چه‌ند سه‌رنجێک
سه‌باره‌ت به
نامه‌ی (لێژنه‌ی
مافی مرۆڤ له
په‌رله‌مانی
کوردستانی
عێراق) بۆ
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی
سوێد
سه‌عات
10.52ی ئێواره‌ی
ڕۆژی چوارشه‌مۆ(14-09-205)،
نامه‌یه‌ک له
لایه‌ن به‌ڕێز
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستانی
عێراقه‌وه
به ئیمه‌یل گه‌یشته
ماڵپه‌ڕی
گزینگ. شیاوی
گوتنه، نێوه‌ڕۆکی
نامه‌که به
مه‌به‌ستی
پشتگیریی له
په‌نابه‌رانی
کوردی وڵاتی
سوێد
نووسراوه و
ئاراسته‌ی
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی
سوێد کراوه.
دیاره
لێره‌دا ده‌گه‌ڵ
ڕێزی ته‌واوم
بۆ ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی ماڤی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی،
ئیجازه‌ده‌خوازم
چه‌ند سه‌رنجێکی
خۆم له‌مه‌ڕ
شێوه‌ی
نووسین و نێوه‌رۆکی
ئه‌م نامه‌یه،
هه‌م بۆ
ڕێزدار کاک
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
و ئه‌ندامانی
لێژنه‌که
و، هه‌میش
بۆ خوێنه‌ره‌وان
بخه‌مه‌ڕوو:
ـ
کاتێک له
خوێندنه‌وه‌ی
نامه‌که بوومه‌وه
ـ به داخه‌وه
ده‌بێ بڵێم،
شه‌رمێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
دایگرتم و، هه‌روا
له خۆمه‌وه
بیرم ده‌کرده‌وه،
تۆ بڵێی ئه‌و
نامه‌یه له
لایه‌ن په‌رله‌مه‌نتارانی
کورد ـ ئه‌ویش
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤی په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه
نووسرابێ؟! ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی
وایه بۆچی نه ژماره‌ی
نامه‌که
دیاری کراوه
و نه ڕۆژه‌و|مێژه‌و(ڕێکه‌وت)ه‌که‌ی؟!
که بکرێ وه‌ک
نامه‌یه‌کی
ڕه‌سمی(فه‌رمی)
چاوی لێبکرێ و
به هێند
بگیرێ. بێ له‌وه‌ش،
بۆچی به
زمانی
ئینگلیسی نه‌نووسراوه
که له حاڵه‌تێکی
وادا ده‌توانێ
وه‌ک زمانێکی
هاوبه‌شی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ بیروڕاده‌ربڕین
و تێگه‌یشتن و
لێکحاڵیبوون
باشترین که‌ڵکی
دیپڵۆماسی
لێوه‌ربگیرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش،
له کوێی ئه‌و
جیهانه پان و
به‌رینه‌دا
بینراوه که بنکه و
ئیداره و
دامه‌زراوه‌یه‌کی
ڕه‌سمی یان ده‌وڵه‌تی
نامه‌ی بێ
ژماره و بێ
تاریخ (ڕۆژه‌و|مێژه‌و)
بنووسێ؟! ئایا
نووسینی نامه‌یه‌کی
ئاوا له په‌رله‌مه‌نتارانێک
ده‌وه‌شێته‌وه
که له ده‌ورانی
گلۆبالیزمدا
ده‌ژین؟!
بۆیه
له ئه‌ندامانی
به‌ڕێزی
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستان و،
له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه
له هه‌موو
بنکه و دامه‌زراوه
ده‌وڵه‌تییه‌کانی
هه‌رێمی
کوردستان
داوا ده‌که‌م
که کار و ئه‌رکه‌کان
به شێوه‌ی
فشه‌گاڵته و
سه‌رسه‌ریی
چاو لێنه‌که‌ن
و، هیچ نه‌بێ
بۆ زمانی
کوردی که به
پێی ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی
کۆماری عێراق
وێڕای زمانی
عه‌ڕه‌بی به
زمانی فه‌رمی
ناسراوه و
خۆیان په‌سندیان
کردووه، ڕێز
دابنێن و به
که‌می نه‌گرن.
ـ
ڕاسته، مه‌رج
نییه په‌رله‌مه‌نتارێکی
کورد، حه‌تمه‌ن
ته‌واوی یاسا
و ڕێسای زمان
له‌مه‌ڕ بنه‌ما
سه‌ره‌کییه‌کانی
زمانه‌وانی و
ڕێنووسه‌وه
له به‌رچاو
بگرێ، به‌ڵام
له حاڵه‌تی
ئاوادا ئه‌گه‌ر
شێوه‌ی
داڕشتنه‌که‌شی
لاواز و بێ
پێز بێ، ده‌بێ
لانیکه‌م سه‌رنجی
هه‌ڵه و په‌ڵه‌کان
بدا و، هه‌روا
نامه بۆ ئێره‌وئه‌وێ
نه‌نووسێ و،
که ده‌شنووسێ
با که‌سێکی
شاره‌زا پێیدابچێته‌وه
و هه‌ڵه‌کان
ڕاست بکاته‌وه.
ـ
لێره‌دا، هه‌وڵ
دراوه چه‌ند
هه‌ڵه‌ی زه‌قی
ڕێزمانی و
ڕێنووسیی بۆ
ئاگاداریی ئه‌و
په‌رله‌مه‌نتارانه
ده‌ستنیشان
بکرێ، که ئه‌گه‌ر
هاتوو جارێکی
دیکه
ویستیان بۆ
لێژنه‌ی مافی
مرۆڤ نامه
بنووسن و
پشتگیری له
داوای ڕه‌وای
هاووڵاتییانی
خۆیان بکه‌ن،
مافه‌کانیان
به ڕسته‌ی
ناته‌واو و
وشه‌ی نه‌گونجاو
پێشێل نه‌که‌ن.
1- ئه‌وه‌یکه
هه‌موو که‌س
ئه‌شێ چیرۆکی
ئه‌و وشه
داتاشراوه‌ی
«به‌روار»
بزانێ دیسان
مه‌رج نییه،
به‌ڵام
لانیکه‌م ده‌بێ
ئه‌و ئه‌دیب و
نووسه‌رانه‌ی
که له دامه‌زراوه
ده‌وڵه‌تییه‌کانی
کوردستاندا
کارده‌که‌ن
ڕوونی بکه‌نه‌وه
که یه‌که‌مجار
ئه‌و وشه‌یه
چۆن که‌وته
سه‌ر زارانه‌وه؟!
ئه‌وانه‌ی
تۆزقاڵێک سه‌روکاریان
ده‌گه‌ڵ
نووسین و
خوێندنه‌وه
هه‌بووبێ ده‌زانن
که ئه‌و واژه‌یه
له زه‌مانی
کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ک)ه‌وه
و له توێی
نامه‌یه‌کدا
که بۆ
مامۆستا «عه‌بدولڕه‌حمانی
زه‌بیحی»
نێردرابوو،
له‌بری تاریخ
(مێژه‌و، ڕێکه‌وت)
داکه‌وت و
پاشان، که
مامۆستا زه‌بیحی
و هاوڕێیانی
به وردی سه‌رنجیان
دا، بۆیان ده‌رکه‌وت
وشه‌ی «به‌روار»
که له ژێر
نامه‌که‌دا
هاتووه، مه‌به‌ست
شوێنه‌که
بووه، نه‌ک
ڕۆژ و تاریخی
نامه‌که! که‌وابوو،
ده‌کارهێنانی
وشه‌ی «به‌روار»
به‌م مه‌به‌سته
دروست نییه
و، ده‌کرێ له
وشه‌گه‌لی وه‌ک:
ڕۆژه‌و، مێژه‌و،
ڕێکه‌وت،
تاریخ که‌ڵک
وه‌ربگیرێ.
2- له
زۆر شوێنی
نامه‌که‌دا
که نیشانه‌کراون،
وشه‌گه‌لێکی
سه‌ربه‌خۆ،
وه‌ک: واو، له،
که.. به وشه‌ی
پێش و پاشه‌وه‌ی
خۆیانه‌وه
لکێندراون که
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه
و، ده‌بێ به
شێوه‌ی جودا
بنووسرێن.
3- له
چه‌ند شوێنی
بابه‌ته‌که‌دا،
وشه‌گه‌لێک
به ڕێنووسی
جیاواز
نووسراون، وه‌ک
لیژنه| لێژنه،
عیراق|عێراق،
ئیوه|ئێوه،
ئیمه، ئێمه
و.. دیاره
شێوه‌ی یه‌که‌میان
هه‌ڵه‌یه و
دووهه‌میان
دروسته.
4- هه‌ڵه‌ی
داڕشتن له ده‌قه‌که‌دا
یه‌کجار زۆره،
بۆ نموونه:«جگه‌له‌وه‌ی که‌ووڵاته‌که‌تان
ڕۆڵی له‌به‌رچاوی
هه‌یه له یه‌کێتی
ئه‌وروپادان.
که ئه‌وه
نمونه‌یه‌کی
مه‌زنی یه‌کگرتنه‌وه‌یه
له جیهانی ئه‌مرۆدا»،
هیچ مانایه‌ک
نادا و زۆر
ناشیانه
داڕێژراوه.
هه‌ڵبه‌ت
دروسته‌که‌ی
ده‌بێ ئاوا
بنووسرێ، هه‌رچه‌ند
له باری ڕه‌وانبێژییه‌وه
هه‌ر ناته‌واوه:
«جگه له‌وه‌ی که
ووڵاته‌که‌تان
ڕۆڵی به‌رچاوی
هه‌یه له یه‌کێتی
ئه‌وروپادا،
که ئه‌وه
نموونه‌یه‌کی
مه‌زنی یه‌کگرتنه‌وه‌یه
له جیهانی ئه‌مڕۆدا».
5- له
کۆتاییدا، به
خستنه‌ڕووی
ته‌واوی هه‌ڵه‌کان(به
نیشانه‌کردن
و خه‌ت به‌ژێرداکێشانی
وشه‌کان) چ له
باری داڕشتن و
ڕێزمانییه‌وه
و، چ له باری
ڕێنووس و
ئیملاییه‌وه،
وێڕای ڕێز و
داوای
لێبوردن له
په‌رله‌مه‌نتارانی
کورد باسه‌که
داده‌کوژێنم
و هیوای سه‌رکه‌وتنیان
بۆ ده‌خوازم.
س.
چ. هێرش، 15-09-2005
• • •
• تکایه ده‌قی
نامه‌که لێره‌دا
(به فۆرماتی pdf) بخوێننه‌وه.