چه‌شنی شه‌م
• حافزی شیرازی

من لـــــــه‌ عیشقت بوومه‌ ڕه‌مزی خاس و چاکان چه‌شنی شه‌م
شــــــــــــــــه‌
‌ونشینی کووچه‌یی گیانباز و ڕه‌ندان چه‌شنی شه‌م

خه‌و له‌ چاوی خه‌مپه‌رستم ناکه‌وێ وه‌ک شــــــــــــــــــــــه‌‌وڕه‌وێ
وام لـــــــــه‌ تاوی ده‌ردی دووریت چاو به گریان چه‌شنی شه‌م

گـــــــــــــــــــــــه‌‌ر وه‌کوو کوێت ئه‌شکی ئاڵی من نه‌بووبا تیژڕه‌و
كــــــــو
انێ دونیای ڕوون ده‌كرد لێم‌ ڕازی پنهان چه‌شنی شه‌م

کێوی سه‌بری من لـــــــــــه‌ سوێیانت وه‌کوو مۆم توایـــــــــــــه‌‌وه‌
هێنده‌ سووتاوم له‌ ئاو و ئـــــــــــــــاوری هیجران چه‌شنی شه‌م

گــــــــــــــــــــه‌‌‌رچی به‌ برینگی خه‌مت بڕبڕبوووه‌ ڕیسی ته‌مه‌ن
هه‌ر لـــــه‌‌ خۆشی عیشقی تۆمه‌ شاد و خه‌ندان چه‌شنی شه‌م

وا لــــــــــــــــــــه‌ نێوان ئاو و ئاور، بێوچان ســـــــــــــــه‌‌رگه‌رمته‌
ئــــــــــه‌
‌و دڵه‌ی زاری نزارم، ئه‌شكبـــــــــــــــاران چه‌شنی شه‌م

سه‌ربڵیندم که‌، شـــــــــــــــــــه‌‌وێ به‌ ژوانێ ئه‌ی نازداری شۆخ
تا بــــــــه‌‌ شۆقی ڕوومه‌تت ڕووناک بێ هه‌یوان چه‌شنی شه‌م

بێ جــــــــــه‌‌ماڵی ڕووی جیهان ڕازێنه‌رت ڕۆژم شــــــــــــــــه‌‌وه‌
با که‌ماڵی عیشقی تۆ، هـــــــــه‌‌ر دێمه‌‌ نوقسان چه‌شنی شه‌م

بۆ شـــــــــــــه‌‌وی هیجران بنێره‌ خۆت پــــــه‌‌پووله‌ی ژوانێ بۆم
نه‌ک به‌ ئـــــــــاهی من جیهانێک بێته‌ سووتان چه‌شنی شه‌م

یه‌ک ده‌مم مــــــــاوه‌ وه‌کوو مۆم تاكـــــــــــــوو دیمانه‌ی گزینگ
ڕووت وه‌ده‌رخه‌ تا له‌ژێرپێت به‌ختیکه‌م گیان چه‌شنی شه‌م

ئــــــــــــــاوری عیشقت وه‌های «حافز» له‌ ســـــــــه‌‌ر ڕا گرته‌وه‌
چۆن کوڵی دڵ دامرێنێ ئـــــــــــــــــــاوی چاوان چه‌شنی شه‌م؟

وه‌رگێڕانه‌وه‌: س. چ. هێرش

سه‌رنج: سه‌ردێڕی غه‌زه‌له‌ فارسییه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌:
در وفای عشق تۆ مشهور خوبانم چو شمع
شب نشین کوی سربازان ورندانم چو شمع

• • •