بریا
بمزانیبا
تا که‌ی ئه‌م
ژینه ئاڵۆزه
شوێن پێ
خنجیله‌کانم
له چۆڵه‌وانی
بیابانی ئه‌م
غه‌دره‌دا
ئه‌داته ده‌م
گڤه‌ی با
منێک که
له
پچووکترین
پیت
گه‌روره‌ترین
وشه‌ی بۆ ئه‌هۆنمه‌وه
له شه‌یداترین
دڵ
شێتانه‌ترین
خۆشه‌ویستی
بۆ ئه‌دۆزمه‌وه
من که له بانیژه‌ی
سه‌رته‌ندووری
ئه‌م جه‌سته
لادێیانه‌م
ته‌ندوورێک
به پشکۆی ده‌رونم
داده‌خه‌م
لێكدا لێكدا
ده‌ستی شه‌رمم
درێژ ئه‌که‌م
و
نمه‌کی
کولێره چه‌وره‌کانی
به‌رچایی به‌ره‌به‌یانێكی
زامدار
ئه‌نێمه ده‌می
زه‌رنه‌قوته‌ی
چاوه‌ڕوانییه‌کانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
زه‌مه‌ن
منێک ئه‌وه‌نده‌ی
مه‌لوولی حه‌زێک
بۆ خۆ له‌بیرچوونه‌وه
تامه‌زرۆی
گریانێکم،
قووڵپاوی
توند تر له
شه‌پۆلی
زریانێک
که به‌زیندوویی
له ئێواره‌کانی
مه‌رگه‌ساتددا
ــ دوور له
هه‌سته به‌زه‌ییه‌کان
ــ
ئه‌م دڵه ورده‌م
به گڕی هه‌ناسه
ئاگرینه‌کانی
قه‌ده‌ر ئه‌سووتێت
ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی
که بڕیاربوو
بمکاته کچی
ژیانێک و
ده‌ستم بگرێت به‌ره‌و
فه‌زایه‌ک له
سۆزی دایک
ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی
که به‌ڵێنی
ئه‌دا
ده‌ستی
باوکایه‌تی
به سه‌رو
سیمای مات و
بێنازما
بهێنێت و
به‌ر له
ڕۆیشتن،
ڕێگام بدات
کفنی سپی ورد‌و
خاش بوونی
چراکه‌م
دواجار ماچ
بکه‌م..
من دڵنیام ئه‌م
ژینه ئه‌مبیستێت
دڵنیام ئه‌زانێت
له ژووره
تاریکه‌کانی
دڵمدا
ئه‌بێ
دایگیرسێنم
دڵنیاشه.. که
من له چاوه‌ڕوانی
واڵاکردنی ده‌رگاکانی
سینه‌ی به‌هه‌شتا
هه‌ناسه‌کانم
قووڵتر و
قووڵتر ئه‌بێت
ڕیگا خامۆشه‌کان
بۆ دیتنی فێنکی
هه‌سته
فێنكه قه‌شه‌نگه‌کانی
هاوڕێیه‌تی
به‌رائه‌تێک
له‌و دیو خه‌یاڵه‌کانی
خۆمه‌وه
دوورتر و
دوورتر ئه‌بێت..
24/08/2006
• • •