کۆماری
کوردستان
پرۆفیسۆر
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
هاوکاری به‌شی
شارستانییه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نزیک و ناوه‌ڕاسته
له زانستگه‌ی
تۆرێنتۆ، که له‌وێ
ده‌رسی سیاسه‌ت
و کولتووری
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی
مۆدێڕن ده‌ڵێته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی
جه‌خت له سه‌ر
کوردان ده‌کا.
دوکتور
گۆران
نۆویچکی، له
ڕاگه‌یاندنی
گشتی کوردیی
ئینگلیسی‌دا
له سه‌ر ڕه‌وشی
کورد دا له
ڕاده‌یه‌کی
بهرفرهواند
نووسیویه‌تی.
ئه‌و له
زانستگه‌ی مه‌ک
گیڵ و زانستگه‌کانی
دیکه‌ی
کانادا ده‌رسی
گوتووه‌ته‌وه
و، هێندێک له
لێکۆڵینه‌وه‌کانی
سرنج‌ڕاکێشی،
بریتین له ڕه‌وشی
کوردستانKurduistan affairs)، سیاسه‌تی
ئه‌مریکا له
ئاست کورد(U.S- kurdish
policy) و زمانی
کوردی و
زاراوه‌کانی(Kurdish Language and dialects).
بورهان
ئه‌لتوران، له‌دایکبوو
و گه‌وره‌بووی
کوردستانی
تورکیایه و،
دوکتوراکه‌ی
له زانستگه‌ی
ئیندیانا و
بلومیگتۆن له
ساڵی 1990 وه‌رگرتووه،
ئه‌و لێکۆله‌ره‌وه‌ی
ئاستی مه‌سه‌له‌کانی
(زمان، مێژوو،
سیاسه‌ت و
کۆمه‌ڵایه‌تی)
کورده. ئێستا
خه‌ریکی
کارکردن له
سه‌ر ئه‌فسانه‌کانی
کوردی له ناو
ئینگلیسی و،
نووسینی فه‌رهه‌نگێکی
ڕسته‌به‌ندی(phraseology) له زمانی
کوردی کرمانجی
یه.
س.
ماگی، خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی
تامه‌زرۆی
پۆست گلۆباڵه
(PostGlobal)، یارمه‌تی
کۆکردنه‌وه‌ی
ئه‌و
پانێل(کۆوێژ)هی
داوه. ئه‌و
له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی
سوننی ــ شیعه‌دا
له‌دایکبووه
و، ئێستاش له
کانادا ده‌ژی
و له‌وێ خه‌ریکی
ده‌رسگوتنه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کانی
سه‌باره‌ت به
کورده. ئه‌و
له ماوه‌ی 12
ساڵی
ڕابوردوودا
خه‌ریکی سه‌قامگیرکردنی
ڕاگه‌یاندنی
کوردی، باس و
لێدوانی
گرووپی،
پێکهێنانی
سمینار و
پانێل
(کۆوێژ)ی بووه.
کورده‌کان
زۆرجاران وه‌ک
مه‌زنترین
"خه‌ڵک"، "نه‌ته‌وه"
یان "گرووپی
ئێتنیکی"ی بێ
وڵات یان بێ ده‌وڵه‌تی
خۆیان
ناسراون، نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێ ده‌وڵه‌ت
یان نه‌ته‌وه‌ی
بێ ده‌وڵه‌ت.
هه‌ڵبه‌ت،
کورد خاوه‌ن
نیشتمانێکن
به ناوی
کوردستان به‌ڵام،
خاوه‌ن
مێژوویه‌کی
دوورودرێژی
ئهماڕاتنشینی
له شێوه‌ی سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست
یان باشتر ده‌وڵه‌تی
فێئۆداڵی،
خانه‌دانه‌کانی
بچووکن و، ده‌سه‌ڵاته‌کانیان
هه‌تا ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی
نۆزده خۆیان
ڕاگرتبوو.
ناوه‌ندیکردنی
ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی له
ئیمپڕاتۆری
عوسمانی و
ئێران‌دا که
له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه ده‌ستیپێکرد،
کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
ئامارهته
کوردییه‌کان
هێنا.
له
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی
شه‌ڕی دووی
دنیاگردا،
ناوچه‌کانی
کوردنشینی
ئیمپڕاتۆری
عوسمانی له
نێوان ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
نوێ دامه‌زراوی
تورکیا،
عێراق و
سووریادا سه‌رله‌نوێ
دابه‌شکراوه.
هیچ یه‌کێک له‌وانه
دانیان به
مافی سه‌ربه‌خۆیی
بۆ کوردان
دانه‌هێنا و،
سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌یان
به شێوه‌یه‌کی
یه‌کجار
توندوتیژ ڕه‌چاوکرد.
ئاکامێکی ئه‌وه
شۆڕشه‌کان
بوو، که مه‌به‌ستیان
دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی
کورد یان
ئۆتۆنۆمی له
چوارچێوه‌ی وڵاته‌کاندا
بوو. هه‌وڵه‌کانی
سه‌ره‌تایی
به هۆی نوێنه‌رانی
ئاریستۆکراسی
و ڕێبه‌رانی
ئایینی کورده‌وه
ڕێبه‌ری کرا.
(ڕاپه‌ڕینی
شیخ سه‌عید له
ساڵی 1925 له
تورکیا، سمکۆ
له 1920 کاندا له
ئێران، شێخ مه‌حمود
له ساڵه‌کانی
1918 و سه‌ره‌تای
1920دا له عێراق).
یه‌که‌مین
جۆری ده‌وڵه‌تی
مودێڕنی
نیمچه سه‌ربه‌خۆ،
کۆماری کوردی
له ساڵی 1946دا
بوو که به
ده‌ستی
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد له
مهاباد، هه‌ڵکه‌وتوو
له ڕۆژئاوای
ئێران له
ناوچه‌ی
داگیرکراو به
ده‌ست یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت،
دوای شه‌ڕی
دووی دنیاگر
دامه‌زرا.
دووه‌مین ئه‌زموون
ده‌وڵه‌تی
کورده له
کوردستانی
عێراقدا که،
له سه‌ره‌تای
شه‌ڕی ئه‌مریکا
به دژی عێراق
له ساڵی 1991 و
2003دا گه‌شه‌یکرد.
ئه‌وه
سرنجڕاکێشه
که ئه‌و دوو
بارودۆخه
خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌ی
کورده‌کان له‌گه‌ڵ
یه‌کدا به‌راورد
بکرێ له
پێناو تێگه‌یشتنی
پێوه‌ندیه‌کانی،
ناوچه، هه‌رێم
و نێونه‌ته‌وه‌ییدا
و ئه‌و ڕێبازه‌ی
که حکوومه‌تی
ئێستای کوردستان
ده‌یگرێته
پێش. ئه‌وه
هیچ شکی تێدا
نییه که
کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری
له ساڵی 1946وه
یه‌کجار زۆر
گۆڕدراوه و
هه‌روه‌ها،
بارودۆخی
نێونه‌ته‌وه‌ییش
به شێوه‌یه‌کی
زۆر به‌رچاو
تووشی
گۆڕانکاری
هاتووه.
واشینگتۆنپۆست
کۆماری
مهاباد{کوردستان}
له ساڵی 1946دا
له ژێر
کارتێکه‌ریی
شه‌ڕی دووی
دنیاگر له
ناوچه‌که‌دا
و، ململانێی
ده‌سه‌ڵات
هاته‌دی که
ئاکامه‌که‌ی:
دژایه‌تیکردنی
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت به‌رامبه‌ر
به بڕیتانیا
له سه‌ر
لاربوونه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی
باڵانس به قه‌زانجی
کوردان، به‌ڵام
ته‌نیا بۆ
ماوه‌یه‌کی
کورت (11 مانگ سه‌ربه‌خۆیی
کورد له
کوردستانی
ئێران). بۆ یه‌کجاریش
بێ، ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
دنیا ده‌یانویست
وه‌ده‌ستیان
که‌وت ئه‌ویش،
زاڵبوون به
سه‌ر ڕه‌وشی
هه‌نووکه‌دا.
شه‌می
ئازادی
کوردان
کوژنێنرایهوه،
ڕێبه‌ره‌که‌ی
قازی محه‌مه‌د
هه‌ڵواسرا و،
ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردی پڕش و
بڵاو کران.
شه‌ڕی
که‌نداو و
داگیرکردنی
عێراق ده‌رفه‌تێکی
دیکه‌ی بۆ
کورده‌کانی
عێراق ڕه‌خساندووه
که به تۆبزی
ئۆتۆنۆمی
خۆیان بسه‌پێنن.
خه‌ڵک سه‌ربه‌خۆییان
ده‌ویست به‌ڵام،
ڕێبه‌رانی
کورد ناته‌با
و لاواز بوون
و بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆییان
له مێشک و
پڵانهکانیاندا
نه‌بوو، واته
به ناردنی
نیشانه‌ی
سوور له لایه‌ن
کۆشکی سپییه‌وه
ئه‌وان بڕیای
ئۆتۆنۆمیان
دا. بارودۆخی
که‌رکووک
هێشتا بڕیاری
له‌سه‌ر نه‌دراوه،
شه‌ڕی ناوخۆ
ڕوو له
باکوور به‌ره‌و
کوردستان ده‌خزێ،
ئه‌گه‌ر
بێتوو ئه‌مریکا
له عێراق پاشه‌که‌شه
بکات، کورده‌کان
دروست به
چاره‌نووسێکی
وه‌ک کۆماری
کورد له
مهاباد مه‌حکوومن.
هه‌ڵبه‌ت،
په‌ره‌گرتنی
کوردستانی
عێراق، هه‌روه‌ها
ئێران و
تورکیا و
سووریای به‌ره‌و
هاوکارییه‌کی
پته‌و وه‌جووڵه
خستووه بۆ هه‌رچی
پتر که‌مکردنه‌وه‌ی
کارتێکه‌ری
په‌ره‌گرتنی
کورده‌کان. له
حاڵی حازردا،
تورکیا و
ئێران پێکه‌وه
کرده‌وه‌ی سه‌ربازی
ڕێکده‌خه‌ن
به دژی کورده‌کانی
تورکیا له
بناری قه‌ندیل
له
کوردستانی
عێراق و، خاکی
کوردستانی
عێراق بۆمباردومان
ده‌که‌ن.
د. بورهان
ئه‌لتوران،
زانستگه‌ی
بلومینگتۆن
ــ ئیندیانا
پرسیار(له
لایه‌ن «س.
ماگی»یه‌وه): سه‌ره‌کیترین
ده‌ستکه‌وتی
کۆماری
کوردستان له
مهاباد چ بوو؟
لاوازی
کۆماری
کوردستان چ
بوو؟
{وه‌ڵام}:
کۆماری
کوردستان له
ساڵی 1946دا، له‌و
ماوه کورته‌ی
بوونی خۆیدا
زۆر ده‌ستکه‌وتی
هه‌بووه.
کۆمار به
هاوکاری کوردی
سۆرانی ئێران
و کرمانجیی
عێراق
ڕێکخرا.
مه‌لا مسته‌فا
بارزانی
(باوکی سه‌رۆکی
ئێستای هه‌رێمی
کوردستان) له
عێراق، فه‌رمانده‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمار بوو له
ساڵی 1946دا.
کۆماری
ساڵی 1946،
ڕووناکبیر و
شاعیران،
ڕێبه‌رانی
ئایینی و عه‌شیره‌ته‌کانی
به پشتگریی
خه‌ڵکی
ئاسایی کورد،
له یه‌ک
سیسته‌مدا یه‌کگرتوو
کرد. له چاو
کوردستانی
سووری
قه‌فقاز له
ساڵی 1923دا،
کۆماری ساڵی 1946
خاڵی گه‌ڕانه‌وه‌یه
بۆ بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی
خه‌ڵکی
ئاسایی به
بوونی
پشتیوانی
هێزێکی ده‌ره‌کی.
قازی محه‌مه‌د،
سه‌رۆککۆماری
ئه‌و کۆماره
پاش ساڵێک هه‌ڵواسرا.
به‌ڵام شه‌هیدبوونی
سه‌رۆککۆماره‌که‌ی، کۆماری
ساڵی ی1946 وه‌ک
خاڵێکی وه‌رچه‌رخان
له مێژووی
کوردستاندا
نه‌خشاند.
کۆماری
کوردستان
سنووری هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ
سۆڤیه‌تی
پێشوودا نه‌بوو
و، بۆ پێوه‌ندیگرتن
له ته‌ک
وڵاتی سۆڤیه‌تدا،
به حکوومه‌تی
خودموختاری
ئازه‌ربایجان
له ئێران به‌سترابۆوه؛
که حکوومه‌تی
ئازه‌ربایجان
ڕووخا و ڕێبه‌ره‌کانی
هه‌ڵاتن،
خودموختاری
کورده‌کان له
بواری مه‌نتقییه‌وه
ئیتر مومکین
نه‌بوو. هه‌روه‌ها
ئه‌و کۆماره،
لۆڕ و شیعه
کورده‌کانی
له ئێران یه‌کگرتوو
نه‌کرد (بۆ
وێنه
کرماشان)، یان
زۆر شاری
سوننی نشینی
ئێران (بۆ
وێنه ناوچه‌ی
سنه) که ده‌یتوانی
ببێته هۆی به‌هێزتربوونی
کۆمار.
پرسیار(له
لایه‌ن «س.
ماگی»یه‌وه): هه‌ر
دوو دۆخی ئه‌زموونه‌کانی
خۆبه‌ڕێوه‌بردنی
کورد له 1946 و
2006ـ1991دا، هه‌تا
ڕاده‌یه‌ک،
ئاکامی
گۆڕانی پێوه‌ندییه‌کانی
ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی
بوو ـ شه‌ڕی
دووی دنیاگر و
شه‌ڕی ناوچه‌یی
ئه‌مریکا.
ئاکامه‌کانی
ئه‌و دوو هه‌لومه‌رجه
له سه‌ر
خۆدموختاری
کوردان چییه؟
{وه‌ڵام}: 1) ئه‌وه
ڕاسته که هه‌ر
شه‌ڕ و ناسه‌قامگیرییه‌ک
(بۆ وێنه وه‌ک
ئاکامێکی
شۆڕش یان کوده‌تا)
له ناوچهکهدآ،
ده‌رفه‌تی
نوێ بۆ کورد
ده‌ڕه‌خسێنێ
و ڕێبه‌رانی
کورد "هه‌ڕه‌شه"ی
ناوچه‌ییان
به‌ره‌و "ده‌رفه‌ته‌کان"
هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه.
شه‌ڕه‌کان
بوونه‌ته
هۆی
کاولکارییه‌کی
به‌رفره‌وان
له ناوچه‌که‌دا
به‌ڵام، شه‌ڕه‌کان
هه‌روه‌ها ئه‌و
په‌نجه‌ره
دهرفهتانهشیان
به‌ره‌و ڕووی
کوردان
ئاواڵا
کردووه که
سوود له سهربهخوییهکی
ته‌مه‌نکورت
وه‌رگرن و،
بگه‌نه ده‌زگای
ئیدارییه‌کی
کارامه.
کۆماری
کوردستان که
که‌متر له
ساڵێکی
خایاند، دوای
شه‌ڕی دووه‌می
دنیاگر وه‌دیهات.
دوای شه‌ڕی
دووه‌می
دنیاگر، ئێمه
هه‌روه‌ها سه‌قامگیربوونی
"کوردستانی
سوور"مان له
قه‌واره‌یه‌کی
فیدڕالدا
(26ـ1923)دیت که،
دوایه بوو به
به‌شێک له
ئازه‌ربایجانی
یه‌کتێی
سۆڤیه‌تی
پێشوو. که
وابوو،
"حکوومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان"ی
خودموختاری
ئێستاکێ له
باکووری
عێراق، سێهه‌مین
هه‌وڵه بۆ سه‌قامگیرکردنی
ده‌وڵه‌تێکی
کوردی له
ناوچه‌دا.
گۆران
نۆویچکی
{وه‌ڵام}: هه‌رچه‌ند
کورد به
گوێره‌ی
یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی،
وه‌ک "خه‌ڵک"
یان "نه‌ته‌وه"
دانراوه و
مافی
بڕیاردانی
چاره‌نووسی
خۆی پێدراوه،
دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌ته‌کانی
نه‌ته‌وه‌یی
(تورکیا،
ئێران، عێراق
و سوریا) که
ده‌سه‌ڵاتیان
به سه‌ر
کورددا هه‌یه،
هه‌تا ڕاده‌یه‌ک
له سه‌ر
نکۆڵیکردنی
ئه‌و مافانه
دامه‌زراون.
ئه‌و وڵاتانه
که‌ڵکیان له
توندوتیژییه‌کی
یه‌کجار زۆر
وه‌رگرتووه
به مه‌به‌ستی
تواندنه‌وه‌ی
کورده‌کان له
نێو فه‌رهه‌نگ
و زمانه‌کانی
زاڵ و فه‌رمیدا.
له
ژێر ئه‌و
بارودۆخه‌دا،
کورده‌کان
توانای ئه‌وه‌یان
نه‌بووه که
سوود له
ئامرازی یاسا
(وه‌کی
ناسیونالیسته‌کانی
کوبێک ده‌یکه‌ن)
وه‌رگرن و،
زۆر جاران وه‌ک
"په‌نجه‌ره‌ی
ده‌رفه‌ت"
ڕوانیویانه‌ته
شه‌ڕه‌کانی
ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی.
دوو
حاڵه‌تی شه‌ڕی
دووه‌می
دنیاگر و شه‌ڕی
ئه‌مریکا به
دژی عێراق (2003 و
1991)، له زۆر
بارانه‌وه
لێک جیاوازن.
یه‌که‌میان
له ساڵی 1941دا
بوو به هۆی
داگیرکردنی
باکووری
ئێران به ده‌ست
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ته‌وه
و، باشووری
ئێران به ده‌ست
بڕیتانیاوه
و، هێزی سه‌ربازیی
ئه‌مریکا وه‌ک
به‌شێک له
پڕۆژه‌که بۆ
ناردنی یارمه‌تی
لوجێستیکی به
سۆڤیه‌ت، ڕه‌گه‌ڵ
که‌وت که بوو
به هۆی به‌رگریکردنی
هێرشی نازییه‌کان
بۆ سه‌ر
ستالینگراد،
لێنینگراد و
به‌ره‌کانی
دیکه. له
ماوه‌ی شه‌ڕدا
له نێوان
زلهێزه‌کانی
(بڕیتانیا، ئه‌مریکا،
فه‌ڕه‌نسا،
ئاڵمان و
ئیتالیا و
هتد) ڕۆژئاوادا
{به‌ربه‌ره‌کانی}
درێژه‌ی هه‌بوو،
خه‌باتی به‌نێوبانگی
دژی فاشیسم ــ
نازیسم له
ناو ئه‌و
وڵاتانه و له
سه‌رانسه‌ری
جیهاندا
درێژه‌ی هه‌بوو.
ئاره‌زووه‌کانی
ئازادی،
ڕزگاربوون،
ڕزگاریخوازی،
سۆسیالیزم،
ئاشتی و هاوده‌ردی،
ئاڵای
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو له سه‌رانسه‌ری
دنیادا. له
ژێر هه‌لومه‌رجێکی
وا دا، په‌یدا
بوونی گرووپی
ناسیونالیستی
کورد،
خه‌ونه‌کانی
ڕزگاری،
سۆسیالیزم و
مافی ژنانیان
ڕاگه‌یاند.
جودایی ده‌وڵه‌ت
و مزگه‌وت له
ناو ڕۆژه‌ڤدا
نه‌بوو، ئه‌وسا
ڕێبه‌رایه‌تی
ڕێگه‌یه‌کی
سه‌ره‌تایی
سیکۆلاریان گرته
پێش.
شه‌ڕه‌کانی
1991 و 2003 به‌شێک
بوون له
سیاسه‌تی ئه‌مریکا
له پێناو سه‌قامگیرکردنی
هێژمۆنی خۆی
له کاتی
گۆڕانی که‌شوهه‌وای
ژیئۆستڕاتژیکی
جیهانیدا. له
ژێر ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا،
ڕێبه‌رایه‌تی
کورد له
عێراق ڕۆژه‌ڤی
کۆشکی سپی و
واڵستڕیهت
جۆرناڵی ڕه‌چاوکرد.
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ــ کانادا
• • •
سه‌رچاوه: www.washingtonpost.com
وه‌رگێڕان
و کورتکرنهوه
له
ئینگلیسییه‌وه:
قاسم ره‌یانی