هه‌ڵبژاردنه‌کانی
خولی نۆهه‌م، سه‌ری
ڕێژیم به فه‌ته‌ڕات
ده‌دا
هه‌روه‌ک
ده‌زانین،
باڵی
ڕاستئاژۆیه‌کانی
ناو کۆماری
ئیسلامی
ئێران، دوای
پرۆسه‌یه‌کی
دوور و درێژی
هه‌ڕه‌شه و
کوشتن و
ڕاونان و هه‌ڵاواردن
و خیچاندنی
باڵی
ڕیفۆرمخوازانی
ناو جه‌غزی ده‌سه‌ڵات، جگه له
پۆستی سه‌رکۆماریی،
توانیان
زۆربه‌ی شوێن
و پێگه
گرینگه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
زه‌وت بکه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش،
شه‌ڕی
داگیرکردنی
ئه‌و پۆسته
ــ که ده‌کرێ
هه‌م وه‌ک
ئاخرین سه‌نگه‌ری
هیوای و
هومێدی
ریفۆڕمخوازانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و،
هه‌میش وه‌ک
ئه‌سته‌مترین
مه‌ته‌رێزی
دژایه‌تیی خه‌ڵک
له به‌رانبه‌ر
ڕێژیم‌دا چاوی
لێبکرێ ــ بۆ گروپ
و تاقمه
ڕاستئاژویه‌کانی
سه‌ر به
خامنه‌یی، له
هه‌موو ده‌وره‌کانی
دیکه
گرینگتر و به‌رچاوتر
و بێڕه‌زاتره.
ده‌وه‌دا
شک نییه که
بۆ ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێران، سه‌ره‌کیترین
مه‌سه‌له له
پله‌ی یه‌که‌مدا
ئه‌وه‌یه که
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ڕۆژی هه‌ینی(27ی
جۆزه‌ردان|17ی
ژوئێن)دا،
ژماره‌ی ده‌نگده‌ران
به ڕاده‌یه‌ک
بێ که ڕه‌وابوون(مه‌شروعیه‌ت)ی
ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێران نه‌چێته
ژێر پرسیاره‌وه؛
دیاره ئه‌وه
ترسێکه که
له مێژه فکر
و زه‌ینی ڕێبه‌رایه‌تی
ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێرانی به
خۆوه خه‌ریک
کردووه. له
خۆڕا نییه
جگه له قسه
و خوتبه و
ڕێنوێنییه‌کانی
خودی عه‌لی
خامنه‌یی که
ماوه‌یه‌که
شار به شار
ده‌گه‌ڕێ و
سواڵی ده‌نگدان
له خه‌ڵک ده‌کا،
پووڵ و پاره‌یه‌کی
بێ هه‌ژمار و
پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ش(تکایه
ئێره دابگره)
بۆ هاندان و
ڕاکێشانی گه‌نج
و لاوانی وڵات
که میچ و مه‌رجی ده‌نگدانیان
له‌م دوه‌ره‌یه‌دا
کراوه‌ته 15
ساڵ، له‌به‌رچاوگیراوه.
دیاره،
ده پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌دا
که‌سایه‌تی
ده‌موچاوه‌کان(پاڵێوراوه‌کان)
مه‌رج نیین،
گرینگ ئه‌وه‌یه
که ڕێژیم
بتوانێ ڕه‌وابوونی
خۆی چ له ناوه‌وه و چ له
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بپارێزێ.
به‌ر
له‌وه‌ی باسه‌که‌مان
سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له‌ی
دووهه‌م،
واته
داگیرکردن و
زه‌وتکردنی
پۆستی سه‌رکۆماریی
له لایه‌ن
ڕاستئاژۆیه‌کان
و ئه‌وه‌یکه
چ ئاکامێکی لێ
ده‌که‌وێته‌وه
چڕ بکه‌ینه‌وه
پێویسته
ئاماژه به‌و
خاڵه بکرێ له
پرۆسه‌ی کێ به‌ر
کێی سیاسی و
به‌تایبه‌ت
له به‌ستێنی
دێمۆکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگادا،
که جێگۆڕکێی
که‌سه‌کان و
گروپه‌کان له‌م سه‌نگه‌ر
بۆ ئه‌و سه‌نگه‌ر
له پێناو
دابینکردن و
جێگیرکردنی
به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووری ده‌بێته
دیارده‌یه‌کی
حاشاهه‌ڵنه‌گر؛ نه له
ناو باڵی
ڕاستئاژویه‌کان(بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان)
یه‌کده‌ستی و
هاوئاهه‌نگییه‌کی
ته‌واو
گونجاو ده‌بیندرێ،
نه له ناو
باڵی
ڕیفۆرمخوازه‌کاندا.
بۆیه هیچ سه‌یر
نییه ئه‌گه‌ر
هاشمی ڕه‌فسنجانی
وه‌ک
پڕاگماتیستێکی
شاره‌زا و
فێڵباز له به‌ینی
ئه‌و دوو ڕه‌وته
سه‌ره‌کییه‌دا
قوت ببێته‌وه
كه نه
خۆی سه‌ر به‌و
بزانێ و نه
سه‌ر به‌م.
هه‌روه‌ک
پێشتریش
ئاماژه‌م
پێ‌کردبوو(بڕوانه ئه‌و
نووسراوه‌یه)، که له
ناو
پاڵێوراوه
په‌سندکراوه‌کانی
جاری یه‌که‌می
شۆڕای نیگه‌هبان،
شانسی هاشمی
ره‌فسنجانی
له وانی دیکه
زیاتر قه‌بڵێندرابوو،
به‌ڵام به
هاتنی که‌سایه‌تییه‌کی
وه‌ک دوکتور
مسته‌فای
موعین که کاندیدی
ڕاسته‌وخۆی
ریفۆرمخوازه‌کانه
و، ته‌نانه‌ت به‌شێکی
زۆر له
کۆڕوکۆمه‌ڵه
میللی ــ مه‌زهه‌بییه‌کان
وه‌ک نێهزه‌تی
ئازادی و
ئیسلاحته‌ڵه‌بانی
کورد و.. هه‌روه‌ها
ئاپۆره‌ی
زۆروزه‌وه‌ندی
ژنان و لاوان
پشتیوانی
لێده‌که‌ن،
قورسایی
هاشمی ڕه‌فسنجانی
که‌م بێته‌وه،
که ئه‌گه‌ر
هیچ شتێکی ئه‌وتۆ
نه‌یه‌ته
پێش له‌وانه‌یه
کێ به‌ر کێی
ئه‌و دووانه
به ده‌وری
دووهه‌م
بکێشرێ و،
ئاخرسه‌ر
موعین سه‌ربکه‌وێ.
با
بزانین بۆچی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
خولی نۆهه‌می سه‌رکۆماریی، سه‌ری
ڕێژیمی
ئیسلامی به
فه‌ته‌ڕات ده‌دا؟
به
بیروبۆچوونی
من، بارودۆخی
ئێستای ئێران
زۆر وه‌ک
بارودۆخی زه‌مانی
پێش شۆڕشی
ساڵی 1358(1979) ده‌چێ. ته‌نیا
فه‌رق و
جیاوازییه‌ک
که له به‌ینی
ئه‌و دوو
قۆناخه‌دا ده‌بیندرێ
ئه‌وه‌یه که
له یه‌که‌میاندا
شۆڕش به شێوه‌ی
خوێناوی سه‌رکه‌وت،
که‌چی له مه‌یاندا
به شێوه‌ی
خشکه‌یی و
ریفۆڕم سه‌رده‌که‌وێ.
ڕه‌نگه،
یه‌کێک له
دڵخۆشییه
ڕواڵه‌تییه‌کانی باڵی
ڕاست و بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان
ئه‌وه‌بێ که
ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن
پۆستی سه‌رکۆماریی
ئێران به‌هۆی
پاڵێوراوه
دڵخوازه‌کانی
خۆیانه‌وه
داگیر بکه‌ن و
که‌سێکی وه‌ک
دوکتور موعین
هه‌ڵبژێردرێ، ئه‌وا
جگه له مه‌جلیسی
شۆڕای
ئیسلامی و شۆڕای
نیگه‌هبان،
ده‌توانن په‌نا
بۆ حوکمی
حکومه‌تیی
ڕێبه‌ری
ڕێژیم واته
عه‌لی خامنه‌یی
به‌رن و ته‌واوی
پرۆژه و گه‌ڵاڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی
تازه‌دامه‌زراو
پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه؛
به‌ڵام کێشه‌ی
سه‌ره‌کی
لێره‌دایه
که زیاتر له
50% خه‌ڵک ئه‌و
ڕێژیمه‌یان
به نێوه‌رۆک
و کاکڵی (ویلایه‌تی
فه‌قیهـ) قه‌بوڵ
نییه و،
ڕێژیم ناچار
به پاشه‌كشه
ده‌بێ.
ئه‌و
ڕۆژانه چه‌ند
ڕووداوی چاوه‌ڕواننه‌کراو،
وه‌ک ته‌قینه‌وه
و بۆمبدانانه‌وه
له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی
ئاسایشه‌وه؛
خۆپێشاندانی
بنه‌ماڵه‌ی
زیندانییه
سیاسییه‌کان،
خۆپێشاندانی
ژنان بۆ
گۆڕینی
قانوونی ئه‌ساسیی
ئێران،
خۆپێشاندان
و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی
لاوانی کورد
له شاره‌کانی
کوردستان(کرماشان،
مهاباد، سنه،
مه‌ریوان،
پیرانشار..) ده‌توانن
ئه‌و ڕوانگه‌یه
به‌هێز بکه‌ن
که ده‌رگای
پۆڵایینی
ڕێژیمی (ویلایه‌تی
فه‌قیهـ) له
پاژنه بتر‌ازێ
و به‌که‌س نه‌چێته‌وه
جێی خۆی.
بۆ
هه‌مووان
ئاشکرا بووه
و ناشکرێ
حاشای لێبکرێ
که ڕێژیمی (ویلایه‌تی
فه‌قیهـ) ناتوانێ
فه‌قر و هه‌ژاری،
ئیعتیاد و
بێ‌کاری، له‌شفرۆشی
و نه‌داری،
دزیی و گه‌نده‌ڵیی
ئیداری چاره‌سه‌ربکا
و، به درۆ و
ده‌له‌سه
کۆمه‌ڵگایه‌کی
وه‌ها خه‌یاڵی
بخاته به‌ر
سه‌رنجی بیروڕای
گشتی که
تێیدا گورگ و
مه‌ڕ
ئاوبخۆنه‌وه.
ئه‌وه‌ی
له ڕۆژی هه‌ینی(17ی
ژوئێن)دا
ڕووده‌دا ته‌نیا
گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رکۆماریی
ئێران نییه،
به‌ڵکه ڕۆژی
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
به‌ره‌ی
ڕاستی و به‌ره‌ی
درۆیه. به‌ره‌ی
پیاوان و ژنان
و لاوان و کۆڕ
و کۆمه‌ڵانێکه
که ماوه‌ی
بیست و چه‌ند
ساڵه، به
بیستنی شوعاری
(ئیسلام له
خه‌ته‌ردایه)
له لایه‌ن به‌ره‌ی
درۆوه، شه‌ڕافه‌ت
و حه‌یسیه‌تی
میللی و
ئینسانیان په‌ڵه‌دار
کراوه.
ئه‌وه‌ی
له ڕۆژی هه‌ینی
(17ی ژوئێن)دا
ڕووده‌دا، ته‌نیا
ده‌نگدانێکی
ئاسایی نییه
و ببڕێته‌وه،
به‌ڵکه له
درێژه‌ی
خۆیدا خه‌باتێک
ده‌بێ بۆ ئازادکردنی
زیندانییه
سیاسییه‌کان
و گۆڕینی
قانوونی ئه‌ساسیی
ئێران و سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری (ویلایه‌تی
فه‌قیهـ).
س.
چ هێرش، 17-06-2005
• • •