ڕازی
بزه‌ی ژۆکۆند:
«مۆنا لیزا
ئاوس بووه«
به
پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
تازه، بزیه‌ک
که نیشتۆته
سه‌ر لێوه‌کانی
مۆنا لیزا، یا له
به‌ر ئه‌مه
بووه که ئه‌و
ئاوس(دووزگ)
بووه یان ئه‌وه‌یکه
به‌و زووانه
زاوه.
زانایانی
کانادایی به
کومه‌گی
تیشکی له‌یزێر
توانیویانه
وێنه‌یه‌کی
سێ پاڵوویی له
تابڵۆی به‌ناوبانگی
لیۆنار دو
داوینچی
ئاماده بکه‌ن.
به‌هۆی
موتاڵای وردی
تابڵۆ و
دۆزینه‌وه‌ی
چینه‌کانی
ژێره‌وه‌ی،
گوتراوه
مۆنا لیزا
جلێکی ده‌به‌ردابووه
که یا ژنانی
زگپڕ(دووزگ)
ده‌به‌ریان
ده‌کرد یان
ژنانی تازه‌زاو.
ئه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌یه
هه‌روه‌ها
نیشانی داوه
که تابڵۆ له
ماوه‌ی 500
ساڵدا
ئاسیبێکی وای
نه‌دیتووه.
لێژنه‌یه‌ک
له ناوه‌ندی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
کانادا
ئیجازه‌یان
هه‌بووه له
سه‌ر ئه‌سڵی
ئه‌م تابڵۆیه
که هی مۆزه‌ی
«لوڤێر»ه کار
بکه‌ن.
به‌هۆی
موتاڵای وردی
له‌یزێریی، به‌شه
تاریک و نه‌ناسراوه‌کانی
تابڵۆکه
دۆزراوه‌ته‌وه:
وه‌ک مۆدی جلی
مۆنا لیزا و
فۆڕمی قژ و که‌زییه‌ی
وی.
به‌هۆی
لێوردبوونه‌وه‌کانی
ئه‌م
دواییانه،
ڕوونکراوه‌ته‌وه
جۆری کۆڵوانه‌یه‌ک
که
مۆنا لیزا ده‌به‌ریدابووه،
له سه‌ده‌ی
شانزده‌هه‌می
زایینی‌دا یا
تایبه‌تی
ژنانی ئاوس
بووه یان
تازه له سه‌ر
منداڵبوون هه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌و
نه‌ختانه تا
ئێستا نه‌ناسراو
بوون، چونکه
له ژێر سێبه‌ره‌کانی
لێڵی تابڵۆدا
حه‌شاردرابوون.
سه‌باره‌ت
به هه‌وێتی
ژنه‌که
گوتراوه که
ئه‌و هاوسه‌ری
بازرگانێکی
خه‌ڵکی
فلۆرانس به
نێوی
فرانچێسکۆ
دۆل جۆکۆندۆ
بووه.
داوینچی
سفارشت(ڕاسپێری)ی
کێشانه‌وه‌ی
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی
له نێوان
ساڵه‌کانی 1503 و
1506 دا وه‌رگرتبوو،
به‌ڵام له
کاتی خۆیدا ته‌حویلی
نه‌دا و چه‌ند
جار
گۆڕانکاری
تێدا کرد.
سه‌باره‌ت
به‌م به‌رهه‌مه
هێشتا ڕازگه‌لێک
ماونه‌ته‌وه
که ڕوون نییه
ئه‌م تابڵۆیه
چۆن به‌دی
هاتووه.
فه‌ندگه‌لی
شێوه‌ی وێنه‌کێشانی
مات یا واگوته‌نی
دووکه‌ڵاوی(مژاوی)ی
داوینچی
هێشتا به ته‌واوی
ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
به
گوته‌ی
کارناسان
داوینچی به
هۆی که‌ره‌سه
و ئامراز و ڕه‌نگه‌کانی
خۆی،
شێوازێکی
نوێی
داهێنابوو که
نه‌خته‌کان(پێکهاته‌کان)ی
وێنه‌که له
عه‌ینی زه‌رافه‌ت
و هاوئاهه‌نگیدا،
به‌رچاو و دره‌وشاوه
ده‌بیندران.
• • •
سه‌رچاوه:
سایتی فارسی
بی بی سی ــ (وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش).