www.gzing.org
ئاكامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق ڕاگه‌یێندرا
له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراقدا كه
ڕۆژی 30 مانگی
ژانڤییه‌ی 2005
به‌ڕێوه‌چوو،
حیزب و گروپه‌یلی
شیعه كه له
لایه‌ن ئایه‌توڵڵا
«عه‌لی
سیستانی» یه‌وه
پشتیوانیان
لێده‌كرا، گه‌وره‌ترین
سه‌ركه‌وتنیان
به ده‌ست
هێناوه‌ته‌وه
و، به
47.6% ده‌نگ ڕیزی
یه‌كه‌میان
بۆ خۆیان
تۆماركردووه
(ئه‌م لیسته
له پارڵمان
یان ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی
عێراقدا 132
كورسی ده‌گرێته‌خۆ). گزینگ 13-02-2005
كۆمیته‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ڕایگه‌یاندووه
كه نزیكه‌ی 8.5
میلیۆن كه‌س(58%)
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراقدا به‌شدارییان
كردووه.
لیستی
هاوبه‌شی دوو
حیزبی سه‌ره‌كی
كوردستان(یه‌كێتی
نیشتمانی و
پارتی
دیمۆكراتی
كوردستان) به
هێنانه‌وه‌ی
25.4% ده‌نگ،
واته یه‌ك له
چواری سه‌رجه‌می
ده‌نگه‌كان
له ڕیزی
دووهه‌م جێده‌گرێ
و، هه‌روه‌ها
لیستی هاوبه‌شی«ئه‌یاد
عه‌لاوی» سه‌رۆك
وه‌زیرانی
عێراقیش به
تۆماركردنی
13.6%ی ده‌نگه‌كان
ڕیزی سێهه‌می
بۆخۆی ته‌رخان
كردووه
(لیستی هاوبه‌شی
كورده‌كان له
ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی
عێراقدا 71
كورسی داگیرده‌كا
و، لیستی سه‌ر
به «ئه‌یاد
عه‌لاوی»یش 38
كورسی ده‌گرێته‌خۆ).
زۆربه‌ی
گروپه‌یلی
سوننیی سه‌ر
به ڕێژیمی
پێشووی به‌عسیی
عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراقیان
بایكۆت كرد و
تێیدا به‌شدار
نه‌بوون.
له‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌دا،
لیستی هاوبه‌شی
حیزبه
كوردییه‌كان،
نزیكه‌ی 2.2
میلیۆن ده‌نگ
و، لیستی سه‌ر
به «ئه‌یاد
عه‌لاوی»یش
نزیكه‌ی 1.2
میلیۆن ده‌نگیان
هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك
ئاشكرایه،
كورده‌كان به‌و
ڕێژه ده‌نگه‌ی
كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
هێناویانه‌ته‌وه،
بێژگه له‌وه‌ی
له نێوان 275
كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی
عێراق، ده‌توانن
جۆره پارسه‌نگێك
له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی به
حیساب بێن،
خوازه‌ری وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆك
كۆماریی
عێراقیشن. له
به‌رانبه‌ردا
گروپه‌یلی
شیعه كه ده
لیستی هاوبه‌شی
عێراقی یه‌وكگرتوو (لیستی
ئیئتیلافی
عێراقی یه‌كپارچه)دا
جێیانگرتووه،
به ته‌مای وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆك
وه‌زیرانی
عێراقن.
كۆمیسیۆنی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ماوه‌ی 3 ڕۆژی له‌به‌ر
چاوگرتووه
كه هه‌ر كه‌س
و گروپ و
حیزبێك له‌و
ماوه‌یه‌دا
هه‌رچه‌شنه
سكاڵا
و شكایه‌ت و
ڕه‌خنه‌یه‌كی
له سه‌ر
چۆنیه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
هه‌بێ، ده‌توانێ
پێشكێشی بكا
كه دوای ئه‌و
سێ ڕۆژه هیچ
چه‌شنه
سكاڵایه‌ك وه‌رناگیرێ
و، نه‌تیجه و
ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
شێوه‌ی ڕه‌سمی(فه‌ڕمی)
به خۆیه‌وه
ده‌گرێ.