مانگی
كه‌یوان، ڕه‌نگه
خاوه‌نی سه‌هۆڵپژان
بێ
بی بی
سی: وێنه‌گه‌لێك
كه فه‌زاپێوی
كاسینی له تیتان،
گه‌وره‌ترین
مانگی كه‌یوان
هه‌ڵیگرتووه‌ته‌وه،
ئه‌و گومانه‌ی
هێناوه‌ته‌ئاراوه
كه ڕووبه‌ری
ئه‌و مانگه،
له‌وانه‌یه
ده‌به‌رگری سه‌هۆڵی
توواوه بێ.
له
وێنه‌یه‌كی ڕاداریی
له تیتان كه
كاسینی ڕۆژی 26ی
ئۆكتۆبر له كاتی
تێپه‌ڕین له
نزیك ئه‌و مانگه‌وه
هه‌ڵیگرتبۆوه،
په‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی سپی
و هه‌ڵاوارده
ده‌كه‌وته‌به‌رچاو.
زانایانی
به‌رپرسی
ئه‌و ڕاسپێرییه
پێیوانوایه
كه ئه‌م په‌ڵه‌یه
ده‌توانێ له
سۆنگه‌ی هه‌ڵقوڵانی
شله‌مه‌نییه‌ك
بێ كه له قووڵاییه‌وه
ڕژابێته سه‌ر
ڕووبه‌ری
تیتان كه به
ڕه‌وتی سه‌هۆڵپژان
(cryovlcanic flow) نێودێرده‌كرێ.
به
بڕوای زانایان
سه‌هۆڵی ئاودار
له‌وانه‌یه
به‌هۆی ته‌وژمه‌وه
ڕژابێته سه‌ر
ڕووبه‌ری كه‌یوانه‌وه.
زانایان
هه‌روه‌ها پێیوانوایه
كه ڕه‌وتگه‌لی
سه‌هۆڵپژان بۆ
سه‌ر ڕووبه‌ری
یه‌كێك له مانگه‌كانی
مشته‌ریش به
نێوی گه‌نیمێدGanymede له ئارادا
هه‌یه.
رالف
لۆرێنز، ئه‌ندامی
گروپی چاودێریكه‌ری
ڕاداری كاسینی
له زانستگای
ئاریزۆنا گوتی:
«په‌ڵه‌ی سپی ڕه‌نگ، ڕێی تێده‌چێ
ماكه‌یه‌ك بێ
هه‌ڵتۆقابێ،
یان له‌وانه‌یه
شتێك بێ به‌هۆی
هه‌ڵته‌كان پێكهاتبێ.
هێشتا ناكرێ له‌و
باره‌یه‌وه
شتێك بگوترێ».
«به‌ڵام زۆرتر
وه‌ك شتێك ده‌چێ
كه له سه‌ر ڕووبه‌ره‌وه
سه‌رڕێژ
بووه. له‌وانه‌یه
جۆرێك ڕه‌وتی
سه‌هۆڵپژان له
چه‌شنی ئاورپژانه‌كانی
گۆی زه‌وی بێ،
به‌ڵام به هۆی
سه‌رمای توندی
تیتانه‌وه له
جیاتی به‌ردی
سووره‌وه‌بوو،
سه‌هۆڵی توواوه‌ی
لێ هه‌ڵده‌تۆقێ.
سه‌رما
واوێده‌چێ
كه گه‌رمای ڕووبه‌ری
تیتان له 179 پله‌ی
سانتیگرادی ژێر
سیفره‌وه تێپه‌ڕ
نه‌كا.
به
گوێره‌ی هێندێك
بۆچوون، ته‌نانه‌ت
له‌وانه‌یه
گۆل یان ده‌ریاگه‌لێك
له ماكه‌گه‌لی
هیدرۆكه‌ربۆنیی
وه‌ك مێتان و ئێتان
له ڕووبه‌ری
تیتاندا هه‌بێ.
تیتان
به هۆی توێژاڵێك
له مژ و دووكه‌ڵی
خه‌ستی نارنجیی
داپۆشراوه كه
بیینینی ڕووبه‌ره‌كه‌ی
تووشی دژواری
ده‌كا، به‌ڵام
ڕاداری كاسینی
توانیویه
نفوزی تێدا بكا.
وێنه‌یه‌كی
تازه كه ڕۆژی
26ی ئۆكتۆبر له
كاتی تێپه‌ڕبوونی
كاسینی له نزیك
تیتانه‌وه هه‌ڵگیرابوو،
ناوچه‌یه‌ك به
هه‌راویی 150 كیلۆمیتری
چوارگۆشه له
نیوه‌گۆی
باكووری تیتان
نیشان ده‌دا. به‌ڵام
كامێڕاكانی كاسینی
تائێستا وێنه‌یان
له‌و ناوچه‌یه
هه‌ڵنه‌گرتووه‌ته‌وه.
ڕاسپێریی
كاسینی ــ هوینگێز
پرۆژه‌ی هاوبه‌شی
ئاژانسه‌كانی
ئه‌مریكا، ئوڕووپا
و ئیتالیایه.
هوینگێز
یه‌كه‌ی دابه‌زینی
كاسینی یه كه
بڕیاره له مانگی
ژوانڤییه(2005)دا
له سه‌ر تیتان
دابه‌زێ.
• • •
سه‌رنج:
بۆ زانیاریی
پێوه‌ندیدار،
ده‌توانن
بابه‌ته‌كانی
خواره‌وه‌ش
بخوێننه‌وه.
• هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
وێنه‌گه‌لی
زۆرشاز له
ئاڵقه‌كانی
كه‌یوان
• كاسینی
له سه‌ر ده‌رانه‌ی
چوونه‌ژوور
بۆ مه‌داری كه‌یوان
• فه‌زاپێوی
كاسینی (Cassini)