به‌سه‌دان...
• که‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د
(به‌سه‌دان
کچ)
به‌سه‌دان
کچ هاوارت بۆ
ده‌که‌ن
له‌به‌ر
ئاوێنه‌ى
باڵاتا
شێت ده‌بن ده‌بوورێنه‌وه،
که‌چى هێشتا
بێگومانم
له‌وه‌ى تۆ
هه‌ر منت ده‌وێت
له‌به‌رئه‌وه‌ى..
قۆپچه‌یه‌کى
کراوه‌ى سه‌ر
سنگت
به‌رده‌وام
دڵنیام ده‌کات
له‌وه‌ى
که تۆ چه‌ند
منت خۆشده‌وێت.
(به‌سه‌دان
که‌س)
به‌سه‌دان
که‌س له‌سه‌ر
رێگه‌که‌ت ده‌وه‌ستن
گوڵ ده‌که‌ن
به‌فه‌رشى به‌رپێت.
هه‌ندێکیان
ساڵ و دووان و سێیان
سه‌ره بۆ
بینینى چاوت
ده‌به‌ستن.
ده‌بینم من...
له ئاپۆره‌ى
ده‌ورى تۆدا
هه‌رگیز
جێگام نابێته‌وه
که‌چى هه‌ر
به‌ته‌له‌فۆنێک
قه‌ناعه‌ت
به‌دڵم ده‌که‌یت
که ئاماده‌ى
هه‌موو دنیا
به‌جێبێڵى و
له‌گه‌ڵ من
کۆببیته‌وه.
(به‌سه‌دان...)
له‌بیر خۆمت
ده‌به‌مه‌وه
به نووسینى
سه‌دان وتار
به‌چنینى
دوورودرێژترین
به‌رماڵ.
به بوونم به
حاخام،
به راهیبه،
به حیجاب
پۆش،
به بێ
ئیمان!
بێ سووده ئه‌ى
مه‌رگ...
بۆ کوێ بڕۆم
هه‌ر ده‌که‌ومه
باوه‌شته‌وه!
له ده‌رگاى
ماڵ دێمه ده‌رێ
وه‌ک که‌سێکى
عاشقى من، به‌شه‌رمه‌وه
سه‌رى کۆڵانم لێ
ئه‌گریى و
پێم ده‌ڵێیت:
مه‌ترسه
که سه‌یرى نه‌ترسیت
ده‌که‌م،
بڕۆ بژى و
ئاوڕم لێمه‌ده‌ره‌وه!
هه‌موو جارێ ده‌ست
ئه‌ده‌مه
جلێکى
بووکێنى
که ئه‌زانم
هه‌مان ره‌نگى
هاتنمه بۆ
لاى تۆ
لێى په‌شێمان
ده‌بمه‌وه.
ده‌ستده‌که‌م
به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
گوڵى
چنراوى سه‌ر
ئه‌ته‌مینى
یاده‌وه‌ریى
به‌بادانى سه‌رى
ته‌شیى
به په‌ت په‌تێن،
بابه خولێ
به هه‌میشه
خوێندنه‌وه.
به‌سه‌دان
خه‌م
خه‌ون
گومان
له‌بیر خۆمت
ده‌به‌مه‌وه
و
که‌چى له‌بیرم
ده‌رناچیت!
سلێمانی 2006
• • •