جۆرج
بووش یان جان
كێری؟!
سبه‌ی
ڕێكه‌وتی 2ی نۆڤامبر
كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆككۆماریی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكایه،
به ڕۆژێكی ده‌گمه‌ن
و گرینگ له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ. گرینگیی
و بایه‌خداربوونی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا
ده‌وه‌دایه
كه وڵاته‌كه‌یان
ده‌گه‌ڵ هێزێكی
هه‌راوی نه‌بینراو
و به‌ڵام
له هه‌ركوێ
حازری سه‌نگه‌رنادیار
واته تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌ست به یه‌خه
بووه كه نه
ڕێگای پاشه‌كشه
و وازلێهێنانی
بۆ ماوه‌ته‌وه
و، نه سه‌ركه‌وتنێكی
ئه‌وتۆشی له
بنه‌بڕكردنیدا
به‌ده‌ست هێناوه.
دیاره گرینگ‌ترین
فه‌رق و جیاوازیی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
ده‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی
ساڵی 2000، ئه‌وه‌یه
كه پێوانه‌ی
ده‌نگدان و به‌شداریی
خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا،
به پله‌ی یه‌كه‌م
پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی
به دیاریكردنی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
ده‌گه‌ڵ دیارده ده‌ره‌كییه‌كان
وه‌ك: پرۆسه‌ی
ئاساییكردنه‌وه‌ی
عێراق، داهاتووی
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی
ئێران به چه‌كی
ئه‌تۆمی و زۆر
مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی
دیكه‌وه هه‌یه تا
سیاسه‌تی ناوه‌وه
و دیارده خۆماڵی
و ناوه‌كییه‌كان.
ده‌وه‌دا
شك نییه و ته‌جروبه‌ش
ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه
كه چ كۆمارخوازه‌كان
و چ دیمۆكراته‌كان
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
سه‌ركه‌وتن به
ده‌ست بێنن، سیاسه‌ت
و ڕێبازی گشتیی
ئه‌مریكا له
ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
هێز و لایه‌نانه‌ی
كه له بواری
ستراتێژیكییه‌وه
هه‌ڕه‌شه له
هێمنیی و ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
بكه‌ن، گۆڕانێكی
ئه‌وتۆی به‌سه‌ردانایه.
ئه‌وپه‌ڕی، له‌وانه‌یه
ئه‌ركی ڕاپه‌ڕاندن
و چاره‌سه‌ركردنی
هێندێك مه‌سه‌له
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی
و به‌تایبه‌ت
له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاسته‌وه
پاش و پێش بكرێن.
هه‌روه‌ك ده‌زانین
و گه‌لێك له چاودێرانی
سیاسیش وای بۆ
ده‌چن، ڕه‌نگه
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه
و بنه‌بڕكردنی
تیرۆریزم، یان
پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی
بارودۆخی عێراق
و پاككردنه‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته له گروپ
و تاقمه تیرۆریسته‌كان،
به‌كارترین گورزی
چاره‌سه‌ریی
ده كۆماری ئیسلامی
ئێران كه به
ئاشكرا ده‌ست
ده‌كاروباری
ناوه‌وه‌ی عێراق
وه‌رده‌دا، بسره‌وێندرێ.
به
هه‌رحاڵ، به
گوێره‌ی ئه‌و
زانیارییانه‌ی
كه تا ئه‌و ڕۆژانه
كه‌وتبوونه
به‌رده‌ست، له نێوان
جۆرج بووش و جان
كێری و ئه‌وه‌یكه
له ڕوانگه‌ی
ده‌نگده‌رانه‌وه
كامیان له پێشتره،
جیاوازییه‌كی
ئه‌وتۆ هه‌ست
پێ نه‌ده‌كرا،
به‌ڵام به بڵاوبوونه‌وه‌ی
كاسێتی ڤیدیۆیی
«ئوسامه بن لادین»(ڕۆژی
هه‌ینی 26ی ئۆكتۆبر)،
له‌لایه‌ن كاناڵی
(ئه‌لجه‌زیره)ی
قه‌ته‌ره‌وه،
بارودۆخه‌كه
تاڕاده‌یه‌ك
به قازانجی جۆرج
بووش هاتووه‌ته
گۆڕان و، گه‌لێك
له چاودێرانی
سیاسی پێیانوایه
كه ئه‌و كاسێته
ده‌رفه‌تێكی
له‌باربوو بۆ
دامركانه‌وه‌ی
ئه‌و جاڕ و جه‌نجاڵه‌ی
كه به
ونبوونی 400 هه‌زار
كیلۆ باڕووت و
ته‌قه‌مه‌نی
له عێراق، له‌لایه‌ن
بیروڕای گشتیی
و ته‌نانه‌ت سه‌ناتۆر
«جان كێری»یه‌وه
له دژی جۆرج بووش
و كۆمارخوازه‌كان
وه‌ڕێخرابوو.
ڕاسته،
پێشبینی ئه‌وه‌یكه
كامیان له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌دا
ده‌یباته‌وه
زۆر ئاسان
نییه، به‌ڵام
هێندێك
فاكتۆر هه‌ن
كه ده‌توانن
تای ته‌رازووی
ڕقه‌به‌رێتی
هه‌ڵبژاردن
به قازانجی
جۆرج بووش
دابشكێننه‌وه:
ــ
جۆرج بووش له
ڕوانگه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه
وه‌ك تیپێكی
تاڕاده‌یه‌ك
ئاسایی و بێ
فیز و
ئه‌مریكاییه‌كی
خۆماڵیی دێته‌به‌رچاو،
ئه‌وه له
حاڵێكدایه
كه جان كێری
زیاتر ده‌یه‌وێ
وه‌ك ڕه‌سه‌نزاده‌یه‌كی
گۆچان به‌ده‌ست
خۆی بنوێنێ كه
ئه‌گه‌ر له
به‌رانبه‌ر
خه‌ڵكدا پێبكنێ
شیاوی هه‌ڵگرتنی
ئه‌و میداڵه
نییه كه له
شه‌ڕی ڤێتنام
بۆی ماوه‌ته‌وه
و جار جار به
فیزه‌وه
نیشانی جه‌ماوه‌ری
ده‌دا.
ــ له
ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌مریكاوه،
ڕه‌نگه شێوه‌ی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه
ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
تیرۆریزم و به‌تایبه‌ت
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه
و ئاسته‌نگییه‌كانی
پێوه‌ندیدار
به وڵاتی
عێراق، بۆ
جۆرج بووش كه
چوار ساڵ ته‌جروبه‌ی
له پشته‌وه‌یه
هاسانتر و
گونجاوتر بێ
تا كه‌سێكی
وه‌ك سه‌ناتۆر
جان كێری.
ــ زۆربه‌ی
ده‌نگده‌رانی
ئه‌مریكایی،
جۆرج بووش به‌وه
ده‌ناسن كه
زیاتر له سه‌ر
پێی خۆی به‌نده
تا بنه‌ماڵه
و، ئه‌گه‌ر
سامانێكیشی
به ده‌ست
هێنابێ ئه‌وه
به هۆی هێزی
مێشك و مست و
باهۆی خۆی
بووه، له
حاڵێكدا سه‌ناتۆر
جان كێری ئه‌و
سه‌روه‌ت و
سامانه‌ی كه
هه‌یه‌تی ئی
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
ــ له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر
ژنان وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ساڵی 2000
یان هه‌ردووك
ده‌وره‌كه‌ی
بیل كلینتۆن،
نه‌شتوانن
ڕۆڵێكی وا
ببینن كه ژماره‌ی
ده‌نگیان تا
ڕاده‌یه‌ك به‌رچاو
و یه‌كلاكه‌ره‌وه
بێ، به‌ڵام هه‌بوونی
هاوسه‌ری
جۆرج بووش كه
له ماوه‌ی ئه‌و
چوارساڵه‌دا
وه‌ك كه‌یبانوو
كه‌متر خۆی له
كاروباری
سیاسی وه‌رداوه
ده‌توانێ سه‌رنجی
گه‌لێك له ده‌نگده‌رانی
ژن بۆ لای
شووه‌كه‌ی
ڕابكێشێ. ئه‌وه
له
حاڵێكدایه
كه هاوسه‌ری
جان كێری وه‌ك
ده‌وڵه‌مه‌ندێكی
بێ ڕه‌زا كه
له ڕێگای
میراتی شووی
یه‌كه‌می پێی
گه‌یشتووه،
له‌و خۆشه‌ویستییه
بێ به‌ری یه.
ــ
به باوه‌ڕی
گه‌لێك له
چاودێرانی
سیاسی، جان كێرێ
به هێنانه‌گۆڕی
مه‌سه‌له‌ی
هۆمۆسێكسڤاڵبوونی
كچی جۆرج بووش
كه شیاوی
گوتن نه‌بوو،
تا ڕاده‌یه‌كی
به‌رچاو خه‌ڵكی
ئه‌مریكای له
خۆی
پرینگاندووه‌ته‌وه.
ــ
ڕاسته هه‌ردووك
كاندید له به‌رانبه‌ر
هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه‌كانی
ئوسامه بن
لادین و ئه‌وه‌یكه
هه‌ركامیان
هه‌ڵبژێردرێن
سیاسه‌تی ئه‌لقاعیده
له به‌رانبه‌ر
ئه‌مریكادا
ناگۆڕدرێ، هه‌ڵوێستێكی
وه‌ك یه‌كیان
هه‌یه، به‌ڵام
مانه‌وه‌ی گه‌لێك
مه‌سه‌له‌ی
نیوه‌چڵ و پرۆژه‌ی
چاره‌سه‌رنه‌كراوــ
به‌تایبه‌ت
له‌مه‌ڕ
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست و
له‌وانه
ئاساییكردنه‌وه‌ی
بارودۆخی عێراق
و داهاتووی
ئێران و..، ده‌توانن
له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ئاكامی هه‌ڵبژاردندا
كاریگه‌ر بن،
كه ئه‌و
ئامانجانه‌ش
له ڕوانگه‌ی
ده‌نگده‌رانی
ئه‌مریكاییه‌وه،
ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
جۆرج بووش وه‌دی
دێن.
س.
چ. هێرش، 1-11-2004
سه‌رنج: ده
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و باسه‌دا،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه
داگره.
ــ
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆككۆماریی
ئه‌مریكا و...
ــ
ئایا ئێوه «جان»ی
ده‌ناسن؟