كه‌رنه‌ڤاڵی
سووتان...!!
•زانا گه‌ڵاڵی،
نه‌رویج
(به
ڕۆحی «کازم مه‌هابادی»
هاوڕێم دیاری
و پێشکه‌شه،
که له
ئێواره‌ی 22 ی 9 ی
2002 له نێو که‌رنه‌ڤاڵی
سووتاندا
ڕۆحی له ده‌ست
دا).
هاوڕێم! ئه‌ی
ئازیزترین
ڕۆحی ده‌ڤه‌ر
سڵاو به‌قه‌د
گه‌وره‌یی
ئیشتمان و
درێژی خه‌می نێوانمان
سڵاو، له
ئاسمانه یاخییه‌که‌ی
ته‌مه‌ن سڵاو،
له پێکه‌نینه
تاڵه‌کانی
ژێر ساباتی ڕق
و توڕه‌یی به
قه‌د سۆزی
دووریمان
بیرت ده‌که‌م.
ئه‌مێستا، ئه‌مێستا
له ئاگردانی
دڵی خۆمدا گه‌وره‌ترین
شۆڕشی غوربه‌ت
تێکه‌ڵ به
ناخم بووه و
ده‌سا وه‌ره
به به‌فری ئه‌شقت
دڵه‌ی شه‌که‌تم
بحه‌سێنه‌وه.
ڕه‌فیقا من،
ڕفیقامن خه‌ونی
گه‌نجیت سه‌به‌ته‌یه‌ک
بوو له ئاسۆی
به‌خته‌وه‌ری..
که‌چی، که‌چی
که‌رنه‌ڤاڵی
سووتان ماڵی
حه‌ز و فریازه‌کانی
وێرانکرد
وێران.
ده‌وه‌ره‌وه،
ده‌وه‌ره‌وه
چه‌شنی باران
کێڵگه‌ی حه‌ز و
ئاره‌زووه‌کانم
تێر ئاو بکه و،
سا به شیله‌ی
ڕۆحی پڕ سۆزت
بوونم بحه‌سێنه‌وه.
مه‌هابادی،
ئه‌ی
خوێندکاره
ته‌مه‌ن کورت
و هه‌ڵقرچاوه‌که‌ی
نێو ئامێزی
ئاگر، کێ ده‌یزانی
ئه‌شق و
خوێندن و ئاگر
ئاوێزانی مه‌رگت
ده‌کا..!
هاوڕێم ئه‌ی
خوێندکاری
ئازیزی
کۆڵانه‌کانی
مناڵی، وه‌ره
باسه‌فه‌ر که‌ین
له پانتای
دۆزه‌خی ئێره و
به هه‌شتی سه‌رابی
ئه‌وێدا
نیشتمانێکی
پڕ له گوڵی
دیاری قه‌ره‌داغی
بکه‌ین به
تایتلی ژیان و
ئیدی ئومێد و
خۆزگه بێته
جێگه‌ی سێبه‌ره
ڕه‌شه‌کانی
سبه‌ی تاوه‌کوو
بحه‌سێمه‌وه.
ده‌وه‌ره‌وه،
ده‌وه‌ره‌وه
ئه‌مێستا
براده‌رانی
گه‌ڕه‌ک هه‌موو
مه‌غربێک له
چاوه‌ڕانیت
ئه‌توێنه‌وه،مه‌هابادی
له‌ساڵیادی
که‌رنه‌ڤاڵی
سووتانی
تۆدا، چه‌پكێ
گوڵی دووری و
ماچی غوربه‌ت
پێشکه‌ش به‌گۆڕستانه
یاخییه‌که‌ی
تۆ بێت، ده‌زانم
بێزار بوویت چی بکه‌م
هاوڕێم.
زه‌مه‌ن.. زه‌مه‌نی
گیان و فیراقه،
زه‌مه‌ن.. زه‌مه‌نی
کچه بێوه‌فاکانی
شاره،
تازه له دوای
چی؟ له دوای
ئه‌وه کچه
خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌که‌ی
دولبه‌ری ئه‌وسات
ئێستا زۆر
بێئه‌مه‌گانه
ده‌ڕوانێته ئاینده!
ئه‌مێستا، ئه‌مێستا
له نێو مه‌کانی
په‌شیمانی ژه‌هری
ئه‌شق نۆش ده‌کات،
سا یادت به‌خێر
هاوڕیم.
• • •