کۆچی دوایی
مامۆستا محه‌مه‌د
ره‌سووڵ
هاوار
رۆژی یه‌کشه‌مۆ
رێکه‌وتی 3ی
دێسامبر،
دۆست و
هاورێ به‌رێزم
دوکتور عه‌زیز
فه‌یزنه‌ژاد،
به ده‌نگێکی
ئاماڵ گیراو و
که‌مێک
نائاسایی زه‌نگی
بۆ لێدام و هه‌واڵی
کۆچی دوایی
مامۆستا «محه‌مه‌د
ره‌سووڵ
هاوار»ی به‌داخه‌وه
پێ ڕاگه‌یاندم.
ڕاسته
مه‌رگ وه‌ک
واقیعێکی
ژیان دره‌نگ و
زووی نییه و،
هه‌رده‌م له‌وانه‌یه
به‌ربینگ به
بنیاده‌م
بگرێت، به‌ڵام
هه‌رچۆنێک
بێ، خه‌به‌ری
له‌م چه‌شنه
بۆ ماوه‌یه‌ک
مرۆڤ ده‌تاسێنێ
و منیش له
ڕاستیدا به‌م
هه‌واڵه
تاسام.
مامۆستا مه‌حه‌مه‌د
ره‌سووڵ هاوار،
که له‌م
ساڵانه‌ی
دواییدا، له
وڵاتی
ئینگلیس و له
شاری له‌نده‌ن
ده‌ژیا، ڕۆژی
جومعه ڕێکه‌وتی
1ی دێسامبر بۆ
هه‌میشه
ماڵاوایی له ژیان و
قه‌ڵه‌م و
نوسین ده‌کا.
مامۆستا
هاوار له
ساڵی 1924 له
شاری سلێمانی
له دایک ده‌بێ
و هه‌ر له‌و
شاره
قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندی و
ئاماده‌یی ته‌واو
ده‌کا
و پاشان له
شاری به‌غدا
درێژه به
خوێندن ده‌دا
و کۆلێژی
قانوون و
سیاسه‌ت ته‌واو
ده‌کا.
مامۆستا
هاوار هه‌ر له
سه‌رده‌می
لاوێتییه‌وه
وه‌ک لاوێکی
نیشتمانپه‌روه‌ر
و ڕوشنبیرێکی
خاوه‌ن
بیروباوه‌ڕی
شۆڕشگێڕانه
ڕووده‌کاته
جیهانی
نووسین و، تا
ئه‌و کاته‌ی
ژیا له پێناو
گه‌شه‌پێدانی
فه‌رهه‌نگ و
ئه‌ده‌ب و
نووسینه‌وه‌ی
مێژووی
نیشتمانه‌که‌ی
خزمه‌تی کرد و
وه‌ک
ڕوشنبیرێکی
به‌وه‌فا و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستێکی
ئه‌مه‌گدار
تاوێک کۆڵی نه‌دا.
له‌و بواره‌دا، گه‌لێک
کتێب و بابه‌تی
ڕه‌سه‌نی
مێژوویی وه‌ک:
شێخ مه‌حموودی
قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی
خوارووی
کوردستان(به‌رگی1و2)،
سمکۆ(ئیسماعیل
ئاغای شوکاک)
و بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
کورد و، هه‌روه‌ها
زۆر بابه‌تی
شێعری و ئه‌ده‌بیی
بۆ کتێبخانه‌ی
کوردی به
یادگار به
جێهێشتووه.
هه‌رچه‌ند
به‌داخه‌وه
قه‌ت جارێک له
جاران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م
بۆ هه‌ڵنه‌که‌وت
به ئاوده‌نگی
به خزمه‌تی
بگه‌م، به‌ڵام
هه‌ر به پێی
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی
که به ڕێگه‌ی
نامه‌وه له
ماوه‌ی
ساڵانی ده‌رچوون
و چالاکیی
گۆڤاری
گزینگه‌وه
له‌گه‌ڵیدا
هه‌مبوو، ده‌توانم
ڕوانه‌گه‌یه‌کی
ده‌روه‌شاوه
و شیاوی سه‌رنج
له پیره‌پیاوێکی
پاک و خاوێن،
ڕوشنبیرێکی
موسه‌ققه‌ف و
ڕێکوپێک و به‌ئه‌مه‌گ
بخه‌مه به‌رچاوی
ئه‌و که‌سانه‌ی
که له نزیکه‌وه
مامۆستایان
نه‌دیوه و نه‌ناسیوه.
مامۆستا
هاوار تا بڵێی
مرۆڤێکی ڕووڕاست
و به‌ئه‌مه‌گ
و وه‌ختناس و
ڕێکوپێک بوو.
زۆر ده خه‌می
قه‌ڵه‌م و
نووسین و چاپه‌مه‌نی
و بلاوکراوه‌ی
کوردی‌دا بوو.
یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندییه
به‌رچاوه‌کانی
مامۆستا
هاوار، به‌شداریکردن
و دانی پاره
و دراو(هه‌قی
ئابوونمان) به
بڵاوکراوه‌کانی
کوردی بوو، که ده‌کرێ
که‌سایه‌تی
زۆر ڕۆشنبیری ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی پێ هه‌ڵسه‌نگێندرێ.
زۆر نووسه‌ر
و ڕوشنبیری
خۆبه‌زلزان و
لاپره‌سه‌نی
هه‌بوون که
نامه‌وێ
نێویان
بزڕێنم،
کاتێک له سه‌ر
داوای خۆیان
گۆڤاره‌که‌م
بۆ ده‌ناردن،
له دانی هه‌قی
ئابوونه
خۆیان گێل ده‌کرد،
به‌ڵام
مامۆستا
هاوار یه‌کێک
له‌و که‌سانه
بوو که هه‌میشه
ژماره‌یه‌ک
به‌ر له
کۆتایی هاتنی
ماوه‌ی
ئابوونمان،
بێ ئه‌وه‌ی
داوای لێبکرێ
پاره‌ی خۆی له
توێی نامه‌یه‌کدا
ده‌نارد. بێ
له‌وه‌ش،
مامۆستا
هاوار هه‌میشه
دنه‌ده‌ر و
هانده‌ری
گۆڤاری گزینگ
بوو، چ به قه‌ڵه‌م
و زار و زمان،
چ به ناردنی
بابه‌ت و هه‌قی
ئابوونمان.
لێره‌دا بۆ
ئه‌وه‌ی یادی
ئه‌و نووسه‌ر
و
مێژوونووسه
نیشتمانپه‌روه‌ره
له ناو دڵی
کۆڕوکۆمه‌ڵی
قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان
و هه‌ناوی
نیشتمان زیندوو
ڕابگیرێ و، هه‌وه‌ها
بتوانم قسه‌کانی
سه‌ره‌وه‌م
بسه‌لمێنم له
ناو نامه‌کانی
مامۆستادا ته‌نیا
دوو نامه وه‌ک
نموونه‌ی دڵسۆزی
و ئه‌مه‌گداریی
له‌پێناو
خزمه‌ت به
بڵاوکراوه
کوردییه‌کان
له خواره‌وه
بڵاوده‌که‌مه‌وه و، له
کۆتاییدا
پرسه و سه‌ره‌خۆشی
خۆم ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
مامۆستای
کۆچکردوو و هه‌روه‌ها
کۆمه‌ڵگه‌ی
نووسه‌ران و
ڕۆشنبیرانی
کوردستان ده‌که‌م.
یادی ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی
ژین بێ و
گڵکۆکه‌ی پر
له گوڵ و نه‌سرین.
4-12-2006،
س. چ. هێرش
سه‌رنج:
بۆ زانیاریی
به‌رهه‌مه‌کانی
نووسه‌ر
تکایه ئێره
دابگره.
• • •
نامه‌كانی
مامۆستا
هاوار:
له‌نده‌ن 16-11-1999
برایانی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی
به‌رێز
له دوای رێز وسڵاو
به سوپاسه‌وه
ژماره‌ی 25ی
گۆڤاره‌که‌تانم
پێ گه‌یشت.
به‌داخه‌وه
هه‌رچه‌ند
فریای
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو
گۆڤار و
ڕۆژنامه
کوردییانه و
ئه‌و کتێبه
تازانه‌ی ده‌ردچن
ناکه‌وم که
گۆڤاری گزینگ
یه‌کێکه له‌وانه،
به‌ڵام به
پێویستم زانی
(20) پاوه‌ن که (260)
کرۆنی سوێدی
ده‌کات بنێرم
بۆ ئابوونه‌که.
کاتی خۆی
شتێکم
ناردبوو {بۆ}
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشوو ده‌رباره‌ی
(جه‌لاده‌ت به‌درخان)
و بڕیاروابوو
بڵاوبکرێته‌وه،
به‌ڵام ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشوو نه‌مان
و دیاره ئه‌وه‌ی
نووسیبووم بۆ
ئێوه مابووه‌وه
و به
هیوابووم له‌لایه‌ن
ئێوه‌وه
بڵاوبکرێته‌وه،
به‌ڵام دوای
ده‌رچوونی 3-4
ژماره
وادیاره ئه‌و
باسه‌ی جه‌لاده‌ت
به‌درخان
شایانی ئه‌وه
نابینرێت له
ڕیزی باسه
گرینگه‌کانی
گۆڤاره‌که‌تانا
بڵاوبکرێته‌وه
بۆیه
تائێستا
بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.*
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ ئه‌و
باسه‌ی جه‌لاده‌ت
به‌درخان
باسێکی
گرینگه له
باسی شۆڕشی
ئاگری دا‌غ دا
که ئێسته له
به‌رگی دووهه‌می
کتێبه‌که‌ی
باکووری
کوردستان له
سه‌ره‌تای
متژووه هه‌تا
دوای شۆڕشی
درسیم پێوه‌ی
خه‌ریکم و ئه‌وه‌ی
لای ئێوه‌یه
لای خۆم مسوه‌ده‌که‌ی
نه‌ماوه،
بۆیه تکایه
به زووترین
کات بۆم بنێرنه‌وه
تا تێهه‌ڵکێشی
بکه‌م له‌گه‌ڵ
پاشماوه‌ی ئه‌و
باسه
دوورودرێژه‌دا
و ماوه‌یه‌که
له سه‌ر ئه‌وه
په‌کم که‌وتووه.
ئیتر داوای سه‌رکه‌وتنتان
ده‌که‌م
براتان:
ئیمزا.. محمه‌د
ره‌سووڵ
هاوار
* ئه‌و وتاره
له گزینگی ژماره
26، زستانی2000 دابڵاوکراوه‌ته‌وه
ـ س. چ. هیرش.
• • •
له‌نده‌ن 23-11-1999
برایانی به‌رێزی
گۆڤاری گزینگ
له دوای رێز
و سڵاو
نامه‌که‌ی
رۆژی 19-11-99 تانم
پێ گه‌یشت.
ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی له‌و
نامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ
ژماره 24دا
باسی ئه‌وه
کرابوو که
ئایا ئه‌و
باسه به‌ر له‌مه
بڵاوکراوه‌ته‌وه
یانا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م
له بیره که
نووسیبووتان
له ژماره‌ی
داهاتوودا
بڵاوده‌کرێته‌وه
بۆیه لێی
بێده‌نگ بووم
و له ڕاستیدا
ئه‌گه‌ر زۆر
پێویستیم پێی
نه‌بوایه
داوای ناردنه‌وه‌م
نه‌ده‌کرد و
کاتێکی
زۆریشم ده‌وێت
دووباره به
دوای سه‌رچاوه‌کاندا
بگه‌ڕێم بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه
ناوئاخنی بکه‌م
له به‌رگی
دووهه‌می ئه‌و
کتێبه‌ی به
ده‌ستمه‌وه‌یه
ده‌رباره‌ی
باکووری
کوردستان و
هیوادارم
تایپ کراوه‌که‌م
پێ بگات*. بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌یری بکه‌م
و هیچی تریشی
زیاده نییه
بۆ باسه‌که و
داوای خۆشی و
سه‌رکه‌وتنتان
ده‌که‌م.
براتان:
هاوار
* له
ده‌ورانی ده
ساڵه‌ی
چالاکیی
گۆڤاری گزینگ
(1993-2003) دا، ته‌واوی
نووسراوه‌کان
به
تایپکراوی
نیشانی خاوه‌نه‌کانیان
ده‌درایه‌وه
و ئه‌گه‌ر
شوێنێک شیاوی
گۆڕانکاری و
ده‌ستکاری
بوایه ئه‌وا
نووسه‌ری
بابه‌ته‌که
ئاگادار ده‌کرایه‌وه
ــ س. چ. هێرش.
• • •