دیسان،
ئه‌مریكا و
جوابهجهنگیی
سیاسی سه‌رانی
ئێران
سه‌فه‌ری
حه‌وتووی
ڕابردووی«كۆندالیزا
ڕایس» وه‌زیری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا بۆ
ئوڕووپا و
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست،
كه له 4|2
وه هه‌تا 10|2|2005
درێژه‌ی
كێشا،
ئه‌گه‌ر به
بایه‌خدارترین
و گرینگ‌ترین
سه‌فه‌ریش له
قه‌ڵه‌م نه‌درێ،
ده‌كرێ به
هێڵنیشاندهرترین
و سه‌رنجڕاكێشترین
مانۆڕی سیاسی
ئه‌و وه‌زیره
زرینگ و تازهكارهی
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا
بژمێردرێ كه
توانی سه‌رله‌نوێ
پوخته‌ی پلان
و ئامانجه
سیاسی و
ستراتێژییه‌كانی
چوارساڵی
داهاتووی
كۆشكی سپی له
پێناو به ئه‌نجام
گه‌یاندنی
پرۆژه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست،
ده‌گه‌ڵ سه‌رانی
یه‌كێتی
ئوڕووپا و
كارگێڕانی
ناتۆ و هه‌روه‌ها
هاوتایانی
سیاسی خۆی
بخاتهوهبهرباس.
هه‌روه‌ك
ده‌زانین، یه‌كێك
له سه‌ره‌كیترین
مه‌سه‌له و
ته‌وه‌ره‌ی
باسوخواسهكانی
زۆربه‌ی
چاوپێكه‌وتن
و كۆبوونه‌وه‌كانی
«كۆندالیزا
ڕایس» له‌م
سه‌فه‌ره‌دا، خستنهوهناو
ڕۆژه‌وی
سیاسی مه‌سه‌له‌ی
«پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی(ناوكی)ی
ئێران» بوو كه
سه‌رنجی
زۆربه‌ی
چاودێرانی
سیاسی بۆ لای
خۆی ڕ‌اكێشا.
هه‌ڵبه‌ت
شیاوی
بیرخستنه‌وه‌یه
كه وڵاتانی
ئینگلیس و فه‌ڕانسه
و ئاڵمان، به
گوێره‌ی
بڕیارێكی په‌سندكراو
له‌لایه‌ن سه‌رانی
گروپی هه‌شته‌وه،
دیاری
كرابوون كه
به شێوه‌ی
دیپڵۆماتیك و
له ڕێگای
دیالۆگی
سیاسییه‌وه
كۆماری
ئیسلامی
ئێران بهێننه
ڕه‌دایه تا
ده‌ست له‌و
پرۆژه‌یه هه‌ڵبگرێ
و، چیدی وه‌دوای
كڵاوی خوار نه‌كه‌وێ!
دیاره، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا كه
ئێرانییه‌كان
ده پرۆسه‌ی
گفتوگۆكاندا،
بۆ ڕاوه‌ستان
و ده‌ستهه‌ڵگرتن
له‌م پرۆژه‌یه
واته به‌لاوه‌نانی
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم،
ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان
ئیمزا كردووه،
به‌ڵام واوێده‌چێ
له سه‌ر
درێژه‌پێدانی
پرۆژه‌كه‌یان
سووربن و، ئه‌وه‌یكه
پرۆژه
ناوكییهكهیان
هیچ چه‌شنه
به‌رهه‌مهێنانێكی
چه‌كی ئه‌تۆمی
لێ ناكه‌وێته‌وه
و ده‌به‌رگری
كاكڵێكی
ئاشتیخوازانه‌یه
پێداده‌گرن
و، پاشگه‌ز
نابنه‌وه.
شتێكی
ئاشكرایه كه
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
سه‌رانی
كۆماری
ئیسلامی
ئێران واته
سووربوون له
سه‌ر درێژه‌دانی
ئه‌و پرۆژه‌یه،
به‌تایبه‌ت
به پێی ئه‌و
بارودۆخه
تازه‌یه‌ی كه
هاتووه‌ته‌ئاراوه،
بۆ ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانان
و، ته‌نانه‌ت
وڵاتانی
ئوڕووپاییش
شیاوی قه‌بوڵكردن
نییه. بۆیه
ئه‌گه‌ر
پرۆسه‌ی
وتووێژه‌كانی
ئینگلیس و فه‌ڕانسه
و ئاڵمان ده‌گه‌ڵ
كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌نێرژی ئه‌تۆمی
ئێران تووشی
هه‌ر جۆره
كۆسپ و له‌مپه‌رێك
بێ، ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی
قۆناخێك بین
كه بارودۆخی
پڕ له ئاسته‌نگ
و ئاڵۆزیی
عێراقی ساڵێك
به‌ر له هه‌ڵمه‌تی
نیزامیی ئه‌مریكا
و هاوپه‌یمانان
(20ی مارسی 2003)ی
لێكهوتهوه.
ڕاسته، «كۆندالیزا
ڕایس» له یه‌كه‌مین
ڕۆژی سه‌فه‌ره‌كه‌ی
خۆیدا بۆ له‌نده‌ن
به شێوه‌یه‌كی
زۆر نه‌رم
ڕایه‌گه‌یاند
كه ئه‌مریكا
جارێ نایه‌وێ
له شێوازی زه‌بروزه‌نگ
واته هه‌ڵمه‌تی
نیزامیی كه‌ڵك
وه‌رگرێ، به‌ڵام
ئه‌و شهرتومهرجانهی
كه په‌یتا په‌یتا
له درێژه‌ی
گفتوگۆ و
كۆبوونه‌وه‌كاندا
وه‌ك
پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ له
لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی
ڕێژیمی
ئێرانه‌وه.. ده‌یخستنه‌ڕوو، نه‌ته‌نیا
ئه‌م ئامانجه‌ی
نه‌ده‌شارده‌وه
به‌ڵكه ئه‌و
نیشانه‌شی ده‌پێكا
كه ئه‌و
وڵاته
ئوڕووپاییانه‌ی
تا دۆینێ نازی
كۆماری
ئیسلامیی
ئێرانیان ده‌كێشا،
ئه‌وڕۆ ته‌واو
گوێڕایه‌ڵی
قسه‌كانی وه‌زیری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكان
و، ته‌نانه‌ت
«تۆنی بلێر» سه‌رۆك
وه‌زیرانی
ئینگلیس له
نوتقێكی
پارڵمانیدا، جه‌ختی
له سه‌ر قسه‌كانی
جورج بووش
كرده‌وه و
كۆماری
ئیسلامی
ئێرانی وه‌ك
ڕێژیمێكی پشت
و په‌نای«تیرۆریزم»
به هاوكاران
و هاوتایان
ناساند.
هه‌ر ئه‌وه‌شه، ڕێبه‌ران
و كاربه‌ده‌ستانی
سیاسی ئێرانی
تووشی
پشووسواری و
تووڕه‌یی و
جوابهجهنگیی
سیاسی كردووه.
با بزانین ئه‌و
بارودۆخه
تازه‌یه
چییه كه مه‌سه‌له‌ی
قه‌یرانی
پێوه‌ندییه‌كانی
نێوان
ڕۆژئاوا(ئه‌مریكا
و هاوپه‌یمانان)
و ڕێژیمی
كۆماری
ئیسلامی
ئێرانی
خستووه‌ته‌وه
ناو ڕۆژه‌وی
سیاسییه‌وه؟!
ده‌پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری
«كۆندالیزا
ڕایس» بۆ
ئوڕووپا و
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست،
پێویسته په‌نجه
بۆ چه‌ند خاڵی
گرینگ و به‌رچاو
ڕابكێشرێ كه
هه‌ركامیان
جگه له
ئاكامی
درێژخایه‌ن،
ده‌توانن وه‌ك
ده‌سكه‌وتێكی
وه‌دیهاتووی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش
بژمێردرێن:
ــ نزیكبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵوێست و
بیروبۆچوونی
ئوڕووپاییه‌كان
وه‌ك ئینگلیس
و فه‌ڕانسه و
ئاڵمان و.. له
هه‌ڵوێست و هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌مریكاییه‌كان
له‌مه‌ڕ
كۆماری
ئیسلامی
ئێران و مه‌سه‌له‌ی
«پرۆژه‌ی
ناوكیی ئێران»،
به‌تایبه‌ت
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق كه له
ڕێكه‌وتی 30
ژانڤییه‌ی 2005
دا به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه به‌نیسبه‌ت
ئه‌و هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌ی
كه له لایه‌ن
تاقمه
تیرۆریستییه‌كانه‌وه
ده‌كرا،
ئاكامی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق، له
لایه‌ك گه‌لێك
لایه‌نی
لاوازیی
سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانی
بووژانده‌وه
و، له‌لایه‌كی
تریش په‌ته‌ی
گه‌لێك له‌و
وڵات و ده‌وڵه‌تانه‌ی
خسته سه‌رئاو
كه بۆ یارمه‌تیدانی
تیرۆریستان و
ئاژاوه‌نانه‌وه
هیچیان تێدا
نه‌هێشتبووه‌وه.
ــ بێوهڵامهێشتنهوه
و به‌هێندنه‌گرتنی
داواكارییه‌كانی
ده‌وڵه‌تی توركیا
وه‌ك كۆنترین
و سه‌ره‌كیترین
هاوپه‌یمانی
ئه‌مریكا، له‌مه‌ڕ
لێدانی
كۆنگره‌ی گه‌ل(پ‌ك‌ك)
و، هه‌روه‌ها
ده‌ستدرێژیی
نیزامی(سه‌ربازی)
بۆ سه‌ر عێراق
به بیانووی
دیفاع له
توركمانه‌كان
و، ئه‌وه‌یكه
شاری كه‌ركووك
بخرێته ژێر
چاوه‌دێری ئه‌وانه‌وه
و، ته‌نانه‌ت نابێ له
دواڕۆژی
عێراقیشدا وه‌ك
شارێكی
كوردستانیی
چاوی لێبكرێ.
ــ بڕیاری
ڕاگرتنی شه‌ڕ
و ڕێكه‌وتنی
ئاگربه‌س، له
نێوان فه‌له‌ستین
و ئیسرائیل به
گوێره‌ی
كۆبوونه‌وه‌ی
(شه‌ره‌مولشێخ)ی
میسر له ڕێكه‌وتی
08-02-2005 دا و، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
گه‌ڵاڵه‌ی «نه‌خشه‌ی
ڕێگا» بۆ به‌رقه‌راركردنی
ئاشتی له
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستدا. شیاوی
گوتنه
ڕێكخراوی
حیماس و
حیزبوڵڵا كه
له لایه‌ن
ڕێژیمی
ئیسلامیی
ئێرانه‌وه
پشتیوانی ده‌كرێن،
ئه‌و ئاگربهسهیان
قه‌بوڵ نییه
و ده‌یانه‌وێ
شێوازی
توندوتیژیی
خۆیان درێژه
پێبده‌ن.
ــ یه‌كده‌ستكردنی
پرۆژه و به‌رژه‌وه‌ندییه
ستراتێژییه‌كانی
ڕێكخراوی ناتۆ
له پێناو په‌ره‌پێدانی
دێمۆكراسی و
ڕیشه‌كێشكردنی
تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
ــ ڕازیكردنی
ده‌وڵه‌تی
ڕووسیا بۆ
خۆلێبواردن
له ئه‌سپاردنی
پێداویستییه‌كانی
سووته‌مه‌نی
بۆ ڕێئاكتۆری
ئه‌تۆمی(ناوكی)ی
ئێران و،
ڕاگرتنی هه‌ر
چه‌شنه
یارمه‌تییه‌ك
له‌م بواره‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌و خاڵانه‌ی
سه‌ره‌وه،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه نیگه‌رانی
و ترس و دڵه‌ڕاوكێی
ڕێبه‌ران و
كاربه‌ده‌ستانی
ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێران، ئه‌گه‌ر
تا پێش هه‌ڵبژرادنه‌كانی
عێراق، زۆریش
ئاسایی بوون؛
ئیدی له‌وه
به‌ولاوه
ناتوانن لاوه‌كی
و خۆڕایی له
قه‌ڵه‌م
بدرێن. چونكه
ئه‌و
بارودۆخه‌ی
كه چاره‌نووسه‌ی
ڕێژیمی به‌عسیی
عێراقی تێدا
دیاری كرا،
دره‌نگ یا زوو
ئه‌ستێره‌ی
به‌خت و نهعسی
ئه‌وانیش
دیاری ده‌كا!
س. چ.
هێرش، 11-02-2005