كاكڵی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم
ڕۆژی شه‌مۆ(
02-10-2004)، هه‌زاران
هه‌زار كه‌س
له خه‌ڵكی
تامه‌زرۆی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان(باشوور)،
له سه‌ر
داوای كۆمیته‌ی
باڵای
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم
ڕژانه سه‌ر
شه‌قام و
خیابان و گۆڕه‌پانه‌كان
و، بۆ جارێكی
دیكه ده‌نگی
خۆیان له به‌رانبه‌ر
چه‌واشه‌كارییه‌كانی
سیاسی و
دیپلۆماسیی
ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌رزكرده‌وه
و ڕایانگه‌یانده‌وه
كه كۆڕوكۆمهڵانی
خه‌ڵكی
كوردستان ده‌یانه‌وێ
به ویست و
ئیراده‌ی
خۆیان و به
پێی ڕاپرسییه‌كی
گشتی(ڕیفراندۆم)،
چاره‌نووسی
جۆغرافیایی و
نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسی‌یان
دیاری بكرێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ
خۆپێشاندانه
ههراوهكانی
خه‌ڵكی
كوردستانی
باشوور(سلێمانی،
هه‌ولێر، كه‌ركووك،
خانه‌قین و
دهۆك).. له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستانیش،
كورده‌كانی
دانیشتووی
ئوڕووپا له
شاره‌كانی
ستۆكهۆڵم(سوێد)،
له‌نده‌ن(بریتانیا)
و
هانوڤێر(ئاڵمان)
ده‌نگی خۆیان
خسته‌پاڵ ده‌نگی
خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ی
كوردستان و،
به داوای
لكاندنه‌وه‌ی
كه‌ركووك و
خانه‌قین بۆ
سه‌ر قه‌واره‌ی
كوردستان،
ڕوحێكی دیكه‌یان
خسته‌وه به‌ر
گیانی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم،
كه ماوه‌یه‌ك
بوو به هۆی
خۆشباوه‌ڕی و
كه‌مته‌رخه‌می
و
خۆلێبواردنی
ڕێبه‌رانی
كورده‌وه، تووشی
ناسازی و
لاوازای ببوو.
هه‌رچه‌ند
چالاكی و هه‌وڵدان
و ئه‌مه‌گداریی
ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی
باڵای
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم له
پێناو
ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
سپاس و شانازی
یه،
به‌ڵام ئه‌و
جۆره كۆڕ و
كۆبوونه‌وه
و
خۆپێشاندانانه
ده‌بوایه هه‌ر
له دوای
ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عسیی
گۆڕكراو، په‌یتا
په‌یتا و
بێپسانهوه
كرابان و،
حیزبه
سیاسییه
خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستانیان
هاندابا، كه نه‌خشی
مێژوویی
خۆیان له‌و
قۆناغه
ناسكه‌دا به
باشی نواندبا.
دیاره، له
ماوه‌ی دوای
ڕووخانی
ڕێژیمی
پێشووی
عێراق(10-03-2003)دا، گه‌لێك
هه‌لی له‌بار
و ده‌رفه‌تی
زێڕین بۆ
كوردستانی
باشوور هه‌ڵكه‌وت
كه به‌داخه‌وه
نه كرا و نه خوازراش كه‌ڵكی
پێویستیان
لێوه‌ربگیرێ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا،
ئێستاش نه‌چووه
بچێ و، حیزبه
خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستان
واته پارتی و
یه‌كێتی، ده‌توانن به
پاڵپشت و
پشتیوانیی خه‌ڵكی
ئه‌مه‌گدار و
فیداكاری
كوردستان كه
هه‌رگیز به
بارودۆخی به‌ر
له ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عس
ڕازی نابنه‌وه،
تێهه‌ڵچنه‌وه
و، به وه‌لانانی
دڕدۆنگی و ڕاڕایی
سیاسی، زۆربه‌ی هه‌ل و
بواره
لهقیسچووهكان
تێههڵێننهوه.
ڕاسته
كه
ستراتێژیی
درێژخایه‌نی
ئه‌مریكا به
دنیایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی
و ده‌ریایه‌ك
پرۆژه و گه‌ڵاڵه‌ی
جۆراوجۆره‌وه،
ته‌نیا به
پێوانه و
ویست و خوازی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
بێده‌وڵه‌تی
وه‌ك كورد له
ناوچه‌دا
نابه‌سترێته‌وه،
به‌ڵام هه‌روه‌ك
ئاشكرایه و
ڕووداوه‌كانی
ئه‌م
دواییانه‌ش
ده‌یسه‌لمێنن،
تازه كار له‌وه
ترازاوه كه
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانان، به
پێداگرتن له
سه‌ر ته‌واویه‌تی
ئه‌رزیی
وڵاتی عێراق و
جه‌ختكردنه‌وه‌ی
قه‌واره‌یه‌كی
یه‌كگرتووی
سیاسی،
بتوانن پێوه‌ندییه‌كانی
خۆیان ده‌گه‌ڵ
وڵاتانی عه‌ڕه‌ب
كه له
ڕوانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆشكی سپییه‌وه،
به مه‌كۆ و
ماكه‌ی
تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
قهبڵێندراون
ئاسایی بكه‌نه‌وه
و، له‌م
پێناوه‌دا بۆ
نموونه به هه‌ڵپه‌ساردن
و دابڕانی
شاری كه‌ركووك
له قه‌واره‌ی
كوردستان و چه‌واشه‌كردنی
ڕاستییه‌كان،
بیانلاوێننه‌وه
و دڵخۆشییان
بده‌نه‌وه.
كه‌وابوو،
ئه‌وه‌ی له‌م
قۆناغه‌دا له
ڕێبه‌رانی
كورد به‌تایبه‌ت
مام جه‌لال
تاڵه‌بانی و كاك
مه‌سعوود
بارزانی چاوه‌ڕوان
ده‌كرێ ئه‌وه‌یه
كه ده‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا،
یان هه‌ر
هێزێكی دیكه‌ی
هاوپه‌یمان كه
داده‌نیشن
و گفتوگۆ ده‌كه‌ن،
نابێ تووشی
ڕووبینی و شهرمهحزوری
بن و، چاو له
ویست و خوازی
مێژوویی گه‌لی
كورد لانیكه‌م
له‌م پارچه‌یه‌ی
كوردستان
بپۆشن.
به كورتی،
كاكڵی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفڕاندۆم ده‌به‌رگری
ئه‌و ڕاستییه
یه كه خه‌ڵكی
كوردستان ده‌بێ
چاره‌نووسی
خۆیان، به
ویست و فكر و
ئێراده‌ی
خۆیان دیاری
بكه‌ن و نه‌هێڵن،
جارێكی دیكه
كوردستان وه‌ك
«قان» له گه‌مه‌ی
سیاسی و
دیپڵۆماسی‌دا
كایه‌ی پێ بكرێته‌وه
و لایه‌نی
دۆڕاوی پێ
ببووژێنرێته‌وه.
س.
چ. هێرش: 03-10-2004