ئاماده‌بوون
و دڵه‌ڕاوکێی
شیعری ژنان له جه‌سته‌ی
زمانی کوردی‌دا
• هه‌ندرێن
دوان
له‌مه‌ڕ
ئافراندنی ژن
و پیاو شتێکی
نوێ نییه، ئه‌م
ئاخاوتنه
جیهانێکی
سروشتی و
مرۆڤی فره چه‌مک
و ره‌هه‌ند ده‌خولقێنی.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ره‌تای
تازه‌گه‌ریی
و دۆزینه‌وه‌کانی
"چاخی رۆشنگه‌ری"،
لۆژیکی ئه‌قڵ
که به
هه‌موو که‌ره‌سه
زانستییهکانیهوه
ده‌ستی کرد به
توێژینه‌وه‌ی
بوونی مرۆڤ به
هه‌موو بوونی
خۆیه‌وه. یا
وه‌کوو میشل
فۆکۆ له
کتێبی
"مێژووی
جنسییه‌ت"دا
ده‌ڵێ مرۆڤ له
چاخی شازده‌هه‌مدا
دۆزرایه‌وه و
ناسرا، به‌ڵام
ره‌گه‌ز و
جنس له
چاخی ههڤدهههمدا
دۆزرایه‌وه‌و
ناسرا. هه‌رچه‌نده
که لێره‌دا
مه‌به‌ستی
ئێمه ئه‌مه
نییه و
نامانه‌وێ له‌م
باره‌یه‌وه
قسه بکه‌ین.
بابه‌ته‌که‌مان
ئێستا له‌م
بازنه‌یه‌دا
ناخولێته‌وه.
ده‌با له
هه‌ڵبه‌ست و
شیعری ژنانی
کورد
رابمێنین، که
چۆن ده‌نگیان
گۆڕا و له
گه‌روویانه‌وه
هه‌ڵکشا و
بوون به
چریکه‌یه‌کی
به کۆمه‌ڵی و سنووره‌کانی
زمان ده‌به‌زێنن و به‌ڵگه‌کانی
خۆیان له
زمانی عه‌ره‌بیدا
ده‌بیننه‌وه.
دیاره که ئه‌م
به‌شه هه‌موو
ده‌نگه‌کانی
شیعری ژنانی
کورد ناگرێته‌وه،
به‌ڵکوو له‌سه‌ر
به‌شێک له‌وان
ئیست ده‌کا.
ره‌نگه هه‌ندێ
ده‌نگی
شاعیرانه‌ی
ژنان هه‌بێت
که له‌م به‌شه‌دا
ئاماده‌نین
یان ئه‌وانه‌ی
که وه‌یاد نه‌هاتوونه‌ته‌وه،
که ژنانه‌یی
و سێبه‌ری ره‌گه‌ز
زۆر به‌سه‌ریاندا
زاڵ بێت و پڕا و
پڕ بن له‌م
سیفه‌تانه.
که‌سانێکی وه‌ک
"سارا فه‌قێ
خدر، رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی،
برووسکه
دۆسکی.. هتد"
ئاماده‌نه‌بوونیان
لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دژواریی په‌یداکردنی
ده‌قه‌کانیان.
ئاماده‌بوونی
ژنان له
رووبه‌ری
ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵانی حه‌فتا
یا دوای
رزگارکردنی
کوردستانی
باشوور له
رژێمی سه‌دام.
دیاره مه‌به‌ست
له‌م ئاماده‌بوونه
ئامادهبوونێکه
به ئه‌ندێشه‌ی
ژنانه‌وه،
نه‌ک ئاماده‌بوونێکی
چه‌شنی،
چونکه
مێژووی سیاسی
کورد و ته‌مه‌نی
ئافراندنی کوردی له
ئاماده‌بوونی
ئافره‌ت
خاڵی نییه.
هه‌ر
له‌م ره‌وته‌دا
"یارییه"
شیعرییه‌کانی
مه‌ستووره
که له سه‌رده‌می
میرانی
بابان‌دا ده‌چریکێنێ، ده‌بینین و
ده‌خوێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ
پیاوانه
بوونه‌که‌ی
نالی که له‌م
چاخه‌ی
خۆماندا ده‌یبینین.
سنووربهندانهکان
و کایه‌کانی
مه‌ستووره
هاوکات و ساته
له‌گه‌ڵ
خوشکه‌کانی
ئێستای
دیکه‌ی که
پڕن له مه‌ترسی
و هه‌ڵچوون و
توندی. چونکه
مه‌ستووره
له نووسیندا
ژیاوه به
دوور له مۆده‌کانی
رۆژ و
ئایدۆلۆژیاکان.
مه‌ستووره
چرکه شیعرگه‌لێکی
بۆ
جێهێشتووین
که ژنانه و
زیندوو و
بزۆزن هه‌روه‌ک
شیعری ژن به‌شێوه و
سیفه‌تی خۆی
یا بهمیکیاژو
دهستسازو
بزهککراو.
ئه‌م
دیمه‌نه
ژنانه
شیعرییه به‌ده‌ست
خوشکه هاوچه‌رخه‌کانی
لێره و
له‌وێ ده‌ست
ده‌که‌ون و هه‌ن،
چونکه شیعری
ژنانه‌ی
کوردی ئێستا
هه‌روه‌ک
زۆری له
شیعری ژنانه‌ی
دنیای ئیسلام
له ده‌ست
کۆیه‌ک خه‌سار
و گرفت ده‌ناڵێنێ،
وه‌ک:
ئایدۆلۆژیا‌و
قوتابخانه
ئه‌ده‌بییه
جۆراوجۆره‌کان
که له‌لایه‌ن
پیاوانه‌وه
دروست کراون و
خوڵقاون، هه‌روه‌ها
بزووتنه‌وه
ئایدۆلۆژییه‌کانی
وه‌ک "فێمێنیزم"
یان بزاوتی
ژنان که ئه‌ندێشه و
بۆچوونی ئه‌م
بزووتنه‌وانه
هه‌ر هه‌مووی
له
رۆژئاواوه
هاتوون و
گوازراونه‌ته‌وه.
ئه‌م بیر‌و ئه‌ندێشانه
زۆربه‌ی کات
له‌لایه‌ن ژنی وڵاتی
ئێمه‌وه نه
به‌کاردێن و
نه به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو خزمه‌ت
ده‌کرێن. ئه‌م
گرفته ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و سووڕمانه گه‌وره‌یه‌ی
پیاو و
چۆنییه‌تی
مامه‌ڵه‌کردنی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
بیرانه‌ی که
به زۆره‌کی
له
رۆژئاواوه
ده‌کرێت و
دێن. ژنیش
لێره‌دا
دوچاری ئه‌و
کۆسپه گه‌وره‌یه
ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌کی
تره‌وه ژنی
کورد له هه‌وڵی
نووسینه‌وه‌دا
تێده‌کۆشێ و
به‌شێوه‌یه‌کی
هۆشیار و
ناهۆشیار خۆ
ده‌خاته
زیندانی
لاساییکردنه‌وه
له شاعیره "گه‌وره‌کان"ی پیاو.
نموونه‌مان
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی یه
که زۆرترین
ئه‌زموون و ته‌مه‌نی
له نووسیندا
هه‌یه. ئه‌و
که به سه‌ره‌تایه‌کی
تونده‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد، له
روویه‌کیشه‌وه
وه‌ک پیاوان
ده‌نووسێ،
یان هه‌وڵ ئه‌دات
که به‌شێوه‌ی
شاعیره
پیاوه‌کان
باس و وه‌سفی
شته‌کانی
ژیان و سیاسه‌ت
بکات، ئه‌ویش
وه‌ک پیاوه "به‌ناوبانگه‌کان"ی
شیعری کوردی،
به‌شێوه‌یه‌کی
دیاریکراو هه‌وڵ
ئه‌دا هه‌ر ئه‌و
که‌ره‌سانه
به‌کاربێنێ
که شێرکۆ
بێکه‌س به‌کاریان
دێنێ. له ئه‌زموونه
لاساییکراوهکانی
خۆیدا ره‌خنه و
په‌ره‌پێدراوی
ره‌چاو ناکات.
له‌م
دواییانه‌دا
مه‌هاباد، له‌بری
خوێندنه‌وه‌ی
ژنه شاعیره‌کان، ده‌ستی
داوه‌ته
خوێندنه‌وه‌ی
هۆنراوه‌کانی
شێرکۆ بۆئه‌وه‌ی
له شیعری
شێرکۆدا
ژنانه‌یی راو بکات. له
گرفت و خه‌ساره‌کانی
تری شاعیرانی
ژنی کورد هه‌ژاریی
پێشخوانی
ئاوه‌ز و
ئه‌ندێشه‌ی
ئه‌وانه وه‌ک
بوونێکی جنسی
و ره‌گه‌زێکی
جیا له پیاو.
هه‌روه‌ها ده‌نگه
ناوه‌کییه‌کانی
ناو ده‌قه‌کانیان
بۆته ده‌نگگه‌لێکی
به‌سۆز و
لاوانه‌وه
له ده‌سه‌ڵاتی
پیاو
لاساییکاری
زاڵدا.
هه‌روه‌ها
ئیدی ده‌نگی
له‌بار چووه و
بۆته گله‌ییکردن
له دوانه‌یی
له‌نێوان
جنسه‌کاندا،
یا ده‌رکه‌وته‌ی
ده‌نگی ژنانه‌ی وێڵ و سه‌رگه‌ردانه. له‌بری
ده‌نگی ژنانه‌ی
راسته‌قینه‌ی
خۆیان سێبه‌ری
پیاوانه
باڵی به‌سه‌ر
وه‌سف و
پێکهاته‌ی
جیهانی
ئافراندراویاندا
کێشاوه. له‌بارچوون
و که‌مبوونی
ئیراده هه‌میشه
ئاماده‌بوونێکی
به‌رچاویان
له رووبه‌ری
ده‌نگی ئه‌ماندا
هه‌بووه.
با
گوێبستی
"ڤینۆس فایه‌ق"
بین که چۆن
دنیای چاوه‌ڕوانکراوی
خۆی یا "تابلۆیه‌ک له
چاوه‌ڕوانی" یه‌کانی دروست
ده‌کات:
"مۆمه‌که
رۆشن که‌و
جگه‌ره‌یه‌کی
پێ داگیرسێن
له
چاوه‌ڕوانیدا مه‌به‌ستێکی پێ
بسووتێنه
سه‌یرکه
ئه‌و چاوه‌ڕوانییه
که
جه‌سته‌م ده‌مرێ"
له
کۆتاییدا ئه‌م
چاوه‌ڕوانییه
جه‌سته‌ییه
ده‌گۆڕێت بۆ
چاوه‌ڕوانی
ته‌مه‌ن یان
بوون:
"رۆژێکی
دی له ته‌مه‌نم
ده‌سووتێ
له چاوهڕوانیکردنێکی
گێلانهدا"
به‌ڵام
له‌لایه‌کی
تره‌وه
ڤینۆس ده‌نگی
به‌رزده‌بێته‌وه و
به‌ده‌نگی
ژنانه ده‌که‌وێته
کایه و
ئافراندن، هه‌ر
له‌م رێگایه‌وه
ژنانه بوونی
زمانی ده‌رده‌که‌وێت
و ده‌چه‌سپێ:
ئه‌گه‌ر
زه‌وی نێر
بوو
بۆچی
یه‌زدان
مێینه‌ی به‌سه‌ریدا
ئافراند؟"
ئه‌مه
کایه‌کردنه
به شته گه‌وره و
به‌رجه‌سته‌کان
و جوانییه‌کی
هه‌ڵتۆقیوی
شیعری ده‌خولقینێ.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه
له لێکدانه‌وه‌یه‌کی
ئایدۆلۆژیکه‌وه
دێت نه‌ک
ئافراندنێکی
شیعری.
له
درێژه‌ی ئه‌م
رێچکه‌یه‌ی
"ڤینۆس"دا
"دڵسۆز حه‌مه"
دێت و
وێنه‌گه‌لی
هاوشێوه له
ئاسۆگه‌ی رۆحی خۆی پێشکه‌ش
به ئێمه ده‌کا:
به‌درێژیی
مانگ و ساڵان
ئه‌وه
سروشته که
لاساییم ده‌کاته‌وه
ته‌نانه‌ت
له تهنیابوونیدا".
هه‌موو
ته‌ک واژهکان
و چاو و
دیدیان دێن و
ده‌چنه
دنیای خه‌مه‌کانیانه‌وه
وه‌ک بوونێکی
ژنانه، وه‌ک
ئافره‌تبوون.
ئه‌م غه‌مه
غه‌مێکی
وجودی نییه،
به‌ڵکو غه‌مێکی
جنسییه به
رووبهریهوه.
چونکه زمانی
ده‌ربڕین
و
بهرجهستهکهرهوه
هه‌ر ئه‌و
زمانه‌یه که
بوونه‌وه‌ره
گه‌وره و
ناسراوه‌کانی
پێ به‌رجه‌سته
ده‌کرێنه‌وه و
دۆخه‌که
دۆخێکی
فامکراو و
ئاشنایه.
لێره‌دا
پێویسته
ئاماژه به‌وه
بکرێت که
ئێمه ئه‌گه‌ر
ده‌ستنیشانی
گرفت و خه‌ساره‌کانی
ده‌که‌ین و پێ
داده‌گرین له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌تانه
له شیعری ئه‌م
ژنه
شاعیرانه‌دا،
مه‌به‌ستمان
ره‌خنه و
توێژینه‌وه
نییه، به‌ڵکو
ده‌مانه‌وێ
بهیادبێنینهوه و
سه‌رنجی
بۆچوونه‌کان
بۆ ئه‌م خه‌سارانه
راکێشین و به‌س.
لایه‌نه‌کانی
دیکه
جێدێڵین بۆ ره‌خنه‌گرانی
ژنانی
کورد، ئه‌وانه‌ی
که هه‌وڵماندا
بیانهێنینه
گۆڕه‌پانه‌که‌وه.
به‌ڵام
ناتوانین
خوڵقێنه‌ریان
بین، بۆئه‌وه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی
بوونی خۆیان
بکه‌ن و له
رێگای ئه‌م
نوێنهرایهتیکردنهوهوه
له بوونی
خۆیان بنووسن.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه خوێندنه‌وه‌مان
لێره‌دا
خوێندنه‌وه‌ی
ژن له
کات و ساتێکی
دیاریکراودا
ده‌بێت، نه‌ک
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
نموونه‌یی،
یا نامانه‌وێ به گشتی وه‌ک
نموونه‌ی ژنی
کوردی پێناسه‌یان بکه‌ین.
هههر
جۆربێت ئه‌م
ناوانه لێره‌دا
هاوبه‌شی ده‌که‌ن
و کۆده‌بنه‌وه، له‌هه‌مان
کاتدا رووبه‌ڕوو
ده‌بنه‌وه و
جیا ده‌بنه‌وه
له ئاسۆگه‌ی
کێشه‌یه‌کی
هاوبه‌شدا که
بریتی یه
له جێگه و
ده‌ست و شوناس.
ئه‌م
شوناسه
بریتی یه
له ژن و
دڵه‌ڕاوکێیه‌کانی،
بوونی له‌لایه‌کی
دیکه‌وه، که
رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و
جیاده‌بنه‌وه
له چوار ده‌وری
ئه‌و بابه‌ته.
ئه‌م
جیاوازی و
لێکهوهگلانانه
له درێژه‌ی
رێگای ژیان و
چۆنیه‌تی
لێکدانه‌وه‌ی
زمانی‌دا ده‌رده‌که‌ون.
هه‌ندێ له
شاعیره‌کانمان
جگه له
نووسینی شیعر
له بزووتنه‌وه‌کان
و کۆبوونه‌وه‌کاندا
چالاکن. ئه‌و
بزووتنه‌وه و
کۆبوونه‌وانه
که بۆ وه‌دیهاتنی
مافی ژن هه‌وڵ
ئه‌ده‌ن. له
ده‌قه‌کانی
ئه‌واندا ره‌نگدانه‌وه و
ده‌رکه‌وتنی
ئایدۆلۆژیا
سیاسی و ره‌خنه‌ییه‌کانی
ژنان ده‌بینین.
بۆئه‌وه‌ی
بۆچوونمان بۆ
خوێنه‌ر روون
که‌ینه‌وه،
ده‌خوازێ
ئاماژه‌یه‌ک
به ناوه‌کانیان
بکه‌ین: نه‌زه‌ند
به‌گیخانی که
له‌م بواره‌دا
چالاکه و
دکتۆرای له
بواری رۆژهه‌ڵاتناسی
له‌باره‌ی ژنی کورده‌وه
هه‌یه. مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی
که
سیاستوانه و
ئاماده‌بوونێکی
به‌رچاوی هه‌یه
له کۆبوونه‌وه‌کانی
ژنانی کورددا.
که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د، که
له سه‌ره‌تای
حه‌فتاکاندا
ده‌رکه‌وت،
چه‌کدار بوو
به هه‌موو که‌ره‌سه و
پێداویستییه‌کانی
ته‌قینه‌وه،
ئه‌و له‌و که‌سانه‌یه
که زۆرترین
نه‌ترسی و
بوێریی هه‌یه و
زۆریش بێباکه.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه کاتێ
که ئه‌م
بێباکییه‌ی
دێته رووبه‌ری
ناوه‌وه که
له هه‌ناوی
خۆیدا هه‌ڵیده‌گرێ،
گوێمان له ته‌قینه‌وه
ژنانهییهکانی
ده‌بێت. به‌ڵام
کاتێ که راده‌چڵه‌كێ له
دنیای له
بیرچوونه‌وه و
به‌سه‌ردا
زاڵبوون،
هۆنراوه‌کانی
کاریگه‌رێتی
دروشم وه‌رده‌گرن.
له‌م
دواییانه‌دا
ده‌رکه‌وته‌کانی
به نه‌ترسی و
دروشم و خهسارهوهیه
ئه‌و نۆرمه ده‌بێته
شێوه‌ی
گشتی ئه‌و. ئه‌و
ژنه زهنارێکی
کوشنده‌یه
له رووبه‌ری
ئافراندنی
مرۆیی‌دا به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی و له
دنیای
ئافراندنی ژنی کوردی‌دا
تایبه‌ته.
چونکه
ئافراندنی
شیعری کوردی
وه‌ک بزاوتی
بوون هه‌میشه
روو له پێشه و
به‌ره‌و هه‌ڵته‌کاندن
و له‌ناوبردنی
هه‌موو خه‌ونه
گشتییه‌کان و
هێڵه قه‌تیس
و چه‌قیوه‌کان ده‌بزوێ.
ئه‌م
بزاوته خۆی
ئاماده‌بوونی
بوونه له جه‌سته‌ی
شیعری
کوردی‌دا. دیاره
که شیعر له
رێگای زمانه‌وه
ئاماده‌ی
بوون و ده‌رکه‌وتن
ده‌بێت و ئه‌وه
خۆی هه‌ر
بوونی خۆی و
توانایی
ئاماده‌بوونه،
هه‌ر له‌م
لۆژیکه‌وه
گرفته‌کان خۆ
ده‌نوێنن و سه‌رکه‌وتنی
ره‌وتی شیعری
ژنانه‌ی
کوردی به‌ستراوه
به ئه‌ندازه‌ی
توانای ئه‌م
بزاوته خۆیه‌وه.
شیعری
هاوچه‌رخی
ژنانه‌ی
کوردی خاوه‌نی
کۆکهرهستهیهکی
هه‌مه ره‌نگی
نوێ یه،
به‌ڵام به‌ده‌ست
ده‌سته‌وسانی
و نه‌بوونی
توانایی ته‌واوه
بۆ ده‌ربڕین و
ئاماده‌بوونی
وه‌ک ره‌گه‌زێکی
جیاوازی
ژنانه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌م گرفت و
خه‌سارانه
هه‌ندێکیان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئه‌م
شوێنگه ناوه‌کی
و ده‌ره‌کییانه.
شوێنگه‌ی
جیهانێکی تر
یان ده‌نگه
رووناکبیرییه‌کانی
ژنانه‌ی
دونیای
ئیسلامی و
ژینگه‌ی ناوه‌کی،
داخستنی کۆمه‌ڵگای
کوردی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته
وهحشییهکانهوه.
ئه‌م داخرانه
تا ئاستی
داخستنی هه‌موو
بواره‌کان له‌به‌رامبه‌ر
گۆڕانکاریدا
ده‌کێشێته
سه‌ره‌وه. هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌وه ژن ده‌بێت
و بۆته بازنه‌یه‌ک
له ناو ئه‌م
جیهانه
هاوچه‌رخه‌دا.
ئه‌م
رووداوه وا
له ژن ده‌کات
که ئه‌م نهکراوهییه
له خۆیدا
قبووڵ
بکات.
له
کۆتاییدا ئه‌م
داخرانه ده‌بێته
به‌شێک له
بوونی، کاتێ
که ئافره‌ت
به‌شێوه‌یه‌ک
ده‌بێته
بازنه‌یه‌ک و
گه‌مارۆ ئه‌درێ
به‌م داخرانه
که خۆی سه‌رچاوه‌ی
لاساییکردنه‌وه
زاڵه‌کان ده‌گۆڕێ
بۆ مۆنۆلۆگ
یان گفتوگۆیه‌ک
له‌گه‌ڵ خۆیدا و ناوه‌کی
ئه‌م دۆخه ده‌بێته
هۆی
زیندانیکردنی
تواناییه‌کانی
به‌رگری. ئه‌مه‌ش
وای لێده‌کات
که به‌ره‌و
ئاماده‌بوون
و له
ناوبردنی
چوارچێوه‌کان
ده‌ست بداته
بزاوتن و
جووڵه.
هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه
ده‌بینین که
گوتاری ژنانه‌ی
ناو زمانی
شیعریی ئه‌م
شاعیره
ژنانه دڵه‌ڕاوکێیه‌که
رووبه‌ڕووی
زمانی شیعریی
ناوه‌وه‌یان
ده‌بێته‌وه،
بێده‌نگ و ئارام،
باوکانه‌و
ژنانه‌و... هتد.
که‌واته مه‌ستووره
بیستراو و
لێره و
له‌وێ ده‌نگی ئاماده‌یه
و
به‌ره‌و پێش
ده‌چێت. ده‌نگی"مه‌ستووره" له گه‌رووی
ئه‌م چاخه‌دا
به‌سه‌ر شه‌پۆڵه‌کانی
زه‌مه‌نه‌وه
بۆ ئاماده‌بوون
و ده‌ربڕینی
بوونی خۆی دێته پێشه‌وه.
ستۆکهۆلم،
17-01-2003
تێبینی: ئه‌م وتاره،
وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک
بۆ ناساندنی
شیعری ژن له
کوردستانی
باشووردا،
عاره‌بی
نووسیووه، له
ژماره‌کانی گۆڤاری
حجلنامه بڵاوکراوه‌ته‌وه،
که ئه‌و یه‌کێک
له ژماره‌کانی
ته‌رخانبوو
بۆ شیعری ژنی
کورد. دواجاریش
رۆژنامه‌ی ئاسۆ،
که له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌رده‌چێت،
کردوویه‌تی
به کوردی له
ژماره 91 ی 2005 یش 2005
یش
بڵاویکردۆته‌وه.
(هه‌ندرێن)
• • •