که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د
شیعری به‌توانا
ده‌نووسێت
• ئینگه‌ر
ئۆستنستاد
• وه‌رگێڕانه‌وه‌ی:
هاوده‌م ساڵح
جاف
له ڕۆژنامه‌ی
(Klassekampen)ی نه‌رویجیدا
که یه‌کێکه
له ڕۆژنامه
رۆژانه
دیاره‌کانی
ئه‌و وڵاته،
رۆژی هه‌ینی
12/5/2006 ئه‌م باسه‌م
خوێنده‌وه
له‌ژێر
ناونیشانی: (که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
شیعری به‌توانا
ده‌نووسێت که کار
له‌سه‌ر ژیان
و رامیاریی و
مێژوو و دین و
ئه‌وین ده‌کات
له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
که تیایدا ده‌ژی)،
ئه‌مه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ژنه ره‌خنه‌گری
نه‌رویجی
ئینگه‌ر
ئوستنستاد-ه
له‌و رۆژنامه‌یه‌دا
بۆ شیعره‌کانی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
که له‌لایه‌ن
نووسه‌ر خۆی و
وه‌رگێڕی ئه‌م
بابه‌ته‌وه
بۆ سه‌ر زمانی
کوردی، ساڵی 2005
وه‌رگێڕدراون
بۆ سه‌ر زمانی
نه‌رویجی.
له‌وه‌ڕگێڕان
و هه‌ڵبژاردنی
ئینگه‌ر
ئۆستنستاد و
هاوده‌م ساڵح
جاف
(له مریه‌م
به ڕه‌حمتر)
یه‌که‌م
شیعری دیوانی
(فتوحات)ـه (Erobringer)
که هه‌ڵبژارده‌یه‌که
له‌شیعره‌کانی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌دو
پایزی 2005 ده‌زگای
چاپه‌مه‌نی (Cappelen)
به‌و ناوه‌وه
بڵاویکردۆته‌وه.
بۆ ناسینی
توانای که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د له‌شیعر
نووسیندا، ده‌مه‌وێ
ئه‌م جێگه‌یه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و شیعره
ته‌رخان بکه‌م،
که‌ده‌ست به‌ندێکی
گوڵینی
دڕکاوی به‌بیر
ده‌هێنێته‌وه،
یان تاجێکی له‌دڕک
چنراو، له‌وێنه
و شێوه‌گه‌لێکی
به‌هێزو
تیزده‌رو فره‌دژ.
پاشان به کورتی
له‌سه‌ر چه‌ند
شیعرێکی تر ده‌دوێم
له‌نێو شیعره‌کانی
تری کۆکراوه و
هه‌ڵبژارده‌که‌دا
که تێکڕا هه‌موویان
وه‌ک یه‌ک به‌هێزو
به‌پێزن.
دێڕه‌کانی سه‌ره‌تا
که ده‌ستنیشانکراون
وه‌ک ده‌ستپێکێک
بۆ دژوه‌ستانه‌وه‌ی
نه‌ریتی
ژێرده‌سته‌یی
ژن که مریه‌م
نمایه‌ندیه‌تی،
بانگی ژنان ده‌کات.
ئه‌ی مریه‌مه‌کانی
وڵاته‌که‌م
ئه‌و ساتانه‌ی
مه‌رگ ده‌بێته
پێویستییه‌ک
با یه‌که‌مجار
ئێمه‌ی دایک پێشوازی
لێ بکه‌ین نه‌ک
رۆڵه‌کانمان..
ئه‌و سه‌ره‌تایه
له‌وانه بوو
وه‌ک نه‌ریتێکی
عاده‌تی ئه‌زموون
بکرێ و سه‌رسامی
دروست بكات،
ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی
هێمای (مریه‌مه‌کان)
بۆ دایکانی
وڵاتێک نه‌بوایه
که ئیسلام هه‌یمه‌نه‌ی
به‌سه‌ره‌وه
هه‌یه.
شاعیر خۆی
ئاراسته‌ی
ژنانی هاوبه‌ش
ده‌کات وه‌ک
به‌شێک له(ئێمه)،
(ئێمه‌ی
دایک)، ئینجا
له‌باره‌ی
(وڵاته‌که‌م)ـه‌وه
ده‌دوێت و
ئاماژه بۆ بێ
ئامانی ئه‌و
هاوبه‌شه نه‌ته‌وایه‌تییه
ده‌کات، لێره‌وه
ده‌ستپێک
درزێک ده‌خاته
نێوان (ئێمه) و
(من)، ئێوه‌یه‌ک
و منێک، بێ
شتی هاوبه‌ش،
به‌ڵام خه‌ڵکی
ته‌نیا،
جیابوونه‌وه‌ی
نێوان ژن و
پیاو، به‌ڵکو
جیابوونه‌وه‌ی
نێوان ژنان
خۆشیان،
منێکی ته‌نیا،
له‌دێڕه‌کانی
دواییدا تیشک
ده‌خرێته سه‌ریان.
قارچکی
بێزاری له‌دڵم
هه‌ڵتۆقی و
بێزار نه‌بووم
نانی پێکه‌نینی
گه‌رمم که‌ڕوو
لێیدا
وه‌ک
دووگیانیش بووم
ئه‌ی شاعیر
نه کۆرپه‌ی
شیعرم له‌بارچوو
نه خۆم له‌باری
شیعر چووم.
به‌م جۆره
شیعری هوتاف
ئامێز و یه‌ک
ره‌نگ و
پێشبینیکراو
له شێوه‌یه‌کی
فره‌دژ و شه‌ڕانی
سه‌رسام هێنه‌راو
له‌کار ده‌که‌وێ.
(قارچکی
بێزاری) و
(نانی پێکه‌نین)
رانانی وشه‌ی
وێنه‌دار و
فره‌دژی به‌شێکه
له کاراکتێری
شیعر نووسینی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د.
به‌ڵام وه‌ک
شاعیر به‌هه‌ست
به‌خۆکردنێکی
گه‌وره‌وه
له‌پێشه‌نگا
وه‌ستانیشی
ده‌چێته‌وه
خانه‌ی که‌سایه‌تی
که‌ژاڵ. به‌ڵێ،
به‌هه‌ست به‌خۆکردنێکی
گه‌وره‌وه
وه‌ک ئافره‌تێکی
شاعیر.
به‌رنامه‌ی
شاعیرێتی ئه‌و
قسه‌کردن به‌گشتی
له‌باره‌ی ژن
و ته‌واوی
مرۆڤایه‌تییه‌وه
نییه، به‌ڵکو
کایه‌کردنێکی
به‌رزه له‌پێناوی
ئازادیی
شیعر‌و توانای
شیعر بۆ نوتقکردن
له‌سه‌ر شته
گه‌وره‌کان و
وازلێهێنانی
شیعره تا کار
له سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی،
مێژووی و کۆمه‌ڵگه
و کۆمه‌ڵایه‌تی
پێکه‌وه په‌یوه‌ست
بکات له‌و
شوێنه‌دا که شاعیر
خۆی تیا ده‌بینێته‌وه.
بێ هیچ به‌ڵێنییه‌ك
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ژیانی خۆی و
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
ده‌کات به‌که‌ره‌سه‌ی
شیعر، شیعره‌کان
ئامانجیان
کۆمه‌ڵگه و
ژیانه.
که‌ژاڵ شیعر
ده‌نووسێ،
چاک ده‌نووسێ،
به‌م جۆره
(فه‌تحی)
ئازادی شاعیرێتییه‌كی
گه‌وره ده‌کات.
ل ه‌شیعری
(له مریه‌م
به‌ڕه‌حمتر)دا
شکڵی مریه‌م
به زنجیره‌یه‌ک
گۆڕاندا تێده‌په‌ڕێت.
له دێڕه‌کانی
سه‌ره‌تادا
باس له(مریه‌مه‌کانی
وڵاته‌که‌م)ـه
که ده‌بێت
خودی خۆیان
بکه‌نه
قوربانی له‌بری
ئه‌وه‌ی
بهێڵن کوڕه‌کانیان
ببنه
قوربانی.
پاشان (منی)ی
شاعیر چاوه‌ڕوانی
مه‌سیحه. به‌کارهێنانی
وشه‌ی (دێر)
راهیبه‌یه‌ک
به بیردا ده‌هێنێته‌وه.
(بووک)ی (مه‌سیح)
که له ئاستی
خۆزگه و تاسه‌کانیدا
ده‌سته‌وه‌ستان
بوو وه‌ک نه‌ریتێکی
ژنانه‌ی سست:
له‌دێری عه‌شق
و شیعردا
هێنده گریام
رۆخی جۆگه‌له‌ی
فرمێسکم قه‌وزه
گرتی
له‌گۆڕان به‌سه‌رهاتنێکی
تردا مه‌سیح
له(من)ی
شاعیر له‌دایک
ده‌بێت و خۆی
ده‌بێته
مریه‌م، به‌ڵام
ئیتر مریه‌م
ئه‌و دایکه
بێده‌سته
پاچه‌یه
نییه که شایه‌تی
مردنی کوڕی
خۆی بێت، به‌ڵکو
ئازار له‌خودی
مریه‌م له‌دایک
ده‌بێت، وه‌ک
شیعر:
پاش هێڵنجێک
پارچه‌یه‌ک
نوور بووی له ده‌می
زامه‌که‌ی ده‌ممه‌وه
ڕژایت
نه‌زیفی وشه‌ی
دوای بوونت به‌رینه‌دام
خوێن کردمی به‌شاعیرێک
یان مریه‌مه
شاعیری شێت.
گۆڕانی شکڵی
(من)ی شاعیر بۆ
شاعیر له ئه‌زموونی
ژانی ژنانه‌وه
به‌رجه‌سته
کراوه‌و ته‌واو
ناوه‌نده،
به‌ڵام شیعره‌که
له‌م وێنه
شیعرییه‌دا ڕاناوه‌ستێت،
به‌ڵکو له گۆڕینی
شکڵی مندا به‌رده‌وام
ده‌بێت تا ده‌بێته
خودی مریه‌م،
دایکی مه‌سیح،
به ته‌واوی:
(تۆ نه‌بوویت
خاچ کون به‌کون
بۆت ده‌گه‌ڕا) (کوڕی خوا)
له بنه‌چه‌دا
خاوه‌ن
پێکهاته‌یه‌کی
فره‌دژه،
پاشان مریه‌م
که هه‌ر کچ بێت
و نه‌سمرابێ
ناکرێ له‌گه‌ڵ
خوادا بۆ تاقه
شه‌وێکیش
نووستبـێ و
ناکرێ ناوی
بنرێ (عوزرا)
ئه‌گه‌ر باخه‌ڵی
خوای دیبێت.
له به‌شی یه‌که‌می
شیعره‌که‌دا
ئه‌م
گفتوگۆیه له‌باره‌ی
کچێنی مریه‌مه‌وه
ده‌گاته
خاڵی ترۆپک،
که به‌م جۆره
ده‌بێته
بابه‌تێکی هه‌م
ناوه‌ند و هه‌م
ناخ فره‌دژ به‌لای
باوه‌ڕی (من)ی
وه‌ک شاعیر.
له گۆڕان به‌سه‌رداهاتنێکی
تری‌دا ئیتر
من-ی شاعیر
خۆی ناناسێنێ
وه‌ک مریه‌م،
به‌ڵام تیشک
ده‌خاته سه‌ر
خاڵی
جیاوازیی
نێوان خۆی و
مریه‌م، ئه‌گه‌ر
مریه‌م له توانایدایه
کوڕی خۆی
بداته ده‌ست
خوا، (من)ی
شاعیر که به‌ڕه‌حمتره
له مریه‌م،
ده‌یه‌وێت له‌باتی
مه‌سیح خۆی به‌خاچدا
دابکوترێت و
گله‌یی له‌خوا
هه‌یه که کوڕه‌که‌ی
ده‌کاته
قوربانی:
ئاخر خواوه‌ند
دایکایه‌تی
نه‌بینیوه‌و
بۆتناسوتێ و
ده‌ربه‌ستی
سک سووتان
نایه‌ت
(سک سووتانی
دایک) وێنه‌یه‌کی
به‌سوێیه،
که به‌کوردی
ده‌ربڕینێکی
چه‌سپاوه بۆ
خه‌م و که‌سه‌ری
دایکێک که منداڵی
له ناوده‌چێت،
گله‌یی کردن
له‌ده‌ست خوا
ده‌گاته
خاڵی ترۆپک له
گۆڕان به‌سه‌رداهاتنێکی
تری من-ی
شاعیردا، ئه‌مجاره‌یان
وه‌کو خالقی
مه‌سیح له‌وه
ده‌چێ که شاعیر
خۆی له‌گه‌ڵ
خوا هاوسه‌نگ
بکات، کاری
ئافراندن
(خوڵقاندن)
هێزو تینی پێببه‌خشێ:
که مه‌سیحم
خوڵقاندبێ ده‌ربه‌ست
نایه‌م
ئه‌گه‌ر چه‌قۆم
لێ بکێشن و
گومان له کچێتیم
بکه‌ن!!
له کۆمه‌ڵگه‌ی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌ددا
گومان هه‌بوو
له کچێتی
ژنێک هێنده‌ی
جه‌نگ و به‌کۆمه‌ڵکوژی
بۆ ئه‌و ژنه
مه‌ترسیداره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
من-ی شاعیر دوچاری
ته‌نگژه ده‌بێت،
چونکه ئه‌و
(دنیا به درۆ
ده‌خاته‌وه):
حه‌قیقه‌ت
وتن بناغه‌ی
بوونی ئه‌وه
ئه‌گه‌رچی
دێڕه‌کانی ده‌ستپێک
شیعره‌که‌ی
خسته نێو ته‌وه‌رێکی
(شیعری
هۆتافکێش)
نیشتمانپه‌روه‌رییانه
و داوای خه‌باتی
له دایکان و
خۆویستانه
خۆبه‌ختکردنیانی
ده‌کرد، ئه‌و
قوربانییه
قاره‌مانه
خۆهه‌ڵبژێره
که له‌و سه‌ره‌تا
هوتاف ئامێزه‌دا
بانگکرابوو،
وه‌کو بڵێی
بوو به‌مردنێک
که خۆلێپاراستنی
مه‌حاڵه به‌هۆی
زامه سه‌خته‌کانی
ژن به‌ده‌ست
کۆمه‌ڵگه‌وه،
به‌هۆی باری
ره‌خنه‌لێگراوی
من-ی شاعیره‌وه.
وێنه به‌ناوبانگه‌که‌ی
مه‌سیح (pieta-shikkelsen jesus)
که دایکێک ته‌رمی
رۆڵه‌که‌ی له ئامێزدایه
که بۆته
قوربانی، له‌حاڵێکی
ئاوات
پێخواستنا
نییه. ژنان
پێویسته
بێنه کۆڕی خه‌باته‌وه
و به‌سستی نه‌مێننه‌وه
و نه‌هێڵن
کوڕانیان
ئیتر ببنه
قوربانی، له‌حه‌قیقه‌تدا
کوڕ وه‌ک هه‌موو
مه‌خلوقه‌کانی
تر ده‌بێت
بمرێ، به‌ڵام
دایک نایه‌وێ
مه‌رگی کوڕی
پێش مه‌رگی
خۆی بکه‌وێ و
ئه‌و رۆژه
ببینێ که جه‌سته‌ی
مردووی
بگرێته
ئامێز. به‌پێچه‌وانه‌وه
دایک ده‌یه‌وێت
که کوڕه‌که‌ی
بیگرێته
ئامێز له‌بری
(گیتاره غه‌مباره
پرچ سپییه‌که)ی،
له‌وانه‌یه
کوڕه‌که‌ش ئه‌و
قاره‌مانه
نه‌بێت؟
(گیتاره غه‌مباره
پرچ سپییه‌که)ی
کردبێت به یه‌کێک
که تۆنی
لاواز‌و بێ هێز
بژه‌نێت، یان
له‌وانه‌یه
شاعیرێکی
خراپ بێ که به‌شێوه
و فیکری کۆن
شیعر بنووسێ:
من بۆیه هه‌م،
دنیا به‌درۆ
بخه‌مه‌وه
چاوه‌ڕێی
مردنت ناکه‌م
هه‌ر ئه‌مجاره..
تاقانه‌که‌م
له‌بری
گیتاره غه‌مباره
پرچ سپییه‌که‌ت
ته‌رمی دایکت
له‌باوه‌شنێ
باش دڵنیام
پێش تۆ ئه‌مرم
ناگه‌مه ئه‌وکاته‌ی
کۆشم
دوورباو مه‌رگی
تۆ ببینێ
خوێندنه‌وه‌که‌ی
من بۆ (له‌مریه‌م
به‌ڕه‌حمتر)
ده‌ریده‌خات
که که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
به‌ده‌نگی بێ
مه‌رجداری
ژنانه‌ی خۆیه‌وه
ده‌وێرێ به شیعری
رامیارییانه و
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
ره‌خنه‌گر ته‌حه‌دای
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
خۆی بکات.
کوردایه‌تی
وه‌کو تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کی
دیار و ئاشکرا
وا له‌خوێنیایه،
به‌ڵام ئه‌و
خۆی ملکه‌چی
شێوه‌ی
پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی ناکات و
قه‌بوڵی هه‌ڵه
و ناته‌واوییه‌کانیشی
ناکات. له‌وانه‌یه
ئه‌و له‌م
شیعره‌دا به‌به‌کارهێنانی
وێنه
شیعرییه‌کی
مه‌سیحییانه
به(مه‌جاز)
مه‌ودای
ژووری مامه‌ڵه‌کردنی
شاعیرێتی خۆی
فراوانتر
بکات. زمان له شیعره‌کانیدا
زمانی رۆژانه‌ی
خه‌ڵکییه و
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
تازه‌گه‌رییه‌ک
بۆ سه‌ر ئه‌ده‌بی
کوردی ده‌هێنێت.
گه‌لێک له‌شیعره‌کانی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
له‌مه‌ودای
په‌یوه‌ندیی
نێوان ژن و
پیاودایه،
له‌شیعری (دوو
کورسی) دا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌یمه‌نه‌ی
پیاوان به‌سه‌ر
ژناندا راسته‌وخۆیه:
ئه‌وه‌تانێ
کابرایه‌کی
رۆژهه‌ڵاتی
له‌سه‌ر
کورسیی حه‌یاو
ئابڕووم
دانیشتووه
قاچی خستۆته
سه‌ر قاچی
له‌پێیه‌کدا
سه‌دجار ئه‌ڵێ
به‌شه‌ره‌فم!
ئای له‌شه‌ره‌فی
رزیوی
کابرایه‌کی
رۆژهه‌ڵاتی!
(فتوحات) که‌بووه
به‌ناونیشانی
ئه‌و کۆمه‌ڵه
شیعره هه‌ڵبژارده‌یه‌ی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د،
شیعری گه‌وره‌ن
به‌ڕه‌هه‌نده‌کانی
مه‌لحه‌مه‌وه
(episk) که‌فتوحاته‌کانی
جه‌نگ و عیشق
و (intellektulle) ده‌گێڕنه‌وه.
له‌خودی
شیعری
فتوحات-دا
(فتوحات)
زاراوه‌یه‌کی
په‌لامارده‌ر
و نێرانه و
که‌مته‌رخه‌مه
زه‌مانی
فتوحاتی ئه‌م،
نیشتمان ده‌بێت
به"ته‌ڵا"و
پیاوانیش ده‌بنه‌وه
به پیاو!
فتوحاتی که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د له‌جۆرێکی
تره و
ئازادیی
کردووه به ئامانج.
ئازادیش له‌خۆوه
نادرێ، به‌ڵکو
ده‌بێ بسه‌ندرێ
له ڕێگای
مامه‌ڵه‌کردنێکی
شاعیرانه‌وه.
خولیایی به‌دواداچوونی
ئازادیی شۆڕش
هه‌ڵگیرسێنه‌رانه‌یه
هه‌روه‌کو
شیعره‌کان که
له‌خۆیاندا
شۆڕشن، به‌ڵام
شۆڕشێکی
کوێرانه و بێ
سه‌روبه‌ر
نا، شۆڕشێکی
خۆڕووخێنه‌رانه
نا، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
شۆڕشێکی ئه‌مه‌نده
جه‌سوورانه‌یه
که ئینسان
تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌س
ده‌بێت که تێده‌گات
چه‌ند زۆر له‌م
گه‌مه‌یه‌دا
به‌خه‌رج
دراوه و
شاعیر ده‌بێت
چه‌ند
بریندار بێت
کاتێک ئه‌مه‌نده
زۆری له ژیانی
خۆی داوه وه‌ک
که‌ره‌سه‌ی
شیعر. شیعری (27
ساڵ له‌خۆکوشتنی)
که نزیکه له‌ژیانی
خودی شاعیره‌وه
ئه‌وه ده‌رده‌بڕێت
که تاچه‌ند
ئه‌و جه‌ساره‌ته
ژنانه‌یه
مومکینه و
نرخه‌که‌شی
چه‌نده.
ئێمه له نێو
ئه‌و سێ کۆمه‌ڵه
شیعره‌دا که که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د
پێشتر
بڵاویکردبوونه‌وه،
شیعره‌کانی
هه‌ڵبژارده‌که‌مان
هه‌ڵبژارد،
ئه‌و شیعرانه‌مان
هه‌ڵبژارد که پیشانی
پانتایی و ره‌وتی
پێشکه‌وتنی
ئه‌و ده‌ده‌ن
له‌و بواره‌دا،
شیعری (ژنێک
به‌چرپه وتی)
یه‌کێکه له شیعره
سه‌ره‌تاییه‌کانی
که‌ژاڵ که ساڵی
1986 له‌ته‌مه‌نی
19 ساڵیدا
نووسیوێتی،
له‌م شیعره
سه‌ره‌تاییه‌ی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌ددا
شتێکی ساغ و
نوتونوێ هه‌یه،
هه‌ر له‌وێوه
پیشانی بابه‌تی
تۆمارکراوی
گه‌وره‌ی خۆی
ده‌دات. به‌دوای
ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت
که شێوه‌یه‌کی
تر بدۆزێته‌وه
بۆ خۆده‌ربڕینێکی
مومکین به‌شێوه
تازه‌کان و
زمانێکی نوێ و
خۆ بپارێزێ له
لاساییکردنه‌وه‌ی
شێوه
شیعرییه
کۆنه‌کان،
شیعره سه‌ره‌تاییه‌کانی
که‌ژاڵ شیعری
فیکری گه‌وره‌ن
و لێتوێژینه‌وه
تایبه‌تییه‌کانی
له‌و بواره‌دا
دیارن. پاشان
که‌ژاڵ
چڕبوونه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره له‌وێنه
و شێوه‌دا ده‌دۆزێته‌وه
و بابه‌تیش
له‌لای زیاتر
روون ده‌بێته‌وه
و شیعره‌کان
روو هه‌ڵماڵراوتر
و پتر له که‌سێتی
خود نزیک ده‌بنه‌وه.
شیعری (باران)
بۆ نموونه له‌سۆفیگه‌راییه‌وه
ئیلهامی وه‌رگرتووه.
من له باراندا
به‌رینم
له‌سه‌ری
دنیاوه ئه‌کشێم
تا ئه‌و سه‌ری
درێژبوونه‌وه‌ی
باڵی خوا
باران و من
گرینۆکین،
گرینۆکین،
گرینۆک
ئه‌مه ده‌نگی
ژنێکه له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستێکه‌وه،
که ده‌نگی
ژنان له‌وێدا
که‌م و لاوازه،
ئه‌مه ده‌نگێکی
گرنگ و به‌رچاوه
وه‌ک شاعیری
ئازادیی و
گۆڕانخواز.
ئینگه‌ر
ئۆستنستاد، ره‌خنه‌گرو
راوێژکاری
کۆلێجی ئاداب له زانکۆی
ئۆسلۆ، نه‌رویج
• • •