كورته‌چیرۆك: هێرۆ
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
چ شتێک
هه‌یه له نائومێدی
سه‌ختتر و له‌پرسیاری
بێوه‌ڵام به ئازارتر،
ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ
ئه‌بێته کۆیله‌ی
قه‌ده‌رێکی ڕه‌ش.
ئیدی ژیان له‌به‌رچاوی
ئه‌بێته مردنێکی
له‌سه‌رخۆ و دونیاش
گۆڕێکی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ.
له‌گه‌ڵ داهاتنی
ئێواراندا خه‌مه‌کانی
تازه ئه‌بنه‌وه
و ڕه‌شی شه‌و
بۆ ئه‌و، دونیایه‌کی
تۆقێنهرو پڕ
له یاده‌وه‌ری
یه. هه‌تا دره‌نگ
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌که‌یانه‌وه
ڕامووسانێک ده‌یکاته
په‌یکه‌رێکی
زیندوو. ئهوسائهبرێته
حه‌وشه ی ماڵه‌که‌یان
و ده‌یان پرسیاری
بێوه‌ڵام مێشکه
بچووکه‌که‌ی
ئههاژێنن.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و حه‌وشه‌یه
هه‌تا دره‌نگ
جمه‌ی ئه‌هات.
ئای چه‌ن خۆش بوو
دایكی به‌دیار
قۆری و پیاڵه‌کانه‌وه
دائه‌نیشت و به‌ده‌ست
و پهنجهناسکهکای
و به‌و زه‌رده‌خه‌نه
جوانه‌ی پێێ ناسرابوو
چایی ئه‌دایه
ده‌ست باوکی.
چه‌ن جوان بوو
دایکی كه سه‌رتاپای
جه‌سته‌ی، ژنێتی
لێئه‌چۆڕا. چه‌ن
میهره‌بان بوو،
هه‌موو هاوڕێکانی
خۆزگه‌یان پێده‌خواست،
هه‌میشه ده‌م
به‌پێکه‌نین
بوو .
دایكی مرد، ئه‌وی
بۆ ده‌رده‌سه‌ری
و نا‌ئومێد بوون
جێهێشت. هێشتا
خۆی بۆ باوه‌شی
دایکی ئه‌گریا،
کاتێک سه‌رو پرچی
ئه‌ڕنی و وه‌ک
ده‌سته ژن ئه‌یلاوانده‌وه.
كه‌چی ئێستا،
ئه‌و خۆی بووه
به دایکی چوار
مناڵ جگه له‌خۆی.
دایكی مرد و، هه‌موو
خۆشییه‌کی له‌گه‌ڵ
خۆی برد. هیواو
ئاواته‌کانی،
پێکه‌نین، جلی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ،
جه‌ژن و سه‌یران.
چه‌ند مانگێک
دوای مردنی ئه‌و
شه‌کره ژنه، باوكی
ژنی هێنایه‌وه،
ئاخر ناهه‌قیشی
نه‌بوو به‌ته‌نها
ئه‌م خێزانه به‌و
كعژۆڵهیه به‌ڕێوه
نه‌ئه‌چوو. به‌ڕۆژ
خه‌ریکی ئیشی
ماڵ بوو و شه‌ویش
هه‌تا دوا فرمێسک
به بێده‌نگی
شینی ئه‌کرد.
له‌ڕۆژێکی گه‌رمی
هاوینی ئه‌مساڵا
خه‌زان دوا گه‌ڵای
داری عومری باوكیشی
وه‌راند. باوكیشی
بۆ ئه‌به‌د ڕۆیی
و بۆ ته‌نها جارێک
پرسیاری له‌خۆی
نه‌کرد باشه من
ئه‌م کۆشه خێزانه
زه‌ردو سووره
چۆن جێبهێڵم! ئاخر
له‌گه‌ڵ مردن
هیچ ناووترێ. دڵنیام
ئه‌گه‌ر باوک
و دایكی بیانزانیایه
ئه‌و هێنده ماندوو
و نائومێده هه‌رگیز
جێیان نه‌ئه‌هێشت.
له‌به‌رخۆیه‌وه
ده‌یووت: «خوایه
گیان ئه‌و نائومێدییه
زوو وه‌خته چی
بوو به‌باڵات
بڕیم؟»
زانكۆی
برای، کوڕی بچووكیانه
و هێنده‌ی دایكی
خۆش ئه‌ویست هه‌موو
شه‌وێک ئه‌م
تهوقهقژه خاوه
تێر خه‌نه‌یه‌ی
دایكی گرێ ئه‌دا
و، ئه‌ینایه
ژێر پشتییهکهی و زۆر به‌ملکه‌چییه‌وه
لێی ئه‌پرسی: «داده
هێرۆ تۆ نه‌ت ووت
مردن سه‌فه‌رێکی
ناوه‌خته و زه‌مه‌نی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
نییه ئه‌ی بۆ دایکم
ناگه‌ڕێته‌وه؟»،
هێنده‌ی تر هه‌ناوی
گڕ ئه‌گرێت و ڕقێ
له‌خۆی و له ژیان
و له‌مردن ده‌بێته‌وه.
به‌بیرخۆی
ده‌هێنایه‌وه:
«دایکم قه‌بره‌که‌ی
پڕ له نوور بێت،
ئه‌یووت که مناڵ
بووین زۆرمان
فه‌قیری بینیوه..
دایكم جلی ماڵانی
ئه‌شت و ئاوده‌ستی
مزگه‌وتی پاک
ئه‌کرده‌وه..».
دایكی ژنێكی هه‌تا
بڵێی جوان بوو
زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ
و خۆڕاگر بوو.
به‌یانییه‌ک
له‌ناکاو، براکانی
وه‌ک جه‌ندرمه
خۆیان کرد به‌ماڵا
و دایكیان له‌به‌رچاوی
خوشک و براکانی
دایه به‌ر خه‌نجه‌ر.
ئه‌و قورئانه‌ی
له سهڕکۆشیا
بوو له‌خوێنی
دایكیا خووسا.
خه‌ڵک و خوا و
مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ی
به‌رامبه‌ریان،
دایكیان شت و شاردیانه‌وه.
لهبهرخۆیهوهئهیووت:
«زۆرم ڕق لێێانه
ته‌نها جارێک
نه‌هاتن به‌لاماناو
نه‌یانئه‌زانی
ئێمه به‌چ کوێره‌وه‌رییه‌ک
ئه‌ژین..».
هه‌ناسه‌یه‌كی
هه‌ڵكیشا و ووتی:
«كهدایکم مرد،
شه‌وێک هاته خه‌وم
و ووتی هێرۆ جێگاکه‌م
زۆر خۆشه، وام
له‌باوه‌شی دایکما
و برینه‌کانم
ده‌رمان ئه‌کات..».
ئه‌و ناوونیشانه‌ی
که دایكی به دزییه‌وه
پێ ووتبوو و له‌سه‌ر
به‌ردێکی سه‌ر
قه‌بره‌که‌ی
دایکی پێش بیست
ساڵ هه‌ڵی کۆڵیبوو
و لێی وون بوبوو
دۆزییه‌وه. به‌یانی
چووه سه‌رقه‌بران
و ئه‌و ناوه‌ی
هه‌موو گه‌ڕا.
چه‌ن قه‌برێک
له‌ولا قه‌بری
دایكیه‌وه قه‌بره‌که‌ی
نه‌نكیشی دۆزییه‌وه.
خاڵ و پورهکانیشی
بانگ کرد و نیشانی
دان. ئه‌وان که
دایکیان مردبوو
مناڵ بوون. قه‌بره‌که‌یان
هه‌ڵبه‌ست و ناوونیشانیان
له‌سه‌ر نووسی.
دایکی هیرۆ خاڵه‌کانی
خۆش نه‌ئه‌ویست،
ئه‌یووت:
«ئه‌وان دڕنده‌ن،
به‌ناوی نامووس
په‌رستییه‌وه
ئێمه‌یان سه‌رگه‌ردان
کرد. ده‌فته‌ری
چل په‌ڕه‌ی عومری
دایکمیان سووتاند.
نه پێش مردنی
دایکم و نه‌له‌دوای
مردنیشی، ته‌نها
جارێک نه‌هاتبوونه
ماڵمان و ده‌سیان
نه‌هێنابوو به‌سه‌رمانا..
دایكم ئه‌گه‌ر
بمایه قه‌بوڵی
نه‌بوو له‌سه‌ر
قه‌بری نه‌نکم
دانیشن و پاش بیست
ساڵ فرمێسکی په‌شیمانی
بۆ هه‌ڵڕێژن..».
«زۆر
ئه‌ترسم، تازه
عومری منیش بۆته
پیره‌دارێکی
بیست پایزه و
هیچ خۆشییه‌ك،
خه‌نده ناخه‌نه
سه‌ر لێوه‌کانم..».
ئه‌و هه‌موو شه‌وێک
وه‌ک پیره ژنێکی
مناڵ، به‌ده‌م
ترسی ژیان و گریانی
ناواده‌و غه‌می
هه‌ناوییه‌وه
خۆی به‌خه‌وێکی
پڕ له مۆته‌که
ئه‌سپێرێت و ئه‌پرسێت
ئاخۆ سبه‌ی چی
بۆ ئاماده‌کردووه!!
هۆله‌ندا، 2006
• • •
سه‌رنج: ئه‌و
چیرۆكه ڕووداوێكی
واقعی یه كه له
شاری سلێمانی
روویداوه‌و ناوه‌كانیش
ڕاستین ــ كه‌ژاڵ.