سه‌ڵاتته‌زێن
بێ.
بێ
له‌وه‌ش، خه‌ڵک
له‌وپه‌ڕی
ترس و بێده‌ره‌تانی
و
ناهومێدیشدا
بن، ئاخرسه‌ر
ڕێگاچاره‌یه‌ک
بۆ نه‌هاتی و
به‌دبه‌ختییه‌کانی
خۆیان ده‌دۆزنه‌وه
و، وه‌ک حیزبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌کان
له گه‌مه‌ی
سیاسی‌دا زیز و
زویر نابن و
گۆڕه‌پان بۆ
هاتن و سه‌رکه‌وتنی
ماکه‌ی
خراپتر یان فاشیزمی
مه‌زهه‌بی
چۆل ناکه‌ن.
ئه‌وه‌یکه
له‌مێژساڵه،
له نێوان عه‌لی
خامنه‌یی(ڕێبه‌ری
ڕێژیم) و
هاشمی ڕه‌فسنجانی
دا ، ناکۆکی و
ڕقه‌به‌ری و
کێبه‌رکێ له
ئارادایه
هیچ جێگه‌ی
گومان نییه
و، ته‌نانه‌ت
ئه‌من له سه‌ر
ئه‌و بڕوایه‌م
که ئه‌گه‌ر
هاشمی ڕه‌فسنجانی
وه‌ک خامنه‌یی
مه‌ندیل ڕه‌ش
و «سه‌یید» بوایه،
ئه‌وا ئه‌و وه‌ک
یه‌کێک له
ڕێڕه‌وانی
باوه‌ڕپێکراوی
خومه‌ینی به (ڕێبه‌ر)
هه‌ڵده‌بژێردرا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر
هاشمی ڕه‌فسنجانی
له‌و لایه‌نه‌وه
خۆی به غه‌درلێکراو
و داخدار
زانیبێ، له‌ولاشه‌وه
خامنه‌یی له
باری هه‌ڵوێست
و ته‌ڕده‌ستیی
سیاسیه‌وه
خۆی به قه‌رزداری
ڕه‌فسنجانی
زانیوه. بۆیه
هیچ سه‌یر
نییه که
یارانی غاری
دۆینێ بوونه‌ته
نه‌یاران و ڕه‌قیبانی
ئه‌وڕۆ و،
دیاره ئه‌و
سه‌نگه‌رگۆڕان
و جێگۆرکییه‌ش
له کۆمه‌ڵگایه‌ک
که
فۆرماسیۆنه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
شێوه‌یه‌کی
ئاسایی و شێنه‌یی
و قانوونی به
خۆوه نه‌گرتووه،
شتێکی سروشتی
یه. جا بۆیه
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی
زۆر زه‌ق ده‌بێ
ئه‌گه‌ر ئێمه
هاشمی ڕه‌فسنجانی
و مه‌حموودی
ئه‌حمه‌د نه‌ژاد
به یه‌ک چاو
بنواڕین و هه‌ردووکیان
به
پاڵێوراوی
بنه‌ڕه‌تخواز(کۆنپارێز)ه‌کان
له قه‌ڵه‌م
بده‌ین.
که‌وابوو،
ئه‌من له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م
که خه‌ڵک و
به‌تایبه‌ت
ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی ده‌بێ
له‌و هه‌له
ڕه‌خساوه و
له‌م
ناکۆکی و قه‌یرانه
سیاسییه‌دا
ئه‌وپه‌ڕی به‌هره
وه‌ربگرێ و له
ڕه‌وتی
گۆڕانکارییه‌کاندا
به‌شداربێ.
به‌هه‌رحاڵ،
ئه‌و لایه‌ن و
ڕه‌وت و جه‌ریانانه‌ی
که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
هاتوونه‌ته
مه‌یدانه‌وه،
ده‌توانرێ به
سێ به‌ره‌ی سه‌ره‌کی
دابه‌ش
بكرێن:
1- به‌ره‌ی
کۆنپارێز و
بنه‌ڕه‌تخواز
به سه‌رۆکایه‌تی
خامنه‌یی و
ئایه‌توڵڵا
هاوقه‌تاره‌کانی.
2- به‌ره‌ی
پێشکه‌وتنخواز
و لایه‌نگری
ڕیفۆرم و
دیمۆکراسی و
مافی مرۆڤ و
ژنان (چ نه‌ته‌وه‌یی،
سێکۆلار، یان
مه‌زهه‌بی)
كه له
ئاپۆره‌ی هه‌راوی
خه‌ڵك پێكدێن. شیاوی
سه‌رنجه، به‌شێكی
به‌رچاوی ئه‌و
به‌ره‌یه له
ده‌وری یه‌كه‌مدا
به‌شدار نه‌بوون.
3- به‌ره‌ی
لایه‌نگرانی
ریفۆڕمخوازیی
ئیسلامی ــ
ناده‌وڵه‌تی
و ده‌وڵه‌تی(که
له‌م
دواییانه‌دا
به ته‌واوی
له گه‌مه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدا
خێچێندراون) ــ
و، هه‌روه‌ها
گروپه میللی
ــ مه‌زهه‌بییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
جه‌غزی ده‌سه‌ڵات
(له‌وانه‌یه
هێندێک لایه‌ن
و باڵی ئه‌و
به‌ره‌یه،
تووشی ڕاڕایی
سیاسی بن و
ئاخرسه‌ر
بخزێنه ناو
به‌ره‌ی
کۆنپارێز و
بنه‌ڕه‌خوازه‌وه).
دیاره،
پێشبینی
ئاکامی هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری دووهه‌م
و ئه‌وه‌یکه
کام پاڵێوراو
زۆرترین ده‌نگ
دێنێته‌وه،
کارێکی ئاسان
نییه، به‌ڵام
ده‌کرێ بڵێین
که به‌شداری
خه‌ڵک(خوێندکاران،
ژنان، لاوان،
ڕۆشنبیران..) و
ده‌نگدان به
هاشمی ڕه‌فسنجانی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌که
له دژی عه‌لی
خامنه‌یی وه‌ک
ڕێبه‌ری سه‌ره‌ڕۆی
ڕێژیمی (ویلایه‌تی
فه‌قیهـ ) که
ده‌یه‌وێ ته‌واوی
«سێسووچی ده‌سه‌ڵات»
قه‌بزه بکا و
که‌سیش فزه‌ی
لێوه نه‌یا!
له
کۆتاییدا ئه‌وه‌ش
بگوترێ که
هاشمی ڕه‌فسنجانی
وه‌ک ڕه‌قیبێکی
بێ ئامانی
خامنه‌یی، ئه‌گه‌ر
له هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری دووهه‌م
دا سه‌ربکه‌وێ،
ده‌توانێ
ڕێخۆشکه‌ری
گه‌لێک به‌ستێنی
چه‌قبه‌ستووی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و فه‌رهه‌نگی
بێ، وه‌ک: ئاساییکردنه‌وه‌ی
پێوه‌ندییه‌کانی
سیاسه‌تی ده‌روه‌ی
ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێران ده‌گه‌ڵ
ڕۆژئاوا(ئه‌مریکا)،
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی
وزه‌ی ئه‌تۆمیی
و ، ده‌ستکێشانه‌وه
له پڕوپاگه‌نده
و چالاکییه
تێرۆریستییه‌کان، درێژه‌دان
به ڕه‌وتی
ریفۆڕم و
دیمۆکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگا و
چاوخشاندنه‌وه
به مافی ژنان
و ئاخرسه‌ر
گۆڕانی
قانوونی ئه‌ساسیی
ئێران.
به
کورتی، به‌ره‌ی
کۆنپارێز و
بنه‌ڕه‌تخواز
ئه‌گه‌ر وه‌ک
ده‌وری یه‌که‌م
نه‌توانن به
هۆی فرت
وفێڵ،
زۆرینه‌ی ده‌نگ
بۆ ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد (تۆ
بڵێ خامنه‌یی)
مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌وا
هاشمی ڕه‌فسنجانی
براوه‌ی ده‌وری
دووهه‌م ده‌بێ
و، به‌پێچه‌وانه‌ی
محه‌مه‌دی
خاته‌می، ده‌توانێ
ڕاپه‌ڕێنه‌ری
گه‌لێک کار و
کرده‌وه‌ی خه‌ڵک
په‌سند بێ.
س.
چ هێرش، 22-06-2005
• • •