دوو پارچه
شیعر:
سه‌د
مۆمی ئه‌رخه‌وانی،
ئێواره‌ی
ئیعدام
• شه‌هلا
ئاقاپوور
شه‌هلا ئاقاپوور،
شاعر و وێنه‌کێش
و کۆته‌ڵساز،
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
ئازه‌ری له دایک
بووه. دوای ته‌واوکردنی
ده‌وره‌ی دواناوه‌ندی
و وه‌رگرتنی دیپڵۆم
له ڕشته‌ی زانستی
سروشتی و ئه‌ده‌بیاتی
فارسی، له ڕشته‌گه‌لی
هونه‌ر و ڕازانه‌وه‌کاری
له زانسگای تاران
درێژه‌ی به خوێندن
داوه. ئه‌و، له
ساڵی 1365 (1986)ه‌وه
له وڵاتی ئاڵمان
نیشته‌جێ بووه
و ساڵی
1373(1994) له ڕشته‌ی
په‌روه‌رده
و بارهێنانی زارۆ‌كان
و هونه‌رده‌رمانی
له شاری به‌رلین
به‌ڵگه‌نامه‌ی
وه‌رگرتووه.
دواتر له ساڵی
1381 (2002) له زانستگای
به‌رلین ماسته‌ری
وه‌رگرتووه
و، ئێستا
خه‌ریکی ده‌رسگوتنه‌وه‌ی
هونه‌ر و هونه‌ر
ده‌رمانی یه
که به شێوه‌ی
نوێ و مۆدێرن خوێندکارانی
خۆی به ناوی پرۆژه‌ی«ماندالا»
ڕادێنێ که
ئاوێته‌یه‌که
له شیعرخوێندنه‌وه
و باسی فه‌لسه‌فی
و زانستی و ڕه‌وانناسی
وێرای هونه‌ری
نواندن (ڕه‌نگ،
وێنه‌کێشان و..).
شه‌هلا ئاقاپوور،
جگه له به‌شداری
له زۆر کۆڕ و
سمیناری هونه‌ری
و ئه‌ده‌بی و کردنه‌وه‌ی
گه‌لێک گالێری
و نمایشگای وێنه‌کێشان
و کۆته‌ڵسازی، تا ئێستا
سێ کتێبی له بواری
شیعره‌وه به
زمانی فارسی
و ئاڵمانی به
چاپ گه‌یاندووه.
ک.
ئه‌رده‌ڵان
1
سه‌د مۆمی ئه‌رخه‌وانی
پێشکێش به
ئازادیخوازان
له سه‌د
پچپچی
تاڤگه‌ی شه‌ودا
په‌شۆکاو ئه‌بیسم،
یه‌کێک..
گیان ئه‌دا
یه‌کێکی
دی
له گێژاوی
ژیاندا
وه‌ک
جاڵجاڵۆکه
گۆڕێک ئه‌ته‌نێ
له سه‌ر تاته
شووشه‌ی
هه‌ور و خاكا
له سرته‌ی
خوناوه‌ی
باراندا
له‌گه‌ڵ ڕه‌هێڵه‌ی
با و باهۆزا
بوغزی ئاوری
دڵ داگیراوم
له پرسه‌ی
خۆڵه‌مێشی
سروه‌دا
ئه‌سووتێ.
وه من
له ناو
ئه‌م هه‌موو
هه‌ڵڵایه‌دا
ئه‌بمه سه‌د
چاوی هه‌تاو و
سه‌د مۆمی ئه‌رخه‌وانی
له سه‌د ئاخی
نوور
دائه‌گیرسێنم
له‌گه‌ڵ سه‌د
دانه‌ی سه‌وزی
زوڵاڵ.
2
ئێواره‌ی
ئیعدام
له ئێواره‌یه‌کی
بوومه‌لێڵی
خه‌فه‌تبار
گه‌ردنه‌کان،
هه‌راسان
زیندوو
زیندوو
ئه‌خرێنه
سه‌ر دار
وشه‌کان
به ئه‌ندازه‌ی
گڵمه‌ته ڕه‌شه‌کان
به‌زۆره‌ملی
له گه‌رووی
«ئێراندۆخت»،
ئه‌و دایکه
زیندانییه،
ئه‌و ژنه به
مه‌رگ
سزادراوه،
ئاڵاون و
بوونه‌ته‌به‌رد...
وه نیگاره‌کانی
من
که کۆڵه‌بارێکن
له خه‌ونه‌ناخۆشه‌کانی
هه‌ستم،
چرایه‌ک ڕاده‌کێشن
وه فرمێسکه‌کانی
باوکم
که له چاوگه‌وه
ویشک هه‌ڵاتوون
ده‌گرمه ده‌ستم،
ئاخ! ئه‌و
دڵۆپه به‌ستووانه
چ بارانێکی ڕه‌شی
گرانن...
چاوه
زراوچووه‌کان
مه‌لاومه‌لن
له ڕازه نه‌درکاوه‌کان.
ئه‌و، که سه‌مای
داوه‌ڵه‌کانی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی
واقیعه تاڵه‌کان
به چاو بینیوه،
ڕه‌نگه دووراودوور
ئاواتی ناره‌ناری
گوڵی مینای
له سه‌ردا هه‌بووبێ.
ئاخ! ئاهی
ژیانێکی خه‌فه‌تباری
چاوه‌ڕوانی
له سه‌ر
گڵکۆی بێ
ناوونیشان
دای ئه‌مرێنێ...
وای! هێژ..
ئێواره‌ی
جۆخه‌ی
ئیعدام
هه‌ر درێژه‌ی
هه‌بوو...
• • •
وه‌رگێڕانه‌وه
و ئاماده‌کردن:
ک. ئه‌رده‌ڵان