چه‌ند
په‌یڤێك ده‌گه‌ڵ
"به‌دران ئه‌حمه‌د
حه‌بیب" سه‌رنووسیاری
گۆڤاری (شین)
سه‌باره‌ت به
"هێمن" و
شێعره‌كانی
له ڕێگه‌ی
ماڵپه‌ڕه
خنجیلانه‌كه‌ی
«هێدی»یه‌وه
چاوم به
نووسراوه‌یه‌ك
له ژێر
عینوانی (هێمن
و شێعره‌كانی)
به قه‌ڵه‌می
ڕێزدار كاك
"به‌دران ئه‌حمه‌د
حه‌بیب" كه‌وت
كه دوای سه‌رنجدان
و خوێندنه‌وه‌ی
نووسراوه‌كه
و، ڕێنوێنیی
كاك "هێدی"
بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌سڵی
نووسراوه‌كه
له ژێر سه‌ردێڕی
(دیسانه‌وه
شیعر) له
ژماره 6ی
گۆڤاری(شین)
دا چاپ كراوه
و، خاوه‌نی
گوتاره‌كه‌ش
بێژگه له‌وه‌ی
كه سه‌رنووسیاری
گۆڤاره‌كه‌یه،
ئه‌ندامی
كارای «كۆڕی
زانیاری{ی}
كوردستان»یشه.
هه‌روه‌ها،
ئه‌وه‌شم بۆ
ڕوونبووه‌وه
كه سه‌رنووسیاری
گۆڤاری (شین)،
باسێكی له
ژێر عینوانی ("قانیع"
چیت به سه‌رهێنام!
ــ
شین، ژماره5)دا
ده‌ست
پێكردووه و،
له ژماره
6دا، ده‌رفه‌تی
هێناوه و
جارێكی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر (هێمن
و شێعره‌كانی).
لێره‌دا به‌ر
له‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆ چه‌ند
سه‌رنج و
تێبینییه‌ك
له سه‌ر
نووسراوه‌ی
گۆرین ده‌رببڕم،
باش وایه
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی
پێوسیت و سه‌رپێیی
سه‌باره‌ت به
زاراوه یان
زاروێژی به
هه‌ڵه ده‌كارهاتووی(كۆوار) له
لایه‌ن سه‌رنووسیار
و ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی
گۆڤاری (شین)
بخه‌مه‌ڕوو.
هه‌روه‌ك ده‌زانین
زاراوه‌ی (گۆ+وار،
ڤار) له دوو
وشه‌ی (گۆ: به
مانای گۆتن،
گوتن،
ئاخاڤتن و..) و،
(وار، ڤار: به
مانای شوێن،
جێگه و مه‌ڵبه‌ند)
پێكهاتووه
كه سه‌رجه‌م
مانای (شوێن و
جێگه‌ی گوتن)
به ده‌سته‌وه‌ده‌دا،
كه‌وابوو ده‌كارهێنانی
زاراوه‌ی (كۆوار) هه‌ڵه‌یه
و، ئه‌گه‌ریش
مه‌به‌ست
شێوه‌زاری
كرمانجی سه‌روو
بووبێ، ده‌بوو
به شێوه‌ی
(كۆڤار) ده‌كارهاتبا.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی
گرینگه و
لێره‌دا گه‌ره‌كه
قسه‌ی له سه‌ر
بكرێ، وه‌ڵامدانه‌وه
و شیكردنه‌وه‌ی
هێندێك
شافرمایشتی
نه‌شیاوه كه
نووسه‌ر له
توێی هه‌ردووك
گوتاری
("قانیع"
چیت به سه‌رهێنام!
ــ شین،
ژماره5) و (دیسانه‌وه
شیعرــ ژماره6)، سه‌باره‌ت
به "قانیع" و
"هێمن" ده‌ریبڕیوه.
نووسه‌ر، كه له
گوتاری یه‌كه‌مدا،
باسه‌كه‌ی به
ڕسته‌ی: «هه‌ردووكیان
به ژیان "به‌رز"
و به
شیعر"كڵۆڵ"بوون!»
كۆتایی
پێدێنێ، له
گوتاری دووهه‌مدا
سه‌باره‌ت به
"هێمن" به
ئاكامێكی سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌تر
ده‌گا و ده‌ڵێ:
«زۆر شیعری
"هێمن" هه‌یه
له به‌ر بێ
كاری
نووسراون»!
تا له بیرم
نه‌چووه، با
ئه‌وه وه‌بیر
كاك «به‌دران
ئه‌حمه‌د حه‌بیب»
بێنمه‌وه كه
زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری شێعره
باش و ناسك و
سه‌ركه‌وتووه‌كانی
شاعیرانی به‌ناونابگ
(له به‌ر
بێكاری)
نووسراون و،
ئه‌زقه‌زا (به‌هاری
كوردستان)یش
كه نێوبراو
ته‌نیا له
باری زمانی و
دیالێكتی
موكریانییه‌وه
پێی شێعرێكی
باشه، یه‌كێك
له‌و جۆره
شێعرانه‌یه.
ده پێوه‌ندنی
ده‌گه‌ڵ شێعر
به گشتی و
لایه‌نی «به
شیعر"كڵۆڵ"بوونی
"قانیع" و "هێمن"»
به‌تایبه‌تی،
ده‌بێ لانیكه‌م
سه‌رنجی ئه‌و
چه‌ند خاڵانه
بدرێ:
ــ یه‌كه‌م، پێوه‌ر
و پێوانه‌ی
تاریف و
پێناسه‌كردنی
شێعرچییه ؟
ــ دووهه‌م،
شاعیر خاوه‌نی
چ ڕێباز و
شێوازێكی شێعری
یه، واته
جۆری
جیهانبینی و
شێوه‌ی به‌یان
و ده‌ربڕینی
له چ
ئاستێكدایه؟
ــ سێهه‌م،
شێعرێتی و پله‌ی
و پایه‌ی
شاعیر به
نیسبه‌ت چی و
كێ و، كام
بارودۆخی
مێژوویی و
كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌ڵده‌سه‌نگیندرێ؟
ئایا بۆ كه‌سێك
كه به
خوێندنه‌وه‌ی
ژیاننامه‌ی
پڕ له ڕه‌نج
و كوێره‌وه‌ریی
قانیع و هێمن،
ئه‌ویش له
ساڵی 1974 و له
پۆلی شه‌شه‌می
سه‌ره‌تایی،
له‌پڕ هه‌ڵوێستی
بگۆڕدرێ و ڕكی
له شیعر
ببێته‌وه و
واز له
شاعیرێتی
بێنێ ــ به‌تایبه‌تی
له سه‌رتای
خوێندنه‌وه
ڕووی له بابه‌ته
زانستییه‌كان
كردبێ و
دواتركۆلێجی
ئه‌ندازیاریشی
ته‌واوكردبێ؛
چۆن ده‌توانێ
و بۆی هه‌یه
له سه‌ر
"قانیع" و "هێمن"
بدوێ و، قه‌زاوه‌تێكی
شاعیرانه و
بێلایه‌نانه
له سه‌ر
شێعری ئه‌و
دوو كه‌ڵه
شاعیره ئه‌نجام
بدا؟! بێشك،
كه‌سێكی وا ئه‌گه‌ر
سه‌دجاریش ئه‌ندامی
«كۆڕی
زانیاری{ی}
كوردستان» بێ،
كه‌س بایی
توورێكی
قرپۆك،
نرخ و بایه‌خ
بۆ بیر و
بۆچوونه كرچ
و كاڵه‌كانی
دانانێ.
نووسه‌ر له
به‌رایی
گوتاری
(دیسانه‌وه
شیعر)دا ده‌ڵێ:
«ئه‌وه‌ی سه‌رنجی
دیوانی
"هێمن" بدات
بۆی ده‌رده‌كه‌وێ
"هێمن" له
شیعری خۆیدا
زیاتر بایه‌خی
به دوو پرس
داوه: یه‌كه‌میان
ــ بابه‌تی ئه‌وین،
ئه‌ویش ئه‌وینێكی
ساده و
ڕوواڵه‌تی كه
زیاتر له كه‌فوكوڵی
گه‌نجانه ده‌چێ
و، تا راده‌یه‌كی
زۆر چه‌پاندنی
زایه‌ندی
(الكبت
الجنسی) به
سه‌ریدا زڵه{زاڵه}».
شیعره‌كانی”هێمن”
له پرسی ئه‌وین
بۆ ئافره‌ت،
له ماچ، مه‌مك،
مژین، گوشین،
رامووسان،
هامێز تێ وه‌رهێنان
و شه‌وڕاو و...
هتد، به‌ولاوه
ناڕۆن».
ده پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌بێ بگوترێ:
ــ یه‌كه‌م،
ڕاسته
"هێمن"
له دایكه‌وه
سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی
شێخی
بورهان(ته‌ریقه‌تی
نه‌خشبه‌ندی)
و، پێگه‌یشتووی
ئه‌و خانه‌قایه
بووه، به‌ڵام
هه‌رگیز ده
چوارچێوه‌ی
بیروباوه‌ڕی
شێخایه‌تی و
ڕێبازی
"سۆفیزم"دا
خۆی نه‌گونجاندووه
و، خاوه‌نی
جیهانبینییه‌كی
ئاماڵ
سێكۆلار بووه.
كه‌وابێ بابه‌تی
ئه‌وین لای
"هێمن" ده‌بێ
ساده و ساكار
و سروشتی(زه‌مینی)
بێ، نه‌ك
ئاڵۆز و سه‌یروسه‌مه‌ره
و ئه‌وپه‌ڕسروشتی!
به‌هار بوو فه‌سڵی
زستانم ئه‌گه‌ر
یارم له‌گه‌ڵ
بایه
درۆیه گه‌ر
گوتوویانه
به خونچێكی
به‌هار نایه
شێخی سه‌نعان
بۆ كچی گاور
له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریكم بۆ
كچه شێخێ په‌ژیوان
ببمه‌وه
ئایا نموونه‌گه‌لی
له‌و جۆره
شێعره به‌رزانه
ده‌توانن ته‌نیا
دامركانه‌وه‌ی
كه‌فوكوڵی گه‌نجانه
بن؟
ــ دووهه‌م،
مرۆڤ مادام ئه‌ندامی
«كۆڕی
زانیاری{ی}
كوردستان» نه‌بێ
له كوێ ده‌زانێ
«چه‌پاندنی
زایه‌ندی(الكبت
الجنسی)» یانی
چی؟! چابوو،
خودا نووسه‌ر
بحه‌سێنێته‌وه
كه بۆ وشه و
زاراوه‌ی
ئاوا قه‌ڵب و
داتاشراو،
قامووسێكی عه‌ڕه‌بی
ــ كوردی یشی
به نێوی "فه‌رهه‌نگی
زاراوه"
ڕۆناوه كه
مرۆڤ ده‌توانێ
له وه‌ختی
وادا كه‌ڵكی
لێوه‌ربگرێ.
واتای ئه‌م
زاراوه‌یه
له فه‌رهه‌نگه‌دا
به‌م چه‌شنه
لێكدراوه‌ته‌وه.
(كبت: چه‌پاندن.
له كوردیدا
باوه: «له سك
شێردنه‌وه{شاردنه‌وه}
و ده‌رنه‌كردنی
خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك».
الكبت الجنسی:
چه‌پاندنی
زایه‌ندی)1.
«چه‌پاندنی
زایه‌ندی» ئه‌گه‌ر
باشی لێ حاڵی
بووبم، ده‌بێته:
«بای سك خاڵی
نه‌كردن| دانه‌مركانه‌وه‌ی
كه‌فوكوڵ» و
فرۆید گوته‌نی:
عوقده‌ی هه‌ناویی
و ئاره‌زووه
سه‌ركوتكراوه‌كان.
ئایا ده‌بڕینی
بیروبۆچوونێكی
ئاوا
ساویلكانه،
ئه‌ویش سه‌باره‌ت
به هونه‌ری شێعر،
سووكایه‌تیكردن
به شاعیرێكی
ناسك خه‌یاڵی
وه‌ك "هێمن"
نییه؟!
كاك "به‌دران
ئه‌حمه‌د حه‌بیب¬" پێی وایه
ئه‌گه‌ر
شاعیرێك باسی
خۆشه‌ویستی و
ئامراز و
زاراوه ئه‌ویندارییه‌كان
بكا مه‌سه‌له‌ی
سێكس به سه‌ریدا
زاڵه و بۆ ئه‌و
فه‌رمایشته‌شی
ده‌ڵێ:
«ئه‌وه‌ی سه‌یری
دیوانی "مه‌لای
جزیری" یان
"نالی" یان له
سه‌رده‌می
نوێ‌دا
"گۆران" بكات
ده‌زانێ ئه‌وینی
گیانی{ی} له
لای ئه‌مانه‌دا
چه‌نده
قووڵه. له‌لای
كه‌سیان سێكس
زاڵ نییه، هه‌شبێ
له پشت چه‌ندان
په‌رده‌وه‌یه».
بۆچی باسی ماچ
و مه‌مك و..، به
لای "هێمن"ه‌وه
لایه‌نی
سێكسی هه‌یه
و به‌لای ئه‌وانی
دیكه‌وه
لایه‌نی
ڕووحی؟!
ئه‌گه‌رچی
به هیچ
بارێكدا شیاو
نییه سه‌رده‌می
"مه‌لای
جزیری" و
"نالی" و ته‌نانه‌ت
"گۆران"یش ده‌گه‌ڵ
سه‌رده‌می
"هێمن"دا به‌راورد
بكه‌ین، به‌ڵام
با بزانین ئه‌و
قسانه‌ی كاكی
نووسه‌ر هه‌تا
كوێ بڕ ده‌كه‌ن؟!
"مه‌لای
جزیری" له گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا كه
شاعیرێكی
سۆفی مه‌شڕه‌بی
سه‌ر به ته‌ریقه‌تی
نه‌خشبه‌ندی
بووه، سه‌ودای
«عیشقی زه‌مینی»یشی
له‌سه‌ردا هه‌بووه.
ئه‌ویش داوای
ماچ و بوسه‌ی
له دڵدار
كردووه و، ته‌نانه‌ت
«سه‌لما»
نێوێك دین و
دڵیشی به
تاڵان بردووه:
عه‌رعه‌ر خه‌راما
ب قه‌دد و
قامه‌ت
یه‌ك بوسه
دامه ب سه‌د
قیامه‌ت
یه‌ك بوسه به‌خشی
ئه‌ووه‌ل ب
ئیحسان
ئاخیر لمن كرد
جورم و غه‌رامه‌ت2
"نالی"یش كه
مه‌لایه‌كی
خوداناسی
كۆمه‌ڵخوازی
ئینساننه‌واز
بووه، به
لێشاو باسی
خۆشه‌ویستی و
ماچی له‌ب و
ده‌می غونچه
و شتی له‌وه
عه‌نتیكه‌تریش
ده‌كا و بۆ
وێنه ده‌ڵێ:
ده‌م ده‌م كه
ده‌كا زاری پڕ
ئازاری به
غونچه
بۆ ده‌عوه‌تی
ماچی له‌به
گۆیا ده‌می
نادا3
قیمه‌تی
ماچی دو سه‌د
كیسه‌یی ساغه
و، نیمه
غه‌یری یه‌ك
كیسه‌یی سه‌د
پاره له
گیرفانمدا4
مه‌ستووره
كه حه‌سنا و
ئه‌دیبه به
حیسابێ
هاته‌خه‌وم
ئه‌مشه‌و به
چ ناز و
عیتابێ...5
وه، به‌ڵام
"گۆران"، كه له‌و
لایه‌نه‌وه
ئاوارته‌یه
و زۆركه‌م
باسی ماچ و ده‌سبازی و
زاراوه‌ی له‌م
چه‌شنه‌ی
كردووه، ئه‌گه‌رئه‌ویش
مرۆڤێكی
جوانیپه‌رست
و سروشتخواز و
عاشقێكی
سووتاوی
پاكباز نه‌بوایه،
هه‌رگیز
شێعری ئاوا
ناسك و ته‌ڕ و
پاراوی بۆ نه‌ده‌هات.
كاك "به‌دران
ئه‌حمه‌د حه‌بیب"
له درێژه‌ی
باسه‌كه‌یدا
ده‌ڵێ:
«دووه‌مین
پرس له شیعری
«هێمن»دا ــ
پرسی
نیشتمانپه‌روه‌ری
و تێكۆشانی
سیاسییه به‌ڵام
ئه‌ویش
كوردایه‌تییه‌كی
دروشم ئامێز
كه قووڵی و
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
تێدا به دی
ناكرێت».
به گوێره‌ی
ئه‌و قسه‌یه، ئه‌گه‌ر
له كاكڵی
واژه‌رۆكی «به
ژیان "به‌رز"
و به شیعر
"كڵۆڵ"»ی سه‌باره‌ت
به هێمن
گوتراو ورد
ببینه‌وه و
ده‌گه‌ڵ ڕسته‌ی«كوردایه‌تییه‌كی
دروشم ئامێز
كه قووڵی و
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
تێدا به‌دی
ناكرێت» به‌راورد
بكه‌ین، ئایا
لایه‌نی
«كوردایه‌تی»یه‌كش
وه‌ك لایه‌نی
شێعرییه‌كه
به "كڵۆڵ" ده‌رناچێ؟! مادام
ئاوابێ، چ «به‌رز»ییه‌ك
له «ژینامه‌ی
مرۆڤێكی خۆ به‌ختكاری
كورد له سه‌رده‌می
قاره‌مانه‌تیی
كلاسیك‌دا»
ده‌مێنێته‌وه
كه كوردایه‌تییه‌كه‌ی
چ قووڵی و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
تێدا به‌دی نه‌كرێت؟!
باشه ئه‌گه‌ر
پێوانه‌ی «به‌رزی»ی
ژیانی "هێمن"
شێعری وه‌ك: «خاین،
خوێڕی،
درۆزن، سه‌رشۆڕ،
نامه‌رد، دیكتاتۆر»
نه‌بێ كه له
كاتی
ڕێپێوانی
ساڵی(1953)دا هه‌زاران
كه‌سی له دژی
حه‌مه‌ڕه‌زاشای
په‌هله‌وی دا
هێنایه سه‌ر
شه‌قام و
خیابانی
مهاباد، ئه‌دی
چ شتێكه؟!
خۆ، كاك به‌دران
گوته‌نی بابه‌تی
ئه‌وین و باسی
ماچ ومووچیش، ناتوانن
ئه‌و "به‌رزی"یه
مسۆگه‌ر بكه‌ن. بێ له‌وه‌ش،
كاكی نووسه‌ر
بۆ له بری
"مزگێنیم ده‌یه
ده‌گه‌ی به
ئاوات.."، ده‌یان
نموونه‌ی وه‌ك:
"سووڕی ده‌وران"،
"ئێواره‌ی
پاییز"،
"عیشق و
ئازادی"، "به‌ره‌و
ئاسۆ" و..
ناهێنێته‌وه.
له
كۆتاییدا، سه‌رنووسیاری
گۆڤاری
(شین) بۆ خوێنه‌ره‌وانی
خۆی ڕوون
ناكاته‌وه
كه مه‌به‌ستی
له نووسینی
ئه‌و (لێكۆڵینه‌وه
و لێكدانه‌وه‌یه)
چی بووه؟!
02-12-2004،
س. چ هێرش
• • •