شاعیری
هه‌ست ناسک
خاتوو سارا
عومه‌ر له «گه‌ڕان
به‌دوای مه‌رگدا»
• زانا
گه‌ڵاڵی
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی،
که هۆنراوه
ده‌نووسن و که‌من
ئه‌وانه‌ی
ڕاستگۆیانه
بتوانن
گوزارشت له
ناخی خۆیان
بکه‌ن.
دیاره ئه‌وانه‌ی
که وه‌ک ده‌نگێکی
ئافره‌تانه
له هۆنراوه‌کانی
خۆیان گوزارشت له
ناخی خۆیان ده‌که‌ن
ڕه‌نگه له
ژماره‌ی په‌نجه‌کانی
ده‌ست
که‌متر بن،
به‌ڵام یه‌کێ
له‌و
هۆزانڤانانه‌ی
که له هۆنراوه‌کانیدا
توانیویه‌تی
وه‌ک كچێك بنووسێت
خاتوو سارا
عومه‌ره!
ئه‌م خانمه
له شه‌پۆڵه‌کانی
ده‌ریای ئه‌ده‌بدا
توانیویه‌تی
ده‌نگێک بێت
جیا له ده‌نگه‌کانی
تری دونیای ئه‌ده‌ب
و خۆی ئاشنای
هه‌واردارانی
دونیای
هۆنراوه و
جوانی بکات،
هه‌ر بۆیه له
ڕۆژی شه‌ممه
ڕێکه‌وتی 28 / 10 / 2006
کاتژمێر یه‌ک
و سی ده‌قیقه‌ی
نیوه‌ڕۆ
ڕادیۆی
کوردستان له
شاری
یۆتۆبۆری
وڵاتی سوێد له به‌رنامه‌ی
کاروانی هه‌ڵبه‌ست
و گۆرانی که
له‌لایه‌ن
کاک ئه‌حمه‌د
نه‌جات پێشکه‌ش
ده‌کرا،
میوانداری
خاتوو سارا
عومه‌ری
شاعیر کرا.
له‌م دیمانه‌یه‌دا
خاتوو سارا چه‌ند
هۆنراوه‌یه‌کی
خۆی به‌ده‌نگی
خۆی خوێنده‌وه
که بریتی
بوون له مانه:
(وه‌ره با
بۆیه‌ک بژین، که جێت
هێشتم ، گه‌ڕان
به‌دوای مه‌رگدا)
جگه له‌مه‌ش
ئاماژه‌ی به
هۆنراوه‌یه‌کی حه‌زره‌تی
نالی کرد که
کاریگه‌ری له‌سه‌ر
ئه‌و هه‌بووه
و دواتر به‌ده‌نگه
به‌سۆزه‌که‌ی خۆی
خوێندیه‌وه به‌نێوی
(نه‌مردم من
ئه‌گه‌ر ئه‌م
جاره بێ تۆ)..
شایه‌نی سه‌رنجه
که ئه‌م خاتوونه
له هۆنراوه‌ی
گه‌ڕان (به‌دوای
مه‌رگدا) سه‌رجه‌م
گوێگر و ته‌نانه‌ت
پێشکه‌شکاری
به‌رنامه‌شی
به‌هۆی کاریگه‌ری
ده‌نگه خۆش و
ناسکه‌که‌ی
نوقمی
دونیایه‌ک
کرد،
ئه‌ویش
دونیای گه‌ڕان
به‌دوای مه‌رگدا
بوو.
له‌م هۆنراوه
جوانه‌دا هه‌رهه‌موومانی
ڕاپێچ کرد به‌ره‌و
چاره‌نووسێکی
نادیار. که‌چی
هه‌رنه‌مردین
و به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ وشه
به وشه و هه‌نسک
به هه‌نسکی
هۆنراوه‌که‌دا
ده‌ڕۆیشتین و،
زیاتر ده‌چووینه
دونیای ئه‌م
کیژۆڵه
شاعیره‌وه.
به‌ده‌م
گوێگرتنه‌وه
له‌و کاته‌دا
که هۆنراوه‌که‌ی
ده‌خوێنده‌وه
ئێمه هه‌موو
تووشی پچڕانێک
بووین و له‌و
خه‌ونه خه‌به‌رمان
بووه‌وه له
ناکاو، ئه‌ویش
له‌به‌ر
درێژی
هۆنراوه‌که
و که‌می ماوه
نه‌یتوانی
ئێمه بگه‌یه‌نێته
چاره‌نووسی کۆتایی،
كه ئه‌ویش
ڕزگار بوون
بوو له ئێش و
ئازاره‌کانی
ژیان.
له‌م هۆنراوه‌یه،
خاتوو سارا
له شه‌وه
تاریکه‌کاندا،
له‌وکاته‌دا
که کۆی خۆزگه‌کانی
له‌خاچ ده‌درێن،
ئه‌و وێڵه به‌دوای
مه‌رگدا، په‌نا
بۆ دوورگه ده‌بات،
خۆی ده‌کات به
باوه‌شی هه‌وره‌کاندا،
ئه‌و هه‌ورانه‌ی
که هه‌میشه
چاوانیان پڕه
له فرمێسك و
بۆ ژیان ده‌گرین،
چونکه خۆی له‌فرمێسکی
هه‌وره‌کان
ئه‌دۆزیته‌وه که‌چی
هه‌رناتوێته‌وه.
ئه‌و ده‌بێته
فریشته‌و
هانا بۆ خودا
ده‌بات، ڕێگای
دوور ده‌گرێته‌به‌ر
به هیوای ون
بوون له‌ژیان،
که چی هه‌ر ون
نابێت.
له نێوانی جه‌نگی
ژیان و مردن‌دا
به ئه‌شقه‌وه
خۆی تێکه‌ڵاوی
خوێنی مه‌رگێک
ده‌کات و که‌چی
هه‌رنامرێ!
خۆی ده‌کات به
باڵی باڵنده‌یه‌ک
به هیوای ون
بوون له ژیان
ده‌فڕێت، که‌چی
هه‌ر ون
نابێت.
هۆزانڤان له‌م
قه‌سیده‌یه باس له
ئازاره‌کانی
خۆی و کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری
ده‌کات، که
چۆن له تاو
ئازاره‌کانی
ژیان په‌نا بۆ
مه‌رگ ده‌به‌ن،
ئافره‌تان له
تاو ئێشه‌کانی
زۆرداری په‌نا
بۆ خۆکوشتن ده‌به‌ن،
منداڵان خه‌ون
به پارووه
نانێکه‌وه
ده‌بینن.
ناوبراو له
هه‌نگاوه‌کانیدا
به‌رده‌وام
ده‌بێت به
هیوای گه‌یشتن
به سه‌رجه‌م
ئه‌و ڕه‌نگه
جوانانه‌ی که
له باوه‌شی
مه‌رگدان، ڕه‌نگی
خۆزگه، ڕه‌نگی
هیوا، ڕه‌نگی
ئارامی، ڕه‌نگی
بێده‌نگی.
دوواتر ئه‌و
ده‌ڵێت، زۆرن
ڕه‌نگه‌کان
که له
ئامێزی مه‌رگدان
و هه‌ر ده‌بێت
بگه‌مه
لایان!
له‌دوای
بیستنی ده‌نگی
خاتوو سارا له‌و
به‌رنامه‌یه‌دا
دڵنیاین ده‌توانین
بڵێین ده‌نگه
به سۆزه‌که‌ی
له کاتی شیعر
خوێندنه‌وه‌دا
وه‌ک جریوه‌ی
چۆله‌که
پاسارییه‌کانی
وه‌رزی به‌هاره
سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان به
گوێچکه‌ماندا
گوزه‌ری ده‌کرد
و، هه‌ستمان
به ئاسووده‌یی
ڕۆح ده‌کرد.
بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک
له مێشکی
ماندووماندا پشوویه‌ک
ده‌دات و ده‌مانباته
نێو که‌شێکی
ڕۆمانسیی و
دونیایه‌کی
پڕ له به‌رائه‌ت.
ئه‌م
هۆزانڤانه
وه‌ک که‌نیشکی
نێو ڕۆمانه
خه‌یاڵییه‌کان، دێته
نێو دیدی ئێمه
و هه‌رده‌م له
ئامێزی
هۆنراوه‌کانیدا
ده‌بێته
سپێده‌یه‌ک،
که له
ئاسمانێکی
پاکه‌وه که‌وتبێته
خواره‌وه و
دواتر له‌م که‌وکه‌به
دووره هه‌سته‌ی
ئێمه‌دا نیشتبێته‌وه.
ناوبراو له‌سه‌ر
داواکاری
زۆربه‌ی
گوێگرانی به‌رنامه‌ی
کاروانی هه‌ڵبه‌ست
و گۆرانی و
خێزانه‌که‌ی
خۆی و به
هاوکاری برا
دڵسۆزه‌که‌ی
که داوایان
کردبوو ئه‌م
شیعره بڵاو
بکاته‌وه،
دوا جار له (ماڵپه‌ڕی
خۆزگه)
ئاماژه به‌وه
کرا که خاتوون
ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی
به‌ده‌نگی
خۆی تۆمار
کردووه و وه‌ک
دیاری پێشکه‌ش
به هه‌وادارانی
دونیای شیعر‌و
جوانی ده‌کات.
ئێمه‌ش هیوای
زیاتر سه‌رکه‌وتن
و به‌رده‌وامی
له شیعر نووسین
بۆ خاتوونی به‌ڕێز
سارا عومه‌ر
ده‌خوازین،
هه‌ر بمێنێت
بۆ گه‌له‌که‌مان.
له‌گه‌ڵ
ڕێزی زانا گه‌ڵاڵی
/ نه‌رویژ، 20-11-2006
• • •