به‌ر له‌وه‌ی
خۆشت بوێم
• که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
ــ قه‌ڵادزێ
1
فێری
پێکه‌نینم مه‌که
له‌و
رۆژه‌وه‌ی به گریان
چاوم کرده‌وه
من
به ته‌نیا
له زمانی
گریان تێده‌گه‌م؟
2
ده‌ستت
مه‌خه‌ره
نێو ده‌ستم
با ده‌ستم
ره‌نگی تۆ نه‌گرێ
نه‌وه‌ک
له ته‌وقه
کردنێکدا
کیژۆڵه‌یه‌ک
ره‌نگت بدزێ
3
سه‌رت
مه‌نێ به‌سنگمه‌وه
با هێنده
بۆنی تۆ نه‌گرم
زۆر
ده‌ترسم که لێم
دووربی
به‌بێ
ئه‌و بۆنه‌ی
تۆ بمرم؟
4
هێنده
سه‌یری چاوم
مه‌که
خۆت
ده‌زانی چه‌ند
عاشقم
ره‌نگه
له سه‌یرکردنێکدا
تیری
حه‌زێکمت تێبگرم
5
لێوت
مه‌نێ به‌لێومه‌وه
من
ده‌زانم له نێوانی
لێوه‌کانمان
سه‌نگه‌رێک،
که‌مینێک
نییه
به‌ڵام
گه‌ر به‌یه‌ک
بگه‌ن
ئه‌بێ، یه‌کێکیان
شه‌هید بن
6
له لای
که‌س ناوم مه‌هێنه
با نه‌زانن
خۆشم ئه‌وێی
تاساباته‌کانی
عه‌شق و
باخچه‌کانی
خۆشه‌ویستی و
په‌نجه‌کانی
من نه‌سووتێن؟1
7
هه‌ناسه‌تم
تێکه‌ڵ مه‌که
نه‌کا
وه‌ک لقی دره‌ختێ
به‌رگه‌ی
شنه‌بات نه‌گرم و
به‌سه‌ر
تۆدا بشکێمه‌وه
8
ده‌ستت
مه‌هێنه به قژما
جێگه‌ی
ده‌ستت
نابێته‌وه
پڕپڕیه‌تی
له‌چه‌پۆکه‌کانی
دایکم
گۆچانه‌که‌ی
ده‌ستی
باوکم؟
9
له‌گه‌ڵ
پێما هه‌نگاو
مه‌نێ
بۆمن
کارێکی گرانه
له مه‌مله‌که‌تی
ئازادی و
تیرۆر
خۆشه‌ویستی
سزادانه؟
10
به‌ر
له‌وه‌ی هیچ
شتێک بڵێی
فێرم
بکه له مانای
لێ بووردن بگه‌م
تا
له‌و
گوناهانه
خۆشبم
به دیاری
درانه ده‌ستم؟
• • •