ده‌رۆزه‌که‌ر
پێشکه‌شه
به‌و پیاوه
هه‌ژاره‌ی
له‌سه‌ر رێگه‌ی کاره‌که‌مدا
هه‌موو
به‌یانیان ده‌یبینم
1
له‌گه‌ڵ
به‌فر نه‌باریوی
بۆچی
په‌یکه‌رت له‌به‌فره
له‌گه‌ڵ
هه‌تاودا نه‌هاتووی
تۆ
جه‌سته‌یه‌کی
سووتاوی نێو
ئاگری
کام
پێنووسه
ئه‌م
دێڕه‌ی له‌نێوچه‌وانتدا
نووسی و
پێی ووتی:
«میوانی
راسته شه‌قامه‌کان
به»!
2
کام
ئاوازه هه‌ڵده‌بژێری
ده‌نگی
ترپه‌ی پێی
مرۆڤه‌کانی
سه‌ر رێگه
یاخشپه‌ی
ئه‌و گه‌ڵا
پایزانه‌ی
داده‌بارن
به‌سه‌رتدا
یا ته‌قه‌ی
ئه‌و
دینارانه‌ی
وه‌کوو زه‌نگ
داتده‌چڵه‌کێنێ
3
سه‌ر
هه‌ڵمه‌بڕه
با ئه‌و
نیگا کزانه‌ت
به‌دی نه‌که‌م
کێ
تاوانباره
له‌ئاستی تۆ
شه‌وگار،
یا رۆژگار
شه‌ڕ، یا ئاشتی
ئێمه،
یاتۆ
4
من
ده‌زانم تۆ هه‌موو
کاتێ
سه‌رخۆشیت و
له گوناهه‌کانی
زه‌مه‌ن ده‌خۆیته‌وه
بۆیه
له‌چاوی تۆدا
گوڵێک
نه‌ماوه بۆ
بۆن کردن
کاتێک
نه‌ماوه بۆ شکاندنی
تینوێتیت.
5
نه
له نهێنی
ده‌ریا ده‌گه‌یت
تا
حه‌ز بکه‌یت
مه‌له‌ی تیا
بکه‌یت
نه
له نهێنی
سه‌رو قژی دره‌خته‌کان
تا
له ژێریا
پشوو بده‌ی
ته‌نیا
له دڵی
پیاوه گه‌وره‌کان
تێده‌گه‌یت
ئه‌و
پیاوانه‌ی حه‌زیان
له تۆ گه‌وره‌تره
گیرفانیان
له‌تۆ پڕتره
به‌ڵام
ناخت له‌وان
ئاسووده‌تر.
6
که‌سی
وه‌ک تۆ
له مانای
بێ مانای ژیان
تێناگات
بۆیه
په‌نجه‌ره‌کانی
ئومێد و
ده‌رگاکانی
حه‌زت داخستن
خۆت
ته‌سلیمی
دۆزه‌خه
جه‌نجاڵه‌کان
کرد
7
تۆ
په‌یکه‌رێکی
راسته شه‌قامه‌کانی،
به‌ڵام
په‌یکه‌رێکی
بێ ئاو
تۆ
تابلۆیه‌کی
دیواره‌کانی
به‌ڵام
تابلۆیه‌کی
شێواو
تابلۆیه‌ک
نمه باران
ته‌ڕی
کردبێ و
هه‌موو
ره‌نگه‌کان
تێکه‌ڵ بێ!
• • •