ده‌خونچه
له شیعری
ماچ
و خۆشه‌ویستی
• كه‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر •
Kazhal_3@hotmail.com
1
خه‌ون
دوێنێ شه‌وێ
خه‌وم بینی
له خه‌ونمدا
له‌ژێر
دارگوێزه‌که‌ی به‌رماڵتاندا
تێرتێر ماچ
بارانم کردی
که سپێده
خۆر بانگمی
کرد
هه‌زاران
خونچه گوڵی
لێو
له‌ژێر
دارگوێزه‌که
رووابوون؟
2
ماچ
چه‌ند حه‌زده‌که‌م
که ئه‌تبینم
هه‌موو جه‌سته‌م
بێ به‌ده‌م و
تێر ماچت که‌م
به‌ڵام
ئازیز
زۆر ده‌ترسم
رۆژێک دابێ
له‌ناو هه‌موو
ماچه‌کانا
خۆم ون بکه‌م؟
3
رۆژوو
هه‌رگیز ئه‌و
رۆژه‌م
بیرناچێ
به هه‌ڵه‌داوان
گه‌یشتمه
لات
پڕ له هه‌وری ماچ
بوو گه‌رووم
تۆ به‌ده‌ست
پاڵت پێوه‌نام
وتت دوورکه‌وه
به‌رۆژووم.
4
له‌یه‌ک
چوون
منداڵه نه‌شمیله‌که‌ی دراوسێمانم
زۆر خۆش ده‌وێ
بۆ ئه‌وه نا !
خه‌پۆڵه‌یه و
چاوی جوانه و
پێده‌که‌نێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که‌مێک ره‌نگه
ئه‌سمه‌ره‌که‌ی
له تۆ
ده‌چێ؟
5
هێلانه
که تۆم
خۆش ویست
رقم له هه‌موو که‌سێک
بۆوه
چونکه دڵم
ته‌نها جێگه‌ی
تۆی تیا
بۆوه
6
جوانی
له‌ناو
کۆمه‌ڵێ
هاورێدا
دانیشتبووم
باسی جوانی
مرۆڤێکیان بۆ ده‌کردم
تووڕه‌بووم و هه‌ستام
له‌وێ
ئێستا له‌خۆم
ده‌پرسم
بشێ له‌تۆ
جوانتر هه‌بێ؟
7
توانه‌وه
وا ده‌زانی
زویر ده‌بم
فڵان و فیسار
وا ده‌ڵێن
که من
به‌نده‌ی چاوانت
بم!
که‌ی عاشقم، گه‌ر
گوێ بگرم
ئه‌م چی ده‌ڵێ و ئه‌و
چی ده‌ڵێ ؟!
8
سنوور
ده‌ڵێم نه‌ڕۆی
ئه‌و
سنووره دوور
دوورانه
به‌بێ په‌ساپۆرت
ناپسێ
ئه‌وه سنووری دڵم نییه
هه‌زاران
جار بێیت و برۆی
که‌س هه‌واڵی
ناو
ناسنامه‌ت لێ نه‌پرسێ؟
9
پرسیار
خوێندکارێک
بووم
تۆم خۆش ده‌ویست
مامۆستاکه‌م
هات و
پرسی
کێ ده‌زانێ،
چ شتێ ،
بێ ئه‌وی دی
ناژی
خوێندکاره‌که‌ی
ته‌نیشتم هه‌ستا و ووتی :
ماسی بێ ئاو
ئه‌وی
تریان
مرۆڤ بێ هه‌تاو و نیشتیمان
خوێندکارێکی
تر له‌و لاوه
مناڵ به‌بێ
نازی دایک و
هه‌نگیش بێ
گوڵ
من حه‌په‌سام
هه‌رچه‌ندم
کرد
زمانم بۆ نه‌هاته
گۆ
چونکه من
وام زانی بوو
ئه‌وه‌ی به‌بێ
یه‌کدی ناژی
منم بێ تۆ؟
10
ده‌رگا
بۆ ده‌رگاکه‌ت
داخستووه
کێونشینان
ده‌رگایان
واڵایه بۆ
میوان
له هه‌موو
ئاوایی و گوندێ
بۆ ده‌رگاکه‌ت
داخستووه
هه‌ستی شه‌شه‌م
پێی نه‌ووتی
میوانت دێ؟!
• • •