كۆماری
كوردستان (به‌شی6 و كۆتایی)
پانێلی
واشینگتۆنپۆست: (دڕدۆنگی
سه‌باره‌ت به
ڕه‌سه‌نایه‌تی
کتێبێک..، یه‌ك
له تاوانه‌كانی
موحاكه‌مه‌ی
ئه‌بولقاسمی
سه‌دری قازی،
به تاوانی نووسینی:
شێعرێکی حه‌ماسی
گه‌رم بۆ مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی..)
• حه‌سه‌نی
قازی
خوێنه‌ره‌وانی
به‌رێز، ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
به‌شی 6
و كۆتایی ده‌قی
کورتکراوه‌ی
پانێل(کۆوێژ) ێکه
که له
(سایتی
واشینگتۆنپۆست)
سه‌باره‌ت به
ته‌جروبه‌ی
(کۆماری
کوردستان - 1946) و
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان (1991- 2006) ، به
زمانی
ئینگلیسی بڵاوکراوه‌ته‌وه. شیاوی
گوتنه، چونكه
باسه‌كه له
دریژه‌ی
خۆیدا، له مه‌به‌ستی
سه‌ره‌كی
واته شیكردنه‌وه‌ی
كوماری
كوردستان(1946) و
هه‌ڵسه‌نگاندنی
ده‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دوور
كه‌وتبووه‌وه،
وا به
باش زاندرا له
به‌شی 6 و
كۆتاییدا، ته‌نیا
به نووسراوه
لێزیادكراوه‌كانی
به‌ڕێز حه‌سه‌نی
قازی كه پێوه‌ندی
به كۆماری
كوردستانه‌وه
هه‌یه قه‌ناعه‌ت
بێنین و، له
دواییشدا
وێڕای
بڵاوكردنه‌وه‌ی
شێعره‌كه و سه‌رنجێكی
خۆم باسه‌كه
داكوژێنین.
س.
چ. هێرش
دڕدۆنگی سه‌باره‌ت
به ڕه‌سه‌نایه‌تی
کتێبێک که وه‌کوو
ده‌قی به‌رگری
کردنی ڕێبه‌رانی
کۆماری
کوردستان له
دادگه‌ی
نیزامی ئێران
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2001 ده‌زگای
چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
موکریانی له
هه‌ولێر کتێبێکی
بڵاو کرده‌وه
به ناوی "سه‌رۆک
کۆماری
کوردستان له
به‌رده‌م
دادگای
ئێران‌دا". به‌رهه‌ڤکاری
ئه‌و کتێبه «به‌دره‌دین
ساڵح»ه. له
پێشه‌کییه‌ک
دا که بۆ ئه‌و
کتێبه‌ی
نووسیوه ده‌ڵێ
ئه‌و ده‌قه
له لایه‌ن که‌سێکه‌وه
به ناوی سه‌روان
«کیومرث صالح»
ڕا نووسراوه
که هه‌واڵده‌ری
گۆڤارێکی سه‌ر
به ئه‌رته‌شی
شاهه‌نشایی
بووه و بۆ خۆی
له دادگه‌یه‌که‌دا
ئاماده بووه.
له‌و ده‌قه‌دا،
له که‌یفه‌رخوازنامه
دا 12 "تاوان"
وه‌پاڵ قازی
محه‌مه‌د، 3
"تاوان" وه‌پاڵ
محه‌مه‌د
حوسێنی سه‌یفی
قازی جێگری سه‌رۆککۆمار
و وه‌زیری به‌رگری
و 4 "تاوان" وه‌پاڵ
ئه‌بولقاسمی
سه‌دری قازی
نوێنه‌ری
مهاباد له
خولی چارده‌هه‌می
مه‌جلیسی
شوورای میللی
ئێران و نوێنه‌ری
قازی محه‌مه‌د
له تاران
دراوه.
له هیچ کوێێ
کتێبه‌که‌دا
ڕچه‌یه‌ک له
ده‌قی فارسی
ماک
نابیندرێ، هه‌موو
بابه‌ته‌که
"وه‌رگێردراوه‌ته"
سه‌ر کوردی
ناوه‌ڕاست. کاتێک
من ئه‌و کتێبه‌م
ده‌ست که‌وت و
خوێندمه‌وه
زۆر زوو هه‌ستم
پێ‌کرد ده‌بێ
ساخته‌کارییه‌کی
تێدا کرابێ و
له چه‌ند هه‌ڵکه‌وتی
به‌شداری له
به‌رنامه‌ی
تێلێڤیزیۆنی
دا سه‌رنجی
خوێنه‌ره‌وانم
بۆ
دڕدۆنگی
لێکردنی خۆم
له‌و کتێبه
ڕاکێشا. له
یه‌که‌م
پنکتی که‌یفه‌رخوازی
به دژی سه‌دری
قازی، ئه‌و
تاوانبار
کراوه به "نووسینی
شێعرێکی حه‌ماسی
گه‌رم بۆ مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی و به‌و
شێعره به
خێرهێنان و
پێهه‌ڵگوتنی
وه‌کو ڕه‌مزی
پیرۆزی گه‌لی
کورد".
وه‌کوو
شاگردێکی
میژووی
کۆماری
کوردستان، من
قه‌ت نه‌مبیستبوو
سه‌دری قازی
شێعری گوتبێ،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و باره‌یه‌وه
به ته‌واوی
دڵنیا بم پێوه‌ندیم
کرد به کچی
سه‌دری قازی و
خوارزایه‌کی
که هه‌ردووکیان
خوێنده‌وارییان
هه‌یه و به‌سه‌رهاته‌کانی
ئه‌و سه‌روبه‌ندییان
له بیره و
زۆر له نزیکه‌وه
له ژیان و
چالاکییه‌کانی
سه‌دری قازی
ئاگادار بوون.
ئه‌وان هه‌ر
دووکیان له
سه‌ر ئه‌و
ڕاستییه شه‌هاده‌ت
ده‌ده‌ن که
سه‌دری قازی
قه‌تی شێعر نه‌گوتووه.
له ڕوانگه‌ی
ئه‌ده‌بییه‌وه
ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
که وه‌کوو
شێعری سه‌دری قازی
به نێو کراوه
زۆر لاوازه،
وشه و
زاراوای ئه‌وتۆی
تێدایه که
له‌و سه‌روبه‌ندی
دا له نووسینی
کوردی دا ده‌کار
نه‌کراون و،
ده‌ربڕینیان
ناکرێ له که‌سێکی
وه‌ک سه‌دری
قازی بوه‌شێته‌وه.
له‌و خاڵانه
ڕا گه‌یشتمه
ئه‌و ئاکامه‌ی
که له‌وانه‌یه
گشت کتێبه‌که
هه‌ڵبه‌ستراو
بێ، مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڤکار
و بڵاوکه‌ره‌وه
شیکردنه‌وه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ به
بیروڕای گشتی
ڕابگه‌یێنن
که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی
بێ.
له
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
دا که له‌و
دواییانه‌دا
له لایه‌ن
کاک به‌دره‌دین
ساڵح له
ماڵپه‌ڕی
کوردی دیمانه
دا بڵاوی
کردووه‌ته‌وه
[ 31.08.2006] ئه‌و باسی
چۆنیه‌تی وه‌ده‌ست
هێنانی به‌ڵگه‌که
ده‌کا، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به‌و
شێعره‌ی که
وه‌پاڵ سه‌دری
قازی دراوه
بێده‌نگه. ئێمه
هێشتا بۆمان
ڕوون نییه گه‌لۆ
شێعره‌که له
ماکی خۆیدا به
کوردی بووه
یان نا؟ یان
ئه‌و شێعره‌که‌ی
له فارسییه‌وه
کردووه‌ته
کوردی؟
به واق
وڕمانه‌وه
ده‌بێ بڵێم،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
دڕدۆنگییه جیدییانه
نه ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی
که له مێژووی
کۆماری
کوردستان
ئاگادارن و،
نه حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران شک و
گومانی خۆیان
سه‌باره‌ت به‌و
به‌ڵگه‌یه
ده‌رنه‌بڕیوه.
ئه‌من پێم
وایه هه‌م به‌رهه‌ڤکار
و هه‌م ده‌زگای
بڵاو که‌ره‌وه‌ی
ئه‌و کتێبه
بۆ ئه‌وه‌ی
ڕووناکایی
بخه‌نه سه‌ر
کاره‌که‌یان،
پێویسته ده‌قی
ئه‌سڵی ئه‌و
سه‌نه‌ده‌ی
له‌لایانه
وه‌کوو خۆی
بڵاو بکه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌می
سیاسه‌تی
ڕێژیمی تێکته‌پیوی
سه‌لته‌نه‌تی
ئێران به دژی
ڕێبه‌رانی
کۆماری
کوردستان
باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
حه‌سه‌نی
قازی، 17ی
سێپتامبری 2006
به‌ڕێز
دوکتور ئه‌میر
مه‌تین!
یه‌که‌م
پنکتی
"تاوان" به
دژی سه‌دری
قازی به پێی
ئه‌و کتێبه‌ی
باسم کرد [به
کوردی] ئاوایه:
"نووسینی
شێعرێکی حه‌ماسی
گه‌رم بۆ مه‌لا
مسته‌فا بارزانی
و به‌و شێعره
به‌خێرهێنان و
پێهه‌ڵگوتنی
وه‌کوو ڕه‌مزی
پیرۆزی گه‌لی
کورد".
وشه‌ی "ڕه‌مز"
وشه‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی
یه، به به‌ربڵاوی
له کوردی
ناوه‌ڕاست و
فارسی دا به
کارده‌هێندرێ،
ده‌کرێ به
ئینگلیسی به
سیمبل وه‌ربگێڕدرێ،
ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ
به ئینگلیسی
وه‌ک "کی" ش وه‌ربگێڕدرێ.
مه‌به‌ستی
من له
نووسینه‌که‌ی
پێشوو دا ناوه‌رۆکی
شێعره‌که
بوو. وه‌پاڵ دانی
ئه‌و شێعره
به سه‌دری
قازی، کارێکی
وا ده‌کا گشت
به‌ڵگه‌که بکه‌وێته
ژێر گۆمانی
جیدییه‌وه.
حه‌سه‌نی
قازی 18ی
سێپتامبری 2006
به‌ڕێز ئێس.
ماگی
من باسی سه‌رچاوه‌ی
نوتقی قازی
محه‌مه‌دم
کردبوو. ئه‌ویش
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان
ئۆرگانی
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانه.
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی
من لێم
کۆڵیبێته‌وه
و بزانم، ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
له مهاباد
چاپ ده‌کرا و
حه‌وتووی دوو
یان سێ جار
بڵاو ده‌بووه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه
به‌ر له هه‌ڵوه‌شانی
بزووتنه‌وه،
هه‌رنه‌بێ 113
ژماره‌ی لێ
بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له سایه‌ی حه‌ول
و
خۆماندووکردنی
چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی
کورد 66 ژماره‌ی
کوردستان
دۆزراوه‌ته‌وه
و له ئارشێڤی
تایبه‌تی چه‌ند
که‌سان دا هه‌یه.
له‌و
دواییانه دا
بیستوومه که
هێندێکی دیکه
له ژماره‌کانی
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان
دۆزراونه‌ته‌وه
جگه له‌و 66
ژماره‌ی که
به‌ده‌سته‌وه‌ن.
بیرێکی واهه‌یه
که گشت ئه‌و
ژمارانه‌ی وا
هه‌ن و
دۆزراونه‌ته‌وه،
به سه‌ریه‌که‌وه
دیسان چاپ
بکرێنه‌وه.
حه‌سه‌نی
قازی 22ی
سێپتامبری 2006
ئه‌م کاته‌تان
باش!
"به‌سه‌رهاته‌کانی"
ئه‌و دادگه‌یه،
که له
بڵاوکراوه‌ی (راه
توده) دا
بڵاو کراوه‌ته‌وه
وه‌رگێڕاوی
ئه‌و کتێبه‌یه
که له ساڵی 2001
له لایه‌ن ده‌زگای
چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
موکریانی له
هه‌ولێر بڵاو
کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر هه‌مان
وه‌رگێردراوی
فارسی له چه‌ند
شوێنی دیکه‌ش
دا چاپ کراوه.
پرسیارێک له
دوکتور مه‌تین،
گه‌لۆ له‌و ده‌قه
فارسییه دا
که (راه
توده) بڵاوی
کردووه‌ته‌وه
شێعره‌که هه‌یه
یان نا؟
حه‌سه‌نی
قازی، 23 ی
سێپتامبری 2006
بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی
کورت
به بێ
بڕووسکه‌یه‌ک
شک و گومان ده‌رده‌که‌وێ
ئه‌و شێعره‌ی
له‌و کتێبه‌ی
که له‌لایه‌ن
به‌دره‌دین
ساڵحه‌وه به‌رهه‌ڤکراوه
و پاشان دیسان
وه‌رگێردراوه‌ته
سه‌ر فارسی و له
چه‌ند ماڵپه‌ڕ
دا بڵاکروه‌ته‌وه
و وه‌پاڵ سه‌دری
قازی دراوه،
نه‌ک هه‌ر هیچ
بایه‌خی ئه‌ده‌بی
نییه، به‌ڵکوو
بایه‌خی گشت
به‌ڵگه‌که
ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی
که هه‌م کاک
به‌دره‌دین
ساڵح و هه‌م
بڵاوکه‌ره‌وه‌که‌ی
واته ده‌زگای
چاپ و بڵاو
کردنه‌وه‌ی
موکریانی
کاره‌که‌یان
لێره و له
شوێنی دیکه‌ش
دا چالنج
کراوه، با
چاوه‌ڕوان
بین بزانین
کاردانه‌وه‌ی
ئه‌وان چ ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ئه‌و
سه‌نه‌ده ئه‌سڵییه‌ی
که له به‌ر
ده‌ستیان
دایه بخه‌نه
به‌ر ده‌ستی
بیروڕای گشتی
ئه‌و ده‌می مه‌سه‌له‌ی
ئامانجی
"خراپ" یان
"باش" ده‌کرێ
زیاتر قسه‌ی
لێوه بکرێ.
حه‌سه‌نی
قازی، 26ی
سێپتامبری 2006
به‌دره‌دین ساڵح
نووسه‌ری ئه‌و
کتێبه نییه،
ئه‌و به‌رهه‌ڤکاره.
ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
موکریانی
بڵاوکه‌ره‌وه‌ی
کتێبه‌که‌یه
و کتێبه‌که
له چاپخانه‌ی
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده/ هه‌ولێر
چاپ کراوه. جا
بۆیه ئه‌و سێ
لایه‌نه هه‌موویان
به‌رپرسن له
وه‌پاڵ دانی
شێعرێکی بێ
بایه‌خ به
ڕێبه‌رێکی
کورد و به‌و
شێوه‌یه
بیره‌وه‌ری
وییان
زڕاندووه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی
که هیچ کام
له‌و سه‌رچاوانه‌ی
که ده‌قی
فارسی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یان
بڵاو کردووه‌ته‌وه
ئیدیعای ئه‌وه‌یان
نه‌کردووه
که ده‌قی
فارسی "تاج
کیانی"
کیومرث صالح
یان له به‌رده‌ست
دابووه،
بۆیه ده‌کرێ
به دڵنیاییه‌وه
بگوترێ که ئه‌وه
وه‌رگێڕانه
له عه‌ینی سه‌رچاوه
ڕا، واته وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌قه‌ی
که به‌دره‌دین
ساڵح به‌رهه‌ڤی
کردووه بۆ سه‌ر
زمانی فارسی.
کاک ئه‌میر مه‌تین،
ده‌توانێ ئه‌و
ده‌قه‌ی له (راه
توده) دا چاپ
کراوه به‌راوه‌رد
بکا له گه‌ڵ
ئه‌و ده‌قه‌ی
له ماڵپه‌ڕێکی
کوردی دا بڵاو
بووه‌ته‌وه،
که ته‌نانه‌ت
ناوه‌ی وه‌رگێره‌که‌شی
باس کردووه.
حه‌سه‌نی
قازی، 26 ی
سێپتامبری 2006
• • •
سه‌رچاوه: www.washingtonpost.com
سه‌رنج:
ده‌توانن به‌شی
یه‌كه‌م، به‌شی
دووهه‌م، به‌شی
سێهه‌م،
به‌شی
چواره‌م و
به‌شی پێنجه‌م
لێره‌دا
بخوێننه‌وه.
بۆ
ئاگاداری
خوێنه‌ره‌وان،
فه‌رموون ئه‌وه
ئێوه و پارچه
شێعره‌كه:
یاخوا
به‌خێر بێی هه‌ڵۆی
به‌رزه‌فڕی
بارزانه‌كه‌م
ڕه‌مزی
پیرۆزی گه‌ل و
نیشتمانه‌كه‌م
بارزانی
دوژمن
شكێنی
شێری ژیانه‌كه‌م
پێت له‌سه‌ر
چاو و قه‌زات
له ماڵ و
گیانه‌كه‌م
بێ تۆ گه‌ل و
نیشتمانه‌كه‌م
بێ خێو و
دیـله
ژێرچه‌پۆكی
دوژمن و زه‌رد
و مات و زه‌لیـله
دڵی دوژمن له
ترسی هه‌ڵمه‌تت
دێته له‌رزه
نییه دوژمن
به‌رنگارت له‌م
كوره‌ی ئه‌رزه
به تۆ ناسرا
گه‌ل و
نیشتمانی كورده‌واری
ئه‌تۆی به‌رز
و به‌ڕێز، له
هه‌ر لایه
دیاری
بێ تۆیه كه
دوژمن به
سه‌ر
نیشتماندا
زاڵه
بێ تۆ گه‌ل وه‌ك
مه‌لی زامار
بێ په‌ڕ و
باڵه
تۆ مه‌ردی مه‌یدان
و نه‌به‌رد و
ڕۆڵه‌ی
واریسی
پیرۆزی ئیرسی
بارزان و تۆڵه‌ی
به مێژوو و
خاوه‌ن
نیشتمان و گه‌ل
و خێوی
به به‌رزیت،
بازی بارزان و
لوتكه‌ی كێوی
لای دوژمن به‌ڕێز و
به‌ناوبانگی
به ناوان
به بیستن
دوژمن چركه‌میزه
ده‌گرێ له
تاوان
به بارزانم
ده‌نازم، ئه‌قده‌سی
ڕووی زه‌مینه
بێشه‌ی شێر و
ئاوه‌كه‌ی
مایه‌ی ژینه
تۆ بۆ گه‌ل و
نیشتمان
موژده و هه‌م
فریشته‌ی
به شاره‌تهێنه‌ری
ئه‌م هه‌رد و
شار و ده‌شته‌ی
گه‌لم بێ تۆ
هه‌تیو و په‌رێشان
و وه‌ڕه‌ز بوو
مه‌لی بێ په‌ڕ
و باڵ و
گرفتاری قه‌فه‌س
بوو
به تۆ گه‌شاوه
ڕوخساری پڕ
چرچ و چرووكم
به تۆ ڕزگار
و ژیاوه گه‌لی
مه‌هتووك و
سووكم
كوردم و له‌و
خاكه بوومه،
به‌و ئاوه
ژیاوم
بۆ ئازادی گه‌ل
و ڕزگاری
نیشتمانم نه‌ماوم
من به ڕووت
و
قووتی و
پێخواس و بێ
كراسی
له ماڵی خۆما
دوژمن به سه‌ربارم
ده‌ناسی
مه‌قده‌می
خێرت لایبرد،
غه‌می زۆرم له‌سه‌ر
شان
به تۆ ساڕ‌ێژ
بوو، ته‌نی
پڕزام و
حاڵی په‌رێشان
زامی ده‌ردی
كوردانم پڕ
ژان و له‌مێژه
ده‌رمانی ده‌ردی
موزمین دوور و
درێژه
سه‌روه‌ر
موسته‌فایه،
بۆ محه‌ممه‌د
پشتیوان و
برایه
یاڕه‌ب
شوعـله‌وه‌ر
كه‌ی ئه‌و دوو
چرایه
یاڕه‌ب به فه‌زل
و فه‌یزی خۆت
و نووری ئیمان
موه‌فه‌ق كه
محه‌ممه‌د،
هه‌م مسته‌تا
بخاتری
قورئان
فه‌خری گه‌ل
مسته‌فا و،
بارزان مایه‌ی
شانازی
فیداته گیان
و سه‌ر و ماڵی
سه‌دری قازی
ئه‌وه‌ی
بارزان وا نه‌ناسێ،
بێهۆش و
بێزمانه
كه‌ر و گێژ و
وێژ و حه‌یوان
و نه‌زانه
ئه‌وه‌ی ناحه‌زی
بارزانه،
جاش و خۆفرۆشه*
یانی گه‌واد
بابه و زۆڵه‌كورده
و دایكی زانی
• • •
* ئه‌و
دێڕه ده‌بوایه
ئاوا بێت:
جاش و خۆفرۆشه
ئه‌وه‌ی ناحه‌ز
بێ به
بارزانی
یانی
گه‌واد بابه
و زۆڵه‌كورده
و دایكی زانی
سه‌رنج: من
خۆم ماوه‌یه‌ك
بۆ به
دواداچوونی
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كه ئایا ئه‌و
پارچه
هۆنراوه‌یه
ئی ئه‌بولقاسمی
سه‌دری قازی
یه یان نا،
گه‌لێك كتێب و
سه‌رچاوه‌ی
جۆراوجۆرم
چاولێكرد و،
بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و قسه‌یه
شتێكی ئه‌وتۆم
ده‌ست نه‌كه‌وت،
بۆیه منیش ده‌نگی
خۆم ده‌خه‌مه
پاڵ ده‌نگی
كاك حه‌سه‌نی
قازی و ده‌ڵێم
ئه‌و شێعره
هه‌ڵبه‌ستراوه
و مافی به سه‌دری
قازی یه‌وه
نییه ــ س. چ.
هێرش.