ته‌نیا تۆ..
• ئێقباڵ حه‌نیفی (سیروان)

 

دهروونت پڕ دهكهم لهرووناكی
شهوانی تهنیاییتی پێ داگرسێنی
با چاوهكانت لێواوڕێژی خۆره تاو بن
با دهنێرمه میوانیت
تا
غهریبیتی پێ دهرمان كهی
ئه ستێرهكانت بداتێ
حهزی پهنجهكانی پیانۆژهنێكت بۆ بێنێ
ههزار نامهی نهكراوهی له گیرفان بێت و
بێ ئه وهی له لێوهكانت بترسێ
ڕ
سته بارانت بكات
ئهمڕو، دوێنێ و دهیان رۆژی لهههناسهكهوتووی پێشوو
چاوه كانم پهیتا پهیتا تهنیایی پێیان دا شهستهی ئهكرد
هێشتاكه بڕوا بهههناسهكانی خۆم ناكهم
ساڵێكم بهكۆرپهیی پێبهخشی
كهچی لهتابووتێكدا دهستێكی نهناسراو بۆی هێنامهوه
ماچێكم بهگهورهیی بۆ پۆست كرد
بێ
ئهوهی لهزهرفهكهی دهری بێنێ
لهزبڵهكهی دراوسێدا ئاوری پێوه نا
بڵێی مهرگی خه ونێك هێنده تهژی بێ له ئازار؟
بڵێی مهودای نێوان خاك و باران نزیكتر بێ؟
بلێی خۆشه ویستی بروسكه
بۆ سووتانی دار هه نارێك زیاتر بێ؟
بڵێی...؟
من سهوزایی باخچه‌یێكم دایێ
هیچ باڵنده‌‌یێك بیری لێ نهكردبووهوه
هیچ ههنگێكی خۆلیای شیلهی گۆڵه نێرگس
لێیدا بارگهی نهخستبوو...
فیلمێكی بێ ئاكتهر بوو بهمۆسیقا داڕێژرابوو
بهحهزی رووبار ئاو درابوو
مانگهشهو بهرگی بۆ دووریبوو
داره پیرهی ههزار ساڵه
رازهكانی لهدڵی خۆی حهشار دابوو
كهچی هێشتا ترس ههموو رهگهكانی لهخۆیدا گرتبوو
دهستهكانت پڕ دهكهم لهشهونمی دارستانێكی نیشتمان
با ههموو بهیانێك تۆزی غۆربهت لهسهر سیمات بسڕێیهوه
با غهریبی چاوهكانت پڕ نهكات له تهنیایی!
با تهنیایی دارهدهستت نهداتێ و بۆ جێژوانت به رێ!
كهس ناتوانێ سنوور بۆ ههتاو دابنێ
كهس ناتوانێ شهپۆل ئهسیر كا
كهس ناتوانێ لێوهكانم  پڕ كا لهعهشق
كهس...
ته نیا تۆ نهبێ...
تهنیا ت.................... ۆ!

18-05-2006

• • •