چاوپێکه‌وتنی
په‌یامنێرى
(کوردستان
راپۆرت) له‌گه‌ڵ
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى سه‌باره‌ت
به
پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستان
پرسیار: به شێوه‌ی
گشتى ئێوه له‌سه‌ر
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان چ ره‌خنه‌یه‌کتان
هه‌یه؟ وه‌ک
ئاگادارین
ئێوه ره‌خنه‌تان
له ته‌رجومه‌ى
پرۆژه‌که هه‌یه،
ده‌کرێ ره‌خنه‌کانتان
له‌و باره‌یه‌وه
دیارى بکه‌ن؟
وه‌ڵام:
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستان
دۆکیمه‌نتێکى
گرنگه نه‌ک
ته‌نیا له‌سه‌ر
ئاستى ئه‌م به‌شه
رزگارکراوه‌ی
کوردستان، به‌ڵکو
له‌سه‌ر
ئاستى هه‌موو
به‌شه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان، بۆ ئه‌مڕۆ
و پاشه‌رۆژیان.
له ده‌ستووردا
شێوه
حوکمڕانیکردن
دیارى ده‌کرێت،
ئه‌گه‌ر به
شێوه‌ێکى نا
دیموکراسییانه
و نه‌گونجاو
دابرێژرێت،
ده‌که‌وینه
به‌ر له‌عنه‌تى
نه‌وه‌ى پاشه
رۆژى گه‌له‌که‌مان. به‌شێک
له ره‌خنه‌کانم
قانوونین و به‌شێکى
دیکه‌یان په‌یوه‌ندییان
به شێوه‌ى
کارکردنى لێژنه‌ى
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌که‌وه
هه‌یه.
بۆ نموونه
وه‌رگێڕانى
تێکستى پرۆژه‌که
له عه‌ره‌بییه‌وه
بۆ کوردى به
من سپێردرابوو،
ئه‌و ئه‌رکه‌م
له ئه‌ستۆ
گرت و چه‌ند
هه‌فته‌یه‌ک
خه‌ریکى ئه‌و
کاره بووم،
به‌هاوکارى
چه‌ند
دۆستێکى
زمان‌زان. ترسى ئه‌وه‌م
بوو ئه‌و ئه‌رکه
به که‌سێکى
که بسپێردرێ،
پاشان بڵێن
زمانێکى
قانوونى
گونجاومان
نییه،
چاوتان له‌و
کوردییه
ناقۆڵایه بێ که
ئه‌و ده‌ستووره‌ى
پێ نوسراوه‌ته‌وه. له 20ى
حوزه‌یرانى 2006
دا پرۆژه‌که‌م
وه‌رگرت، به‌ڵام
بۆم ده‌رکه‌وت
چه‌ند که‌موکورتى
تێدا هه‌یه. له‌سه‌ر
ئه‌سڵى پرۆژه‌که،
به خه‌تى
سوور،
تێبینیه‌کانم
نووسى و کۆپیم
کرد و دابه‌شم
کردن به‌سه‌ر
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا
ئاماده‌بوون.
وه‌ڵامى سه‌رۆکى
لێژنه‌که ئه‌وه‌بوو
تازه
ناتوانین ده‌ستکارى
مادده‌کان
بکه‌ین،
چونکه ده‌نگیان
له‌سه‌ر
دراوه.
به‌ڵام له 22
ئابدا لێژنه‌که
کۆبووه‌ته‌وه،
له کاتى
پشووى په‌رله‌مان
و به ئاماده‌نه‌بوونى
نزیکه‌ى سێ یه‌کى
ئه‌ندامانى.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا
15 مادده‌ى نوێ
خرابوونه سه‌ر
پرۆژه‌که و
ده‌ستکارى چه‌ند
مادده‌یه‌كی
دیکه کرابوو. هه‌ردوو
پرۆژه‌که‌م
له‌به‌رده‌ستایه،
ئه‌وه‌ى 20ى
حوزه‌یران و
ئه‌وى 22 ئاب. له 11 ئه‌یلوولدا
پرۆژه‌که‌م
به دوا شێوه‌ى
به کوردى
دایه لێژنه‌که. له‌وه
ده‌چێ داوا له
چه‌ند ئه‌ندامێکى
لێژنه‌که
کرابێ به وه‌رگێڕانى
پرۆژکه بچنه‌وه
که به
کارێکى باشى
ده‌زانم، به‌ڵام
ده‌بوو
ئاگاداربکرێمه‌وه
تا منیش
هاوکاریان
بکه‌م و پێکه‌وه
ئه‌و کاره ئه‌نجام
بدرێت.
به‌شدارى نه‌کردنم
له‌و
پێداچوونه‌وه‌دا
بووه‌ته هۆى
ئه‌وه که چه‌ند
هه‌ڵه‌یه‌كی
زمانه‌وانى
له تێکسته
کوردییه‌که‌دا
بکرێت. هۆى
ئه‌و هه‌ڵانه
ده‌گه‌رێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
براده‌رانه تێكسته
عه‌ره‌بییه‌که‌یان
به ده‌قاوده‌قى
کردووه به
کوردى، که ئه‌وه‌ش
کارێکى راست
نییه، چونکه
زمانى کوردى
تایبه‌تمه‌ندى
خۆى هه‌یه. لێره‌دا
ئاماژه بۆ به‌کارهێنانى
چه‌ند وشه‌یه‌ك
ده‌که‌م، وه‌ک
وشه‌ى (اداره)ى
عه‌ره‌بى که
کراوه به
(کارگێڕى)، من
وشه‌ى"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى"م
بۆ دانابوو. له
ناوه‌راستى
حه‌فتاکانه‌وه
(کۆڕى زانیارى
کورد) ئه‌و
وشه‌ى بۆ
(اداره)
داناوه و وشه‌ى
(کارگێڕى) بۆ
(اداره
اعمال).
له‌م
نزیکانه‌دا
ده‌قى پرۆژه‌که
به‌و شێوه‌ى
وه‌رمگێڕاوه‌ته
سه‌ر کوردى،
بڵاوى ده‌که‌مه‌وه.
پرسیار: پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان له
ڕووى یاساییه‌وه
چۆن ده‌بینى،
مه‌به‌ست
لایه‌نى
داڕشتنه‌که‌ى
و رێزبه‌ندیى
به‌ش و مادد ه‌و
بڕگه‌کانى،
دیباجه و ده‌قه
وه‌رگێڕاوه‌که‌ى،
له‌م ڕووه‌وه
هیچ که‌لێن و
کورتهێنانێ
به‌دى ده‌که‌ن؟
وه‌ڵام:
له پرۆَژهى ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستاندا
کۆمه‌ڵێک
پرنسیپى چاک
چه‌سپێندراون،
به‌ڵام به‌شێکیان
به شێوه‌ێکى
گونجاو دانه‌ڕێژراون،
یان ده‌بوو
رسته‌کان
کورت‌تر بن،
یان دابه‌شبکرێن
به‌سه‌ر چه‌ند
بڕگه‌ێکدا. ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
نه‌کرێت که
ئه‌م ده‌ستووره
له پاش په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستوورى
عێراق ئاماده‌کراوه،
ئه‌و
ئازادییه‌ى
پێشتر هه‌مان
بوو، ئێستا که‌متره. ده‌ستوورى
عێراق، به‌تایبه‌تى له
مادده‌ى 110 دا چه‌ند
ده‌سه‌ڵاتێکى
حه‌سرى به
حکوومه‌تى
ناوه‌ندى
داوه، بۆیه
ناکرێت له ده‌ستوورى
هه‌رێمدا
دژایه‌تى ئه‌و
مادده‌یه به
زه‌قى بکرێت. به‌شێک
له مادده‌کانى
پرۆژه‌که له
جێگاى
خۆیاندا نه‌هاتوون،
و به‌شێکى
دیکه‌یان
زیادن، نه‌ده‌بوو
له ده‌ستووره‌كه‌دا
بن. سه‌باره‌ت
به "دیباجه"ى
پرۆژه‌که،
که ده‌بوو به
"پێشه‌کى"
ناوببرێت،
دوور و درێژه،
(پێشه‌کى)یه‌كی
کورترم خسته
به‌رچاوى لێژنه‌که،
به‌ڵام ته‌ماشا
نه‌کرا، ئه‌و
"پێشه‌کى"یه‌ش
بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
پرسیار: ڕووه
ئیجابى و باشه‌کانى
پرۆژه‌ى ده‌ستووره‌که
له چیدا ده‌بینى؟
وه‌ڵام:
چه‌ند
پرنسیپێکى
گرنگ له
پرۆژه‌که‌دا
چه‌سپێندراون،
وه‌ک
دیاریکردنى
سنوورى هه‌رێمى
کوردستان به
پێى مێژوو و
جۆگرافیا، هه‌رچه‌نده
له بڕگه‌ى
دووه‌مى هه‌مان
مادده‌ى دووه‌مدا
هاتووه که
پشت به مادده‌ى
140 ده‌ستوورى
عێراقى ده‌به‌سترێت
بۆ ده‌ستنیشانکردنى
سنوورى هه‌رێم. ئه‌مه
به بۆچوونى
من راست نییه،
چونکه ئه‌و
مادده‌یه بۆ
نه‌هێشتنى
ئاسه‌وارى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌بکردنى
ناوچه‌کانى
ژێر ده‌سه‌ڵاتى
حکوومه‌تى
عێراق
دارێژراوه،
نه‌ک بۆ
دیاریکردنى
سنوورى هه‌رێمى
کوردستان. ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
نه‌کرێت که
ناحه‌زانى
کورد هه‌میشه
له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان
کۆسپ له‌به‌رده‌م
جێبه‌جێکردنی
مادده‌ى 140
دروستبکه‌ن،
ماوه‌یه‌كه
باس له
دواخستنى جێبه‌جێکردنی
ئه‌و مادده‌یه
ده‌کرێت، له‌ناوه‌وه‌ى
عێراق و له
ده‌ره‌وه‌شدا.
داننان به
مافى چاره‌نووس
بۆ گه‌لى
کوردستان و چه‌سپاندنى
پرنسیپى دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عێراق - به‌و
شێوه‌ى من
پێشنیازى
نووسینه‌وه‌ى
مادده‌ى هه‌شتم
کردووه - له‌سه‌ر
بنه‌ماى
رێککه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه،
له‌گه‌ڵ مافى
داواکردنى
رێفه‌راندۆم
له‌لایه‌ن سه‌دا
بیست و پێنجى
ئه‌و که‌سانه‌ى
مافى ده‌نگدانیان
له
کوردستاندا
هه‌یه و چه‌ند
پرنسیپێکى
دیکه، ده‌سکه‌وتى
زۆر چاکن.
پرسیار: ده‌ستوور
که چه‌ترى هه‌ره
باڵاى
یاساکانى تره
له وڵات، وه‌کو
ده‌قێکى
یاسایى
پێویسته
نوخبه‌ى شاره‌زایانى
بوارى یاسایى
بۆ ته‌رخان
بکرێ و کارى
بۆ بکه‌ن، ئه‌م
ئه‌زموونه
نۆبه‌ره‌ى گه‌لى
کوردستانه
له بوارى ده‌ستوور
نووسیندا چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنى
به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌زموونى
وڵاتانى تر؟
وه‌ڵام:
له ساڵى 1992 دا
پرۆژه‌ى ده‌ستوورێکم
بۆ هه‌رێمى
کوردستان
ئاماده‌کرد و
دابه‌شکرا به‌سه‌ر
زۆربه‌ى
قانوونناسانى
کوردستاندا. له ماوه‌یه‌كی
کورت‌دا کۆمه‌ڵێک
ڕا و سه‌رنجى
به‌نرخم به
ده‌ست گه‌یشت
که بوونه
هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى
پرۆژه‌که،
پاشان خستمه
به‌رده‌ستى
ده‌زگایه‌كی
قانوونى به
ناوى "ده‌سته‌ى
قانوونى
باڵا" که
خۆیشم ئه‌ندامى
بووم، تا به
زیاتر لێى
بکۆڵێته‌وه. پرۆژره‌که
پاشان به
شێوه‌یه‌كی فه‌رمیى
خرایه به‌رده‌ستى
په‌رله‌مان و
حکوومه‌تى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى
کوردستان. مه‌به‌ست
له گێڕانه‌وه‌ى
ئه‌م ڕووداوه
ئه‌وه‌یه که
ئاماده‌کردنى
دۆکیمه‌نتێکى
وه‌ک ده‌ستوور
ده‌بێ به
هاوکارى
پسپۆر و شاره‌زایان
ئه‌نجام
بدرێت و خه‌ڵکانى
دیش به‌شدارى
له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى
بکه‌ن، ئه‌وه
ئه‌رکى هه‌موولایه‌كه. له به‌شێک
له وڵاتانى
دونیادا داوا
له چه‌ند
قانوونناسێک
کراوه پرۆژه‌ی
ده‌ستوورێک
بۆ وڵاته‌که‌یان
ئاماده بکه‌ن،
به‌ڵام پاشتر
خه‌ڵکانێکى
زۆر به‌شداریان
له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى
کردووه به
ڕا و سه‌رنجى
خۆیان و پرۆژه‌که
جارێکى دى ته‌ماشا
کراوه‌ته‌وه،
ده‌ستوور بۆ
هه‌مووانه،
بۆ رۆژ و دوو
رۆژێک نییه،
بۆ نه‌وه‌ى
پاشه رۆژیشه.
پرسیار: به‌ڕاى تۆ
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى کوردستان
له ئاست هه‌موو
داوا سیاسییه‌کانى
گه‌لى
کوردستانه؟
وه‌ڵام:
هه‌موو ده‌زانین
که
داواکاریه‌کانى
گه‌لى
کوردستان له
چ ئاستێکدان. ئه‌گه‌ر
به‌و ئاسته
ته‌ماشاى پرۆژه‌که
بکه‌ین، وه‌ڵاممان
نێگه‌تیڤ دهبىَ. به‌ڵام
بۆ ئه‌م
قۆناغه‌ى
پێیدا تێده‌په‌رین،
پرۆژه‌که وه‌ک
پێشتر ئاماژه‌م
بۆ کردووه،
پرنسیپى زۆر
چاکى تێدایه،
که یه‌کێکیان
چه‌سپاندنى
مافى چاره‌نووسه،
له‌گه‌ڵ مافى
داواکردنى
رێفه‌راندۆم
له‌لایه‌ن
نیسبه‌تێکى دیاریکراوى
له
هاوڵاتیانى
کوردستان سه‌باره‌ت
به بابه‌تێکى
دیاریکراو. بۆ
نموونه، ئه‌گه‌ر
ئه‌م باره
ناله‌باره‌ى
ئێستا عێراق
تێیدا ده‌ژیت
به‌رده‌وام
بێت، ده‌کرێ خه‌ڵکى
هه‌رێمى
کوردستان
داوابکات هه‌رێمه‌که‌ى
بکرێت به هه‌رێمێکى
کۆنفیدرال تا
بتوانێ راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندى
به ده‌وڵه‌تانى
دونیاوه
بکات.
ئه‌رکى هه‌موومانه
هه‌وڵى ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى
پرۆژه‌که
بده‌ین، نه‌ک
مافه‌کانى هه‌رێم
که‌مبکرێنه‌وه
به بیانگه‌ى ئه‌وه‌ى
چه‌ند مادده‌یه‌كی
ناگونجێن له‌گه‌ڵ
مادده‌کانى
ده‌ستوورى
عێراقیدا. ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان نابێ
کۆپى ده‌ستوورى
عێراق بێت، ئه‌گینا
بۆ ده‌ستوور
بۆ هه‌رێم
داده‌نێن.
کوردستان له‌سه‌ره‌تاى
دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى
عێراقه‌وه
تایبه‌تمه‌ندى
خۆى هه‌بووه،
ویلایه‌تى
موسل چه‌ند
ساڵێک پاش
دروستبوونى
ئه‌و ده‌وڵه‌ته
خراوه‌ته
پاڵى، ئه‌ویش
به چه‌ند مه‌رجێک
که هیچ حکوومه‌تێکى
عێراقى رێزى لێ
نه‌گرتوون. له چه‌ند
دۆکیمه‌نتێکى
نێو ده‌وڵه‌تیدا
دان به مافى
چاره‌نووس بۆ
گه‌لى
کوردستان دا
نراوه، وه‌ک
په‌یماننامه‌ى
(سێڤر)ى نێو ده‌وڵه‌تى
که له‌ساڵى 1920
مۆرکراوه.
پرسیار:
لێره‌و
له‌وێ ده‌نگى
ناره‌زایى هه‌یه
به‌وه‌ى وه‌کو
پێویست ئه‌م
پرۆژه‌یه له
ئاست داواى
پێکهاته‌کانى
کۆمه‌ڵگاى
کوردستان نه‌بووه،
بۆ نموونه سه‌رکیس
ئاغاجان گله‌یى
کردبوو،
ئافره‌تان
گله‌ییان هه‌یه،
گله‌یى
ئیسلامییه‌کان
تا چه‌ند به‌جێیه
و هتد، ئه‌م
گله‌ییانه چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنى
که له‌وانه‌یه
زۆر گله‌یى و
ره‌خنه‌ى
دیکه‌ش به‌ڕێوه‌بن،
وه‌کو ر پرۆژه‌ى
ده‌ستووره‌که
له کوێ کورتى
هێناوه‌و له کوێ
سه‌رى کردووه؟
وه‌ڵام:
له ده‌ستووردا
پرنسیپ و بنه‌ما
سه‌ره‌کی و
گشتییه‌کان
ده‌نووسرێن،
نه‌ک ورده‌کارییه‌کان.
له پرۆژه‌که‌دا
باس له چه‌ند
بابه‌تێک
کراوه که
چاکتربوو به
قانوونێکى
تایبه‌تى
چاره‌سه‌ربکرێن،
وه‌ک ئه‌وه‌ى
له مادده‌ى 155 دا
هاتووه سه‌باره‌ت
به زه‌ویى و
زارى
کشتوکاڵى که
قانوونى
ژماره 117ى
ساڵى 1970 و قانوونى
ژماره 90ى
ساڵى 1975 چاره‌سه‌رى
کردوون.
ئه‌و کێشانه
ده‌کرێ به
فانوونێکى تایبه‌ت
به زه‌ویى و
زارى کشتوکاڵى
چاره‌سه‌ربکرێن،
نه‌ک له ده‌ستووردا. ئه‌و
ماددانه‌ى بۆ
مافى نه‌ته‌وه‌کانى
کوردستان ته‌رخانکراون
که‌م نین،
چونکه ده‌کرێ
به قانوون ده‌وڵه‌مه‌ندتر
بکرێن.
هه‌مان شت به
نیسبه‌ت مافى
خانمان و ئه‌وانى
دیکه‌وه.
پرسیار: پێشبینى چ
هه‌ڵوێستێک
له به‌غدا ده‌که‌ن
ده‌رهه‌ق به
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
کوردستان،
پێت وایه له
كوێ پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى
کوردستان
هاودژ و
ناکۆکه له‌گه‌ڵ
ده‌ستوورى
عێراقى
فیدرال، به‌تایبه‌ت
له‌سه‌ر
پرنسیپى
(ئیسلام وه‌کو
سه‌رچاوه‌ى
یاسادانان و فیدرالیزم
و که‌رکوک و
ناوچه
دابڕاوه‌کان
و سه‌روه‌ت و
سامان)..
پێشبینى ئه‌وه
ده‌که‌ن
پرۆژره‌که
له‌لایه‌ن
دادگاى ده‌ستوورییه‌وه
له به‌غدا
تووشى کێشه‌ی
(ناده‌ستوورییه‌تی
ده‌ستووریی)
ببێت؟
وه‌ڵام:
ده‌بێ چاوه‌ڕوانى
ئه‌وه بکه‌ین
که چه‌ند ده‌وڵه‌ت
و لایه‌ن و که‌سانى
دیکه‌ش دژایه‌تى
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستان بکه‌ن.
دیاریکردنى
سنوورى هه‌رێمى
کوردستان، به‌و
شێوازه‌ى له
مادده‌ى دووه‌مدا
هاتووه، زۆر
لایه‌نى ناره‌حه‌ت
کردووه. رۆژى
پاش
بڵاوکردنه‌وه‌ى
پرۆژه‌که له
په‌رله‌مان،
له 24ى ئه‌یلوولدا،
په‌یامنێرى BBC
له به‌غداوه
په‌یوه‌ندى
پێوه کردم و
پرسیارى یه‌که‌مى
ئه‌وه‌بوو
چۆن ده‌کرێ که‌رکوک
و ئه‌و
ناوچانه‌ى
دیکه بخرێنه
سه‌ر سنوورى
هه‌رێمى
کوردستان، له‌کاتێکدا
هیچ بڕیارێکى
له‌سه‌ر نه‌دراوه
و پاشه‌رۆژیان
جارێ یه‌کلایى
نه‌کراونه‌ته‌وه،
ئایا ئه‌مه
به پێچه‌وانه‌ى
ده‌ستوورى عێراق
نییه؟ ئه‌و
پرسیاره ده‌لیلى
ئه‌ویه که
زۆر لایه‌ن
ناره‌حه‌ت
بوون له
پرۆژه‌که و
ناوه‌رۆکه‌که‌ى. قسه‌کانى
وه‌زیرى نه‌وتى
عێراقی ده‌چنه
ئه‌و خانه‌وه،
ئه‌و جۆره ره‌خنانه
له ئاینده‌دا
زۆرتر و
توندتر ده‌بن. ئێستاکه
به‌شى زۆرى
لایه‌نه سیاسییه‌کانى
عێراقى خه‌ریکى
کێشه‌ى
ناوخۆن و ناپه‌رژێنه
سه‌ر ره‌خنه‌گرتن
له ناوه‌رۆکى
پرۆژه‌که! ئه‌رکى
داکۆکیکردن
له ده‌ستوورى
هه‌رێم له ئه‌ستۆى
دادگه‌ى ده‌ستووریى
هه‌رێمى
کوردستانه
که ده‌بێ ئه‌ندامه‌کانى
که‌سانێکى
قانوونناسانى
شاره‌زا بن تا
بتوانن به
شێوه‌یه‌كی
قانوونی
گونجاو
داکۆکى له
مادده‌کانى
ده‌ستووره‌که‌مان
بکه‌ن.
کێشه‌ى تانه‌دان
له نا ده‌ستوورییه‌تى
به‌شێک له
مادده‌کانى
ده‌ستورى هه‌رێم،
ئه‌مرۆ بێت
یان سبه‌ى، له‌لایه‌ن
حکوومه‌ت یان
خودى دادگه‌ى
باڵاى ده‌ستوورى
عێراقی یه‌وه
به‌ره‌وڕوومان
ده‌کرێته‌وه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر گه‌لى
کوردستان له
ڕاپرسیدا ره‌زامه‌ندى
خۆى له‌سه‌ر
پرۆژه‌ى ده‌ستوور
نیشاندا و په‌رله‌مان
په‌سه‌ندى
کرد و سه‌رۆکایه‌تیش
له (وه‌قایعى
کوردستان)
بڵاوى کرده‌وه،
حکوومه‌تى
فیدرالى له
به‌غدا چه‌ند
ده‌توانێ له
ڕووى یاساییه‌وه
داواى پووچه‌ڵکردنه‌وه
یان ده‌ستکاریکردنى
ده‌ستوورى
کوردستان
بکات؟
وه‌ڵام: گه‌لى
کوردستان
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته
و هه‌ر ئه‌ویش
ده‌نگ له‌سه‌ر
پرۆژه‌که ده‌دات
و په‌سه‌ندى
ده‌کات.
ته‌نیا ڕێگا
له‌به‌رده‌م
حکوومه‌تى به‌غدا
تانه‌دانه
له مادده‌یه‌ک
یان له چه‌ند
مادده‌یه‌كی
له ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان، له‌به‌رده‌م
دادگه‌ى
باڵاى ده‌ستووریى
عێراقی.
پێم باشه
لێره‌دا ئه‌وه
ڕوون بکه‌مه‌وه
که دانیشتووانى
ناوچه
دابڕاوه‌کانى
کوردستان
ناتوانن به‌شدارى
له پرۆسه‌ى
ده‌نگدان له‌سه‌ر
پرۆژه‌که
بکه‌ن،
پێویستیش
ناکا له‌به‌ر ئه‌و
هۆیه پرۆسه‌ى
ده‌نگدان
دوابخرێت تا
پاشه‌رۆژى ئه‌و
ناوچانه یه‌کلایى
بکرێته‌وه. هه‌رده‌مێ
که دانیشتووانانى
ئه‌و ناوچانه
ده‌نگ به‌وه
بده‌ن ناوچه‌کانیان
به‌شێک بێ له
هه‌رێمى
کوردستان، ئه‌و
ده‌نگدانه‌یان
ئه‌وه ده‌به‌خشێ
که ده‌نگیان
به ده‌ستووره‌که‌شى
داوه و ئه‌و
باره
قانوونییه‌ى
له‌وێدا هه‌یه
قه‌بوڵیان
کردووه، بۆیه
پێویست ناکات
جارێکى دیکه
ده‌نگ به ده‌ستووره‌که
بده‌نه‌وه،
یان پێشتر ده‌نگیان
بۆ دابێت. که‌واته
پێویست ناکا
چاوه‌ڕێى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى
پاشه‌رۆژى ئه‌و
ناوچانه بکه‌ین،
چاکتره له‌سه‌ره‌تاى
ساڵى تازه‌دا
ده‌نگ له‌سه‌ر
پرۆژه‌که
بدرێت و هه‌ر
کاتێ ئه‌و
ناوچانه گه‌ڕانه‌وه
سه‌ر هه‌رێم،
ئه‌و ده‌ستووره
ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه. ده‌وڵه‌تى
عێراق له
ساڵى 1922 له هه‌ردوو
ویلایه‌تى به‌غدا
و به‌سره
دروستکرا، به‌ڵام
ده‌ستوورى
عێراقى له ساڵى
1925 په‌سه‌ندکرا. له
ساڵى 1926 ئه‌وجا
ویلایه‌تى
موسڵ به فه‌رمى
خرایه سه‌ر
ئه‌و ده‌وڵه‌ته،
بێ ئه‌وه‌ى
لانى که‌م به‌شێکى
زۆر له
دانیشتووانانى
ئه‌و ویلایه‌ته
پێشتر ده‌نگیان
بۆ ئه‌و ده‌ستووره
دابێ، چونکه
له ڕووى
قانوونییه‌وه
له‌و کاته‌وه
که گوایا ده‌نگیان
بۆ چوونه پاڵ
ده‌وڵه‌ته‌وه
داوه، ده‌نگیان
بۆ ده‌ستووره‌که‌شى
داوه.
هه‌ولێر 9
ى ئۆکتۆبه‌رى
2006
• • •