گه‌ڕان
به‌دوای خودێکی
ره‌سه‌ن له
ناو مێگه‌لاندنی
ئاپۆره‌دا
• هه‌ندرێن
ئه‌مڕۆ
له دۆخێک‌دا
ده‌ژین که گه‌ڕان
به‌دوای هه‌ڵبژاردنی
خودێکی ره‌سه‌ن
ده‌بێته
مایه‌ی
دۆستایه‌تی
بوونێکی
حوزنبار و
هه‌ڵبژاردنی
رامانێکی
خوێنتاڵی. ئه‌وه
ئاسته‌نگێک
نییه که مرۆڤ
هه‌ر له
کوردستاندا گیرۆده‌ی ده‌بێت ، به‌ڵکو ئه‌وه
کێشه‌یه‌که
له
رۆژئاواشدا،
به‌ڵام له
ئاستێکی
جیاوازدا،
مرۆڤی سیخناخ
کردووه. له
رۆژائاوادا
بۆئه‌وه‌ی
بتوانیت وه‌ک
که‌سێک له به‌رچاوی
ئاپۆره‌ی خه‌ڵک
و سیسته‌می
باڵاده‌ستی
سه‌رمایه‌داریدا
به‌خته‌وه‌ر
بیت و له
خواسته
رووکه‌ش و
خۆویسته‌کانتدا
سه‌رکه‌وتن
تۆمار بکه‌یت،
ده‌بێت ماوه‌یه‌کی
زۆر په‌نا بۆ
دکتۆری چاره‌ی ده‌روونی/tarapeft ببه‌یت،
که وه‌ک
بازاڕێکی به‌هه‌ڕمێن،
خودی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری
به‌رهه‌می
هێناوه.
که‌چی ئه‌مڕۆ
له
کوردستاندا
ئه‌گه‌ر که‌سێک
و بگره کۆی
که‌سه‌کانیش،
بۆئه‌وه‌ی
بتوانێت خاوه‌نی
ئه‌و خوده
خۆویسته
خۆتێرکه‌ر و
سه‌رکه‌وتووه
رووکه‌شه
بێت/بن، له
بڕی دکتۆری
چاره‌ی ده‌روونی،
ده‌بێ به
لێزانی له
ئاهه‌نگی
یاده
مێژووییه‌کانی
حیزب، سه‌رۆک،
سه‌رکه‌وتنه
هه‌سته‌کییه‌کان،
خه‌ڵات دابه‌شکردن
و بۆنه‌ی چه‌پڵه
رێزانه‌کاندا
به‌گه‌رمی
ئاماده‌بێت و
هاوکاتیش به
به‌کارهێنانی
ده‌سته‌واژه‌کانی
ئازادی،
دیمۆکراسی،
مه‌ده‌نی و
هاوئاوازییه‌کانی
خۆی
بڕازێنێته‌وه.
لێره‌وه
له کۆمه‌ڵگای
ئه‌مڕۆی
کوردیش‌دا،
ئاکامی هه‌ڵبژاردنی
بیرۆکه‌ی گه‌ڕان
به‌دوای
خودێکی ره‌سه‌ن
و راستینه بۆ
تاکه که‌سه‌کان
ده‌بێته
مایه‌ی بێبه‌شبوون
له مافی
کوردایه‌تی و
ژیانێکی
لێوان‌لێو له
خوێنتاڵی. هه‌ربۆیه
مرۆڤی کورد له
دوو هه‌ڵبژاردن
زیاتر هیچی
تری بۆ
نامێنێته‌وه:
بۆئه‌وه‌ی وه‌ک
که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر و
سه‌رکه‌وتوو
خۆت بناسێنی،
ده‌بێت به‌بێ
بوونی هیچ
گومانێک
بچیته ریزی
ئه‌و په‌سندان
و هه‌ڵپه‌ڕینه‌وه.
ئه‌گه‌ریش
تۆ وه‌ک که‌سێک
که ده‌ته‌وێت
ناخت سه‌روه‌رت
بێت به مه‌یلی
ناوه‌کییه
ره‌سه‌نه‌که‌ت
ره‌فتار بکه‌یت
و خۆت ده‌رببڕیت،
ئه‌وه ده‌بێت
ده‌ستبه‌ردار
بیت له مافێک
که ناسنامه‌ی
یاده‌وه‌رییه‌که‌ته.
دواجاریش له
ژێر به‌رته‌که
ره‌قه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و
مۆڕه‌ی ده‌مڕاستانی
کوردایه‌تی و
رۆشنبیری‌دا،
ناچار ده‌کرێیت
له‌گه‌ڵ خودی
خۆت، ناسنامه‌که‌ت،
زێده‌که‌ت و
مانای
بوونایه‌تییه‌که‌ت
بکه‌وێته
ئاخاوتنه خه‌مینه‌کان.
به‌مجۆره
له‌و
داوێنگیر بوونه
به رق بارگاویکراوه‌دا،
گیرۆده‌ی به‌ره‌ی
رقلێبوه‌کان ده‌بیت.
له
راستیدا ئه‌مڕۆ
له
کوردستاندا
ئه‌و نهێنییه‌ی
که له پشته‌وه‌ی
چالاکییه کولتوری، سیاسی
و... هتد،
خۆی شاردۆته‌وه،
ده‌ربڕینی مه‌یلێکی
چالاک و
ئیستنێتیکییانه
نییه، به‌ڵکوو
ره‌نگه به‌شێکی
فه‌ره‌ی ئه‌و
چالاکییانه
به‌رته‌کێکی
ته‌ڤله‌هه‌ڤی
ده‌روونی و
دڕدۆنگییه‌کی
رۆحی ده‌سه‌ڵاتی
کولتووری و
سیاسی به‌ناو
ده‌مڕاستی
کورد بێت له
به‌رانبه‌ر
ئه‌ویتردا،
چونکه
ئاکامی به‌شێکی
فره‌ی ئه‌و
چالاکییانه،
هه‌م له
ئاستی ناوه‌کیی
خودی کورد و
هه‌میش له ئاستی
ده‌ره‌کیدا،
هه‌میشه
بۆشیای و
دووتاکردن
بووه. لێره‌وه
ره‌نگه به
هه‌ڵه‌دا نه‌چین
گه‌ر بڵێین له
زۆر دیودا ئه‌و
ئاهه‌نگ و
فیستیڤاڵه
یه‌ک ته‌رز و
له‌نگانه‌ی
که له شه‌قامی
ئه‌مڕۆی
کوردی‌دا به
ناوی
شادمانییه‌وه
نمایش ده‌کرێن،
گه‌ر به‌مه‌به‌ستی
ورووژاندن و
بێزارکردنی
"ئه‌وانیتر"
نه‌کرێن، ئه‌وه
له دواجاردا
مانای به
مێگه‌لکردنی
ئاپۆره‌ی خه‌ڵک
ده‌گه‌یه‌نێت.
چونکه
ئه‌و چالاکییانه
هه‌میشه له‌ژێر
دروشمێکی
ئیدیۆلۆژیکی
حیزبی‌دا
خۆیان بۆ "ئه‌وانیتر"
نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش
نابێته وێنه‌ی
ئه‌و ئاهه‌نگ
و چالاکییه
کولتووری و
هونه‌رییانه‌ی
که بۆ نموونه
له رۆژی نه‌ورۆز
و جه‌ژنه
ئایینییه‌کاندا
هه‌ستی پێده‌که‌ین.
به‌هه‌مه‌حاڵ،
ئه‌م نووسینه
بانگه‌شه بۆ
رۆشنکردنه‌وه‌ی
هه‌موو
ئاڵۆزییه‌کانی
ئه‌و دۆخه
ناکات که
بوونی کورد به
خه‌ون و خه‌مگه‌لێکی
ناهاوئاهه‌نگ
به‌ره‌و
ئاسۆییه‌کانی
شه‌پۆڵده‌دا.
ئه‌و مه‌یله
سنوورداره‌ی
که ئه‌م
نووسینه گه‌ره‌کییه‌تی
بریتییه له:
ئایا
مه‌به‌ستمان
چییه له بیرۆکه‌ی
خودێکی ره‌سه‌ن؟
ئایا ده‌کرێ
به
خۆگونجاندن
له‌گه‌ڵ مه‌رج
و داوایه
باوه‌کانی
ئاپۆره‌ی خه‌ڵک،
ئه‌و ته‌رزه
خوده ره‌سه‌ن
و راستینه‌یه
بخه‌مڵێنین؟
به واتایه‌کی
تر، ئایا ده‌کرێ
له‌م رۆژگاره
بێبنه‌مایه
هزری و ره‌وشت
کاڵبوونه‌وه‌یه‌دا،
ببین به خاوه‌نی
ده‌ربڕینی
خواست و ویستی
ناوه‌کیی
خۆمان؟ ره‌نگه
راڤه کردن و
خه‌مڵاندنی
ئه‌و پرسه
ئاسان نه‌بێت،
به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م
له روانگه‌ی
بیرۆکه‌ی
مارتین
هایدگه‌ره‌وه
که له کتێبی
"بوون و کات"
به زمانی
سوێدی له به‌شی
یه‌که‌می
کتێبی یه‌که‌مدا
باس له
بیرۆکه‌ی "egentlighet" و "oegentlighet" ده‌کات، به چڕی ئه‌و
بیرۆکه راڤه
بکه‌م. ده‌کرێ
به کوردی به
"ره‌سه‌نایه‌تی
و ناڕه‌سه‌نایه‌تی"
راستینه‌و
ناڕاستینه"
وه‌ریبگێڕین.
وه‌ک
ده‌زانین
مارتین
هایدگه‌ر، فه‌یله‌سووفی
بوونگه‌رایی
ئه‌ڵمانی، له
کاره سه‌ره‌کییه‌که‌یدا،
"بوون و کات"،
که له 1927دا
چاپکراوه،
به دوو
شێوازی جودا
له مرۆڤ ده‌ڕوانێت
و به‌مه‌ش
بوونایه‌تییه‌که‌ی
نمایش ده‌کا.
ئه‌وانیش: که
به سوێدییه‌که‌ی
پێی ده‌گوترێ "egentlighet" و "oegentlighet"،
یان
"ئاوتێنینسینێت"، که هایدگه‌ر
به
ئه‌ڵمانی
به ئایگێنتلیشهات
Eigentlichkeit پێناسه‌ی ده‌کات.. وه‌ک
گوتمان ده‌کرێ
له کوردی‌دا
به "ره‌سه‌نایه‌تی"و
"ناڕه‌سه‌نایه‌تی"،
یان "راستینه"و
"ناڕاستینه"
وه‌ریانبگێڕین.
هه‌رچه‌نده
به‌و وه‌رگێڕانه
به‌شێک له‌و
واتایه ون ده‌که‌ین
که هایدگه‌ر
به هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌واژه‌کانی
ده‌یه‌وێت جه‌غتیان
له‌سه‌ر
بکاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت
بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی
هایدگه‌ر
روون بکه‌ینه‌وه،
لێره‌دا ئه‌وه‌ش
بڵێین که
هایدگه‌ر مه‌به‌ستی
له ده‌سته‌واژه‌ی
"ره‌سه‌نایه‌تی"و
"ناڕه‌سه‌نایه‌تی"
ئه‌و شته ره‌سه‌نه،
یان بێگه‌رده‌یه
که وه‌ک خۆیه‌تی،
واتا ساخته
نییه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی
هایدگه‌ر ده‌خوازێ
باسی بکا به
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌واژه‌کانی
خۆی زیاتر به‌رجه‌سته
ده‌بنه‌وه.
له
راستیدا بنه‌مای
بیرۆکه‌ی
هایدگه‌ر ئه‌وه‌یه
که ژیانی
مرۆڤایه‌تی
هه‌میشه به
تاکگه‌رای
کراوه، به‌ڵام
هاوکاتیش
مرۆڤ له
ژیانی هاوبه‌شیدا
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
تر له
نادیاریدا
ژیانی له
گشتگه‌راییدا
ده‌توێنرێته‌وه،
که هایدگه‌ر ئه‌و
ژیانه
گشتییه به
"مرۆڤ"، یان
پیاو، به ئه‌ڵمانی
"Das man" ناودێری
ده‌کا. واتا
ئێمه له بڕی
ئه‌وه‌ی
خۆمان ته‌رخان
بکه‌ین بۆ ئه‌و
توانایانه‌ی
که خۆمان سه‌ربه‌خۆیانه
تێی ده‌گه‌ین
و هه‌مانه،
که‌چی قسه ده‌که‌ین
و ره‌فتار ده‌که‌ین
وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ئه‌و
"پیاو،
مرۆڤ"ه قسه
ده‌کاو ره‌فتار
ده‌کا. به‌دیدی
هایدگه‌ر
ئێمه خۆمان
ده‌دزینه‌وه
له‌و بۆچوونه
بێ‌ماڵ و
ترسناکانه،
دواجاریش ده‌بێ
ئێمه له
ژیانماندا بۆ
ئه‌و شته
مردۆخ و رووکه‌ش
و بوده‌ڵانه
مانایه‌کی
باش
دابهێنین،
بۆئه‌وه‌ی به‌و
مانایانه
بتوانین بۆ
ساتێک خۆمان
هێمن و رازی
بکه‌ین، به‌ڵام
ئه‌و کاره له
پێناو تێگه‌یشتنێکی
قووڵدا ناکه‌ین،
به‌ڵکوو ئێمه
ئه‌وه ده‌که‌ین
وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ئه‌و
"پیاو"ه ده‌یکات.
واتا ئه‌وه
ئه‌و "پیاو"ه‌یه
پێمان ده‌ڵێت
که ده‌بێ وا
بکه‌ین، ئه‌گه‌ر
نا ئه‌وه
ئێمه ته‌واو
نین، واتا به
بینینی گشتگه‌ر
وه‌ک گشت نه‌که‌ین
لێمان
تێکچووه. جا
ئه‌و ره‌فتار و
قسه کردنانه
هه‌ر شتێک بن،
سه‌باره‌ت به
کار، سیاسه‌ت،
سه‌رۆکایه‌تی
و مۆڵه‌قبوون
به‌دیار
گۆرانیبێژ و
پرۆگرامه
ناسراوه‌کانه‌وه.
ئه‌و دیدو ره‌خنه‌یه‌ی
که هایدگه‌ر
له‌مه‌ڕ
ژیانی رووکه‌شی
و خواستی گشتی
و جه‌ماوه‌ر و
دیکتاتۆرییه‌ت
و ... هتد، باسی
ده‌کا، ئه‌مڕۆ
له رۆژئاوا
له‌گه‌ڵ باڵاکردنی
ژیانی
خۆشگوزه‌رانی
و ئاسۆیه فره‌کانیدا
له په‌ره‌سه‌ندندایه،
که ئێمه ده‌بێت
له پێناوی
ژیاندا ببینه
کۆیله.
راستگۆبوون
له‌گه‌ڵ خودی
خۆت و هاوئاهه‌نگبوون
له‌گه‌ڵ بنه‌مای
هاواره‌کانی
ناخت، ئه‌وه
تایبه‌تمه‌ندییه‌که
که ده‌بێته
بارگرانییه‌ک
له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئاکاره
باوه‌کانی وه‌ک
مافپه‌روه‌ری
، هاوڕێیه‌تی،
سه‌رڕاستی،
زرینگی و هه‌ستپێکردن.
لێره‌دا ده‌رکه‌وتن
و به‌ره‌واجبوونی
چاره‌ی ده‌روونی
"پسیکۆته‌رپی"
رۆڵێکی
گرینگی هه‌یه
بۆ تێگه‌یشتن
له گرینگی
راستینه‌ی
خود.
ئه‌مڕۆ
ره‌سه‌نایه‌تی
سوودمه‌ندییه‌کی
ئابووری و
فابریکێکی سه‌رنجکێشی
هه‌یه: چاره‌کردن
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ده‌روونێکی
ره‌سه‌نی
خود، فره‌ن،
به‌ڵام له
شێوه‌کانیاندا
هه‌میشه به‌دوای
له
خۆڕازیبوونه
ئاسانه‌کاندا
بوونیات
نراوه. ئه‌و
به‌رنامانه‌ی
که بۆ یارمه‌تیدانی
خۆچاره‌کردن
ئاماده‌کراون،
تاکو بێنه
بازاڕ و
له ئاستی
خۆڕازیکردن
بفرۆشرێن.
لێره‌دا
له په‌یوه‌ندی
به ئاماژه
زووه‌کانی
هایدگه‌ر سه‌باره‌ت
به‌شێوه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی
و ناڕه‌سه‌نایه‌تی
بوون، ده‌کرێ
بڵێین که
گوتاری/
دیسکۆرسی
راستینه‌ی
ئێستا له چه‌ند
شێوه‌دا
گۆڕانی به‌خۆیه‌وه
بینیوه. ئه‌و
شێوانه‌ش:
شێوه‌ی یه‌که‌میان
ئه‌وه‌ی که
ئێستا
ئاخاوتن سه‌باره‌ت
به راستینه‌ی
خود بۆته
ئاخاوتنێکی
به‌تاڵ،
یان بێ‌مانا،
به‌مجۆره ئه‌و
"پیاو"ه‌ی که
رۆژانه
پێمان ده‌ڵێ
ده‌بێ وا ره‌فتار
بکه‌ین و
وابین، ئه‌و
خوده
راستینه‌یه‌ی
داگیرکردووین. بوون به
خۆت بۆته ئه‌و
شته‌ی که
"پیاو ده‌یکا"،
ده‌بێ به هه‌رشێوه‌یه‌ک
بێت به‌هۆی ئه‌و
گوێگرتنه‌وه
له خه‌ڵک، به‌دوای
چاره‌کردن و
گونجاندنی جه‌سته‌و
رۆحماندا سه‌رقاڵبین،
شێوه‌ی دووهه‌میان
ئه‌وه‌یه که
هه‌وڵدان بۆ
ژیانێکی ره‌سه‌ن
یان راستینه‌ی
سه‌ربه‌خۆ به‌جۆرێک
ده‌بێته
خۆپه‌رستی و
خۆویستی. به‌و
مانایه‌ی که
من ده‌بێت خۆم
بدۆزمه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی
خه‌م له یه‌کێکی
تر بخۆم. شێوه‌ی
سێیه‌میان ئه‌مڕۆ
وێده‌چێ ره‌سه‌نایه‌تی
و بێگه‌ردیی
چیتر وه‌ک
ئامانجێک
مانای نه‌مابێته‌وه،
به‌ڵکو به‌رجه‌سته
کردنه‌وه‌ی
ره‌سه‌نایه‌تی
خود ته‌نیا
رێگایه‌که
بۆ سه‌رکه‌وتنێکی
هه‌میشه‌یی،
له
رۆژئاوادا
رۆڵی گرینگی
به‌ڕه‌واجبوونی
"چاره‌کردنی
ده‌روونی، ته‌ره‌پی"
هه‌ڵگری ئه‌و
ئامانجه‌یه
که خه‌ڵک بتوانن
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
به
خۆگونجاندن
له‌گه‌ڵ ره‌فتار و
کرده‌کانی
"پیاو"دا به‌ده‌ست
بێنن، به‌ڵام
له
کوردستاندا
ره‌نگه ئه‌و
رێگایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
خۆکردنه به‌مشه‌خۆر،
واتا شێوه‌ی
خۆ به‌مشه‌خۆرکردن
له رێگای که‌ناڵه‌کانی
حیزب، وه‌ک ئه‌و
خه‌ڵات و ئاهه‌نگ
و یاکردنه‌وه و
فیستیڤاڵ و
ئه‌و که‌ناڵه
کۆمه‌کیکارانه‌ی
تر، جۆرێک بێت
له‌و ته‌رپیه‌ی
رۆژئاوا. مه‌به‌ست
له‌و پێشه‌کییه
سه‌باره‌ت به
قسه‌کردن له‌سه‌ر
"ره‌سه‌نایه‌تی"
لای هایدگه‌ر،
مانای ئه‌وه
نییه که
کتێبی "بوون و
کات"ه‌که‌ی
ئه‌و ته‌نیا
هه‌ڵگری چاره‌کردنی
ئه‌و کێشه‌یه
بێت. ره‌نگه
پیاده‌کردنی
پرۆژه‌یه‌کی
له‌مجۆره خه‌می هایدگه‌ر
نه‌بووه، به‌ڵام
ده‌کرێ
بپرسین ئایا
ئه‌مڕۆ
راستینه‌ی
خود وه‌ک چه‌مکێک
واتایه‌کی
ماوه له
هزردا؟
دواجاریش
ئایا ئه‌مڕۆ
کارێکی ره‌وایه
که له‌پێناو
ره‌سه‌نایه‌تیی
خودی خۆماندا
هه‌وڵبده‌ین،
هه‌رچه‌نده
به‌و کاره‌شمان
خه‌ڵکانی تری
ده‌وروبه‌رمان
داماو و
مافخوراوتریش
بن؟
لێره‌دا
ده‌بێ ئاماژه
به‌وه بکه‌ین
که مه‌به‌ستمان
له ره‌سه‌نایه‌تی
خود ئه‌و
لێکترازانه‌ی
نێوان ناوه‌کی
و ده‌ره‌کیی
خودی مرۆڤه
که له‌م
رۆژگاره‌دا
ئه‌و مانایه‌ی
له ده‌ستداوه
که پێشتر له
رێگای هێزێکی
باڵای وه‌ک
خوا و
روانگه‌یه‌کی
شۆڕشگێڕانه‌ی
ئیدیالییه‌وه
ده‌یبه‌خشی،
به‌واتایه‌کی
تر له ئاستی
مێژووی هزردا
رۆسۆ وه‌ک
ئاگۆستینۆس
له دڵه‌وه
به‌دوای
خواوه سه‌رقاڵنه‌بوو،
به‌ڵکو رۆسۆ
به‌دوای سروشتێکی
له‌ده‌ستچوودا
سه‌رقاڵبوو
که واتاکه‌ی
ئه‌وه نه‌بوو
که ئه‌و
سروشته به
ئه‌زموونگه‌رییه‌کانی
زانستزانێک
به‌ده‌ست
بهێنێته‌وه.
بۆ نموونه
لای
رۆمانتیکه‌کان
ئه‌و خوده
شیکردنه‌وه‌ی
ناوه‌وه‌ی
سروشت بوو،
بابه‌تی سه‌ره‌کی
لای ئه‌وان ده‌به‌سترێته‌وه
به ده‌ربڕینی
خود،
واتا هه‌وڵدان
نه‌بوو بۆ گه‌ڕان
به‌دوای دیوی
ناوه‌کیی
سروشتدا، به‌ڵکو
ئه‌و گه‌ڕانه
واتای کرده‌یه‌کی
هونه‌رییانه‌ش
بوو، که له‌وێدا
داهێنان ئه‌و
ناوه‌کییه‌ی
وه‌ک به‌رهه‌مێک
بۆ ده‌ره‌وه
ده‌رده‌بڕی،
که ئه‌مه‌ش
مانای
خوڵقاندنی ئه‌و
که‌سایه‌تییانه
بوو. به‌م چه‌شنه
بوونه مرۆڤ،
بوونه به
خۆت، کارێکه
که ناوه‌وه‌ی
خۆت بۆ ده‌ره‌وه
ده‌رببڕی،
یان ئه‌و ناوه‌کییه
له ده‌ره‌کییه‌تدا
به‌رجه‌سته
بکه‌یته‌وه.
جوداکردنه‌وه‌ی
ناوه‌کی و ده‌ره‌کی
ته‌نیا بوونی
بیرۆکه‌یه‌ک ناگه‌یه‌نێت
له‌مه‌ڕ ره‌سه‌نایه‌تیی
خود، به‌ڵکو
بیرۆکه‌یه‌که
که واتای
ژیانێک و
بوونی خودێک
"منێکیش" به‌رجه‌سته
ده‌کاته‌وه.
ئێمه
بوونێکی ده‌ره‌کیمان
هه‌یه، که
نه‌ک ته‌نیا
هه‌ر بۆ خودی
ئه‌و منه‌ی
خۆمان
بینراوه، به‌ڵکو
به‌شێکی بۆ ئه‌وانی
تریش بینراوه،
هه‌روه‌ها
ناوه‌کییه‌کی
قووڵ و راسته‌قینه‌تر
هه‌یه، که
ده‌کرێ ته‌نیا
به هونه‌ر و
ورده‌کارییه‌کی
تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر
بکرێت.
تیۆریی
فرۆید له‌مه‌ڕ
پڕیشکی
نائاگایی له‌ژێر
ئاگاییدا جه‌غت
له‌سه‌ر به‌دواگه‌ڕانی
ره‌سه‌نایه‌تی
ده‌کاته‌وه.
نائاگایی ئه‌و
ناوه‌کییه،
که غه‌ریزه
مه‌سته‌کان
له خۆده‌گرێت،
به‌ڵام
هاوکاتیش
لێوانڕێژه
له شته قه‌ده‌غه‌کراو و
ترسناکه‌کانیش.
بوونگه‌راییه "ئێگزیستێنسیالیست"ه‌کان،
له‌وانه
سارته‌ریش،
بیرۆکه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی
خود ناخه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه،
به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته
لای ئه‌و
بیرکردنه‌وه
له سروشتی
ناوه‌کییه‌ت
ده‌کرێت به‌شێوه‌ی
ئه‌رکۆلۆژییه‌کی
که‌سایه‌تییانه
شی بکرێته‌وه.
ئه‌و منه ره‌سه‌نایه‌تییه
لای ئه‌وان،
به‌تایبه‌تی
لای سارته‌ر،
به رێگای
ئازادی ده‌خوڵقێنرێت،
که به‌مه‌ش
ئه‌و منه ره‌سه‌نه
خۆی له
کۆنتراکتی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و بیروڕای
سیسته ساخته‌کان
به‌دوور ده‌گرێت
و له بڕی ئه‌وه
گرینگی به
خودی خۆی ده‌دات،
به‌ڵام ئه‌و
گرینگیپێدانه
به‌جۆرێک له
جۆره‌کان ته‌واو
له مانا به‌تاڵه.
ئه‌و به‌تاڵییه‌ش
که ده‌بێ به
مانای تایبه‌تی
ئه‌و منه پڕ
بکرێته‌وه.
لێره‌دا
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
بیرۆکه‌ی
سروشتی ناوه‌کی
له‌سه‌ر حیسابی
هه‌موو رێگا
کارایه‌کانی
ژیانێکی ره‌سه‌ن
دێته ئاراوه.
هه‌ستی بوونه
نووسه‌رێکی
مشه‌خۆر،
شاعێرێکی
یاخی،
پۆلیسێکی به‌ئاگا،
یان هه‌ر جۆره
کار و
پیشه‌یه‌ک،
ده‌بێته
تاکه
گۆچانێک که
خۆتی پێوه‌بگریت.
ره‌سه‌نایه‌تی
سارته‌رییانه،
که ده‌کرێ وه‌ک
به‌رده‌وامییه‌ک
له چه‌مکی ره‌سه‌نایه‌تی
هایدگه‌ر سه‌یری
بکه‌ین، له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌و
چه‌ند خاڵه‌ی
که پێشتر
ئاماژه‌م
پێکردن وه‌ستاون،
واتا رێکه‌وتن
له‌گه‌ڵ داخوازییه
باوه‌کان،
ئایینداری.
خۆویستی یان
خۆپه‌رستی و
گه‌ڕان به‌دوای
سه‌رکه‌وتندا.
لێره‌دا ده‌کرێ
ئاماژه به‌وه
بکه‌ین له‌و سه‌رده‌مه‌ی
که له
رۆژئاوادا به
پۆستمۆدێرنیزم
ناو ده‌بردرێت،
له سارته‌ر
زیاتر ره‌خنه
ده‌گیرێت له‌سه‌ر
سۆبیکتیڤیه‌ت/
خودگه‌رایی،
به‌ڵام ئه‌وه
له ئاستی
ئاکامگیریی
ره‌وشتییه‌وه
فره ئاقاره.
پۆستمۆدێرنیستگه‌لێکی
وه‌ک لیۆتار،
دۆلۆز، فۆکۆ،
دێریدا و
ئه‌وانی تر له‌بڕی
بنه‌مایه‌کی
جێگیر ئاماژه
به‌دژی
داڕێژانه‌وه‌ی
خود وه‌ک
شوێنی یارییه‌ک
ده‌که‌ن.
به‌ڵام
ئه‌مه به‌و
واتایه نییه
که ئه‌وان به‌وه
له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و شێوانه
خودی خۆیان
دروست کردبێت.
مرۆڤ ده‌توانێ
سه‌باره‌ت به‌وه
یه‌خه‌ی ئه‌و
بیرۆکه
پۆستمۆدێرنه‌یه
بگرێت، چونکه
ئه‌وه هه‌میشه
سۆبژه،
منێکه که ره‌فتار
ده‌کاو قسه
ده‌کا.
به‌ڵام
ئه‌مڕۆ له‌و
کاته‌ی که ره‌سه‌نایه‌تی
خود به رووکه‌ش
ده‌کرێت و له
دیارده‌ی
خۆهه‌ڵواسین
و وابه‌سته‌یی
به گرووپدا
ده‌بینرێت،
چۆن چه‌مکی
راستینه‌یی
ده‌توانێت جه‌وهه‌رێکی
ره‌سه‌ن به‌رجه‌سته
بکاته‌وه؟
ده‌کرێ بڵێین
ره‌سه‌نایه‌تی
بوون
"ئاوتێنسێتنێت"
به بڕیاردان
به‌ده‌ست
خۆته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه،
یان به
خۆکردنه سه‌رۆک
له‌سه‌ر
خۆتدا: واتا
گوزاره کردن
له خۆت، به‌رجه‌سته
ده‌بێته‌وه،
که ئه‌مه‌ش
له
داهێنانێکی
رۆمانتیکییانه‌دا
ده‌خه‌مڵێت.
ئه‌و گوزاره
له خۆکردنه‌ش
ته‌نیا له
سنووری به‌رهه‌مێکی
هونه‌ری یان
ئه‌ده‌بیدا
ته‌سک نابێته‌وه،
به‌ڵکو سه‌رتاپای
ئه‌و ژیانه
به‌خۆوه ده‌گرێت
که که‌سێک له
رێگای ره‌فتاره‌کانیه‌وه
ناسنامه‌که‌ی
بونیات ده‌نێت.
لێره‌دا ره‌سه‌نایه‌تی
و راستینه‌یی
بوونێک ته‌نیا
مانای
رامانێکی
ناوه‌کی نییه،
به‌ڵکو مانای
ره‌فتار و
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن
ده‌گه‌یه‌نێت:
تۆ به‌وه‌ی که
ده‌یکه‌یت ده‌بیت
به خودی خۆت.
ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ش
به ره‌فتارکردن
له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا
شێوه
راستینه‌ییه‌که‌ی
خۆی به‌رجه‌سته
ده‌کاته‌وه.
ئه‌و چه‌شنه
خۆنواندنه
له مامه‌ڵه‌کردندا
ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
پێشکه‌ش به
ئێمه ده‌کات:
تۆ به‌شێوه‌یه‌کی
ره‌سه‌ن به
رێگای گه‌شه‌دان
به مێژووه‌که‌ت
خودی خۆت وێنا
ده‌که‌ی، که
ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ مێژووه‌که‌ی
خۆتدا هاوئاهه‌نگ
بێت.
هه‌ستی
ژیان ده‌بێت
به بنه‌مای
هزرێکه‌وه
گرێ‌دراو بێت و
له ژیاندا ئه‌و
ره‌سه‌نایه‌تییه
واتاکه‌ی به‌رجه‌سته
بکاته‌وه. به‌های
ئه‌مه‌ش ته‌نیا
له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا
ده‌ناسرێته‌وه،
چونکه ئه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌و ژیانه
پێکه‌وه‌ییه‌ی
که له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا
کۆمان ده‌کاته‌وه.
لێره‌دا
بوونی ره‌سه‌نایه‌تی
هه‌ر ته‌نیا
نابێته جۆره
که‌سایه‌تییه‌ک،
به‌ڵکو ده‌بێته
به‌رپرسیارێتییه‌کی
چڤاکیش، ئه‌مه‌ش
پرسی به‌دیهێنانی
خودی خۆمانه.
به‌ڵام مرۆڤ
ده‌بێت له په‌یوه‌ندییه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ئه‌وه به‌ده‌ست
بێنێت.
به‌مجۆره
ئه‌م باسه به
هه‌ڵوه‌سته‌کردنێک
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی
ره‌سه‌نایه‌تی
بوونی ئه‌و
کۆی تاکانه‌ی
که وه‌ک
پێداویستییه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پێکه‌وه
هاوژیانن، به
نمایش‌کردنی
کاکڵه‌ی
بیرۆکه‌کان
ده‌گات. هه‌ڵبه‌ته
ژیانێکی ره‌سه‌ن
و راستینه‌یی بۆ
هه‌مووان
گرینگیی هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌و
ته‌رزه
ژیانه به‌وه
ده‌سته‌به‌ر
ده‌بێت که من
ده‌ستنیشانی
ئه‌وه بکه‌م
که من کامه
به‌ها،
راستی،
دۆستایه‌تی،
بڕواداری،
زیره‌کی، هه‌ڵوێست
و .... هتد، هه‌ڵده‌بژێرم.
بۆیه ئه‌مڕۆ
مرۆڤی کورد به‌گشتی
و به‌تایبه‌تییش
نووسه‌ران
(لێره‌دا بۆ
خۆ رزگارکردن
له ئاسته‌نگه‌کانی
پێناسه‌که،
خۆمان له ده‌سته‌واژه‌ی
رووناک‌بیر ده‌دزینه‌وه).
پێویسته خۆی
بکاته خاوه‌ن
روانگه‌یه‌ک،
رامانێکی سه‌ربه‌خۆ،
بۆ ئه‌وه
بتوانێت
وێنایه ناوه‌کییه
ره‌سه‌نه‌که‌ی
ده‌رببڕێت.
چونکه ئه‌مڕۆ
دیارده‌یه‌ک
به‌هه‌ڕمێنه،
که ئه‌گه‌ر
تۆ که‌سێکی
ئاوقات و ده‌ستڕه‌نگین
نه‌بیت له ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی
ئه‌و به‌خشیش و خێرپێکردنه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه،
هه‌روه‌ها ئه‌و
چه‌پڵه
رێزان و په‌سندانه
دوور له ده‌ستپێوه‌گرتنانه‌ی
که له زار و
ده‌ستی
ئاپۆره‌ی خه‌ڵک
و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
شه‌پۆڵده‌ده‌ن،
ئه‌وه له‌بڕی
ره‌چاوکردنی
مافی هه‌ڵبژاردنێکی
ژیانی ره‌سه‌ن
و راستینه، وه‌ک
که‌سێکی، یان
تاکێکی
خوێنتاڵ،
گومان‌لێکراو و
سه‌رنه‌که‌وتوو
پێناسه ده‌کرێیت
و ناسنامه‌ی
کوردایه‌تیت
بێڕه‌واج ده‌کرێت.
ستۆکهۆڵم/
سوێد، 2005
• • •