هویگێنز
به‌ره‌و
تیتان گه‌وره‌ترین
مانگی كه‌یوان
زانایان
ددانیان
پێداهێناوه
كه دۆزه‌ره‌وه‌ی
ڕه‌وانه‌كراوی
هویگێنز، له
تیتان گه‌وره‌ترین
مانگی كه‌یوان
نزیك ده‌بێته‌وه.
نیشانه(سیگناڵ)ی
جودابوونه‌وه‌ی
هویگێنز له
سه‌فینه‌ی
دایك ــ واته
كاسینی، به
هۆی تاقیگه‌ی
بزوێنه‌ری
جێت (JPL)ی سه‌ر
به ئاژانسی
ناسای ئه‌مریكا
له پاسادێنا
وه‌رگیراوه.
هویگێنزی
ڕه‌هاكراو،
بۆ گه‌یشتن به
تیتان ــ
مانگۆڵه‌ی
داپۆشراو له
ته‌مومژی كه‌یوان،
ده‌بێ ماوه‌ی
سێ حه‌وتوو
ڕێگا بپێوێ.
كاتێك هویگێنز
ده‌چێته ناو
ته‌شقی
تیتانه‌وه،
به‌ر له‌وه‌ی
باترییه‌كه‌ی
ته‌واوبێ ته‌نیا
چه‌ند سه‌عاتێك
وه‌ختی هه‌یه
كه
زانیارییه‌كانی
كۆبكاته‌وه.
ئه‌وه
درێژترین
ماوه‌یه كه هویگێنزی 2.7 میتر
دوور له
ڕوانگه‌ی
كاسینی، ده‌بێ
وه‌ك پێگه‌یه‌كی
به‌هێزكردن
بمێنێته‌وه
تا زانیارییه‌كانی
له‌مه‌ڕ مانگ
(تیتان) ڕه‌وانه‌ی
زه‌وی بكاته‌وه.
ته‌ڕحگه‌لی
مه‌ته‌ڵاوی
هیچ
زانیارییه‌كی
دڵخۆشكه‌ر له‌مه‌ڕ
ئاكامه‌كانی
ئه‌و فه‌زاپێوه
ئه‌مریكایی
ــ
ئوڕووپاییه
له‌وه‌یكه
بتوانێ له
ناو ته‌شقێكی
ئه‌ستووری پڕ
له
نیتڕۆژێندا
ــ هه‌وایه‌ك
كه تیتانی
داپۆشیوه
بگه‌ڕێته‌وه،
له
ئارادانییه؛
به‌ڵام به
گوێره‌ی سه‌رجه‌می
هه‌وڵه‌كان
له‌وانه‌یه
بكرێ وێنه‌گه‌لێك
له ڕووبه‌ری
تیتان
بنێردرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زعی
شیمیایی و پله‌ی
گه‌رمای ژێر
(180-)ی سانتیگڕاد
وایكردووه
كه زانایان
وه‌شك بكه‌ون
كه له‌وانه‌یه
تیتان شوێنی
گه‌لێك
دریاچه و ته‌نانه‌ت
ده‌ریا له
گازی مێتان
یان ئێتان بێ.
به پێی
ئه‌و حاڵه‌ته،
هه‌ر چه‌شنه
گریمانه‌یه‌ك
دێته‌ئاراوه
له‌وه‌یكه هویگێنز
ئاوه‌زێ
ببێ(شه هه‌ڵبگرێ)
و یه‌كه‌مین
زانیاری
ئوقیانووسناسی
له‌مه‌ڕ ئه‌وپه‌ڕی
جیهانی خاكی
بداته‌دست.
تا ئێسته، سه‌رجه‌می
هه‌وڵه‌كان
وێنه‌گه‌لێكی
دڵخۆشكه‌ریان
له ڕووبه‌ری
مانگی
داپۆشراو له
ته‌مومژی
ئاماڵ
شیمیایی داوه‌ته‌ده‌ست
كه سروشتێكی
ڕاسته‌قینه‌ی
ویشكایی له
خۆیدا حه‌شارداوه.
ته‌نانه‌ت
ئامرازگه‌لی
شیاوی سه‌رنجی
كاسینی هه‌وڵی
ئه‌وه‌یان
داوه كه
فاكت و
واقیعیه‌ته‌كان
بخه‌نه‌ڕوو.
زاناكان ده‌توانن
هه‌م لایه‌نی
ڕۆشن و هه‌م
لایه‌نی
تاریكی ڕووبه‌ری
تیتان ببینن،
به‌ڵام ئه‌وان به ته‌واوی
ئه‌رخه‌یان
نین واقیعیه‌تی
جێی مه‌تمانه
كامه‌یه.
دوكتور
«كارۆلین
پۆركۆ» به‌رپرسی
گروپی
ڕاسپێریی
كاسینی گوتی:
«ئه‌وه‌ی ئێمه
ده‌یبینین
دروست دوو ته‌ڕحی
شیاوی سه‌رنجن».
«به‌شێك له
ئێمه هێشتا
له‌و باوه‌ڕه‌داین
كه ماكه ڕه‌شه‌كه
له‌وانه‌یه
وێچوویه‌ك بێ
له چه‌شنی
ئوقیانووس».
چاوه‌ڕوانییه‌كی
پڕ له نیگه‌رانی
زانیارییه
سه‌ره‌كییه
كۆنتڕۆڵكراوه‌كان
سه‌لماندوویانه
كه له
ماوه‌ی 320 سه‌عاتدا
تاقیگه‌ی هویگێنزی
319 كیلۆگه‌رمی
له كاسینی
جودابووه‌ته‌وه.
هویگێنز
به شێوه‌یه‌كی
وه‌ها هێواش،
به خێراییه‌كی
ڕێژه‌یی 30
سانتیمیتر له
چركه‌یه‌كدا و
سووڕانێكی 7
جاری یه‌كده‌قیقه‌یی
به ده‌وری
خۆدا، له كاسینی
جودابووه‌ته‌وه،
كه ئه‌گر
كاتێك به ناو
ته‌شقی
تیتاندا تێپه‌ڕێ
بتوانێ هێز و
له‌نگه‌ری
خۆی ڕابگرێ.
له كاتی
چوونه‌ژووری هویگێنز
دروست دوای 900
سه‌عات بۆ ناو
ته‌شقی تیتان
ئه‌گه‌ر هه‌مووكاره‌كان
به پێی به‌رنامه
بڕۆنه‌پێش،
له ڕۆژی 14ی
ژانڤییه(2005)دا
ــ له‌وانه‌شه
چه‌ند سه‌عات
دره‌نگتر،
پسپۆڕه‌كانی
سه‌ر گۆی زه‌وی
بزانن
ڕاسپێرییه‌كه‌یان
فه‌شه‌ڵی
هێناوه یان
سه‌ركوتوو
بووه.
سیستمی كه‌یوان
ئه‌وه‌نده
له گۆی زه‌وی
دووره كه ئه‌گه‌ر
نیشانه‌گه‌لێك
بنێردرێنه‌وه
ڕه‌نگه
زیاتر له سه‌عاتێك،
ئه‌ویش به
خێرایی نوور
بخایه‌نێ.
بۆ گه‌لێك له
لێكۆڵه‌ره‌وه
بریتانییه‌كانی
ئه‌م پرۆژه‌یه،
كریسمه‌سی
ساڵی تازه
شتێكی
پڕ له نیگه‌رانی
ده‌بێ. ئاخری
دێسامبر و
ژانڤییه ئه‌وان
چاوه‌ڕوانی
هه‌واڵه
شوومه‌كانی
سه‌رزه‌ویی
مێڕیخ ــ
بیگلی2 (تاجیی2)
ده‌بن.
دوای
دووپاتبوونه‌وه‌ی
هه‌وڵی پێوه‌ندیگرتن
ئه‌وه‌یكه
ده‌گوترا هویگێنز
به‌ره‌و مه‌ودایه‌كی
به‌تاڵ
خوشیوه به
درۆكه‌وته‌وه.
ئه‌وان
پێیانوایه
گریمانه‌ی له‌ناوچوونی
هویگێنز هه‌بووه
كاتێك زۆر به‌توندی
به ناو ته‌شقی
گه‌ڕۆك(پلانێت)ی
سووردا تێپه‌ڕیوه.
ئه‌وساڵ، گه‌لێك
له كاربه‌ده‌سته‌كان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه
و له ماوه‌ی
سه‌فه‌ری هویگێنزدا هه‌روا
خه‌ریكی
جووتنی
نینۆكه‌كانیان
ده‌بن.
«دێم تووشی نه‌شه
و سه‌رخۆشییه‌كی
ڕه‌ها ببم؛ ئه‌من
ماوه‌ی 15
ساڵان، به‌ڕاستی،
چاوه‌ڕوانی
ئه‌و چركه‌یه
بووم».
پرۆفیسۆری
زانستگای
ئۆپن «جان زارنێكی»
وای به هه‌واڵنێری
(بی بی سی) گوت:
«به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین
جار له ته‌واوی
ئه‌و ماوه‌یه‌دا،
هه‌ستی دڵه‌ڕاوكێ
ده مندا دستی
پێكردووه».
پرۆفیسۆر «جان
زارنێكی»
زانیاریده‌ری
سه‌ره‌كی له
به‌شی زانستی
ڕووبه‌ری هویگێنزه.
گروپی وی، ده‌بێ
سه‌رسووڕهێنه‌رترین
وێنه و
زانیاری
دروست سه‌باره‌ت
به
ڕاسپێرییه‌كه‌یان
بده‌نه‌ده‌ست
ــ ئه‌وان ده‌بێ
به‌تاڵاییه‌كی
ته‌واو هاوته‌راز
بكێشنه‌وه.
مه‌زنترین
دڵه‌ڕاوكێ
هاوكاری
وی، پرۆفیسۆر
«كۆلین
پیللینگێر» كه
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی
زانستیی بیگل
بووه و ئێسته
به‌رپرسی به‌شی
فه‌لسه‌فیی
به‌رهه‌مه‌كانه،
ده‌ڵێ: « ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌م
ڕاسپێرییانه‌دا
كارده‌كه‌ن،
له‌وانه‌یه
هه‌ر شتێك
بتوانن ئه‌نجامی
بده‌ن؛ له
ناخی هه‌رشتێك
بكۆڵنه‌وه».
«با ئاواتخواز
بم هیچ وه‌رزێك(ده‌وره‌یه‌ك)
له سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن
دووپات نه‌كرێته‌وه».
كاسینی
ــ هویگێنز،
كه له 15ی
ئۆكتۆبری1997 ڕه‌وانه‌ی
فه‌زا كرا، له 1ی
ژوئییه‌ی ئه‌وساڵ
(2004) دوای تێپه‌ڕكردنی
مه‌ودایه‌كی
3.5 بیلیۆن كیلۆمیتر(2.2
بیلیۆن مایل)
گه‌یشته مه‌داری
ده‌وری كه‌یوان.
ڕاسپێرییه‌كی
3.2 بیلیۆن
دۆلاریی، بۆ
ئاژانسی فه‌زایی
ئه‌مریكا
(ناسا)،
ئاژانسی فه‌زایی
ئوڕووپا(ئێسا)
و ئاژانسی فه‌زایی
ئیتالیا
(ئاسی) تا بڵێی
ڕیسكێی خۆشه.
دڵه‌ڕاوكێی
پێشتر هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
هێندێك وێنه‌ی
ته‌واوئاسایی
له كه‌مه‌ربه‌ندی
گه‌ڕۆك(كه‌یوان)
و
مانگه‌كانی
بووه‌ــ وێنه‌گه‌لێك
كه له وێنه
به‌ده‌ست
هاتووه‌كانی
به‌رله‌خۆی
تێناپه‌ڕێنێ.
پێكهاته‌ی
هه‌ردووك وزه‌ی
فه‌زایی ئه‌و
ڕاسپێرییه
له دوای سه‌ده‌ی
17ه‌وه له
نێوی ئه‌ستێره‌ناسانێك
واته: «جه‌ین
دۆمینیكۆ
كاسینی» خه‌ڵكی
ئیتالیا و
«كریستیان هویگێنز»ی
ئاڵمانی
هاتووه، كه یه‌كه‌مین
نواڕین و
لێكۆڵینه‌وه‌ی
به‌رچاوی
خۆیان له‌مه‌ڕ
كه‌یوان و
مانگه‌كانیه‌وه
ئه‌نجام دا.
هه‌رچه‌ند
به هۆی ته‌مه‌نی
كورتی
باترییه‌كانی
هویگێنز، ڕه‌نگه له
دوای 14ی
ژانڤییه (2005) هه‌واڵێكی
ئه‌وتۆ نه‌بیسرێ،
به‌ڵام
ڕاسپێریی سه‌فینه‌ی
دایك واته
كاسینی له
دوروبه‌ری
سیستمی كه‌یوان
بۆ سێ ساڵ و
نیوی دیكه هه‌روا
درێژه‌ی ده‌بێ.
27-12-2004