شێعر:
میعراجی
شاعیرانه
له
خه‌ونمدا شه‌وێ
بۆ چه‌ند سه‌عاتێ
ملم
نا به‌ر ڕێگای
هات و نه‌هاتێ
به
باڵی بایه
ئاوابووم له
عه‌ردی
نه‌وه‌ستام
تا نزیك پردی
سیڕاتێ
له‌وێ
پرسیان قه‌راوڵ،
كێی چ كاره‌ی؟
گوتم:
كوردم له
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتێ
گوتیان:
ئه‌و نێوه‌مان
هه‌رگیز نه‌بیستووه
ده‌بێ
ڕاوه‌ستی تا ڕۆژی
مه‌ماتێ!
گوتم:
كاكه! گه‌ركمه
خوای ببینم
له
خزمه‌ت وی هه‌مه
عه‌رز و نوكاتێ
به
سه‌د پاڕانه‌وه
به‌رگه‌م
دراده‌ست
له‌گه‌ڵ
چه‌ند به‌سته
و ڕۆژنامه‌جاتێ
له‌وێ
ڕا چوومه سه‌ر
بۆ عه‌رشی ئه‌علا
له
دیوی سه‌رسه‌را
دیم گه‌وره
زاتێ
سڵاوم
كرد و فه‌رمووی:
زۆر به خێر بێی
چ ڕاده‌برێ
له دنیا و
كائیناتێ
گوتم:
قوربان به جێ
بێنه نیازم
له
چه‌نگ زۆردارێ،
هاتووم بۆ
شكاتێ
خه‌و
و خواردی حه‌رام
كردووه له
خه‌ڵكی
له
سه‌ر مینبه‌ر
به ڕه‌وزه و
شاته‌شاتێ
به‌خوێن
دستنوێژ ده‌شوات
و داده‌به‌ستێ
به
نێتی
كوردكوژی، شه‌و
چه‌ند ڕه‌كاتێ
ده‌مێ
گرتن، ده‌مێ
كوشتن، ده‌مێ
شه‌ڕ
به
خاك و خوێنی كێشاوه
وڵاتێ
ده‌مێ
كوشت و بڕی
گرتووی سیاسی
ده‌مێ
وه‌عدی درۆ و،
فێڵ بۆ سباتێ
ده‌مێ
فتوای سه‌ری
سه‌لمانی
نووسه‌ر1
نه‌ما
ئینسان كه شاڵاوی
نه‌باتێ
له
پارشێوا كه
هه‌ستا تاكوو
به‌ربانگ
ده‌خوڵقێنێ
هه‌زاران
كاره‌ساتێ
كه
دیبات سه‌نگه‌ساری
ژن له شاران
دڵت
به‌ردبایه،
گریانت ده‌هاتێ
وه‌ره
سوێندم به
عیشق و خۆشه‌ویستی
به
میعراج و شه‌وی
قه‌در و به‌راتێ
له
كۆڵمانی كه‌وه
ئه‌و جێنشینه
كه‌وا
چیدی به نێو
تۆ هه‌ڵنه‌داتێ
له
جوابمدا گوتی:
چاكی ده‌ناسم
كه
ده‌فرۆشێ
خودا و گه‌ل بۆ
مه‌ناتێ
ئه‌من
شه‌یتانی
ئاوا چۆن ده‌نێرم
له
سه‌ر عه‌رزی
به‌پاكا
موشكیلاتێ
له
پاریس فێر
بووه ده‌رسی
سیاسه‌ت
به
من چی؟ كرده‌وه‌ی
هه‌ر لات و
پاتێ
له
عه‌رزی تۆ گه‌ڕێ، لێره
له عه‌رشا
له
حه‌یفانی دڵم
ناحه‌جمێ ساتێ
هه‌زار
جار عه‌زره‌ئیلم
خۆم ده‌سه‌ر
كرد
كه
هه‌شتای تێپه‌ڕاند
ماوه‌ی نه‌داتێ
ده‌ڵێی
ئه‌و فیله‌شی
كرد فێره به‌رتیل
له
پاره‌ی خومس و
سه‌رفیتره و
زه‌كاتێ
ده‌ڵێی
خزری
فریوداوه له
چۆڵیان
هه‌ڵی
چۆڕاند به خوڕ
ئاوی حه‌یاتێ
له
داخان وه‌خته
داخه‌م باره‌گاكه‌م
وه‌ها
هه‌ڵبێم كه
ده‌ستی ویم نه‌گاتێ!
بڕۆ
بێژه كه گۆڕاوه
زه‌مانه
به
زاتی خۆم كه
نیمه ده‌سته‌ڵاتێ..
به‌ڵێ..
«تێكوشین به
هۆی جیرانی
ویشكه»2
به
تێكۆشان به
دی دێ ڕێی نه‌جاتێ
كه
سه‌ركه‌وتن،
به یادی گشت
عه‌زیزان
له
گۆڕی چوارچرا
بمكه‌ن خه‌ڵاتێ3
س.
چ. هێرش، باكۆ: 1367(1988)
1) «سه‌لمان ڕوشدی»،
نووسه‌ری كتێبی
(ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان)،
كه له‌لایه‌ن
«ڕوحوڵڵا خومه‌ینی»یه‌وه
فتوای كوشتنی
بۆ ده‌ركرا.. ئه‌و
شێعره كاتی خۆی(1988)، له كۆڕێكی
شێعر و
گوتارخوێندنه‌وه
له شاری باكۆ(ئازه‌ربایجان)دا،
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی
ئه‌م فتوایه
خوێندراوه‌ته‌وه.
2) له
فۆلكلۆر وه‌رگیراوه.
3) سه‌رچاوه:
بزه‌ی خوێن (كۆمه‌ڵه‌شێعر):
هێرش، بنكه‌ی
سارا، چاپی یه‌كه‌م،
ستۆكهۆڵم 1990.