كرؤنؤلؤژيي
ذووداوةكان لةمةذ
كورد و كوردستاني
ذؤژهةصات
{چاوپێكه‌وتن
و چوونی سه‌ردارسپا(ڕه‌زاخان)
بۆ لای سمایلاغای
سمكۆ}
• به‌شی دووهه‌م
• 3ی خه‌رمانانی
1301ی هه‌تاوی ــ 25ی
ئووتی 1922ی
عیسایی
به بۆنه‌ی
داگیركردنی
قه‌ڵای چه‌هریق(چاری)
له لایه‌ن
هێزه‌كانی
نیزامی و بنه‌بڕكردن
و له‌ناوبردنی
یاغییهكان
له ڕۆژئاوای
ئازه‌ربایجان،
سه‌ردار سپا و
فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێز به
پێی فه‌رمانێك
له چالاكی و
خێرایی كرده‌وه‌ی
سه‌رتیپ «ئه‌مانوڵڵا
میرزا» ره‌ئیسی
گشتیی ئه‌ركانی
شه‌ڕ و فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزی
ئازه‌ربایجان
و ئازایی خاوه‌نپله
و سهربازگهلێك
كه له‌م عه‌مه‌لیاتانه‌دا
به‌شداربوون
ڕێزی لێ گرتن. (ل21)
• 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
1301ی هه‌تاوی ــ 27ی
ئۆكتۆبری 1922ی
عیسایی
به فه‌رمانی
سهدارسپا،
سه‌رتیپ فه‌زلوڵڵا
زاهیدی فه‌رمانده‌ریی
ئه‌ستوونی
گارد و سه‌رتیپ
ئه‌مانوڵڵا
میرزا جه‌هانبانی
فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزی
ئازه‌ربایجان
و نایب دووهه‌م
غولامعه‌لی
بایندور فه‌رمانده‌ری
ده‌سته‌ی
ئاورباری
گارد و دوو كه‌س
له خاوهنپلهكانی
تر كه له
بنه‌بڕكردن و
له‌ناوبردنی
كورده‌كان و
سه‌ربزێوان و
پاككردنه‌وه‌ی
ناوچه‌گه‌لی
ئازه‌ربایجان
و دیلمهقان
له یاغیبووهكان،
بوێریی و
ئازایه‌تییان
نواندبوو
شانازی وه‌رگرتنی
نیشانی زولفه‌قاریان
پێ بڕا. (ل22)
ــ سه‌رنج: ئه‌وه
ڕاسته كه
سمایل ئاغای
سمكۆ له‌م شه‌ڕه‌دا
تێكده‌شكێ و
به‌ره‌و
سنوور پاشه‌كشه
ده‌كا، به‌ڵام
هه‌روه‌ك له
ڕووداوه‌كانی
دواتردا ده‌رده‌كه‌وێ،
چه‌ند جاری
دیكه‌ش به‌ره‌نگاری
هێزه‌كانی
ژێر فه‌رمانی
سه‌ردارسپا {ڕه‌زاخان}
ده‌بێته‌وه
تا ئه‌وه‌یكه
به فێڵ و ده‌هۆ
ده داودهكهوێ
و تیرۆرده‌كرێ.
• 17ی
پووشپه‌ڕی 1303ی
هه‌تاوی ــ 8ی
ژوئییه‌ی 1924ی
عیسایی
كارگێڕی
كوردستان به
وه‌زاڕه‌تی
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند كه
كاپیتان «نۆل»ی
ئینگلیسی و سه‌ید
ته‌های كوڕی
شێخ سه‌دیق،
وێڕای دابه‌شینی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
به سه‌ر سه‌رۆك
و عه‌شیره‌ته‌كانی
كوردستان، له
دژی ده‌وڵه‌تی
مه‌ركه‌زی
دنه و هانیان
ده‌ده‌ن. (ل31)
• 2ی گه‌لاوێژی
1303ی هه‌تاوی ــ 24ی
ژوئییه‌ی 1924ی
عیسایی
خه‌ڵكی شنۆ،
بۆ ڕێزلێنان
له
فیداكارییه‌كانی
سه‌ردارسپا
له پێناو
جێگیربوونی
هێمنایه‌تی و
ئاسایش و
قوتاركردنیان
له ده‌ست
یاغی و سه‌ربزێوان،
سهربازخانهیهكیان
به خه‌رجی
خۆیان سازكرد
و بۆ
جێگیركردنی
هێزه‌كانی
نیزامی له
باكووری
ڕۆژئاوای
وڵات پێشكێشی
فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزیان
كرد. (ل32)
• 18ی خه‌رمانانی
1303ی هه‌تاوی ــ 9ی
سێپتامبری 1924ی
عیسایی
له نێوان
هێزه‌كانی سه‌رسنووری
ئێران و پیاوه
چه‌كداره‌كانی
سمكۆ له
باریكه‌ی
سنووری
باكووری
ڕۆژئاوای
ئێران تێكهه‌ڵچوونێك
ڕوویدا كه له
ئاكامدا
كورده‌كان
تابوشتی
خۆڕاگرییان
نه‌هێنا و له
به‌رانبه‌ر
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تییدا
هه‌ڵاتن. (ل33)
سه‌رنج: مه‌سه‌له‌یه‌كی
زۆر گرینگ كه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ڕوویداوه،
به‌ڵام له «مێژنامه..»دا
ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه،
چاوپێكه‌وتن
و چوونی سه‌ردارسپا
(ره‌زاخان) بۆ
لای سمایل
خانی سمكۆیه.
بۆ ئه‌وه‌ی
گرینگیی ڕاپه‌ڕینی
سمكۆ، به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و
زانیارییانه‌ی
سه‌ره‌وه
ڕوونتر
بخرێته‌ڕوو، واته
به‌ر له‌وه‌ی
سمایلاغای
سمكۆ چه‌ند
ساڵ دوای ئه‌و
ڕووداوانه
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ناوه‌ندییه‌وه
تیرۆر بكرێ؛
سه‌باره‌ت به‌م
سه‌فه‌ر و
چاوپێكه‌وتنه، بیره‌وه‌رییه‌كانی
«ڕه‌زا ڕه‌فیع» نوێنه‌ری
«مه‌جلیسی سه‌نا»دێنینه‌وه
كه كاتی خۆی
هاوسه‌فه‌ری
ڕه‌زاخان
بووه و، ئه‌و
ڕووداوه‌ی له «ساڵنامه‌ی
دنیا» دا
گێڕاوه‌ته‌وه:
«بانه‌مه‌ڕی 1304ی
هه‌تاوی{1925} بوو،
سه‌ردارسپا{ڕه‌زاخان}
له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
كه ته‌واوی
هێزهچهكدارهكانی
وڵات له ژێر
فه‌رمانیدا
بوون و
دیاربوو له
داهاتوویه‌كی
نزیكدا
بارودۆخ به
كاوی وی ده‌بێ
و ته‌خت و
تاجی به نسیب
ده‌بێ، هه‌روه‌ك
شه‌ش مانگ
دواتر به گوێره‌ی
بڕیاری مه‌جلیسی
شۆڕای میللی
به {سه‌رۆك}ی
حكوومه‌تی
كاتیی و پاش
پێكهاتنی «مه‌جلیسی
موئهسسیسان»یش
به پادشایه‌تی
ئێران گه‌یشت.
فراوین
له خزمه‌ت شا{ڕه‌زاخان}دا
ڕه‌نگه
زۆربه‌ی
خوێنه‌ره‌وان
نه‌زانن ئه‌غڵه‌ب
ڕۆژان نه‌هار
له دیوه‌خانی
شا{ڕه‌زاخان}دا
ده‌خورا و
دوای هێندێك
حه‌سانه‌وه
لای ئێواران
له خزمه‌ت سه‌ردارسپا،
به پێیان له
ماڵه‌وه كه
ڕووبه‌ڕووی
زانكۆی ئه‌فسه‌ری
و ئێسته كاخی
مه‌له‌كه‌ی
دایكه، دهچووێنه
عیماڕه‌تی وه‌زاڕه‌تی
جه‌نگ و سه‌رۆك
وه‌زیران{ڕه‌زاخان}،
دوای ڕاپه‌ڕاندنی
كاره‌كان سه‌رله‌نوێ
پێكه‌وه به
پێیان ده‌ڕۆیشتین
و ده‌گه‌ڕاینه‌وه
كۆشك. له
خاكه‌لێوه‌ی 1304
شای داهاتووی
ئێران
بڕیاریدا سه‌فه‌رێك
بۆ ئازه‌ربایجان
بكا، به‌ڵكه
بكرێ به هێزی
ته‌گبیر مه‌سه‌له‌ی
سمایلاغای
سمكۆ كه به
ده‌هه‌زار
پیاوی چه‌كدار
ته‌یار بوو،
چاره‌سه‌ربكا.
شه‌وێك كه له
خزمه‌تیاندا
به چوارڕێی
حه‌سه‌ن
ئاباددا ده‌ڕۆیشتین
فه‌رمووی:
فڵانی من
بڕیارێكی وه‌هام
داوه و عه‌بدوڵڵاخانی
ته‌هماسبی فه‌رمانده‌ری
ئازه‌ربایجان
به پێی چه‌ند
ڕاپۆرتێك كه
بۆی ناردووم
ڕایگه‌یاندووه
كه ئه‌و سه‌فه‌ره
پێویسته و بۆ
داسهكناندنی
عه‌شیره‌ت و
خێڵه‌كان ده‌رمانی
هه‌موو ده‌رده‌كانه
كه‌وابوو
ئێوه‌ش خۆتان
كۆبكه‌نه‌وه
كه ئه‌و چه‌ند
ڕۆژه ده‌بێ
بۆ لای ئازه‌ربایجان
بئاژوێین.
ئه‌من زۆر
له‌و سه‌فه‌ره
نیگه‌ران
بووم و نیگه‌رانی
خۆشم نه‌شارده‌وه
چونكه
سمایلاغا به
ڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات
و نفوزی له ئازه‌ربایجان
پێكه‌وه‌نابوو
كه تا ئه‌وكاته
شه‌ڕ و
پێكدادانه‌كانی
هێزی ده‌وڵه‌تی
كه له باری
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه
زۆر له هێزی
خوێنڕێژی
سمایلاغا
زێده‌تر
بوون، به نه‌تیجه
نه‌گه‌یشتبوو
و هێزه‌كانی
ده‌وڵه‌تی
تێكده‌شكان و
ده‌سه‌ڵاتی
سمایلاغا ههراوتردهبوو،
له سه‌ر ئه‌و
ئه‌ساسه عه‌رزم
كرد ئایا به‌و
پێشینه‌یه
سه‌فه‌ركردن
به سه‌ڵاحه؟
فه‌رموویان: چ
ده‌بێ با ببێ،
ده‌ڕۆین و ته‌نانه‌ت
ده‌مه‌وێ خۆم
چاوم به
سمایلاغا بكه‌وێ
تا بزانم قسه‌ی
حیسابی وی
چییه.
... سه‌رله‌شكر
ته‌هماسبی كه
ئه‌فسه‌رێكی
به ته‌گبیر بوو،
ئاكامی ئه‌و
سه‌فه‌ره‌ی
به گومانه‌وه
چاولێده‌كرد،
دوای كه‌مێك
فكركردنهوه
گوتی ئایا
ئیجازه ده‌فه‌رمووی
له هێزه
مۆڵدراوه‌كانی
پادگانی ورمێ
بۆ پاراستن
و هێمنایه‌تی
ڕێگاكان كه
له‌وپه‌ڕی
نائه‌منییه‌وه
ده ئاوری
بێدادی
سمایلاغادا
ده‌سووتێن ده‌گه‌ڵ
خۆمان ببه‌ین؟
شا{ڕه‌زاخان} له
وه‌ڵامدا
گوتی: نا، حه‌وجێمان
به تفه‌نگچی
نییه، ئه‌من
ده‌مه‌وێ به‌م
جلانه و هه‌ر
به‌و ژماره‌یه
له خزمه‌تكاران
كه له
تارانه‌وه
حهڕهكهتمان
كرد خۆم به
سمایلاغا
نیشان بده‌م و
تێی بگه‌یێنم
ئێمه قه‌ستی
براكوژی{!!}یمان
نییه و ده‌مانه‌وێ
به ڕوحی پێكه‌وه‌ژیان
ئه‌و دووبه‌ره‌كی
و سه‌ربزێوییه
له ناوبه‌رین.
... به‌هه‌رحاڵ
سبه‌ی ئه‌وڕۆژه
به وه‌سیله‌ی
چه‌ند ده‌زگا
ئۆتۆمبیلی
فوردی
مۆدێلكۆن به‌ره‌و
سه‌ڵماس
ئاژواین، له
فه‌رسه‌خێكی
سه‌ڵماسه‌وه
له‌پڕ چاومان
به سواره‌كانی
سمایلاغا كه‌وت
كه له ده‌وروبه‌ری
جاده ڕیزیان
به‌ستبوو، هه‌موویان
سوار له سه‌ر
ئه‌سپ و چه‌كدار
بوون، چاوی ئه‌و
سوارانه
خوێنیان
تێزابوو،
تێكڕا مله‌ستوور
و له
تیرئاوێژیی و
ئاژاوه و
كوشتن و تاڵان
به‌نێوبانگ
بوون. هه‌ڵبه‌ت
پێشتر خه‌به‌ری سه‌فه‌ری
سه‌ردارسپا{ڕه‌زاخان}
و هاوسه‌فه‌ران
به سمایلاغا
گه‌یشتبوو،
ژماره‌ی ئێمه
سه‌رجه‌م شه‌ست
و دوو كه‌س و
هیچ سه‌رباز و
ئه‌فسه‌رێكمان
ده‌گه‌ڵ نه‌بوو
كه به شكڵی
چه‌كدار و
گیانپارێز بن.
سهرداسپا و
به دوای ئه‌ویشدا
هاوڕێیان له
ماشێنه‌كان
دابه‌زین و له
به‌رانبه‌ر
ڕیزی درێژی
هێزی
سمایلاغا كه
نزیكه‌ی
پێنجههزاركهس
ده‌بوون تێپه‌ڕین،
ته‌واوی چه‌كداره‌كان
زه‌ق زه‌ق
چاویان ده سه‌ردارسپا
بڕیبوو و هیچ
ڕێزێكیشان نه‌ده‌نواند،
سه‌رانی له‌شكر
كه ده‌گه‌ڵدا
بوون حیسابی
كاریان هاته‌ده‌ست
و به ئه‌ندازه‌یه‌ك
ترس و دڵه‌ڕاوكێ
به سه‌ریاندا
زاڵ ببوو كه
سه‌رله‌شكر
خودایارخان
هه‌ر له ده‌قیقه‌ی
یه‌كه‌م به
ماشێن گه‌ڕاوه
و حازرنه‌بوو
پیاده له به‌رانبه‌ر
ڕیزه‌كانی ئه‌و
خوێنڕێژانه
تێپه‌ڕێ. له
سه‌روسه‌كوتی
سه‌ردارسپا
ده‌رده‌كه‌وت
شای داهاتووی
ئێرانیش ده
دڵه‌ڕاوكێیه‌كی
سه‌یر دایه به‌ڵام
ددان به جه‌رگی
خۆیه‌وه ده‌گرێ
و، وه‌ك فهرماندهرێك
كه له هێزه‌كانی
خۆی سان ببینێ
له به‌رانبه‌ریاندا
تێده‌په‌ڕێ،
ڕیزی ئه‌شڕاڕ(یاغیبووان)
كه هه‌موویان
سواره بوون ئه‌وه‌نده
درێژ بوو نه‌ده‌هاته
ئه‌ژمار. له
ئاخیری ڕێزهكهدا
بوو كه قه‌ڵافه‌تی
سمایلاغای
سمكۆ به جلی
كوردی ده‌ركه‌وت.
سه‌رله‌شكر
ئه‌میر ته‌هماسبی
كه چه‌ند هه‌نگاو
له پێش سه‌ردارسپا
و ئه‌وانی
دیكه‌وه بوو
گه‌وره‌ترین
فێڵی به‌كارهێنا
و ده‌ستبه‌جێ
خۆی گه‌یانده
سمایلاغا و وه‌ك
برایه‌ك كه
له سه‌فه‌رێكی
دوورودرێژ گه‌ڕابێته‌وه
خۆی ده
ئامێزی
سمایلاغا
هاویشت و به
گه‌رمی ڕوومه‌تی
ماچكرد و ئه‌حواڵی
پرسی. ئه‌و ڕه‌وتاره‌ی
سه‌رله‌شكر
ته‌هماسبی
كاری خۆی كرد
چونكه ئێمه
تا ده ده‌قیقه
پێش یه‌قین و
باوه‌ڕمان وابوو
گیانی خۆمان
له ده‌ست
داوه و به
سیله‌یه‌كی
چاوی
سمایلاغا گه‌وره‌ترین
كه‌سی مه‌مله‌كه‌ت
كه سه‌ردارسپا{ڕه‌زاخان}
بێ و له دوای
ئه‌ویشا ئێمه
ئه‌نجن ئه‌نجن
ده‌كرێین به‌ڵام
ته‌گبیری سه‌رله‌شكر
ته‌هماسبی
باعیس بوو كه
سمایلاغا ده‌گه‌ڵ
گه‌یشتنی سه‌ردارسپا
له به‌رانبه‌ریدا
ڕێزبنێ و خۆی
بگه‌یێنێته
سه‌رۆكوه‌زیر{ڕه‌زاخان}
و وێڕای ئه‌حواڵ
پرسی خۆشی و
كامهڕانیی
بۆ به ئاوات
بخوازێ.
پۆز و ئیفاده‌ی
سمایلاغا
سمایلاغا به
ڕاده‌یه‌ك
خاوه‌نده‌سه‌ڵات
و خۆخواز بوو
كه له به‌رانبه‌ر
سهردارسپادا
ده‌ستی له به‌ر
پشتێنی
نابوو، هه‌ڵبه‌ت
كه‌مێكیش هه‌قی
بوو چونكه
وێڕای هێزه
زۆروزه‌وه‌نده‌كانی
خۆی ده‌گه‌ڵ
سه‌ردارسپا
ڕووبهڕووببوو
و ئه‌گه‌ر غه‌یره‌ی
ئه‌وه‌شی
كردبا، وه‌ج و
نفوزی خۆی له
ده‌ست ده‌دا،
چونكه له‌مێژبوو
وای ده كه‌سانی
خۆی گه‌یاندبوو
كه له سه‌رانسه‌ری
ئێران‌دا كه‌س
له‌وی خاوهندهسهڵاتتر
و بهنفوزتر
نییه و هه‌موو
كه‌س ته‌نانه‌ت
سه‌رۆكوه‌زیر{ڕه‌زاخان}یش
له ژێر فه‌رمانی
ویدایه!
هه‌ڵسوكه‌وتی
سه‌ردارسپا
ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا زۆر
ساردوسڕبوو،
له‌وێ وه‌ڕێكه‌وتین
و له نێوه‌ڕاستی
شار گه‌یشتینه
كاروانسه‌رایه‌ك.
له كاروانسه‌راكه
پێشتر
چوارپێچكی
داریان
دانابوو. له
سه‌ر
چوارپێچكهكان
دانیشتین، {ڕه‌زاخان}
كهمۆكێك ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا قسه‌ی
كرد به‌ڵام له‌به‌ر
ترس و دڵه‌ڕاوكێ
كه به سه‌ر
هه‌موواندا
زاڵ ببوو و هه‌ر
ئێسته ده‌و
فكره‌دا بوون
كه هێندهنابا
هێزی
سمایلاغا په‌لامار
بێنن، {ڕه‌زاخان}
هیچ گفتوگۆیه‌كی
ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا نه‌كرد
و نه‌یانپرسی
مه‌به‌ستی ئێوه
چییه و
چ ده‌بێ
بكرێ؟ هێشتا
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك
تێنه‌په‌ڕیبوو
وێنه‌گرێك به
ئامێری وێنه‌گرتن
كه له سه‌ر
چوارپێچكێك
دانرابوو
هاته ناو
كاروانسه‌را
و سمایلاغا
داوای كرد
ئیجازه‌بده‌ن ده‌گه‌ڵ
سه‌ردارسپا
وێنه‌یه‌ك
بگرن،
شا{ڕه‌زاخان}
خۆی كه به
زمانی توركی
ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا ده‌په‌یڤی
دوای بیستنی
ئه‌و داوایه
ڕووی له من
كرد و
به زمانی
گیله‌كی كه
سمایلاغا تێی
نه‌ده‌گه‌یشت
فه‌رمووی: فڵانی
ئێوه هه‌ستن
وێنه‌یه‌كی
ده‌گه‌ڵ بگرن
و به‌ویش بڵێن
كه ڕه‌زا{خان}
سه‌روكاری ده‌گه‌ڵ
وێنه‌گرتن
نییه. له وه‌ڵامدا
گوتم به هیچ
چه‌شنێك به‌نده
پێم خۆش نابێ
ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی
یاغی وێنه
بگرم ئه‌من
موعاف بفه‌رموون.
سه‌رله‌شكر
ته‌هماسبی كه
ئه‌و
گفتوگۆیه‌ی
ده‌بیست ڕاوه‌ستانی
به باش نه‌زانی،
سمایلاغا و
وێنه‌گری
كێشایه قهراخێك
و چه‌ند وێنه‌یه‌كی
له حاڵه‌تگه‌لی
جۆراوجۆردا
ده‌گه‌ڵ گرت و
به ته‌گبیری
دووهه‌می خۆی
له هه‌ڵه و
پێشهاتێكی
ناخۆش به‌رگری
كرد.
سمایلاغا سه‌رله‌نوێ
گه‌ڕاوه و له
حزور سه‌ردارسپا
له سه‌ر
چوارپێچكهكان
دانیشته‌وه. سه‌رۆكوه‌زیران
و فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزه‌كانی
ئێران{ڕه‌زاخان}
ئۆنیفۆرمی سه‌ربازی
ده‌به‌ردابوو
به‌ڵام هیچ ده‌مانچه‌ی
ده‌به‌ر قه‌دیدا
نه‌بوو. كه‌چی
به‌پێچه‌وانه
سمایلاغا غه‌رقی
چه‌كی سارد و
گه‌رم بوو و،
هیچ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی
له سه‌ر لێو
نه‌بوو، ده‌و
ده‌مه‌دا
چایان هێنا،
چا خورایه‌وه
و شای
داهاتووی
ئێران ئاره‌زووی
له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو
پشوویه‌ك بدا.
چونكه لای زه‌رده‌په‌ڕ
بوو، خانوویه‌كی
ساكاریان له
قه‌راخ
چۆم بۆ شا{ڕه‌زاخان}
له‌به‌رچاوگرت
كه شه‌و
تێیدا پاڵ بكه‌وێ.
...
كایه‌ی
ته‌خته‌نه‌رد
ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا
گیانی شا{ڕه‌زاخان}ی
كڕیه‌وه
ده‌گه‌ڵ سه‌رله‌شكر
ته‌هماسبی خه‌ریكی
قسه‌كردن
بووم، گوتی
فكرێكم به زه‌ین
گه‌یشت ده‌ستبه‌جێ
نایب یه‌كه‌م
ئیبراهیمیم
ڕاسپارد
بچێته
مولاقاتی
سمایلاغا كه
هه‌ر ئێسته
له ناو قشون
له چادرێكدا
سه‌رنجده‌ری
بارودۆخه،
بچێ و به
زمانی لووس و
نه‌رمی خۆی
سمایلاغا بخافڵێنێ
و به‌تایبه‌ت
ئهختم جه‌خت
كرد كایه‌ی (ته‌خته‌نه‌رد)ی
ده‌گه‌ڵ بكا
كه زۆری
پێخۆشه و تا
ده‌شتوانێ
پێی بدۆڕێنێ
به‌شقه‌م
سمایلاغا سه‌ری
گه‌رم بێ و به
عیشقی بردنه‌وه
له ده‌ركردنی
هه‌رچه‌شنه
بڕیارێك
خۆببوێرێ، هه‌تا
به‌یان دادێ و
سه‌ڵماس
جێبێڵین.
ئیبراهیمی
زۆر به زه‌حمه‌ت
تا به‌یانی
سمایلاغای
خافڵاند، خۆی
سه‌رله‌شكر{ته‌هماسبی}یش
چه‌ند جاران
سه‌ری له
چادره‌كه‌ی
سمایلاغا دا و
بۆ كایه‌ی نه‌ردێن
هانی ده‌دا و
به ده‌ست و
تاسی هه‌ڵده‌گوت.
به‌كورتی تا
به‌یانی،
زراوچوو
چاومان له سه‌ریه‌ك
دانه‌نا و به‌یانی
شه‌وه‌كی به‌بێ
ماڵئاوایی ده‌گه‌ڵ
سمایلاغا،
سواری
ئۆتۆمبیله‌كانی
خۆمان بووین و
سهڵماسمان
به پێنجههزار
هێزی چه‌كداری
سمایلاغا
جێهێڵا
و تا نزیك
شاری ورمێ
لێكدالێكدا
پشت سه‌ری
خۆمان چاو لێده‌كرد
و پێمان وابوو
هێزه‌كانی
سمایلاغا ب
دوومانهوهن.
ئه‌و سه‌فه‌ره
یه‌كێك له
ڕاچڵهكێنترین
سه‌فه‌ره‌كان
بوو و له
یادمه هه‌روه‌خت
له خزمه‌ت
خاوه‌نشكۆ{ڕه‌زاخان}
سه‌فه‌ری
سامناكی سه‌ڵماسی
ده‌هاته‌وه‌بیر
بۆ ماوه‌یه‌ك
مچوڕكێكی
ڕوحی به له‌شدا
ده‌هات.
چه‌ندێك
دواتر سه‌رله‌شكر
ئه‌میر ته‌هماسبی
بۆی گێڕامه‌وه
سمایلاغا پاشان
به‌وی گوتبوو
گه‌وره‌ترین
هه‌ڵه‌ی ئه‌و
شه‌وه
كردبوو ئه‌گه‌ر
تۆزوخۆڵێكی
كهمۆكهی وهرێخستبا
و سه‌ردارسپا{ڕه‌زاخان}ی
له‌ناوبردبا،
به‌بێ شك ته‌واوی
خاكی ئازه‌ربایجانی
له ژێر چنگدا
ده‌بوو و داخی
ده‌خوارد بۆچ
نه‌یكرد و هه‌رچه‌ند
به ته‌مابوو
ئه‌گه‌ر كار
نه‌گاته قه‌تڵ
و كوشتاریش
ژماره‌یه‌ك و
له‌وانه سه‌ردارسپا
به‌دیل بگرێ*،
قومار و نه‌ردێنی
ئه‌و شه‌وه
سمایلاغای له‌و
فكره گێڕاوه
و كاتێكیش وه‌خۆهاته‌وه
كه هه‌زاران
تمه‌نی
بردبۆوه مه‌ل
له قه‌فه‌س
فڕی بوو».(تاریخ
بیست ساله
ایران، جلد
سوم، نگارش و
تالیف: حسین
مكی){ل 373-381}.
* له به‌شی
سێهه‌مدا، ئه‌م
مه‌به‌سته به
وردی دێته به‌رباس.
• • •
< • به‌شی
یه‌كه‌م