مامۆستا
ئه‌حمه‌د هه‌ردى
شاعیرى گه‌وره‌ى
کورد
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
له 29ى
ئۆکتۆبه‌رى 2006
دا، شاعیرى
ناودارى کورد
مامۆستا ئه‌حمه‌د
هه‌ردى، که
هه‌میشه
شیعره جوان و
ناسکه‌کانى
وه‌ک ئه‌ستێره
له ئاسمانى
شیعر‌و ئه‌ده‌بى
کوردی‌دا ئه‌دره‌وشانه‌وه،
به یه‌کجاریى
ماڵ ئاویى
لێ‌کردین.
مامۆستا ئه‌حمه‌د
هه‌ردى
تێکۆشه‌رێکى
ماندوو نه‌ناسیش
بوو، به‌شى هه‌ره
زۆرى ژیانى له
ناره‌حه‌تى و
ده‌ربه‌ده‌ریدا
به‌سه‌ر
بردووه تا ئه‌و
رۆژه‌ى له
کۆشى ئه‌و
نیشتمانه‌ى
که هه‌میشه
خه‌ونى به سه‌ربه‌خۆییه‌وه
ده‌بینى، سه‌رى
حه‌سانه‌وه‌ى
نایه‌وه.
ئاشنایه‌تیم
له‌گه‌ڵ
شیعره‌کانى
مامۆستا هه‌ردى
پێش ناسینى
خۆى ده‌ستى
پێ‌کرد، بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى
دیوانى شیعره‌کانى: "رازى
ته‌نیایى"
بڵاوکرایه‌وه. شیعره‌کانى
ده‌رباره‌ى
خۆشه‌ویستى
کوردستان و
خاکه‌که‌ى، لاوانى به‌ره‌و
کۆڕى خه‌بات و
تێکۆشان ڕاده‌کێشا.
که‌سێک هه‌بوو
"ئازادى
خوای کوردین
ئێمه"ى له‌به‌ر
نه‌بێ؟
موناسه‌باتێکى
نیشتمانیی هه‌بوو
ئه‌و پارچه
شیعره‌ى تێدا
پێشکه‌ش نه‌کرێ؟ شیعره‌کانى
هه‌ردى له
ناو دڵ و ده‌روونى
هه‌موو
کوردێکى
دڵسۆزدا
جێگاى خۆیان
کردبووه‌وه،
هه‌ر به‌و
شێوه‌ش ده‌مێننه‌وه
هه‌رچه‌نده
خاوه‌نه‌که‌ى
به‌جێى
هێشتووین و
بووه به
میوانى گردى
سه‌یوان.
له پایزى
ساڵى 1973 دا،
مامۆستا بووم
له زانکۆى
سلێمانى و به
سه‌ردان
رۆژێک چوومه
لاى دکتۆر که‌مال
فواد، که ئه‌و
ده‌مه سه‌رۆکى
به‌شى دیراساتى
کوردی بوو له‌و
زانکۆیه‌دا. پیاوێکى
کورته باڵا
له‌لاى
دانیشتبوو،
دکتۆر که‌مال
ویستى بڵێ ئه‌وه
مامۆستا هه‌ردى
یه، گوتم ده‌مێکه
به خزمه‌تى
گه‌یشتووم له
ڕێگاى شیعره‌کانییه‌وه. ئه‌گه‌ر
پێشتر وه‌ک
شاعیرێکى مه‌زنى
گه‌له‌که‌مان
ته‌ماشام کردبێ،
له‌و رۆژه‌وه
وه‌ک مرۆڤێکى
له‌سه‌رخۆ و
موته‌وازیع
جێگاى له
دڵما کرده‌وه. خۆم به
به‌خته‌وه‌ر
ده‌زانم که
له نزیکه‌وه
به خزمه‌تى
کۆمه‌ڵێک له
زانا‌و
پیاوانى
ناودارى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى
گه‌له‌که‌مان
گه‌یشتووم،
وه‌ک مامۆستا
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمى
موده‌ریس و
مامۆستا
تۆفیق وه‌هبى
و مامۆستا شێخ
محه‌مه‌دى
خاڵ و دکتۆر
کامه‌ران به‌درخان
و کوردناسى فه‌ره‌نسى
تۆما بوا، که
له ساڵى1947دا
کتێبى له‌سه‌ر
جێنۆسایدکردنى
کورد نووسیوه
له
کوردستانى
باکوور، له‌گه‌ڵ
مامۆستا ئه‌حمه‌د
هه‌ردى و چه‌ند
که‌سانێکى دى
وه‌ک ئه‌وان.
له مامۆستا
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمى
موده‌ریس ه‌وه،
پاش مه‌رحوومى
باوکم، شاره‌زایه‌تیم
له بنه‌ماکانى
شه‌ریعه‌تى
ئیسلام په‌یداکردوه،
که ئێستاش به
دید و بۆچوونى
ئه‌وانه‌وه
ته‌ماشاى
ئیسلام ده‌که‌م،
نه‌ک به دیدى
ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆکه
بازرگانى
پێوه ده‌که‌ن. ڕه‌وه‌شتى
به‌رزى
مامۆستا هه‌ردى
و ته‌وازوعه‌که‌ى،
که لێره‌دا
چه‌ند نموونه‌یه‌کیان
ده‌گێڕمه‌وه،
ڕه‌وایى ده‌ده‌نه
قسه‌که‌م.
له پایزى
ساڵى 1996 دا له
له‌نده‌ن،
کۆڕێکى
رێزگرتن له
مامۆستا هه‌ردى
ڕێکخرا.
له‌و کۆڕه‌دا
به ته‌وازوعه‌وه
گوتى من
شایانى ئه‌وه
نیم ئه‌م کۆڕم
بۆ ببه‌سترێ! پاشان
ئاماژه‌ى بۆ نووسینه‌کانى
مامۆستا
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
کرد، به
تایبه‌تى له
"گه‌لاوێژ"دا
و گوتى
نووسینه‌کانى
به کوردییه‌كی
پاراو بوونه
هانده‌رم تا
به دواى وشه‌ى
کوردى ڕسه‌نا
بگه‌ڕێم.
له هاوینى 2003
دا داوام له
مامۆستا هه‌ردى
کرد، ئه‌گه‌ر
کاتى هه‌بێ،
به به‌شه
کوردییه‌که‌ى
ئه‌و فه‌رهه‌نگه
قانوونییه‌دا
بچێته‌وه که
به چوار زمان
ئاماه‌دم
کردبوو. به
سوپاسه‌وه
داواکه‌ى قه‌بوڵ
کردم و له‌سه‌ر
داواى خۆى، چه‌ند
جارێک پێکه‌و
دانیشتین،
تاکو ماناى به‌شێک
له تێرم و
وشه‌کانى بۆ
ڕوون بکه‌مه‌وه،
چونکه فه‌رهه‌نگه‌که
تایبه‌ته به
تێرم و وشه‌ى
قانوونى.
له‌و"پێشه‌کى"یه‌ى
بۆ فه‌رهه‌نگه‌ى
نووسیوه ده‌ڵێ:
"من ئه‌و
(کوردی)زانه
نیم که
پیاچوونه‌وه‌ى
به‌شى کوردى
فه‌رهه‌نگه‌که‌م
پێ بسپێردرێ"،
چونکه "هیچ
کاتێک من خۆم
وانابینم"!
من ئه‌دیب و
شاعیر نیم تا
بتوانم له
شیعره‌کانى
مامۆستا هه‌ردى
بکۆڵمه‌وه،
به‌ڵام به
دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم شیعره‌کانى
له دڵى
لاوان‌دا
ماناى خۆشه‌ویستیى
راسته‌قینه‌ى
ده‌چه‌سپاند،
که به‌شێکیان
وه‌ک شیعرى
عیرفانى ته‌ماشا
ده‌کرێن. "ئاره‌قى
یه‌زدانى" و
چه‌ندها وشه‌ى
له‌و جۆره،
که له شیعره‌کانى
هه‌ردى دا به‌رچاو
ده‌که‌ون، له
شیعره
عیرفانییه‌کانى(خانی)
و (مه‌وله‌وى)
و(مه‌حوى) دا
به‌رچاو ده‌که‌ون. شیعره‌کانى
هه‌ردى له‌لایه‌كی
تره‌وه خۆشه‌ویستى
گه‌ل و نیشتمان
و خاکه‌که‌ى
له ده‌روونى
لاوان‌دا ده‌چه‌سپاند،
به جۆرێک ئه‌و
مه‌ینه‌تى و
ماڵ وێرانى و
ده‌ربه‌ده‌رییه‌ى
له پێناو
نیشتماندا ده‌هاته
رێ‌یان، له
بیرى ده‌بردنه‌وه
و به باجێکى
ڕه‌وایان ده‌زانى.
مامۆستا هه‌ردى
جگه له‌وه‌ى
زۆر موته‌وازیع
بوو، پیاوێکى
زۆر له‌سه‌رخۆ
و قسه‌خۆشیش
بوو.
بۆى گێڕامه‌وه
گوتى، له چله‌کانى
سه‌ده‌ى
پێشوودا له‌گه‌ڵ
مامۆستا فایق
بێکه‌سى
شاعیر‌و
مامۆستایه‌كی
دیکه پێکه‌وه
مامۆستا ده‌بن
له ته‌وێڵه. رۆژێک
بانگ ده‌کرێن
بۆ دانیشتنێك،
به موناسه‌به‌تى
هاتنى به‌رپرسێکى
سه‌ربازیى
ئێرانى بۆ ته‌وێڵه. میوانه
فارسه‌که
خۆى به ناوى
فڵانى"نیزاموالده‌وله"
پێناسه ده‌کات. فایق
بێکه‌سى
شاعیریش ده‌که‌وێته
پێناسه‌کردنى
خۆى و ها‌واڵه‌کانى
و ده‌ڵێ،
ئاغاى هه‌ردى
"شاعیروالده‌وله"،
به برادره‌که‌ى
دیکه‌یان ده‌ڵێ
ئاغاى"موفلیس
و الده‌له"،
خۆیشى فایقى
"سه‌رخۆشو
الده‌وله"!
کاتێ بیستم
مامۆستا هه‌ردى
ناساغه،
چوومه سه‌ردانى
بۆ سلێمانى. که
چاوى پێکه‌وتم،
گریا، پاشان
که بینیم
سیحه‌تى
باشتره گوتم
مامۆستا
پێمان خۆشه
هه‌ندێ وێنه
پێکه‌وه
بگرین.
د. عه‌تیه‌ى
هاوسه‌رم که
ده‌مێک بوو
پێى خۆش‌بوو ئه‌ویش
به خزمه‌تى
مامۆستا
بگات، داواى
خوێندنه‌وه‌ى
پارچه شیعرێکى
خۆى لێکرد به
ده‌نگى خۆى،
ساتێک راوه‌ستا،
من له جێگاى
خۆمه‌وه
ووتم:
به‌سه‌رسامى
له‌سه‌ر
لوتکه‌ى
بڵندى گه‌نجى
وه‌ستاوم
شریتى عومرى
ڕابردووم وه‌کو
خه‌و دێته به‌رچاوم..
خێرا قه‌سیده‌که‌ى
له ده‌م وه‌رگرتم
و به‌شێکى
زۆرى خوێنده‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی
دیکه ته‌ندروستى
باشتر بوو،
هاته هه‌ولێر
و جارێکى دى
چوومه‌وه بۆ
سه‌ردانى له
ماڵى کاک
دکتۆر شه‌فیق
قه‌زاز و وێنه‌کانیم
پێشکه‌ش کرد،
له‌گه‌ڵ CD یه‌ک که
خه‌ریکى
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و پارچه
قه‌سیده‌یه
بوو به ده‌نگى
خۆى، زۆرى
پێخۆش بوو.
مامۆستا هه‌ردى
شاعیر‌و زانا
له بوارى ئه‌ده‌ب
و شیعردا، یه‌کێکه
له گه‌وره
شاعیرانى
کورد له سه‌ده‌ى
بیسته‌مدا،
جگه له‌وه‌ش
ڕابه‌رو
مامۆستاى
کوردایه‌تى
بوو.
هه‌زار سڵاو
له گیانى
پاکى ئه‌و
پیاوه نه‌مره،
به‌هه‌شتى به‌رین
جێگاى هه‌میشه‌یى
بێ، خواى گه‌وره
سه‌بوورى به
که‌س و کار‌و
هه‌موو دۆسته‌کانى
ببه‌خشێ.
هه‌ولێر 9 نۆڤه‌مبه‌رى
2006
• • •