گه‌ڕانه‌وه‌
• ئێقباڵ حه‌نیفی(سیروان)

 

له شهوچهرهی خهونێكی پائیزییه‌‌وه‌ هاتوومهتهوه‌
له ڕێگایه‌ك
دار و خودا و  ئاسمان
حه زهشیرینهكانی خۆیان دۆڕان
له شهوچهرهی خهونێكی پائیزییه‌‌وه‌ هاتوومهتهوه‌
له جێگایه‌ك
درۆ  ناخی زهوینی خنكاند و
زهوین ئهتۆی له دهسته كانی خۆیدا بهستهوه
ههورهكان له چاوی تۆوه ده گریان و
چاوهكانی تۆ له دڵی مندا شهپۆلیان دا
ئاسۆی حهزهكانی تۆ
خۆرگیرانیان لێ نابڕێتهوه
ئه ستێرهكان
له‌
گه‌‌ڵ خهیاڵهكانی تۆدا له دایك دهبن و
فرمێسكهكان
لهگه ڵ ماچه مردووهكانی مندا
كهنیشكه ڕهنجبهرهكانی شارێكی وێران،
خۆرهتاوی عهشقیان له ژێر تاریكایی لێفهی شه وان،
ــ
شهوانی دوای ههزاران لێو ههڵقرچانی رۆژانه
له سهر سهرینی خهونێكدا
لهگهڵ یادی حهزێكدا
بۆ مهمكهكانی خۆیان باس ئهكهن
له پاشهكی ئهم چیرۆكه
كانیاوی
له دایكبووی خهمێكی دوورو درێژ
ههموو شهوێ لهسهر جێگا ئهتهقێتهوهو
تهنیا تاریكاییهههستی پێ دهكا،
تهنیا ڕهگهكانه ئازاری پێوهئهكێشێ.

له شهوچه رهی خهونێكی پائیزییه‌‌وه‌ هاتوومهتهوه‌
له وڵاتێك
دانه دانهدارهكانی دارستانێك
چهك به دهست، گیرفانه كانم ئهپشكنن
چه ك به دهست، لێوهكانم ئهپشكنن
ئهتۆ لهڕێگایه‌كی پڕ له درۆ له دایك بووی
ئهتۆ لێوهكانی پاش شكانێكت ههڵمژی
ئهتۆ باوهشت به مردوویه‌كی سهرگهرداندا كرد
دهریا چیرۆكهكانی
بۆ ماسییه‌كانی باوهش خۆی ناگێڕێتهوه و
دهستهكانی بۆ تاشهبهردهدڵڕهقهكان درێژ ئهكا
حهزهكانی لهگهڵ شهپۆلدا
به شهڕی تهنیا مردن ئهسپێرێ
ڕووبار، ئامێزی بۆ جۆگهوردیلهبێ نازهكانی
له دایكبووی كانیاوهتهنیاكان ناكاتهوه
ئهمهیه خۆشهویستی سهدهی درۆ
ئهمهیه ‌دڵ ناسكی بهیانانی ئهوڕۆ

له شهوچهرهی شێعرێكی پائیزییه‌وه هاتوومه‌ته‌وه
له كۆڵانه بهربهست كراوهكان
شاعیره‌كان بوون دهرۆزه‌ی عهشقیان ئهكرد
شێعرێكیان به‌ قڕانێك ئهدا و
ههزار قڕانیان بهماچێك
گۆڕستانهكان جمه‌یان دێ له ئاپۆڕای خه ڵك و
كۆڵانهكان جێی گاڵتهجاڕی مردووهكان
لهم دهڤهره‌، خاچه بێ نازهكانی مه سیحیان
له ئاورگهی زهردهشتێكدا سووتان

له شهوچهرهی مهرگێكی پائیزییه‌وه هاتوومه‌ته‌وه
لهدهورانێك
باڵهكانی كۆترهكانی سهربان
لهڕهشهمه ی نیشتمانێكدا
وهبهر پهلاماری ڕێبهندان كهوتن
بێ ئهوهی ئاسمانیش بیانبینێ
لهگهڵ ڕنووی حهزێكدا مردن
پشیلهڕووگرژه كانی كۆڵانیش
هێلكه كۆتریان ڕفاند
كێ ئهزانێ
كێ ئهزانێ
سبهینێ زهڕنهقووته باله بالییه‌
یان دهمیاوێنێ.

2006.03.15

Sirwan_e@yahoo.se

• • •