ئه‌به‌دییه‌ت
• د. ئه‌سعه‌د
ره شیدی
با
ئاخرین هه‌ناسه‌کانی
هه‌ڵده‌کێشا،
به‌رگه
بوولێڵه‌كانی
ڕۆژگارانی له‌بێرچووی
له‌به‌ریه‌ک
ده‌کرده‌وه
و
ده‌سووڕانه‌وه
له نێو بازنه‌یه‌کدا:
ئاخر، وێنه‌کان
نیسێی
ڕابردوون
که دووپات ده‌بنه‌وه
ده‌تگوت:
ئه‌به‌دییه‌ت،
ئه‌وینه
ــ پردی ژیان
و مه‌رگ ــ
وشه‌کان
کۆتره سینگ
خوێناوییه‌کانن
وێنه‌کان
مشتێ خیزن
له
ڕووباریان
هاوێ!
ئێستا
زه‌ریا
ده‌زریكێنێ
له دوور ڕا و
هه‌لۆرکی جه‌نگه‌ڵ
سووڕده‌دات،
باران
ڕوومه‌تی خه‌واڵووی
گه‌ڵاکانی
شتووه‌ته‌وه
و،
ڕووت
ڕاوستاوی له
به‌رانبه‌رمدا..
له ژێر
تریفه‌ی مانگ
مانگی ته‌واو
که شۆڕ بووه‌ته‌وه
له نێو هه‌سێڵه
سارده‌کاندا
هه‌ست ده‌که م
به ئاهنگی گه‌ڕانی
ئارامی خوێن
له ده‌ماره‌کانتدا
به له‌رزینی
لێوه
نماوییه‌کانت
که بۆنی یاس
و
تامی شیر ده‌ده‌ن
ده‌ریا
به تلاوتل
بوونه‌وه و
شه‌پۆله لێڵه‌کانی
ــ که ڕانه
سپییه‌کانت
ده‌لێسنه‌وه
ــ
له باوشتدا
ده‌بنه ئه‌به‌دییه‌ت
و
بۆ هه‌میشه
ئارام ده‌گرن.
با
ئاخرین هه‌ناسه‌کانی
هه‌ڵده‌کێشا
و،
له ڕووناکی
به‌یاندا ون
ده‌بوو.
• • •