کسپه‌ی
سووتان
• ره‌سوول سه‌فه‌ریانی(وه‌یلان)
ئه‌ڵێن
مردن یانی
خرمه‌ی
دابڕانی له‌ش
و ره‌گی ژیان
له‌یه‌ک
کاتێ
داسی مه‌رگ ئه‌یدوورێ
که
ژیانیش لێت ده‌بێته
شووشه‌ی شکاو
لێوه‌ی
تیژی
ماڵئاوایی
ئه‌ناسێنێ
به شلکایی
دڵی جووتی
خۆشه‌ویستان
چه‌شنی
شووتی و زه‌بری
چه‌قۆ
کرچه‌ی
بڕین و دابڕان
مردنێ وا
ده‌خولقێنێ
که ته‌رمه‌که‌ی
به تابووتی چ
وشه‌یه‌ک هه‌ڵناگیرێ
جه‌هه‌ننه‌می
ئه‌و مردنه
دوایین
ساتی سه‌ر
لێواری
دابڕانه و
له ته‌نووری
ماچ و بوغز و
فرمێسکدا
ئه‌بێته
هه‌ڵم و
خه‌یاڵ
ئه‌تبا و..
له‌شه‌وێکی
چاوخنکێنا
که
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی
ژیان
له
سپیایی کفنی
به‌فرا قه‌تیس
ده‌بێ
یه‌که‌م
گوڵه به‌فری
ئه‌تۆ
وه‌ک په‌پووله
له لێواری په‌نجه‌ره‌که‌ی
ژووری خه‌ویان
به‌ئه‌سپایی
هه‌ڵئه‌نیشی
و
وه‌کو زه‌رده‌ی
لێوی ساوای خه‌ولێکه‌وتوو
که‌م
ته‌مه‌نی و
به
بروسکه‌ی
دیدارێکیان
وه‌ک
کۆتری تیر
لێدراو
یه‌ک
دوو فرته و
سێ چوار
په‌لی با هه‌ڵگرتووت
له چوار
چێوه‌ی بیره‌وه‌ری
په‌نجه‌ره‌که
تۆمار ده‌بێ
له ده‌سرێژی
رێژنه
بارانی به‌هاراندا
دڵۆپێکی
فرمێسک ئاسای
وه‌ک
باڵنده‌ی ترس
هه‌ڵگرتوو
خۆ ده‌کوتی
به‌سه‌ر چاوه‌ی
شووشه‌یانا و
وه‌ک رێبواری
وزه سووتاو
به‌هه‌ناسه‌ی
سووری هاوین
که
ده‌گاته
ژێرسێبه‌ری
تاقه‌داری
گوێ شلکردوو
بۆ
گۆرانی
کانیاوێکی
بچکۆلانه
ئارام وه‌کو
خزانی خه‌و به‌جه‌سته‌دا
ئه‌خشی
به‌سه‌ر
کوڵمی ساردی
په‌نجه‌ره‌دا
و
به
پرشنگی تاوی
چاوی به‌ره‌و
رۆچنه‌ی چاوه‌ڕوانی
داکوتراویان
وه‌کو
ئاوی تکاوی سه‌ر
سۆپای به‌تاو
ته‌نیا
کسپه‌ی
سووتانێک و
هێڵی
شوێنه
گریانێکت
له‌سه‌ر
گۆنای شووشه‌ییان
جێ ده‌مێنێ
له‌گه‌ڵ
سروه‌ی به‌یانێکدا
ئه‌چیه
سنگی گڕکه‌یه‌کی
دێمه‌کار و
شان به‌شانی
کۆڕه میوه‌ی
ره‌شبه‌ڵه‌کی
نێو سه‌له‌یان
به بێده‌نگی
خۆ ده‌که‌یتۆ
به درگادا و
پڕ به
پێستی گشت
ماڵه‌که ده‌گه‌رێیت
و
به‌قه‌د
تاسه‌ی
دیداریشیان
ئه‌چیه
ناخی سنگیانه‌وه.
به‌هارێک
و پاییزێک و
ساڵێتر و
چه‌ن
ساڵی‌تر..
به قه‌یرایی
سه‌ده‌یه‌که
ئه‌م مردنه‌م
له‌گه‌ڵدایه
و
گه‌رد و
لوولی گه‌رده‌لوولم
له‌سه‌ردایه
و
هه‌مو رۆژێ
سه‌دان که‌ڕه‌ت
له سه‌دان
جێی له‌شی له‌تله‌ت
کراومدا
ئه‌و
کرچه‌یه ده‌چێژم
و
ئازارێکی
تیژتر له خوێ
زامه‌کانم
دێنێته سوێ
زستانی 2004
• • •