ته‌رجومانی
کاره‌سات
• ئه‌حمه‌د
شاملوو
وتاره
فیلمێک ده‌رباره‌ی
نه‌قاشیگه‌لی
ساڵانی ده‌یه‌ی
60ی عه‌لیڕه‌زا
ئه‌سپه‌هبود
سه‌حنه
چ ده‌توانێ
بلێ
وه‌ختایه‌ک
که له کایه‌وان
و کایه
به‌تاڵه؟
ئا
لێره شازی
جوانیی له
کاردا نییه
که
کاغه‌زی
دیوارپۆشیش
ده‌بوایه
جوان
بێ.
له
غیابی
ئینساندا
جیهان
هه‌وبوونێکی
نییه،
له
غیابی
مێژوودا
هونه‌ر
عیشوه‌یه‌کی
بێ عار و ده‌رده،
زاری
به‌ستراو
زراوچوونی
فریوکاره له
له‌قاودان
ده‌ستی
به‌ستراو
ڕاگرتنی
ئینسانێکه
له داهێنان
خوێنی
ڕژاو
حورمه‌تێکی
ڕێژراوه به
زبڵدان
وێڕای
تێرخۆریی
زگپه‌رستانه.
هونه‌ر
شایه‌تێکه
له گوێن
ڕاستی:
نوورێک
که کاره‌سات
ته‌رجومه ده‌کاته‌وه
تا
بنیاده‌م
گه‌وره‌یی
خه‌یاڵاوی وه‌گیرخاته‌وه.
نوور
شه‌وکوێر...
نوور
شه‌وکوێر...
نوور
شه‌وکوێر...
نوور
شه‌وکوێر...
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• •
•
سه‌رچاوه: مدايح بی
صله، احمد
شاملو، ل 122.
شیاوی گوتنه،
ئه‌و کتێبه
که له ژێر
نێوی (په‌سنگه‌لی
بێ پاداش) له
زه‌مانی
ژیانی نه‌مر
شاملوو دا
کرابوه
کوردی،
بڕیاره له
لایه‌ن
(کتێب‌فرۆشی هه‌رزان)ه‌وه
به زوویی
چاپ و
بڵاوبکرێته‌وه.
س. چ. هێرش