ده‌نگێکی
ژنانه‌ی
ئازاد
ک. ئه‌رده‌ڵان
ماوه‌یه‌کی
زۆر نییه به
هۆنراوه‌کانی
ئاشنابووم.
شایه‌د خۆی گه‌ره‌کی
نه‌بووه یان
بۆی ڕێنه‌که‌فتگه،
له‌وه پێشتر
ده‌نگی خۆی به
خوازیارانی
شیعر ڕابگه‌یه‌نێ.
بۆ من فره سه‌خته
ئه‌مه قه‌بوڵ
بکه‌م که
شاعیرێک به‌م
هه‌موو شیعر و
هۆنراوه
جوانانه که
له یه‌که‌م
نیگادا سه‌رنجی
هه‌ر خوێنه‌رێک
ڕائه‌کێشێت،
له نه‌کاو ده‌ستی
به کاری شیعر
و شاعیری
کردبێت. به‌ڵام
هه‌رچۆنێک
بێت، ئه‌م ژنه
شاعیره که به
ناوی «که‌ژاڵ
ئیسماعیل» ئه‌نووسێت
و ناسراوه، ئه‌گه‌ر
زێده‌ڕه‌ویم
نه‌کردبێت له
گۆره‌پانی
شیعر و به‌تایبه‌ت
له بواری
شیعری ژنانه‌دا
ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن
و ئازاده.
هه‌ڵبه‌تا
ئه‌مه‌ش جێگه‌ی
ئاماژه
پێکردنه که خانمی
ناوبراو، له
پاڵ
بڵاوکردنه‌وه‌ی
هۆنراوه‌دا،
واته بێژگه
له نووسینی
شیعر،
له بواری ته‌نز
و بابه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تیشدا
به‌تایبه‌ت
زنجیره ته‌نزه‌کانی
(دوعا) که له
ماڵپه‌ڕی
«گزینگ»دا
بڵاوئه‌بێته‌وه
و هه‌ر جاره‌ی
به ناوێک
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ده‌خاته ژێر
زه‌ڕڕه‌بینی
ڕه‌خنه‌وه،
چالاکی نواندووه
که به‌ڕاستی
شیاوی سه‌رنجدانن.
ئێمه
ئه‌گه‌ر هه‌ر
له ڕوانگه‌ی
ئه‌م کۆمه‌ڵه
هۆنراوانه‌ی
که به‌م
دواییانه
له ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کاندا
بڵاوکراونه‌ته‌وه
قه‌زاوه‌ت
بکه‌ین ئه‌بینین
که له نێوان
«که‌ژاڵ
ئیسماعیل» و
ئه‌وانیتردا، مه‌به‌ستم
زیاتر ژنه
شاعیره
هاوقه‌تاره‌کانێتی،
جیاوازییه‌کی
گرینگ له
شێوه‌ی سۆز و
عاتیفه و
ویست و خوازی
ژنانه له‌لایه‌ک
و، شێوه‌ی ده‌رک
و به‌یان و ده‌ربڕین
له‌لایه‌کی
تره‌وه به‌رچاو
ئه‌که‌وێ.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر
ئێمه ته‌نها
به ئاخرین
هۆنراوه‌ی
ناوبراو واته
(له ناو
فنجانی قاوه‌یه‌کدا
بمدۆزه‌ره‌وه)
ئیکتیفا بکه‌ین
ئه‌بینین
کۆمه‌ڵێ وشه
و ڕه‌مز و و به‌یان
ڕیزکراون که
به شێوه‌یه‌کی
زۆر شاعیرانه
و ته‌عبیرێکی
جوانی ژنانه،
گوزاره له
جیهانی
زاڵمانه‌ی ژن
به گشتی و
ژنی کورد به‌تایبه‌تی
ئه‌که‌ن. ئه‌و
له‌م هۆنراوه‌یه‌دا،
به ڕاشکاوی
ژن وه‌ک بوونه‌وه‌رێک
ئه‌ناسێنێت
که کانگه‌ی
خۆشه‌ویستی و
ژیان و سه‌رچاوه‌ی
جوانی و میهره‌بانی
یه، که‌چی به‌داخه‌وه
ڕۆژ نییه ئه‌م
کانگه‌یه به
ده‌ستی پیاوی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لێک
نه‌ترازێت و
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه
شلوێ نه‌بێت.
ژن
به ته‌عبیری
ئه‌و، که ئه‌بێت
وه‌ک «په‌پووله»
چاوی لێ بکرێت
که «ڕه‌نگ به
ڕه‌نگی باڵه‌کانی
تێکه‌ڵ به
ترپه‌ی دڵ ئه‌بێت..»،
به ڕۆژی ڕوون
له به‌رچاوی
خودی ئه‌و
پیاوه‌ی که
به درۆ به
باڵای هه‌ڵ ئه‌ڵێت،
بۆ تاکه
نیگایه‌كی
ژن چی و چه ئه‌كات، لووتی
ئه‌بڕیێت و سه‌نگه‌سار
ئه‌کرێت،
تیزاوی پێدا
ئه‌کرێت و ئه‌کوژرێت!
گومان
له‌مه دا
نییه، دێڕ به
دێڕی
هۆنراوه‌کانی
«که‌ژاڵ
ئیسماعیل» که
تک تک خوناوه‌ی
عیشق و خۆشه‌ویستییان
لێ ئه‌تکێته‌وه،
بیرخه‌ره‌وه‌ی
ئه‌م ڕاستییه‌ن
که ژنی کورد
چ وه‌ک دڵداری
جێ‌ژوان (که
هه‌ر ماچێکی
تامی ده‌نکه
سنجوو ئه‌دات:
به ته‌عبیری
شاعیر خۆی) و چ وه‌ک
هاوسه‌ری
ژیان و ئاخرسه‌ر
وه‌ک دایک، هه‌ق
نییه جه‌سته‌ی
نازه‌نینی
دڵۆپ دڵۆپ
خوین و
خوێناوی لێ
بچۆڕێته‌وه.
ئایا به‌ڕاستی
جێگه‌ی ئه‌و
په‌ڕی داخ و
شه‌رمه‌زاری
نییه ئه‌و 'چه‌قۆ
و شمشێر و گولله‌یه‌ی
که ئه‌بێ شه‌ڕه‌ف
و نامووسی نه‌ته‌وه‌یی
پێ بپارێزرێت
سینه‌ی نه‌رم
و دڵی «حه‌بیبه»ی
نالی پێ ئه‌نجن
ئه‌نجن بکرێت!