له
گوێسه‌بانی
لێڵی
ڕوانینمه‌وه
• سارا عومه‌ر،
دانمارک •
یه‌كه‌م
چرپه
ماده‌م
منت خۆشده‌وێت
پێت
ناڵێم به‌رۆکم
به‌رده
نه‌کا ڕێگه‌ت
هه‌ڵه بکه‌یت
و
دیسان تل بیته‌وه
بۆ لای سنگ و
به‌رۆکم
دووهه‌م
چرپه
له‌م ڕۆژه‌دا
هێنده ده‌به‌نگم
خۆشمده‌وێیت
که‌چی خۆشه‌ویستی
له من ده‌به‌نگتره
تۆ سه‌یرکه
چۆن له قرچه‌ی
هاوینی دڵما
ئاگر بارانم
ده‌کات و
له کڕێوه‌ی
زستانی هه‌ناسه‌کانیشما
ته‌رزه
باران
سێهه‌م
چرپه
ئێتر
ناڵێم جێم مه‌هێڵه
تۆ خۆت فه‌رمووت
که جێشم
هێشتیت
نوێژه‌کانت
به‌ره‌و
قیبله‌ی دڵم
بکه، نه‌ک بۆ
خودا!
چواره‌م
چرپه
دڵنیابه
پاشی هه‌موو
ته‌واوبوونی
نوێژێکم
سوجده بۆ
خانه‌قای تۆ
ده‌به‌م
له‌باتی
خوێندنه‌وه‌ی
قورئان
وشه‌کانت له
شێوه‌ی ته‌زبیحێکی
ته‌زبیحات ده‌هۆنمه‌وه
به نیه‌تی
نزا ناردن بۆ
قاپی خودا ده‌پاڕێمه‌وه
و
صه‌ڵاواتت بۆ
ده‌نێرم
پێنجه‌م
چرپه
له‌باتی
به چاو هه‌سته‌کانت
بخوێنمه‌وه
ئه‌وه‌نده
سه‌یره
که بیرت ده‌که‌م
ورده ورده
ئه‌بمه شیله‌ی
گوڵێکی سوور و
له‌وێوه به
په‌پووله‌یه‌کدا
هه‌نگوینی
ماچت بۆ ده‌نێرم
چاک بزانه
هه‌ر له‌وێشه‌وه..
له‌سه‌ر باڵی
ئه‌و ناسک فڕه
تێر ده‌تبینم!
شه‌شه‌م
چرپه
هه‌ست ده‌که‌م
ڕووخانێک
ڕووی
تێکردووم
هه‌رچه‌نده
چیمه‌نتۆ و
حوزن خه‌ست ده‌که‌مه‌وه
بۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه‌ی
خۆم ده‌بمه
کلوویه‌ک به‌فر
و
وشک ده‌بمه‌وه
به‌سه‌ر
بناغه‌ی
دانانی تۆدا
حه‌وته‌م
چرپه
ده‌مویست
بڵێم خۆشمده‌وێیت
ده‌مویست له‌به‌رده‌متا
وه‌ک شیعره‌کانم
خۆم ڕووت که‌مه‌وه
پێت بڵێم ده‌ی
سه‌یرم که..
چیم له خه‌ڵکی
زیاتره؛
به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی
فریای خۆ
پیشاندان بکه‌وم
تۆ به کراسه‌که‌ی
به‌رمه‌وه
هه‌نجن هه‌نجنت
کردم!
هه‌شته‌م
چرپه
بۆ پێم ده‌ڵێیت
ژیان له سێبه‌ری
باڵاتا
جوانترین
مانای هه‌یه
ئه‌ی بۆ ڕۆژێک
نه‌مدی وه‌ک
کۆرپه‌ڵه
له‌به‌ر ئه‌و
سێبه‌ره‌دا
ڕابکشێیت و
سه‌رت له‌سه‌ر
ڕانم بنێیت!
نۆیه‌م
چرپه
من له
گوێسه‌بانی
لێڵی
ڕوانینمه‌وه
تارما‌ییه‌که‌ت
ده‌بینم
ئه‌ی تۆ بڵیی،
تریفه‌یه‌ک
نه‌مبات
تا شوێن
پێکانت نه‌دۆزمه‌وه‌و
به‌م شه‌وه
دره‌نگه شێت
ئاسا بۆت نه‌گه‌ڕێم
ده‌یه‌م
چرپه
ئه‌بمه
گوڵێکی خۆڕسک
و
تا ڕه‌نگه‌کانم
جارێکی دی
پێنه‌به‌خشیته‌وه
ڕێگه ناده‌م
بۆنم بکه‌یت!
یازده‌هه‌م
چرپه
له
ناجوانمێری
خۆمانه
سڵاوه بێده‌نگه
په‌شیمانه‌کان
ناسێنینه‌وه
هێنده
ساویلکه‌ین
هه‌رده‌م ڕوو
ده‌که‌ینه
ئه‌و سڵاوه‌ی
له ده‌نگێکی
بڵنده‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت!
دوازده‌هه‌م
چرپه
ده‌زانیت
خه‌سڵه‌تی
ژیان بۆ خۆی
پرسیارێکی به‌تاڵه
بڕوابکه
نازداره‌که‌م
وه‌ڵامه‌که‌شی
له خۆی پڕتر
نییه!
سێزده‌هه‌م
چرپه
وه‌همی
ژیانه دیسان
ختوکه‌ی ڕۆحم
ده‌دات
ئاهی ژیانه
به لاملی منه‌وه
چه‌سپاوه و
ناشیه‌ڵێت هه‌نگاوێکیش
به‌رم
له‌بری ئه‌وه‌ی
بۆ پێشه‌وه
بچم
که‌چی ئه‌زه‌لییانه
پشتاو پشت ده‌گه‌ڕێمه‌وه
دواوه
هه‌رده‌م هه‌ر
وا بووم!
چوارده‌هه‌م
چرپه
من سه‌رلێشێواوێکم
له‌نێو خه‌یاڵ
و ئه‌م دونیا
سه‌مه‌ره‌یه‌دا
ئای ی ی..
که هیچ و
پێکه‌نیناوی
یه
به‌س پێکه‌نینێکی
تا بڵێی
گرینۆک!
پازده‌هه‌م
چرپه
دڵنیات ده‌که‌م
هاوڕێ وێڵه‌که‌م
زۆر جار ئه‌م
ژیانه وه‌ک هه‌ڵۆیه‌ک
وایه به
ئاسمانه‌وه
ئێمه هه‌رگیز
ده‌ستمان
نایگاتێ
شازده‌هه‌م
چرپه
ئازیزه
سه‌ر
لێشێواوه‌که‌م
ئه‌م هه‌ستانه‌ی
من بۆت باس ده‌که‌م
له ڕۆحما.. له
شوێنه
داگیرکراوه‌کانی
دڵما خۆی حه‌شارداوه
ڕێگه‌م بده
بڵێم:
ئای خودایه..
له‌م خه‌رمانه
جوانه‌ی
ڕۆحماندا
هه‌ست به هه‌موو
جوانی و که‌مییه‌ک
ده‌که‌ین
ئه‌فسووس .. هه‌ر
له مێژه
دیاره
هه‌ستی پاک
له گۆماوی
گوناهه هه‌ژاره‌کاندا
خنکێنراوه!
چما ئه‌مه وه‌ک
ئه‌وه وابێت
له ئنجیلدا
نووسرابێت!
ئای خودایه..
له‌م دونیا
گاڵته
بازاڕه و
له‌و سۆزه سه‌رلێشێواوانه‌ی
ملی مردنیان
له ڕێدایه!!
حه‌ڤده‌هه‌م
چرپه
ئه‌مه
کۆتایی ژیان
نییه
کۆتایی حه‌سره‌ت
ئه‌وه‌یه
که من چه‌ند
ساڵه ئاگام
له ( ئاگا) یه
که‌چی ساتێک
نه‌مدی
(ئاگا) ئاگای
له من بێت!!
هه‌ژده‌هه‌م
چرپه
نازداره
خوێنشیرینه‌که‌م
من چه‌ند
لێوان لێو بم
له بێتاقه‌تی
ده‌کرێت تۆ ئه‌م
وشانه‌ی من
وه‌ک بڵقی سه‌ر
ئاو بێنیته
پێش چاوت
به‌ڵام ڕۆژێک
ده‌بێت خۆت
بیانبینیت!
• • •
16, 17 september 2006
xozga86@hotmail.com