شێعری:
نه‌فسی حیز
مه‌لا
مارهفی كۆكه‌یی
(1874ــ 1945)
مودده‌تێكه
نه‌فسی حیز داوای
خراوم لێده‌كا
هه‌ر
به قه‌هر و كینه
ده‌ڕوانێت و چاوم
لێده‌كا
جاربه‌جار
ده‌گری و ده‌ناڵێنێ
وه‌كوو هه‌وری
به‌هار
گا
به خه‌نده و
پێكه‌نین، دێت
و سڵاوم لێده‌كا
یه‌ك
سه‌عات و یه‌ك
ده‌قیقه ده‌ست
له من هه‌ڵناگرێ
ڕوو
له هه‌ر لایه‌ك
ده‌كه‌م هه‌ر
قاوهقاوم لێده‌كا
بۆ
خه‌راباتی موغان
و مه‌سجید و ده‌یر
و كه‌نیشت
دهمڕفێنێ
ئه‌م
سه‌گه، سه‌ت
گورگهڕاوم لێده‌كا
هه‌رچی
ته‌فره‌ی لێده‌ده‌م،
وه‌عده و وه‌عیدی
پێده‌ده‌م
ناسره‌وێ
ته‌كلیفی قۆڕ
و بندڕاوم لێده‌كا
ڕۆژی
شیرینم نه‌ماوه،
عه‌هدی ترش و تاڵی
یه
وه‌ك
مناڵ ده‌گریت
و داوای شه‌كری
خاوم لێده‌كا
من
له به‌ر عیجز
و په‌رێشانی كه
هیچ نوتقم نییه
ئیددیعای
ئه‌شعار و به‌یت
و، بهندوباوم
لێده‌كا
یه‌ك
له ئه‌شخاسی
ئه‌دیب و دۆستانی
مهحتهڕهم
ئیددیعای
یه‌ك گه‌وهه‌ری
كون ناكراوم لێده‌كا
من
به ناری دڵ ده‌برژێنم
كه‌بابی جه‌رگی
خۆم
بۆیه
پێم ڕازی نییه
داوای پڵاوم لێده‌كا
هه‌رچی
فكری لێده‌كه‌م
ڕێگای
خهلاسیم بۆ نییه
به‌و
چله‌ی زستانه
داوای تاووساوم
لێده‌كا
دهچمهماڵێ،
ماڵ و منداڵ دێن
و ده‌وره‌م لێده‌ده‌ن
یه‌ك
ته‌مه‌ننای قه‌ند
و چا، یه‌ك نان
و ئاوم لێده‌كا
ڕوو
له بازاڕی ده‌كه‌م
ئه‌مجاره ئه‌ربابی
ته‌ڵه‌ب
هه‌ركه‌سێ
تووشی ده‌بم داوای
دراوم لێده‌كا
ده‌ردی
به‌دتر له‌م هه‌موو
ده‌ردانه ده‌ردی
پیری یه
جه‌رگی
له‌ت له‌ت كردووم
داوای هه‌ناوم
لێده‌كا
هێنده
گریاوم له نێو
چاوم نه‌ما فرمێسكی
خوێن
زاڵمه‌ی
بێ ڕوحمه داوای
خوێنی چاوم لێده‌كا
ده‌چمه
سه‌ر چۆم و خیاوان
یه‌ك نه‌فه‌س
ئاسووده‌بم
شه‌هره‌بانی
حازره و داوای
كڵاوم لێده‌كا
سه‌یری
خۆشتر من كه «مه‌عروف»م
له نێو ئه‌م شاره‌دا
تازه
(ئیحسائییه) داوای
ئیسم و ناوم لێده‌كا
• • •
سه‌رنج:
بۆ زانیاری
زیاتر بڕوانه:
گزینگ، ژماره13(لاپه‌ڕه‌ی68
داگره).