من كچی
هیچكه‌س نیم
وتووێژ ده‌گه‌ڵ
«ئالینا
فێرناندێز»
«ئالینا
فێرناندێز»(Alina
Fernandez) له
ساڵی 1956 له
باوكێك به
نێوی «فیدل
كاستڕۆ» و
دایكێك به
نێوی «ناتالیا
رێڤوڵتا»(Natalia Revuelta)
له‌دایك بوو. دایكی
له ده‌یه‌ی 50ی
زایینی له
شاری (هاوانا) به
عینوانی
جوانترین ژنی
شار به‌نێوبانگ
بوو. «ئالینا» ته‌نیا
كچی «فیدل
كاستڕۆ»ی خاوه‌ن
هه‌شت منداڵه
كه سه‌مه‌ره‌ی
چوار جار زه‌ماوه‌ندی
ئه‌و سه‌رۆككۆماره
مادامولعومرهن.
«ناتالیا» كاتی
له‌دایكبوونی
كچه‌كه‌ی ده‌گه‌ڵ
پزیشێك به
نێوی «ئۆرلاندۆ
فێرناندێز» زه‌ماوه‌ندی
كرد و به‌م
جۆره نێوی
بنه‌ماڵه‌یی
ئه‌و زڕباوكه
به سه‌ر «ئالینا»
دابڕا. كچی «فیدل
كاستڕۆ» له
هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا
به فێربوونی
فهنگهلێكی
زۆر وه‌ك
پزیشكی، وهرگێڕهوهیی،
مه‌له‌وانی و
مۆدێل و باڵه‌وه
خه‌ریك بوو و،
هه‌ڵبه‌ت
زۆریش سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو. دروست
وه‌كوو
باوكی، ته‌نانه‌ت
چوار جار زه‌ماوه‌ندیش
ئاكامێكی بۆ
ئه‌م ژنه به‌بار
نه‌هێنا و له
كۆتاییدا له
ساڵی 1993 له
كوبا هه‌ڵات و
ڕۆیشته
ئیسپانیا و له
شاری مادرید
باروبنه‌ی
خست. به‌ڵام
بێ پاره‌یی و
نه‌داریی مه‌سه‌له‌یه‌ك
بوون كه هه‌میشه
بهربینیگیان
پێ ده‌گرت و،
هه‌ربۆیه‌ش
له‌وێنده‌رێ
به‌ره‌و
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
ڕۆیشت و له
ئه‌یاله‌تی
جۆرجیا و
پاشان له
شاری نیۆیۆرك
و، هه‌ر ئێسته‌ش
له شاری مه‌یامه‌ی
ده‌گه‌ڵ كچه 22
ساڵه‌كه‌ی
ژیان ڕاده‌بوێرێ
و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕادیۆ خه‌ریكی
كار و گوزه‌رانه.
«ئالینا» له
ساڵی 1997
ژیاننامه‌یه‌كی
به نێوی «ئه‌من،
ئالینا» بڵاوكرده‌وه،
كتێنێكی
شوێندانه‌ر و
ده‌به‌رگری
وێنه‌یه‌ك له
ژیانی وی له
كوبا و پڕ له
وێنه‌گه‌ل و
قسه‌ی به‌هێما
و هه‌ڵبه‌ت عه‌نتیكه.
«ئالینا
فێرناندێز» به
خاتری هه‌ڵاتن
له كوبا،
مافی هاتنه‌وه‌ی
بۆ ئه‌م وڵاته
نییه. ئه‌و،
له‌م وتووێژه‌دا
له جنونی خۆبه‌زلزانیی«فیدل
كاستڕۆ»ی
باوكی سه‌باره‌ت
به هه‌ڵاتنی
له كوبا و
داهاتووی
دیكتاتۆرییه‌كی
خه‌یاڵیدا ده‌دوێ.
• خاتوو«ئالینا
فێرناندێز» ئایا
نیفڕهتت له
باوكت هه‌یه؟
ــ تا ئه‌و
ڕاده‌یه‌ش كه
ئێوه
پێتانوایه،
نا. له ساڵه
سه‌ره‌تاییه‌كانی
ژیانم به
شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌وپێك سه‌ردانی
من و دایكمی
ده‌كرد و
پاشان وای
لێهات كه ئه‌غڵه‌ب
لهچاوبزربوونهكانی
درێژه‌ی هه‌بوو،
به‌ڵام
دووباره
هاته‌وه و
دیاریگهلێكیشی
هێنا. ئه‌و وه‌ك
بڵێین
باوكێكی گه‌ڕۆك
بوو، باوكێك
به ده‌گمه‌ن
حزوری جه‌سته‌یی
هه‌بوو، به‌ڵام
سه‌رۆكێتی و مهزنێتییهكهی
ته‌واو به‌رچاو
بوو. جارێك
بووكهچینییهكی
به دیاریی بۆ
هێنام، ته‌واو
له خۆی ده‌چوو،
ڕدێندار، به
كڵاو و
ئۆنیفۆڕم و چه‌كمه‌ی
ڕه‌ش.
• خۆشییت
له‌و دیارییه
هات؟
ــ نا، وه ده‌ستاوله‌جێ
ڕدێنیم هه‌ڵقه‌ند.
به‌ڵام دێته‌وه
بیرم كه
پێمخۆشبوو له
سه‌ر قاچه‌كانی
دابنیشم. جارێكیش
له سۆڤیه‌ته‌وه
بێوهڵهورچێكی
زیندووی به
دیاریی هێنا. دواتر
كاتێك گه‌وره‌تر
بووم نامهگهلێكم
له خه‌ڵكه‌وه
بۆ ده‌هات و
دیاره ده‌بوایه
به ده‌ست «فیدل»یان
بگه‌یێنم. نامه‌گه‌لێك
كه نێره‌ره‌كان
له‌وه‌یكه
بۆوێنه كوڕه‌كه‌یان
گیراوه یان
تیره‌باران
كراوه
سكاڵایان هه‌بوو،
یان داواكاری
پسووله بۆ
چوونه‌ده‌ر
له وڵات، یان به
خاتری نه‌خۆشیی،
پێویستییان
به یارمه‌تی
دارایی هه‌بوو؛
وه‌بیرم دێته‌وه
كاتێك له
هێندێك دوای
نیوه‌ڕۆیاندا
كه له
به‌رانبه‌ر
ته‌له‌ڤیزیۆن
داده‌نیشتین
و «فیدل»،
یه‌كێك له
گوتاربێژییهكانی
خۆی ده‌ست
پێده‌كرد، سه‌عات
6 دوعامان ده‌كرد
زوو گوتاره‌كه‌ی
ته‌واو بكا
چونكه ده‌مانویست
به‌رمانه‌ی
منداڵان چاو
لێ بكه‌ین.
• ڕه‌نگه
له‌و جۆره وه‌ختانه‌دا
دوعا زۆریش
كارساز نه‌بێ!
ــ هه‌رواشه،
چ كه‌سێك
بێژگه له‌و
ئاغایه ده‌توانێ
12 سه‌عات
بێبڕانه‌وه
قسه‌بكا. كاتێك
6 یان 7 ساڵه
بووم نه‌مده‌توانی
بفامم كه له
ماڵه‌وه
باوكێك
جاریوایه
مێهره‌بانه
چۆن ده‌بێ هه‌ر
ئه‌و مرۆیه
خه‌ڵكی تیره‌باران
بكا، خه‌ڵكێك
كه خێزانه‌كانیان
به چاوی ته‌ڕه‌وه
نامه‌یان ده‌دا
به من و، چۆن
ده‌بێ به
خاتری كه‌سێكی
وا، فیلمی
كارتۆن له به‌رنامه‌كانی
ته‌له‌ڤیزیۆن
ده‌رباوێژن.
• زۆرت
شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ
ده‌كرد؟
ــ زۆر كه‌م
ئه‌وم ده‌دیت.
كاتێك گه‌نج
بووم،
جاریوایه بۆ
ماوه‌یه‌كی
درێژ هه‌واڵێكی
نه‌ده‌نارد و
نامه‌كانم به‌بێ
وه‌ڵام ده‌مانه‌وه.
له سه‌ر ئه‌و
حاڵه‌ش له‌ژێر
چاودێریدا
بووم و، بۆم
نه‌بوو له‌م
ڕشته‌یه‌ی
پێم خۆشه
بخوێنم. بۆوێنه
زه‌مانێك كه
ئه‌و فكره كه‌وته
سه‌ری «فیدل» كه
وڵات حه‌وجێی
به ژماره‌یه‌كی
زۆر له
شیمیدان(كیمیزان)
هه‌یه،
دایكم نه‌یهێشت
درێژه به
خوێندنی باڵه
بده‌م. ئه‌ویش
ده‌یهه‌ویست
له ڕشته‌ی
شیمیدا
بخوێنم. ماوه‌یه‌كی
كورت به‌ر له
یه‌كه‌مین زه‌ماوه‌ندم،
«فیدل» ته‌له‌فۆنی
كرد و جنێوی به
هاوسه‌ری
داهاتووم دا
و، منیشی به
خاتری ئه‌و
كاره كه
ئیجازه‌م لێ
وه‌رنه‌گرتووه،
سه‌ركۆنه‌كرد.
• بۆچی
ئیجازه‌ت لێ
وه‌رنه‌گرت؟
ــ چونكه
ژماره‌ی تهلهفۆنهكهییم
نه‌بوو. به
هه‌ر حاڵ، ئه‌و
زه‌ماوه‌نده
به ساوهساوێكی
پێنج مانگیی
به‌ڕێوه‌چوو
و، ته‌نانه‌ت «فیدل»یش
به‌شداری كرد
و 10 شووشه شهڕابیشی
ده‌گه‌ڵ خۆی
هێنا.
• كه‌وابوو،
له هێندێك
ئیمتازیش به‌هره‌مه‌ند
بوون؟
ــ به‌ر له
سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش دایكم
بێنزێكی
مێرسدێسی هه‌بوو
و له خانوویه‌كی
گه‌وره‌دا ده‌ژیا.
دوای شۆڕش، به
فه‌رمانی
خودی «فیدل
كاستڕۆ» ئه‌و
ماڵه‌یان له
ئێمه ئه‌ستاند
و له جیاتیان
خانوویه‌كی
گچكه‌یان
داینێ. له
ڕاستیدا هه‌ستمان
به میچێك له
سه‌ر خۆمان ده‌كرد
و جاریوایه
جیره‌یه‌كی
زێده‌ی
خواردهمهنیشمان
وه‌رده‌گرت،
كاتێكیش نه‌خۆش
ده‌بووین له
نه‌خۆشخانه‌ی
سفارشتكراو
موداوا ده‌كراین،
به‌ڵام هه‌ر
چۆنێك بێ، وه‌زعی
ئێمه له
دوای شۆڕش به
به‌راورد ده‌گه‌ڵ
دوای شۆڕش
باشتر كه نه‌بوو
هیچ،
خراپتریش بوو.
ئه‌من
ئیمتیازێكم
نه‌ده‌دی
بێژگه له‌وه
ناچاربووم
كارێك هه‌ڵبژێرم
كه وه‌زاڕه‌تی
ناوخۆ له
باره‌یدا
چرای سه‌وزی
نیشان ده‌دا. كاتێك
له خانووی
مۆده‌ی كوبا
كارم ده‌كرد، «فیدل»
فه‌رمانی
داخستنی ئه‌و
شوێنه‌ی ده‌ركرد.
• هیچوه‌خت
هه‌وڵت نه‌دا
ده‌گه‌ڵ «فیدل»
پێوه‌ندییه‌كی
خۆمانه‌یی به‌رقه‌راربكه‌ن
و به عینوانی
كچی وی له‌و
بارودۆخه كه‌ڵكی
خراپ وه‌ربگری؟
ــ نا، هه‌رگیز.
به‌ڕاشكاوی
ده‌ڵێم كه به‌ڵێ
ئه‌من كچی «فیدل
كاستڕۆ»م و
تازه دوای ده‌رچوون
له كوبا
جورئه‌تم كرد
ئه‌و ڕاستییه
به ئاشكرا به
سه‌ر زمان
دابێنم. له
كوبا بۆ دووره‌په‌رێزی
له ئاڵۆزیی
ناچار بووم ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه
هه‌میشه
بشارمه‌وه. هه‌ر
بۆیه‌شه هه‌رگیز
نه‌مه‌ویست
نێوی بنه‌ماڵه‌یی
ویم هه‌بێ. نێوی
«ئالینا
كاستڕۆ» ده‌یتوانی
هه‌میشه هه‌ڕه‌شه
له ژیانی من
بكا و به‌دایم
له هه‌ر لاوه
له ژێر
گوشاردا بووم.
«فیدل كاستڕۆ» له
هه‌موو
شوێنێكی كوبا
وه‌ك توانای
خاوه‌نشكۆ،
زانا و له هه‌موو
جێیه‌ك حازر،
مه‌تڕه‌ح ده‌بێ.
• چ زه‌مانێك
پێوه‌ندیت ده‌گه‌ڵ
پچڕاند؟
ــ له‌و كاتهڕا
كه 25 ساڵه
بووم، هه‌ژاری
و نه‌داریی خه‌ڵكم
ده‌دیت ده‌گه‌ڵ
سیاسه‌ته‌كانی
ویش ئه‌سڵه‌ن
هاوبه‌ر نه‌بووم.
هاوسه‌ری
دووهه‌میشم
به فه‌رمانی
وی بۆ شه‌ڕی
ئانگۆلا ڕه‌وانه‌كرابوو.
بڕیارم دا به
ته‌واوی ده‌گه‌ڵ
«فیدل» پێوه‌ندیم
بپچڕێنم
چونكه به نه‌زه‌ری
من پچڕانی ئه‌م
پێوه‌ندییه
له‌م هه‌ڵسوكه‌وته
له‌ناكاو و
كورت و سهرزهدهیه
زۆر هاسانتر
بوو.
• ئایا
له‌و باره‌یه‌وه
هیچ به په‌رۆش
بوو؟
ــ به عه‌قیده‌ی
«فیدل كاستڕۆ» هه‌ست
و ئێحساس مایه‌ی
ئاڵۆزی یه و
هه‌ر بۆیه‌ش
هه‌سته‌كانی
خۆی سه‌ركوت
ده‌كرد.
• بۆچی
له كوبا هه‌ڵاتی؟
ــ ناكرێ به
شێوه‌ی دووڕهوشتی
درێژه به
ژیان بدرێ،
یانی ئه‌و شته‌ی
كه له كوبا
هه‌ركه‌س به
ناچاری قهبوڵێتی.
ئه‌من ده‌مهه‌ویست
له سه‌ر ئه‌ساسی
یهكڕهوشتی
ژیان
ڕابوێرم و هه‌ر
ئه‌و جۆره‌ی
هه‌ستی خۆم ده‌یه‌وێ
هه‌ڵسوكه‌وت
بكه‌م. بێ له‌وه‌ش،
له ساڵی 1989 ه‌وه
ڕاگه‌یێنه‌ره
گشتییه‌كانی
هه‌نده‌ریی
سه‌باره‌ت به
من عه‌لاقه‌یان
نیشان ده‌دا.
• تا له
سۆنگه‌یه‌وه
له باوكتان
نزیك ببنه‌وه؟
ــ تاڕاده‌یه‌ك،
جارێك چه‌ند
ڕۆژنامه‌وانی
فه‌ڕانسه‌یی
له منیان
ویست تا تاڵهڕێشێكی
«فیدل»یان بۆ
بێنم، چونكه
پێیان وابوو
ده‌كرێ به
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
توێژاڵی(سه‌رپێیی)
كه‌سایه‌تی
وی هه‌ڵسه‌نگێنن.
• وه
ئێوه چیتان
كرد؟
ــ منیش چه‌ند
تاڵه‌مووی
خۆمم دانێ. ده‌گه‌ڵ
زۆربه‌ی ئه‌و
ڕۆژنامه‌وانانه‌ی
كه له كوبا
ده‌مدیتن له
بوارگه‌لی
پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ و
ئۆپۆزیسیۆنی
ژێر گوشار و
ڕاونراو له
كوبادا ده‌دوام.
ئه‌من به
جۆرێك دژئهندێش
بووم. بێ ئه‌وه‌یكه
ئه‌ندامه‌تی
یان سهرسپێریم
به حیزبێك
یان گروپێكی
تایبه‌ته‌وه
هه‌بێ. به‌م
پێیه هه‌میشه
له ژێر
چاودێریدا
بووم و هه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
پێوه‌ندیی
منی ده‌گه‌ڵ
ئیدیكه مه‌ترسیدار
ده‌كرد. ئه‌وه‌نده
به‌س بوو له
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
یان
دانیشتنێكی
ناقانوونیدا
به‌شداریم
كردبا، هه‌موو
دستبه‌سه‌ر
ده‌كران و ته‌نیا
بۆخۆم هیچ
ڕووداوێك نه‌ده‌قه‌وما.
له‌م ده‌ورانه‌دا
ته‌نیا كه‌سێك
كه له كوبا
له ئازادیی
به‌یان به‌هره‌مه‌ند
بوو، ئه‌من
بووم. له سه‌ر
ئه‌و حاڵه‌ش،
ژیان بۆ من و
به‌تایبه‌ت
بۆ كچه‌كه‌م
هه‌ر ڕۆژ
تابوشتنههێن
ده‌بوو.
• هه‌ست
به خیانه‌ت
ده‌كه‌ی؟
ــ ئه‌من ماوه‌ی
چل ساڵی ڕه‌به‌ق
له دوورگه‌یه‌كی
مردوودا
دووره‌په‌رێز
بووم. بێ ئه‌وه‌یكه
بتوانم كارێك
به ئه‌نجام
بگه‌یێنم. ئاخرسه‌ر
له ساڵی 1993 به
پاسێكی
ئیسپانیایی
ده‌ستكرد،
كڵاوگیس به‌سه‌ر
و دنیایه‌ك كه‌لوپه‌لی
گریم و
سووروسپیاو
له كوبا هه‌ڵاتم.
• وه،
پاشان وه‌زع
باشتر بوو؟
ــ زه‌مانێك
كه كچه‌كه‌م
هات هه‌موو شت
باشتر بوو. سه‌ره‌تا
له ئیسپانیا
چوومه لای
دۆسته‌كانم. ئه‌وان
گوتیان كه بۆ
به‌جێگه‌یاندنی
گوشاره
سیاسییه‌كان
بۆ سه‌ر كوبا
ده‌بێ بڕۆمه
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
سهناتۆڕێك
له جۆرجیا
توانی هه‌لومه‌رجی
سه‌فه‌ری ئه‌مریكام
بۆ ئاماده‌بكا
و یارمه‌تی
دام تا داوای
په‌نابه‌ریی
سیاسی بكه‌م. ڕاگه‌یێنه‌ر
و چاپهمهنییهكانیش
كومهگێكی
هرووژێنهرانهیان
ده‌كرد. منیش
له‌م هه‌له‌م
كه‌ڵك وه‌رگرت
و ده‌رچوونی
كچه‌كه‌م له
كوبا داواكرد.
• واته
زه‌ربه له «فیدل
كاستڕۆ» له
پشت سه‌ره‌وه؟
ــ ئه‌و، وه‌ك
هه‌میشه
كایه‌ی به زه‌مان
ده‌كرد. گوتبووی
كه ته‌نیا
كاتێك به
چوونه‌ده‌ری
كچه‌كه‌م
ڕازی یه كه
ننكی(واته‌ی
دایكی من) و
باوكی كه هه‌ردووك
له كوبا ده‌ژین
دژنهبن. ئه‌و
پێیوابوو كه
ئه‌وان دژ ده‌وه‌ستن
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی
بۆچوونی «فیدل»
هه‌ردووكی ئه‌وان
وه‌ڵامی
ئا‌یان دایه‌وه.
• ئایا
له هه‌ڵاتنی
ئێوه قه‌ڵسیش
بووبوو؟
ــ پێموایه
ده‌بێ وا
بووبێ. به هه‌ر
حاڵ فه‌رمانی
جه‌ڵبی هه‌موو
كاربه‌ده‌ستانی
پاراستنی ده‌ركرد
كه له فرۆكه‌خانه
كاریان ده‌كرد
و به پاسپۆرتی
ده‌ستكرد و
كلاوگیسی
منیان نه‌زانیبوو.
• ئایا
ئاخرسه‌ر
ڕۆژێك ده‌ته‌وێ
بگه‌ڕێیه‌وه
كوبا؟
ــ به‌ڵێ، به‌ڵام
به قه‌ولی
نووسه‌رێكی
كوبایی، نه‌ك
به یه‌كه‌مین
فڕین، هه‌ڵبه‌ت
كچه‌كه‌م ئه‌و
ئیجازه‌یه‌ی
هه‌یه كه
جاروبار بۆ
دیتنی ننكی
بچێته كوبا،
كه له حاڵی
حازردا چونكه
بیمه‌ی ده‌رمانیم
نییه ناچارم
تێچوونه‌كانی
نه‌خۆشخانه
به شێوه‌ی
قیستی مانگانه
بده‌م.
• دوو
یا سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر
«جیمی كارتێر» سه‌رۆككۆماری
پێشووی ئه‌مریكا،
سه‌فه‌رێكی
بۆ كوبا كرد،
ئایا ئه‌و سه‌فه‌ره
هیچ ئاڵوگۆڕ و
گۆڕانكارییه‌كی
بۆ كوبا هه‌بوو؟
ــ كارتێر
مرۆڤێكی
تیژبینه و سه‌فه‌ری
وی بۆ كوبا هه‌نگاوی
سه‌رۆككۆمارێكی
تێشكاوه كه
به سه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تێكی
تێشكاو كومهگ
بكا هه‌تا
وێنه‌ی خۆی
باشتر و سهلماوتر
نیشان بدا. له‌گه‌ڵ
هه‌مووی ئه‌وانه‌ش،
ماوه‌یه‌كی
كورت به‌ر له
هاتنی
كارتێر، «ڤلادیمیرۆ
رۆكا»(Vladimiro Roca)
كه پێنج ساڵ
به هۆی
چالاكیی
سیاسی له
زینداندا
بوو،
ئازادكرا. جگه
له‌وه، ئه‌م
سه‌فه‌ره
هیچ ده‌ستكه‌وتێكی
دیكه‌ی نه‌بوو
• ئایا
ئه‌و هیوایه‌ت
له‌ده‌ست
داوه كه هه‌رچۆنێك
بێ زه‌مانێك
چاكخوازیی له
كوبا ئه‌نجام
بگرێ؟
ــ چۆن ده‌توانرێ
به هه‌بوونی «فیدل
كاستڕۆ» ده‌گه‌ڵ
ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی
به‌لانی خۆی
بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا
و ئه‌م
بۆچوونه
مێژووییه
داخراوه‌ی،
ڕێگا بۆ كردنه‌وه‌ی
ڕێژیمێكی
پارڵمانی
بكرێته‌وه. «كاستڕۆ»
چل ساڵه به
سه‌ر ئه‌و
گونده‌دا
حوكم ده‌كا و
هه‌موو
جیهانی ده‌گه‌ڵ
خۆی كردووه‌ته
دوژمن و ، ده‌بێ
قه‌بوڵی بكه‌ین
كه
سۆسیالیسمی
كوبایی شكستی
خواردووه. له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی
دواییدا به‌بێ
هیچ سۆنگه‌یه‌ك
دڵی نیوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی
ئه‌مریكای
لاتینی له
خۆی كردووه و
هیچكه‌س
نازانێ به
وردی چی له
ژێر سه‌ر دایه...
• وه،
دوای مه‌رگی «كاستڕۆ»
چ شتێك ده‌قه‌ومێ؟
ــ پاش مه‌رگی
ویش ئه‌مریكا
ده‌یه‌وێ له
كه‌سێك
پشتیوانی بكا
كه ئارامیی و
نه‌زم بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژ ده‌سته‌به‌ر
بكا. ئه‌گه‌ر
وانه‌بێ چاوه‌ڕوانی
كوچكردنێكی
به‌رچاو ده‌بین
و ئیمكانی هه‌یه
له ماوه‌ی حهوتوویهكدا
میلیۆنێك په‌نابه‌رمان
لێره هه‌بێ. من
پێموانییه
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا
ڕیسكێكی ئاوا
بكا. له حاڵی
حازردا، ته‌نیا
كه‌سێك كه به‌ڕواڵه‌ت
بتوانێ ڕاگری
سبات و
ئارامیی له
دوای «فیدل
كاستڕۆ» بێ، «رائوول»ی
برایه‌تی.
• ئایا «رائوول»
له «فیدل» باشتره؟
ــ
هیچكامیانم
خۆش ناوێ، به‌ڵام
لانیكه‌م «رائوول»
به قه‌را «فیدل»
مه‌زنخواز،
شێت‌و
شه‌یدای ده‌سه‌ڵات
وه‌ك براكه‌ی
نییه.
• بۆچی «فیدل»
له كوبا تا ئه‌و
ڕاده‌یه
جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه؟
ــ چونكه «فیدل»
زۆر زوو دابه‌شكردنی
ئه‌ركه‌كانی
ئه‌نجام دا. دوای
سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش به فه‌رمانی
وی هه‌زاران
كه‌س له دژبه‌رانی
سه‌رۆككۆماری
پێشوو«باتیستا»ی
ئیعدام كران
یانی كه‌سانێك
كه وه‌كوو «كاستڕۆ»
له سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشدا نه‌خشیان
هه‌بوو. به‌رپرسایه‌تی
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌ركه‌كان
به ئه‌ستۆی «رائوول
كاستڕۆ» و «چه
گیڤارا» بوو. ئه‌و
دوو كه‌سه له
ترسناكترین
زاڵمهكانی
شۆڕش بوون. بێ
له‌وه‌ش، به‌رپرسایه‌تی
په‌لامار و عه‌مه‌لیاتی
نیزامی له
ئانگولاش به
ئه‌ستۆی «رائوول»
وه‌ك فه‌رمانده‌ری
ئه‌رته‌شه‌وه
بوو. هه‌روه‌ها
عه‌مه‌لیاتی
پاكسازیی
كێوه‌كانی «ئێسكۆبێری»
و هه‌موو ئه‌و
كارانه‌ی كه
به قیمه‌تی
گیانی ژماره‌یه‌كی
زۆر كوبایی ته‌واوبوو.
له‌وكاته‌وه
«رائوول» وه‌ك
مرۆیه‌كی
توند و بێ ڕه‌حم
دێته‌به‌رچاو،
مرۆڤێك كه ته‌نانه‌ت
ئه‌و
كاریزماییهی
«فیدل»یشی
نییه.
• زۆركه‌س
له كوباییه‌كان
ترسی ئه‌وه‌یان
لێ نیشتووه
كه له حاڵه‌تی
گۆڕان و
جێگۆڕكێی ده‌سه‌ڵاتدا
به‌شێكی زۆر
له
دوورخراوه
كوباییه‌كان
داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خانووه‌كانیان
هه‌بێ.
ــ ده‌زگای
پروپاگه‌نده‌ی
ڕێژیمی كوبا
له وه‌ها چه‌په‌ڵیی
و ده‌سه‌ڵاتێك
به‌هره‌مه‌نده
كه ته‌نانه‌ت
«گوبلێز»ی مهرحوومیش
ده‌رس داده‌ن.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كه ڕه‌نگه
ڕۆژێك
دوورخراوهكوباییهكان
داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خانووه‌كانیان
هه‌بێ،
كارێكی ته‌واو
پروپاگه‌نده
و له‌ڕاستیدا
بگروههڵڵایهكی
پروپاگه‌نده‌یی
یه كه له
سۆنگه‌یه‌وه
خه‌ڵكی پێ ده‌ترسێنن.
• وێنه‌یه‌ك
كه ئێوه له
دوورخراوهكوباییهكانی
مه‌یامه‌ی دهیخهیهڕوو،
وابزانم كه‌مێك
دوور له
ڕاستی یه.
ــ ڕاستی بێ
یان ناڕاستی ،
ئه‌من ئه‌وه‌ی
ده‌یبیسم و ده‌یبینم
ده‌یڵێم. بێ
له‌وه‌ش ئه‌و
كوباییانه
له ساڵدا سه‌رجه‌م
شتێك به ڕاده‌ی
یه‌ك میلیۆن
دۆڵار پاره
ده‌نێرنه‌وه
كوبا. به‌شێكی
زۆر له خه‌ڵكی
كوبا به‌بێ
یارمه‌تیی
دارایی خزمه‌كانیان
كه له ئه‌مریكا
نیشته‌جێن،
له عۆده‌ی خه‌رجی
ڕۆژانه‌یان
نایه‌نه‌ده‌ر.
• به‌ڵێ،
به‌ڵام ڕه‌نگه
به‌بێ گه‌مارۆی
ئابووریی
داسه‌پێندراو
له لایه‌ن ئه‌مریكاوه،
وه‌زع له
كوبا باشتر
بووبایه.
ــ مه‌سه‌له‌ی
گه‌مارۆی
ئابووریش هه‌ر
به‌شێكه له
ئامرازه پروپاگهندهییهكانی
كوبا.
• كه‌وابوو،
ناڕه‌زایه‌تی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له ئاست ئه‌مریكا
به خاتری
گرتنه‌به‌ری
سیاسه‌تگه‌لی
بیرازكردن و
گه‌مارۆی
ئابووریی ئه‌و
وڵاته له
دژی كوباش هه‌ر
هه‌نگاوێكی
پروپاگه‌نده‌یی
یه؟
ــ ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه
هیچ پێوه‌ندییه‌كی
بازرگانی له
نێوان كوبا و
ئه‌مریكادا
نییه. ئێسته
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ
ئه‌وه به
نێوی گه‌مارۆ
نێودێربكهن
قه‌یدی نییه
به‌ڵام ئه‌سڵه‌ن
شیاوی به‌راورد
ده‌گه‌ڵ گه‌مارۆی
عێراق (به‌ر
له ڕووخانی
سه‌ددام)دا
نییه. هه‌موو
خه‌ڵكی جیهان
بۆ كوبا سه‌فه‌ر
ده‌كه‌ن و، ئه‌و
وڵاته جگه
له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
ده‌گه‌ڵ ته‌واوی
وڵاتانی دنیا
پێوه‌ندیی
بازرگانی هه‌یه.
• وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش،
كوبا له
نێوان ئهمركای
لاتیندا
باشترین
سیستیمی په‌روه‌رده
و ساغهمهنی
هه‌یه.
ــ ئێوه
حازرن به
جێگه‌ی كار له
ڕۆژنامه‌یه‌كی
ئوڕووپایی ده‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌ی
حیزبیی «گرانما»
له كوبادا
كار بكه‌ن؟
كوبا وڵاتێكی
دیكتاتۆری یه
و، هیچكه‌س
ناتوانێ چاو
له‌و ڕاستییه
بنووقێنێ. بێ
له‌وه‌ش، هه‌میشه
سه‌باره‌ت به
سیستیمی ساغهمهنی
و ده‌رمانیی
كوبا زێده‌بێژیی
ده‌كرێ، ئه‌ویش
له لایه‌ن چه‌پگه‌راكان.
له حاڵی
حازردا ئه‌و
نه‌خۆشخانانه
ته‌نیا به
كاری هه‌نده‌ریی
و ئه‌و
كوباییانه
دێن كه ده‌توانن
به هۆی ئه‌رز(بهرزێڕ)
تێچوونه‌كان
بده‌ن.
بۆ ئه‌وانی
دیكه ته‌نانه‌ت
دابینكردنی
حه‌بی
ئاسپیرینیش
ئیمكانی نییه.
ئه‌وه‌یكه
منداڵان
خوێندن و
نووسین فێرده‌بن
هه‌ڵبه‌ت
شتێكی جوان و
دروسته به‌ڵام
ئه‌وان ئه‌و
ئازادییه‌یان
نییه ئه‌وه‌ی
ده‌یانه‌وێ
بیخوێنن و
فێری بن. ئه‌وان
ته‌نانه‌ت ئه‌و
ئازادییهشیان
نییه كه له
لای
دایكوباوكیان
بژین، چونكه
له پاش تێپه‌ڕینی
ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی
له خێزانیان
جیاده‌كرێنه‌وه
و ڕه‌وانه‌ی
مه‌دره‌سه‌كانی
گوند ده‌كرێن.
• به
ڕای ئێوه
ئایا هێشتا كه‌سێك
له كوبادا
پشتیوانی له «فیدل»
ده‌كا؟
ــ هه‌ڵبه‌ت،
پێموایه
هێشتا لایه‌نگرانێك
هه‌ن كه پێی
وه‌فادارن و
خۆشیان گه‌ره‌كه،
به‌ڵام په‌یتاپه‌یتا
له ژماره‌ی
وان كه‌مده‌بێته‌وه.
چونكه ده‌ستكه‌وتی
«فیدل» زۆر
ترسناكه: به‌ر
له هه‌ر شت
خه‌ڵك به خه‌یاڵی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانن
و له پله‌ی
دووهه‌مدا له
سیاسه‌ت
بێزارن و له
هه‌نگاوی
سێهه‌مدا له
ده‌ستچوونی
گه‌لێك له
بایهخهكانن
كه نامه‌وێ
لێره‌دا
باسیان لێوهبكهم.
• فیدل
بۆخۆی باوه‌ڕی
به ئیدهئالهكان
هه‌یه یان ئه‌وه‌یكه
به چنگ و
ددان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه
نووساوه؟
ــ مرۆڤه‌كان
له سه‌ره‌تادا
نێت و مه‌به‌ستگه‌لی
باشیان هه‌یه
به‌ڵام ورده‌ورده
بێ ڕه‌حم ده‌بن.
له حاڵی
حازردا ئه‌و،
بێشك مرۆڤێكی
خۆبه‌زلزان و
درۆزنه. جارێك
بۆوێنه سه‌باره‌ت
به یه‌ك
میلیۆن كه‌س
قسه‌ده‌كا و
جارێكی تر له
ده میلیۆن كه‌س
ده‌دوێ؛
چونكه سیفرێك
كه‌متر یان
زیاتر بۆ‌وی فه‌رقێك
ناكا. زه‌مانێك
كه فه‌رمانی
تیرهبارانكردنی
دۆست و
هاوكاری
دێرینی خۆی ژه‌نه‌راڵ
«ئارنالدۆ
ئۆچۆڤا»ی دا،
ئه‌وه‌نده
كۆكائین ده
لۆتكه‌ی ئه‌و
ژه‌نه‌راڵه
له
ئانگولادا حه‌شاردرابوو
وه‌ك به‌رهه‌می
ساڵێكی ئه‌و
كه‌رسته‌یه
ده‌هاته‌به‌رچاو.
به‌هه‌رحاڵ،
له نیگای
سووكایه‌تی
پێكردنی «كاستڕۆ»
نیسبه‌ت به
خه‌ڵكی كوبا
هیچ گومانێك
نییه، ده‌نا
ئه‌و خه‌ڵكه
ئاوا گیرۆده‌ی
برسێتی و سه‌ركوت
و.. نه‌ده‌بوون.
• ئایا
به‌هیچ شیوه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڵ «فیدل»
پێوه‌ندیت
نییه؟
ــ نا.
• وه
كاتێك ده ته‌له‌ڤیزیۆندا
ده‌رده‌كه‌وێ،
ئایا هیچكات
بووه كه هه‌ست
به نزیكیی ئه‌و
و خێزانه‌وه
بكه‌ی؟
ــ نا، به
هیچ ڕوویه‌ك. ئه‌من
هه‌رچه‌شنه
پێوه‌ندییه‌كی
عاتفیم له‌و
باره‌یه‌وه
پچڕاندووه.
• خۆت
وه‌ك
قوربانیی وی
هه‌ست پێده‌كه‌ی؟
ــ ئه‌و،
هیچكه‌سی له خزم
و نزیكه‌كانی
من نه‌كوشتووه
و من هیچكهسم
له شه‌ڕه
بێهودهكاندا
له ده‌ست نه‌داوه،
ئه‌من
قوربانیی
ڕێژیمی ئه‌وم،
چونكه ئه‌و
ڕێژیمه
ژیانی ئاواره‌یی
به سه‌ر مندا
داسه‌پاند. به‌ڵام
زۆركهسن كه
له سۆنگه‌ی
كاره‌كانی وی
تووشی ڕه‌نج و
عه‌زاب
هاتوون و من
نیفڕهتی وان
هه‌ست پێده‌كه‌م.
• كتێبه‌كه‌ت
هه‌وڵێكه بۆ
تووڵه‌سه‌ندنه‌وه؟
ــ كتێبی من
هه‌وڵێكه بۆ
باسكردنی
ژیانی
ئینسانێك كه
ماوه‌ی چل ساڵ
له
دیكتاتۆرییه‌كی
پووچ و خه‌یاڵی ژیانی
به‌سه‌ربرد،
وه‌ك چه‌ند
میلیۆن
ئینسانی دیكه، ئه‌وه
ژیاننامه‌ی
منه، نه‌ك «فیدل
كاستڕۆ».
• ئایا
ئه‌ویش كتێبهكهتی
خوێندووه‌ته‌وه؟
ــ ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه له‌وباره‌دا
شكم هه‌یه.
•
«فیدل كاستڕۆ»
ئێستاكێ 78
ساڵی ته‌مه‌نه
ئایا پێت خۆشه
جارێكی دیكه
بیبینیه‌وه؟
ــ نا، ئه‌سڵه‌ن.
من كوباییهك،
دایكێك و
ئاوارهیهكم
به‌ڵام كچی
هیچكه‌س نیم.
سه‌رچاوه: روزنامه
شرق، 15 دسامبر 2004
(وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ هێرش).
• • •