www.gzing.org
وه‌ڵامی
بووش به
گریمانه‌ی هه‌ڵمه‌ت
بۆ سه‌ر ئێران:
هه‌رگیز مه‌ڵێ
هه‌رگیز
جۆرج بووش،
سه‌رۆكی ئه‌مریكا،
گریمانه‌ی هه‌ڵمه‌تی
نیزامی بۆ سه‌ر
ئێران ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
جۆرج بووش ئه‌و
قسانه‌ی له گفتوگۆ
ده‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی
بێلژیك و ته‌نیا
چه‌ند سه‌عات
دوای ئه‌وه ده‌ربڕی
كه سه‌رۆككۆماری
ڕووسیا جارێكی
دیكه جه‌ختی
له سه‌ر ئاشتیخوازانه‌بوونی
به‌رنامه‌ی ناوكیی
ئێران كرده‌وه.
ڤێلادیمیر پۆتین
گوتی ئه‌و قه‌ناعه‌تی
هێناوه كه ئێران
به دوای به‌رهه‌مهێنانی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
ناوكییدا نییه.
ڕووسیا هه‌رئێسته
بۆ سازكردنی وزه‌گایه‌كی
ناوكیی یارمه‌تی
ئێران ده‌دا.
پڕۆژه‌ی وزه‌گای
ناوكیی بوشوهر
ده‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی
توندی ئه‌مریكا
ڕووبه‌ڕوویه
كه ئێران له
پێناو هه‌وڵی
ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به چه‌كی ئه‌تۆمی
تاوانبار ده‌كا.
ئێران ئه‌و تاوانانه
ڕه‌تده‌كاته‌وه
و ده‌ڵێ كه به‌رنامه‌ی
ناوكییه‌كه‌ی
ئاشتیخوازانه‌یه
و ته‌نیا به مه‌به‌ستی
به‌رهه‌مهێنانی
وزه(ئه‌نێرژی)
ئه‌نجام ده‌درێ.
پێشتر هه‌رله‌م
حه‌وته‌یه‌دا،
ئێران ڕایگه‌یاند
كه له سووریا
له به‌رانبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌گه‌لی
هه‌نده‌ریی پشتیوانی
ده‌كا. هه‌ردووك
وڵاتی ئێران و
سووریا له ژێر
گوشاری توندی
ئه‌مریكادان.
مه‌به‌ستی
هاوبه‌ش
له بواری ئه‌و
ته‌نگژانه‌دا،
هه‌واڵنێری
ڕایه‌ڵه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیی
بێلژیك له سه‌رۆككۆماری
ئه‌مریكای
پرسیوه كه
ئایا گه‌ریمانه‌ی
هه‌ڵمه‌تی
نیزامی بۆ سه‌ر
ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه
یان نا. جۆرج
بووش، له وه‌ڵامی
پرسیاری ته‌له‌ڤیزیۆنیی
(ڤی ئار تی)دا
گوتی: «به‌ر له
هه‌رشت، خه‌ڵك
هه‌رگیز
ناخوازن كه
سه‌رۆككۆماره‌كه‌یان
بڵێ هه‌رگیز. به‌ڵام
كرده‌وه‌ی نیزامی
بێشك هیچكات
هه‌ڵبژارده‌ی
یه‌كه‌می سه‌رۆككۆمار
نییه».
ئه‌و جه‌ختی
كرده‌وه كه «دیپڵۆماسی
هه‌میشه هه‌ڵبژارده‌ی
یه‌كه‌می سه‌رۆككۆماره‌كانه
یان لانیكه‌م
هه‌میشه یه‌كه‌مین
هه‌ڵبژارده‌ی
منه».
ئه‌و
گفتوگۆیه
پێشتر له
واشینگتۆن
ئاسته‌كرابوو
كه له ده‌ستپێكی
سه‌فه‌ری سه‌رۆك
بووش بۆ
بروكسێل، بۆ
به‌شداریی له
كۆبوونه‌وه‌ی
ناتۆ و یه‌كێتی
ئوڕووپادا
بڵاوكرایه‌وه.
سه‌فه‌ری
ئوڕووپایی سه‌رۆك
بووش له ڕۆژی
یه‌كشه‌مۆ(20ی
فورییه)وه
ده‌ستپێده‌كرێ.
سه‌رۆك بووش
گوتی كه مه‌به‌ستی
هاوبه‌شی ئه‌مریكا
و یه‌كێتی
ئوڕووپا،
وازپێهێنانی
ئێران له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به چه‌كی ئه‌تۆمی
یه.
ئه‌و
ئاواتخوازی
ئه‌وه‌بوو كه
ئوڕووپا و ئه‌مریكا
ئه‌گه‌ر هه‌روا
هاوده‌نگ
بمێننه‌وه و
ڕێگا نه‌ده‌ن
كه ئێران له
نێوانیاندا
جیاوازیی
پێكبێنێ، ده‌توانن
به درێژه‌پێدانی
گوشاره‌كان
سه‌ركه‌وتوویی
به‌ده‌ست
بێنن.
وتووێژكه‌رانی
ئوڕووپایی له‌م
دواییانه‌دا
پێشنیاریان
داوه كه له‌بری
ڕێئاكتۆره
ئاوییه سه‌نگینه‌كانی
ئێران (كه
ده‌توانێ
ئۆران‌یۆم
تاڕاده‌ی
پێویست بۆ چه‌كی
ئه‌تۆمیی بپه‌ستێوێ)
ڕێئاكتۆره
ئاوییه
سووكه‌كان له
ئیختیاری ئه‌و
وڵاته بنێن.
ئۆرانیۆمێك
كه به پله‌ی
چڕێتییه‌كی
كه‌م،
په‌ستاوترابێ
ده‌توانێ به
عینوانی
سووته‌مه‌نی
وزه‌گای
ناوكیی ده‌كاربكرێ
به‌ڵام
ئۆرانیۆمێك
كه به پله‌ی
چڕێتییه‌كی
زۆرتر بپه‌ستێورێ
ده‌توانێ له
به‌رهه‌مهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمییدا
كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێ.
ئێران له
مانگی
نۆڤامبر(2004)دا
قه‌بوڵی كرد
كه چالاكییه‌كانی
خۆی له بواری
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
شێوه‌ی كاتیی
ڕابگرێ. ئه‌و ڕێكه‌وتنه،
له چوارچێوه‌ی
گفتوگۆكانی
ئێران ده‌گه‌ڵ
یه‌كێتی
ئوڕووپادا
پێكهاتبوو.
پڕۆژه‌ی
بوشوهر
ڤێلادیمیر
پۆتین ڕۆژی هه‌ینی(18ی
فورییه) ڕایگه‌یاند
كه ڕووسیا
هاوكارییه‌كانی
خۆی ده‌گه‌ڵ
ئێران له هه‌موو
بواره‌كاندا
درێژه‌پێده‌دا
و گوتیشی كه
بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی
ئێرانی بۆ سه‌فه‌ری
تاران قه‌بوڵ
كردووه.
قسه‌كانی وی
له دیدار ده‌گه‌ڵ
حه‌سه‌نی
ڕوحانی، به‌رپرسی
سه‌ره‌كیی
گفتوگۆكانی
ناوكیی
ئێران، له
مۆسكۆ ده‌ربڕدران.
به پێی ڕێكه‌وتنێك
كه ڕۆژی
پێنجشه‌مۆ
ڕاگه‌یێندرا
و بڕیاره له
مانگی ئێسته‌ی
زایینی‌دا
مۆربكرێ،
ڕووسیا سووته‌مه‌نی
ناوكیی
پێویستی
ئێران دابین
بكا و سووته‌مه‌نی
ده‌كاركراو،
بۆ ڕووسیا بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌وه
دوایین بابه‌ت
بوو كه ده‌ستپێكی
كه‌ڵكوه‌رگرتن
له وزه‌گای
بوشوهری وه‌دوا
ده‌خست كه
سازكراوی
ڕووسیایه.
ئه‌مریكا
پێیوایه وزه‌گای
بوشه‌هر، زه‌مانێك
كه ته‌واوبكرێ،
توانایی به
ئێران ده‌به‌خشێ
كه
پلۆتۆنیۆمی
پێویستی چه‌كی
ئه‌تۆمیی
دابین بكا.
• • •
جۆرج
بووش داوای له
ئوڕووپا كرد
گوشار بۆ سه‌ر
ئێران درێژه‌پێبده‌ن
وزه‌گای
بوشه‌هر به
كۆمه‌گی
ڕووسیا سازده‌كرێ