حه‌قیقه‌تێک
له نێوان ده‌یان
چه‌واشه و
ناڕاستی دا
ڕه‌خنه‌یه‌کی
کورت له سه‌ر
فیلمی
فرمێسکی سه‌رما(اشک
سرما)
• شاهین که‌ریمی
فیلمی
فرمێسکی سه‌رما
(اشک سرما) له
ده‌رهێنانی
حه‌مید عه‌زیزۆڵا
نژاد،
فیلمێکی سینه‌مای
ئێرانه که
له باری
تێکنیکی و
لایه‌نی هونه‌رییه‌وه
زۆر هه‌ژاره
و، وه‌ک
فیلمکێکی
ئاماتۆر دێته
به‌ر چاو. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
من زانیاری
پێویستم له
باری هونه‌ری
و تێکنیکی له
سینه‌مادا نییه،
ئه‌و لایه‌نه
داده‌نێم بۆ
مامۆستایان و
شاره‌زایانی
سینه‌مایی که
هیوادارم له
سه‌ر ئه‌وه
بدوێن و بنووسن.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ
باسی لێ بکه‌م
ناوه‌رۆک و مه‌به‌ستێکه
که فیلمه‌که
هه‌ڵگرییه‌تی.
سه‌ره‌تا
ئاماژه‌یه‌کی
کورت به دیمه‌ن
و شوێن و کاتی
فیلمه‌که ده‌که‌م
و پاشان ده‌چمه
سه‌ر ره‌خنه
و راستییه‌کان
له سه‌ر
فیلمه‌که.
فیلمی
"فرمێسکی سه‌رما"
له گوندێکی ناوچه
شاخاوییه‌کانی
کوردستان ڕاده‌برێ
که پایه‌گایه‌کی
ئه‌رته‌شی
ئێران له‌وێ
هه‌ڵکه‌وتووه
و پایه‌گاكه
به‌رده‌وام
له لایه‌ن
هێزی پێشمه‌رگه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی
له سه‌ره و
مه‌ترسی
گیرانی هه‌یه.
ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک
که هێزی
پێشمه‌رگه
بۆ زه‌ربه
لێدان له
پایه‌گا به
کاری دێنێ،
دانانی مین(ئه‌ڵغام)ه
له سه‌ر
ڕێگای مه‌قه‌ڕه‌که
که به‌رده‌وام
سه‌رباز ده‌چنه
سه‌ر مینه‌کان
و ده‌ته‌قێنه‌وه
و، له
کۆتاییدا سه‌ربازێک
به ناوی "کاوه
کیانی" ناسراو
به کیانی، به
تایبه‌تی ده‌نێردرێ
بۆ ئه‌و مه‌قه‌ڕه
بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
مینه‌کان. سه‌رباز
کیانی له‌گه‌ڵ
کچێکی کوردی
شوان به ناوی
ڕووناک(ناوی نهێنی
"ڕۆژین") له‌و
گونده ئاشنا
ده‌بێ و، فیلمه‌که
زۆرتر له سه‌ر
پێوه‌ندی ئه‌و
دووانه ده‌ڕوا
و ده‌بڕێته‌وه.
ڕۆژین وه‌ک به‌شی
ڕێکخستنی نهێنی،
یارمه‌تی
هێزی پێشمه‌رگه
ده‌دا و هێزی
پێشمه‌رگه
هه‌وڵ ده‌دا
به که‌ڵک وه‌رگرتن
له پێوه‌ندی
ڕووناک یان
ڕۆژین له‌گه‌ڵ
سه‌رباز
کیانی ئه‌و سه‌ربازه
بخاته داوه‌وه
و له ناوی
ببات، له‌به‌رئه‌وه‌یکه
سه‌رباز
کیانی شاره‌زاییه‌کی
باشی له پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
مینه‌کان دا
هه‌یه و
ڕێگرێکی گه‌وره‌یه
له به‌رده‌م
چالاکی هێزی
پێشمه‌رگه.
هه‌م سه‌رباز
کیانی و هه‌م
ڕۆژین له
لایه‌ن به‌رپرسانی
خۆیه‌ناوه
پاڵه‌په‌ستۆیان
له سه‌ره که
له‌گه‌ڵ یه‌ک
قسه و پێوه‌ندییان
نه‌بێ و زۆر
جار به هۆی
ئه‌وه‌وه
سزا ده‌درێن. له
لایه‌کی تره‌وه
به‌رپرسانی
ڕۆژین، پاڵه‌په‌ستۆی
ده‌خه‌نه سه‌ر
که پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ بگرێ
و هه‌لی
کوشتنی بڕه‌خسێنێ.
له یه‌کێک له‌و
جارانه‌ی که
ڕۆژین هه‌وڵ
ده‌دات سه‌رباز
کیانی بخاته
دا‌و و به فێڵ
هه‌لی ئه‌وه
بڕه‌خسێنێ که
پێشمه‌رگه‌کان
بیکوژن، با و
بۆران و تۆفان
به سه‌ردا
دێت و سه‌رباز
کیانی و ڕۆژین
بۆ ماوه‌ی شه‌و
و ڕۆژێک له
ئه‌شکه‌وتێک
دا ده‌مێننه‌وه
و هه‌ر دووکیان
ــ زۆرتر سه‌رباز
کیانی ــ هه‌وڵ
و یارمه‌تی ده‌ده‌ن
بۆ زیندوو
مانی یه‌کتر.
سه‌رباز
کیانی زۆر دڵ
ئاوایه و هه‌ر
شتێکی هه‌یه
له‌گه‌ڵ
ڕۆژین به‌شی
ده‌کات، به‌ڵام
ڕۆژین ته‌نها
پارچه‌یه‌ک
نانی ڕه‌قی پێ
یه و به
دزییه‌وه ده‌یخوات.
له‌م ماوه‌دا
گفتوگۆ و قسه
له
نێوانیاندا
دروست ده‌بێ و
ڕۆژین وه‌ک
کچێکی ساده‌ی
گوندی، ئاگای
له زۆر شت نییه
و زوو قه‌ناعه‌ت
به قسه‌کانی
سه‌رباز کیانی
ده‌کات. جارێک
له رێگه‌ی بێته‌له‌وه
پێشمه‌رگه
ده‌ستوور ده‌دا
به ڕۆژین که
له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا
بیکوژێ، به‌ڵام
ئه‌و نایکات و
له کۆتاییدا
و ڕۆژی دوایی
سه‌رباز
کیانی، ڕۆژین
به شوێن
خۆیدا ڕاده‌کێشێ
که قاچێکی له
جێ چووه و،
پێشمه‌رگه و
سه‌ربازه‌کانی
تر به شوێن
ئه‌واندا دێن
و تووشی شه‌ڕ
ده‌بن.
له کۆتایی فیلمه‌که‌ش
دا، سه‌رباز
کیانی ده‌که‌وێته
سه‌ر مینێک که
له لایه‌ن
ڕۆژینه‌وه كه
به زۆری
پێشمه‌رگه
بۆ سه‌لماندی
پاکی خۆی
چێندرا بوو،
گیانی له ده‌ست
ده‌دا و
ڕۆژینیش هه‌ڵدێ
بۆ لای که ئه‌ویش
ده‌که‌وێته
سه‌ر مینێکی
تر و ئه‌ویش
گیانی له ده‌ست
ده‌دا. دیمه‌نه‌کانی
فیلمه‌که هه‌ر
وه‌ک باسم کرد
زۆرتر له ده‌ور
و به‌ری پایه‌گاکه
ڕوو ده‌دات.
جارێک ڕۆژین
له ناو شار
شوێن سه‌رباز
کیانی ده‌که‌وێت
بۆ پێوه‌ندی
گرتن له‌گه‌ڵی.
یه‌ک دوو
جاریش ناو
ماڵی خه‌ڵکی
گونده‌که
پیشان ده‌دات
که هاوکات ده‌بێ
له‌گه‌ڵ
هاتنی پێشمه‌رگه‌کان
بۆ گونده‌که
و ده‌رمانکردنی
کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی
بریندار. کاتی
فیلمه‌که هه‌م
له وه‌رزی
هاوین
ڕوویداوه و
هه‌م له چله‌ی
زستان و به‌فر
و بۆران دا.
ئه‌وه‌ی
دروشم و
ئامانجی
فیلمی "فرمێسکی
سه‌رما" یه
پڕوپاگه‌نده‌یه
بۆ جمهووری ئیسلامی
و چه‌واشه‌کردنی
ڕاستی و مێژوو
و باری ژیان و
گوزه‌ران و ته‌نانه‌ت
كو‌لتوور و
داب و نه‌ریتی
کوردایه‌تی.
یه‌که‌مین
ناڕاستی سه‌ره‌کی
که له‌و
فیلمه‌دا به‌ر
چاو ده‌که‌وێ
ڕۆڵی ئه‌رته‌شه.
ئه‌وه ڕاستییه‌کی
ئاشکرایه که
له کوردستان
ئه‌رته‌ش وه‌ک
هێزێکی فه‌رمی
و ده‌وڵه‌تی
ئاماده‌یه و
وه‌ک باڵ و
ئامرازی
دارگیرکردن
زۆرتر له ده‌ورو
به‌ری شاره‌کان
و له سه‌ربازخانه‌کاندا
جێگیره.
پاراستن و
ئاسایش و
دابین کردنی
ده‌سه‌ڵاتی
هێزی
دارگیرکه‌ری
کوردستان له
گونده‌کان و
له‌و ناوچانه‌ی
که هێزی
پێشمه‌رگه
ئاماده‌یه،
له ئه‌ستۆی
سوپای پاسدارانه
که سه‌ره‌تاییترین
بنه‌م او
پرنسیبی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ژیان و گوزه‌رانی
مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی
ناناسن و له
به‌رچاوی
ناگرن. به‌رده‌وام
وه‌ک هه‌ر
هێزێکی
دارگیرکه‌ر
له هه‌مو که‌س
ده‌ترسن و ته‌نها
هه‌قانییه‌تێک
که ماف و ڕه‌وابوونیان
پێده‌به‌خشێ
چه‌ک و زۆر و
ترساندن و سه‌رکوته.
ئه‌وه
ڕاستییه‌کی
ڕوونه که ئه‌رته‌ش
هیچ پایه‌گایه‌کی
سه‌ربازی له
گونده‌کان نییه
و له ئاستێکی
زۆر که‌م دا
ڕووبه‌ڕووی
هێزی پێشمه‌رگه
ده‌بنه‌وه.
له ئه‌رته‌ش
دا ده‌ره‌جه‌دار
و سه‌رباز ئه‌رکی
خۆیان ده‌بینن
و ئه‌رکێکی
ئیداری به‌ڕێوه
ده‌به‌ن، به‌ڵام
له سوپای
پاسداران دا
پاسدار و به‌سیجی
و جاش ده‌ور
ده‌بینن که
نه‌ک ئه‌رکێکی
ئیداری و وه‌زیفه،
به‌ڵکو ره‌ساله‌تێکی
ئایینی و
ئایدۆلۆژییانه‌یان
له سه‌ر شانه
که وه‌ک
شتێکی پیرۆز
چاوی لێده‌که‌ن
و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک
له پێناو
باوه‌ڕه
ئایینییه‌دا
به ڕه‌وا ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی له
دیمه‌نه‌کانی
فیلمه‌که‌دا
ده‌بیندرێ هه‌ر
چه‌ند له به‌رگی
ئه‌رته‌شدا،
به‌ڵام به ته‌واوه‌تی
هاوشانه له‌گه‌ڵ
ره‌وشت و
پرنسیبه‌کانی
سوپای
پاسداران دا.
یه‌کێکی
تر له
شێواندنه‌کانی
ناو فیلمه‌که
پیشاندانی
سیمایه‌ک له كو‌لتووری
کورد به گشتی
و پێشمه‌رگه
به تایبه‌تی
یه. هه‌ر وه‌ک
پێشتر باسم
کرد له فیلمه‌که‌دا
پێشمه‌رگه
به‌رده‌وام
هه‌وڵ ده‌دات
له ڕێگه‌ی
فێڵ و دروست
کردنی پێوه‌ندییه‌ک
له نێوان
ڕۆژین و کیانی
دا، سه‌ربازه‌که
بخاته دا‌و و
له نێوی
ببات. ئه‌مه
چه‌واشه
کردن و
شێواندنێکی
تا بڵێی دوور
له ڕاستی و
ئینسانییه‌ته.
هه‌رگیز له كو‌لتووری
کورد به گشتی
و پێشمه‌رگه
به تایبه‌تیدا
نه‌بووه که
به که‌ڵک وه‌رگرتن
له ژن و به‌ته‌ماح
خستنی دوژمن،
ئه‌و له ناو
ببات. جگه له‌وه
کورد به‌رده‌وام
و به درێژایی
مێژوو ڕووبه‌ڕووی
دوژمنی خۆی
بۆته‌وه و به
ئازایه‌تی و
قاره‌مانی مه‌به‌سته‌کانی
خۆی پێکاوه،
هه‌رچه‌نده
بێ ئه‌زموون
بووبێت و
قوربانی زۆری
دابێ، به‌ڵام
که‌سایه‌تی و
پرنسیبی خۆی
پاراستووه و
ئه‌وه‌نده
خۆی لاواز نه‌بینیوه
که په‌نا بۆ
شێوازی
نامرۆیی و
نامۆرالی وه‌ک
فێڵ و که‌ڵک
وه‌رگرتن له لایه‌نی
سۆز و ڕاکێشه‌ری
ئافره‌ت بگرێ.
پێم وا نییه
ته‌نانه‌ت
بینه‌رێکی غه‌یره
کوردیش باوه‌ڕ
و متمانه به‌و
به‌شه له
فیلمه‌که
بکات، چونکه
له ناو نه‌ته‌وه‌کانی
تریش، له‌وانه
نه‌ته‌وه‌ی
فارس، کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه و که‌سایه‌تییه‌کی
بوێر و نه‌ترس
و سه‌رڕاست ده‌بینن.
کورد له به‌رانبه‌ر
دوژمنی ده‌ره‌کی
نه‌ک که‌ڵکی
له هێزی
ئافره‌ت وه‌ک
فریورده‌ری
سێکسی وه‌رنه‌گرتووه،
به‌ڵکو به
ڕێکخستن و زه‌مینه
خۆش کردن بۆ
خه‌باتی
ئاشکرا و
نهێنی ژنان،
جگه له‌وه‌ی
که هێز و
توانایه‌کی
زۆری به‌خشی
به جوڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
کوردستان، به‌ڵکو
گۆڕان و
شۆڕشێکی گه‌وره‌ی
فه‌راهه‌م
کرد بۆ
ڕۆشنبیری و پرۆسه‌ی
ڕزگاریی ژنان.
به‌ڵام ڕۆڵی
ژن، له‌و
فیلمه‌دا ــ
له فیلمه‌که‌دا
هه‌م ڕۆژین ده‌ور
ده‌بینێ و هه‌م
ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک
ــ زۆر ناڕاست
و شێواو پیشان
ده‌درێ.
ڕۆژین سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که
خوێنده‌واره
ده‌بێته
شوانی مه‌ڕ و
وه‌ک کچێکی
ساویلکه
ئاگای لێ نییه
چی ئه‌کات. له‌بێ
ئاگایی خۆیدا
ده‌بێته
دارده‌ستی
پێشمه‌رگه و
ئاماده‌یه
پاکی خۆی
بخاته مه‌ترسیه‌وه.
ژنه پشێمه‌رگه‌که‌ی
دیكه ڕواڵه‌تێکی
ناشیرینی هه‌یه،
له‌و چه‌ند
دیمه‌نه‌دا
که نیشان ده‌درێ
به شێوه‌یه‌کی
نامۆ جگه‌ره
ده‌کێشێ. جگه
له‌و
شێواندنانه
که ئاماژه‌م
پێ‌کرد، فیلمه‌که
گوزارشتێکی
ڕوون و پڕبه‌پڕ
ده‌کا له
تێڕوانین و
جیهانبینی ئایینی
و ئیسلام له
سه‌ر کێشه‌ی
ژن له کۆمه‌ڵگادا.
له ڕوانگه‌ی
ئایینه‌وه
ژن بوونه‌وه‌رێکی
که‌م ئه‌قڵ و
ساویلکه‌یه
که ده‌بێته
ئامرازی ده‌ستی
ئه‌م و ئه‌و و
هه‌رچه‌نده
پسپۆڕ و شاره‌زا
بێت، به‌ڵام
ملکه‌چی سۆز و
هه‌ستیه‌تی و
لۆژیک لای ئه‌و
لاوازه. په‌یڕه‌و
کردن و ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌و بۆچوونه،
به درێژایی
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی به‌ڕێوه
چووه و بنه‌مایه‌ک
بووه بۆ
داڕشتنی یاسا
و دیاری کردنی
ئه‌خلاقیات و
کۆنتڕۆڵ و سنوردارکردنی
ماف و
ئازادییه‌کانی
خه‌ڵک.
له فیلمه‌که‌دا
وه‌ک هه‌ر
بوارێکی تری
سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات
له کۆماری
ئیسلامی دا،
یه‌که‌مین هه‌نگاو
بۆ زه‌مینه
خۆش کردن و جێ
خستنی سیسته‌می
کۆنه‌په‌ره‌ستی
و ڕه‌شی دواکه‌وتووانه،
شێواندن و چه‌واشه‌کردنی
ڕاستییه‌کان
و دونیای
ئازاد و
مۆدێڕن و یه‌کسانه.
له یه‌کێک
له دیمه‌نه‌کانی
دیکه‌ی فیلمه‌که‌دا
به‌رپرسی یه‌که‌ی
پێشمه‌رگه‌کان
ئه‌مر ده‌کات
به ڕۆژین که
ده‌بێ مینێک
له سه‌ر ڕێی
سه‌رباز
کیانی بچێنێت
و پاشان سه‌رنجی
ڕاکێشێ تا پیا
بته‌قێته‌وه.
ڕۆژین ده‌بێ
تاقی ته‌نیا ئه‌و
ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنێ.
ژنه پێشمه‌رگه‌که‌ی
تر ده‌ڵێ:
منیش بچم له‌گه‌ڵی.
به‌پرسه‌که
ده‌ڵێ نا،
پێشمه‌رگه‌که
ده‌پرسێ بۆ
چی؟ به‌رپرسه‌که
ده‌ڵێ: له به‌شی
چه‌کداری دا
بۆ و بۆچی مان نییه.
لێی به
گومانم، ده‌بێ
پاکی خۆی بسه‌لمێنێ.
ئه‌وه‌ش ناڕاستییه‌کی
تره که به‌رده‌وام
هه‌وڵی بۆ دراوه
که سیمای راستییه‌کانی
پێ بشێوێندرێت.
له كو‌لتووری
پێشمه‌رگه‌دا
قه‌ت ته‌مێ و
تۆڵه و سه‌لماندنی
پاکی نه‌بووه
و به پێچه‌وانه‌ی
فیلمه‌که سه‌رجه‌م
ئه‌ندامان، چ
بۆ ناوخۆی
هێزی پێشمه‌رگه
و چ بۆ جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک به
دڵێکی فراوانه‌وه
هۆکاری کردار
و بڕیاره‌کانیان
شی ده‌کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ده‌بیندرێ پێناسه‌یه‌کی
مافیایی و
باندێکی چه‌ته‌یه
بۆ حیزبێکی
سیاسی چه‌کدار
له کوردستان.
له ئه‌شکه‌وته‌كه‌دا
که ڕۆژین و
کیانی له
بارێکی ناخۆش
و مه‌ترسی دار
دا ده‌مێننه‌وه
و سه‌رماو
برسیه‌تی و شه‌و
هه‌ڕشه‌ی نه‌مانیان
لێده‌کات،
کیانی چه‌ند
جار ده‌چێته
ده‌ره‌وه بۆ
هێنانی پووش
بۆ ئاگر،
ڕۆژین جارێک ده‌رگای
ئه‌شکه‌وته‌که
به به‌فر ده‌گرێ
تا کیانی ڕێی
لێ ون ببێ،
جارێک هه‌وڵ
ده‌دات به ده‌مانچه
بیکوژێ به‌ڵام
زوو په‌شیمان
ده‌بێته‌وه،
نانه‌که‌ی به
دزییه‌وه ده‌خوات.
هه‌موو ئه‌مانه
درۆ و ناڕاستی
یه به‌رانبه‌ر
كو‌لتوور و داب
و نه‌ریتی
کورد به گشتی
و پێشمه‌رگه
به‌تایبه‌تی،
ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر
به دوژمنه‌کانیان.
کورد هه‌میشه
دڵێکی
فراوانی هه‌بووه
بۆ میوان و به
تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی
غه‌ریب و لێ
قه‌وماو. سه‌ختی
و تاڵی داوه‌ته
به‌رخۆی به‌ڵام
ڕێز و جێگا‌و
شوێنی میوان و
نه‌شوناسی
پاراستووه.
هه‌میشه له
ڕووبه‌ڕوو و
ئازایانه
قسه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر
نه‌خوازی خۆی
کردووه. ده‌یان
جار پێش
هاتووه که
برینداری
دوژمنی سه‌ره‌ڕای
سه‌غڵه‌تی و
بارگرانی گواستۆته‌وه
بۆ شوێنی
ئاسایش و ده‌رمانی
کردوون و
پاشان ئازادی
کردوون. کورد
ئه‌وه‌نده
ده‌روون و كو‌لتووری
نزم نییه که
نانه ڕه‌قه
به دزییه‌وه
بخوات یان له
پشت سه‌ره‌وه
ته‌قه له نه‌یاری
خۆی بکات.
له یه‌کێک له
دیمه‌نه‌کانی
فیلمه‌که
جاشه‌کان
پێشنیاری
یارمه‌تی به
سه‌رباز
کیانی ده‌که‌ن
بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
مینه‌کان. به‌داخه‌وه
وه‌ک به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌ی
بوون و کۆمه‌ڵگای
کوردی، سیمای
نابه‌ڕێزی
جاش لێره‌ش ئاماده‌یه.
چه‌ن ڕاستییه‌کی
تری تاڵیش له
فیلمه‌که‌دا
هه‌یه که جێی
ئاماژه
پێکردنن. کاتێک
سه‌رباز
کیانی له
ڕۆژین ده‌پرسێ
چۆنه تۆ وه‌ک
کچێکی خوێنده‌وار
بوویته
شوانی مه‌ڕ،
یه‌ک دوو دیمه‌نی
کورت له
کوشتنی براکه‌ی
ڕۆژین وه‌ک
بیره‌وه‌ی
پیشان ده‌درێ
که کورێکی
لاو له کاتێک
دا ته‌لیسێکی
به کۆڵه‌وه‌یه،
ده‌که‌وێته
به‌ر گولله
و ده‌کوژرێ.
ڕۆژین ده‌ڵێ:
براکه‌متان
کوشت، منیش
ناچار بووم له
شار بێمه‌وه
ببم به شوانی
مه‌ڕه‌کانمان
تا له‌نێو نه‌چن.
سه‌رباز
کیانی بێده‌نگ
ده‌بێ. لێره
له به‌رده‌م
یه‌کێک له به‌ڵگه‌کاندا،
نوێنه‌ری
دارگیرکه‌ر
قسه‌یه‌کی نییه
و بێده‌نگ ده‌بێ.
له به‌شێکی
تر له
گفتوگۆکاندا
ڕۆژین ده‌پرسێ
باشه بۆ
ئاوایه؟ ئه‌م
شه‌ڕه بۆچی؟
بۆ مینتان بۆ
داده‌نێن؟
ئێوه بۆ واز
له‌و خه‌ڵکه
ناهێنن؟ بۆ ته‌قه‌مان
لێ ده‌که‌ن؟
کیانی له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێ، ئێوه نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌یرن، ساده‌ن،
دڵێکی پاکتان
هه‌یه، به
پاکی و خۆشه‌ویستییه‌وه
ده‌ژین. به‌ڵام
خراپیه‌که‌ی
له‌وه‌دایه
که زوو قسه‌ی
ئه‌م و ئه‌و
کارتان تێ ده‌کات.
به چه‌ند قسه
له‌م بار ده‌که‌ونه
ئه‌و بار. ئه‌م
شێوه وه‌ک
شنه با وایه.
زۆر به‌رده‌وام
نابێ. پاشان
ده‌بێته گه‌رده‌لوول.
به‌ڵام ژیان
به شنه‌با و
گه‌رده‌لوول
به سه‌رناچێ.
ڕۆژین ده‌پرسێ
بۆ زۆربه‌ی ئه‌و
سه‌ربازانه‌ی
که مینیان پێ
هه‌ڵده‌گرنه‌وه
کوردن؟ کیانی
ده‌ڵی: ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ڕه‌وشت و
عاده‌تی
خۆیان.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی
باشن. ڕۆژین
ده‌ڵی ڕه‌نگه
له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌وان وه‌پێش
ده‌خه‌ن که
مینی که‌مترتان
بۆ بچێنن.
کیانی ده‌ڵێ
به‌ڵام به
کرده‌وه وا نییه.
ئه‌وان له‌گه‌ڵ
کورده‌کانی
تر مامه‌ڵه‌یه‌کی
خراپتریان هه‌یه.
ڕۆژین ده‌ڵێ:
به‌ڵێ، ئه‌وان
خائینن. کیانی
ده‌ڵێ: خائین
که‌سێکه که
قسه و کرداری
وه‌ک یه‌ک نه‌بێ.
سه‌رباز
کاتێک جلی سه‌ربازی
له‌به‌رده‌کا،
به هه‌موو
ڕاده‌گه‌یه‌نێ
که کێ یه و
چی ده‌کا.
له قسه‌کانی
کیانی دا،
ڕاستیه‌کی
تاڵ له سه‌ر
باری ده‌رونی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
تاک و کۆی
کورد به‌دی ده‌کرێ،
که پێویست به
لێدوان ناکا.
ئاوریلی 2007
• • •